كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ چییه‌ (شافعى - احمد - حه‌نه‌فى- مالك)؟؟؟ئایا له‌سه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى یه‌كێكیان بكه‌ین ونه‌چینه‌ سه‌ر یه‌كێكى تریان؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ چییه‌ (شافعى - احمد - حه‌نه‌فى- مالك)؟؟؟ئایا له‌سه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى یه‌كێكیان بكه‌ین ونه‌چینه‌ سه‌ر یه‌كێكى تریان؟؟

وەڵام: 

ئه‌م مه‌زهه‌به‌ فیقهیانه‌ دروست بووه‌ له‌ئه‌نجامى جیاوازى تێگه‌شتنى ئه‌و زانا به‌رِێزانه‌ بۆده‌قه‌كانى قورئان وسوننه‌ت و ئیجتهادكردنیان، ئه‌گه‌ر له‌ شتێكدا پێكابێتیان ئه‌وه‌ دووپاداشتیان هه‌یه‌ وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان كردبێت ئه‌وه‌ یه‌ك پاداشتیان بۆهه‌یه‌ له‌سه‌ر ماندووبون وئیجتهادكردنیان،به‌لام موسڵمان په‌یوه‌ست نییه‌ به‌هیچ كام له‌م مه‌زهه‌ فیقهیانه‌ چونكه‌ كه‌سیان هه‌موو ئیسلامیان كۆنه‌كردۆته‌وه‌و به‌هه‌مویانه‌وه‌ ته‌واوكه‌رى یه‌كترن وخۆشیان داوایان له‌ موسڵمانان نه‌كردووه‌ كه‌له‌هه‌موو شتێكدا شوێنیان بكه‌ون، به‌ڵكو هانى موسڵمانانیان داوه‌ كه‌ شوێن به‌ڵگه‌بكه‌ون (قورئان وسوونه‌ت) وه‌ موسڵمانان داوایان لێ كراوه‌ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست بن به‌ قورئان وسوونه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌ سود وه‌ربگرن له‌ هه‌موو مه‌زهه‌به‌ فیقهییه‌كان به‌ بێ ده‌مارگیرى بۆكه‌سیان، وه‌ بۆزیاتر شاره‌زابوون له‌ وته‌ى پێشه‌وایانى به‌رِێز سه‌باره‌ت به‌ ئامۆژگارییه‌ زێرِینه‌كانیان بۆموسڵمانان بگه‌رِێوه‌ بۆ(پێشه‌كى كتابى (چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)ى شێخ ئه‌لبانى ) وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ده‌ست نوێژ له‌ براژنده‌شكێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌ست نوێژ له‌ براژنده‌شكێت؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌ بێت كه‌ ده‌ستت به‌رده‌ستى براژن بكه‌وێت ده‌ست نوێژ ده‌شكێت نه‌خێر به‌مه‌ ده‌ست نوێژ ناشكێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

خوای گه‌وره‌ جه‌زاتان بداته‌وه‌ من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ رای ارجح چییه‌ له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی كچان؟وبارك الله فیكم

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خوای گه‌وره‌ جه‌زاتان بداته‌وه‌ من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ رای ارجح چییه‌ له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی كچان؟وبارك الله فیكم

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌خه‌ته‌نه‌كردنى ئافره‌تان زۆرێك له‌زانایان ده‌فه‌رموون سوننه‌ته‌ وه‌كو شێخ ابن بازو شێخ عوسه‌یمین وشێخ فه‌وزان ولیژنه‌ى هه‌میشه‌ییى بۆلێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى وفه‌توادان ، هه‌روه‌ها رِیوایه‌تى ئیمامى ئه‌حمه‌دیشه‌ وه‌له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ئافره‌تێك هه‌بوو كچانى خه‌ته‌نه‌ده‌كرد پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) بانگى كردو پێى فه‌رموو(لا تنهكی فإن ذلك أخطى للمرأة‌ وأحب الى البعل) رواه‌ ابوداود وصححه‌ الألبانی فی صحیح أبی داود واتا(زیاده‌ رِه‌وى مه‌كه‌ وزۆرى لێ مه‌برِه‌ چونكه‌ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆئافره‌ته‌كه‌و خۆشه‌ویستره‌ لاى مێرده‌كه‌ى).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئەگەر بەهەر هۆیەك بیت مەنیت بیتەوە وە تۆ نەیەڵیت بێتە دەرەوە واتە تون زەكەرت بگریت ئایا غوسڵت دەكەوێتە سەر ؟ ئەی ئەگەر كەسێك وای بەسەر هاتبێت و غوسڵی دەرنەكردبێ و نوێژی خۆی كردبێ ئایا حوكمی ئەو نوێژانەی چییە

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئەگەر بەهەر هۆیەك بیت مەنیت بیتەوە وە تۆ نەیەڵیت بێتە دەرەوە واتە تون زەكەرت بگریت ئایا غوسڵت دەكەوێتە سەر ؟ ئەی ئەگەر كەسێك وای بەسەر هاتبێت و غوسڵی دەرنەكردبێ و نوێژی خۆی كردبێ ئایا حوكمی ئەو نوێژانەی چییە و دەبێت چی بكات ؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ربه‌بێ جیماع بێت وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌سێك خه‌وببینێت ویه‌كسه‌ر به‌خه‌به‌ربێت وزه‌كه‌رى بگرێت ونه‌یه‌ڵێت مه‌نى بێته‌ده‌ره‌وه‌ئه‌وه‌غوسڵى له‌سه‌ر واجب نییه‌له‌سه‌ر بۆچونى (جمهورى زانایان)ته‌نها لاى ئیمام ئه‌حمه‌د واجبه‌، ابن قدامه‌ده‌ڵێت غوسڵى له‌سه‌رنییه‌ئه‌مه‌وته‌ى زۆربه‌ى فوقه‌هایه‌، ئیمامى نه‌وه‌ویش ده‌فه‌رموێت غوسڵى له‌سه‌ر نییه‌و هه‌مووزانایان وا ده‌فه‌رمون جگه‌له‌ئیمامى ئه‌حمه‌د،به‌لام ئه‌گه‌ر زه‌كه‌رى گرت وله‌دواى ئه‌وه‌یه‌ك دڵۆڵ مه‌نى ده‌رچێت ئه‌وا غوسڵ واجب ده‌بێت له‌سه‌رى ..والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

مامۆستا ئه‌گه‌ر ژنم نه‌بێت و ده‌ستیشم نه‌كه‌وێت چى بكه‌م باشه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا ئه‌گه‌ر ژنم نه‌بێت و ده‌ستیشم نه‌كه‌وێت چى بكه‌م باشه‌؟؟

وەڵام: 

ژنت ده‌ست ناكه‌وێت مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌باره‌ت نییه‌؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یه‌ ئه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ به‌رِۆژوو بیت ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌باره‌ت هه‌یه‌و ژن نییه ‌ئه‌مه‌ بێچه‌وانه‌ى واقیعه‌و داواله‌كه‌سانێكى نزیك خۆت بكه‌كارئاسانیت بۆبكه‌ن ویارمه‌تیت بده‌ن له‌هه‌ڵبژاردنێكى ئافره‌تێكى دیندارو به‌رِه‌وشت ، خوا بۆت ئاسان بكات ان شاءالله.
به‌رێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

له‌ئاینى بیرۆزى ئیسلامدا به‌كێ ده‌گوترێت كه‌نیزه‌ك؟؟ ئایا ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كدا كارى جیماع بكه‌یت؟؟ده‌توانى تا چه‌ند كه‌نیزه‌ك لاى خۆت بهێڵیته‌وه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌ئاینى بیرۆزى ئیسلامدا به‌كێ ده‌گوترێت كه‌نیزه‌ك؟؟ ئایا ده‌توانیت له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كدا كارى جیماع بكه‌یت؟؟ده‌توانى تا چه‌ند كه‌نیزه‌ك لاى خۆت بهێڵیته‌وه‌؟؟؟

وەڵام: 

كه‌نیزه‌ك ئه‌و ئافره‌تانه‌بوونه‌كه‌له‌كاتى غه‌زاوجیهاددا له‌كافره‌كان ده‌گیران به‌لام ئێستا نییه‌ونه‌ماوه‌.
به‌رێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر توانای گۆرِینی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی هه‌بێت وه‌موسوڵمانان وه‌لی ئه‌مریان هه‌بێت و بتوانن كه‌سێكی باشتر دابنێن به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌فسه‌ده‌ئایا لاده‌برێت؟ و جزاكم الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر توانای گۆرِینی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی هه‌بێت وه‌موسوڵمانان وه‌لی ئه‌مریان هه‌بێت و بتوانن كه‌سێكی باشتر دابنێن به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌فسه‌ده‌ئایا لاده‌برێت؟ و جزاكم الله خیرا

وەڵام: 

گۆرِینى ده‌سه‌لات وحكومه‌ت به‌چه‌ند مه‌رجێك ده‌بێت:
1-دڵنیابوون كه‌ئه‌و ده‌سه‌لاتداره‌كافره‌به‌به‌ڵگه‌وه‌، وه‌كو بێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى (إلا أن تروا كفراً بواحاً عندكم فیه‌من الله برهان)البخارى ومسلم.واتا(كوشتارى فه‌رمانرِه‌وایان مه‌كه‌ن ولێیان ده‌رمه‌چن مه‌گه‌ر كوفرێكى ئاشكرایان لێ ببینیت كه‌له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌به‌ڵگه‌تان هه‌بێت كه‌كوفره‌وله‌ئیسلام بێى ده‌رده‌چێت).
2-تواناى گۆرِین به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاشوب وئاژاوه‌وخوێن رِێژى چونكه‌توانا مه‌رجه‌له‌هه‌موو به‌رستنه‌كان وه‌كو خواى گه‌وره‌فه‌رمویه‌تى (لایكلف الله نفساً إلا وسعها).واتا(خواى گه‌وره‌دواله‌هیچ كه‌س ناكات ته‌نها به‌گوێره‌ى تواناى خۆى نه‌بێت
3- كه‌گۆرِیت كه‌سێكى خرابتر نه‌یاته‌جێگاى كه‌ئاوات بۆئه‌وه‌ى بێشتر بخوازیت، واتا مسۆگه‌ربێت كه‌باشتر واتا موسڵمانێكى دیندار وله‌خواترس بیچته‌جێگاى.
به‌رێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

من كاتێك ده‌چمه‌سه‌فره‌كاتى نوێژى نیوه‌رِو دوو رِكاتى نوێژى نیوه‌رِو ده‌كه‌م ئینجا سلام ده‌ده‌مه‌وه‌دوو رِكاتى نوێژى عه‌سریش ده‌كه‌م , شه‌ویش كه‌ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌سێ رِكاتى نوێژى مه‌غریب ده‌كه‌م ئینجا دوو رِكاتى ...........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كاتێك ده‌چمه‌سه‌فره‌كاتى نوێژى نیوه‌رِو دوو رِكاتى نوێژى نیوه‌رِو ده‌كه‌م ئینجا سلام ده‌ده‌مه‌وه‌دوو رِكاتى نوێژى عه‌سریش ده‌كه‌م , شه‌ویش كه‌ده‌گه‌رِێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌سێ رِكاتى نوێژى مه‌غریب ده‌كه‌م ئینجا دوو رِكاتى نوێژى عیشا ده‌كه‌م ئایا دروسته‌یاخود نا..(نیه‌تى قصر وجمع وتقدیم بۆ نیوه‌رِۆ وعه‌سر)ده‌هێنم ( قصروجمع وتاخیریش بۆ مه‌غریب و عیشا)ده‌هێنم .

وەڵام: 

له‌شارى خۆت ده‌رچویت وله‌سه‌فه‌ردا بویت نوێژه‌چوارییه‌كان ده‌بنه‌دوو رِكعاتى وه‌كو نیوه‌رِۆ وعه‌سر و عیشا ، جاكه‌له‌سه‌فه‌ر نیوه‌رِۆ وعه‌سردوو رِكعات دوورِكعاتت كردووه‌به‌قصر وجمع ته‌واوه‌ودروسته‌،به‌لام كه‌گه‌شتیته‌وه‌شوێنى خۆت ئه‌وه‌ده‌بنه‌وه‌به‌چواررِكعات ونابێت كورتیان بكه‌یته‌وه‌كه‌مه‌غریب سێ رِكعاتت كردووه‌ته‌واوه‌به‌لام عیشا دوو رِكعاتت كردووه‌له‌ماڵه‌وه‌هه‌ڵه‌یه‌ودروست نییه‌وده‌بێت نوێژى عیشا دووباره‌بكه‌یته‌وه‌وچواررِكعات بكه‌یت.

به‌رێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

ئایا حوكمى ئیستمناء چییه‌؟؟ وه‌هۆكاره‌كانى توش بوون به‌وكاره‌چییه‌؟؟ وه‌زیانه‌كانى بۆله‌ش چییه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمى ئیستمناء چییه‌؟؟ وه‌هۆكاره‌كانى توش بوون به‌وكاره‌چییه‌؟؟ وه‌زیانه‌كانى بۆله‌ش چییه‌؟؟؟

وەڵام: 

براى ئازیزم بێشتر به‌دوور ودرێژى وه‌لامى ئه‌م بابه‌ته‌مان داوه‌ته‌وه‌و زیانه‌كانى ئه‌و كاره‌وهۆكاره‌كانیمان باسكردوووه‌له‌گۆشه‌ى فتواى ماڵبه‌رِى ئیمان وه‌ن ده‌توانى بگه‌رِێته‌وه‌سه‌رى. به‌كورتى ئاوهێنانه‌وه‌به‌ده‌ست حه‌رامه‌وگومانى تێدانییه‌، هۆكاره‌كه‌ى نه‌ترسانه‌له‌خواو دوورنه‌كه‌وتنه‌وه‌یه‌له‌نه‌زه‌رو تێروانینى حه‌رام وكارى حه‌رام ، زیانه‌كانى زۆره‌ساده‌ترینیان چیژو خۆشى له‌سه‌رجێى وه‌رناگرى ئه‌و كاته‌ى كه‌خێزان ڵێكه‌وه‌ده‌نێیت و هه‌ست به‌لاوازى تواناى جنسى ده‌كه‌یت وچه‌نده‌ها زیانى تریش.
به‌رێز/ سه‌ربه‌رشتیارى ماڵبه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

ئایا سوننه‌ته‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌بانگ ده‌دات قامه‌تیش بكات یان باشتروایه‌ئه‌وه‌ى كه‌بانگ ده‌دات قامه‌تیش بكات؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سوننه‌ته‌ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌بانگ ده‌دات قامه‌تیش بكات یان باشتروایه‌ئه‌وه‌ى كه‌بانگ ده‌دات قامه‌تیش بكات؟؟؟؟

وەڵام: 

باشتروایه‌ئه‌وه‌ى بانگ ئه‌دات هه‌رئه‌ویش قامه‌ت بكات ، چونكه‌له‌سه‌رده‌مى بێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه‌وسلم) وابووه‌،به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێكى تریش قامه‌ت بكات دروسته‌وئاساییه‌چونكه‌ئه‌و حه‌دیسانه‌ى كه‌هاتوونه‌(من اذن فهو یقیم) و(من أذن فلیقم) هیچیان صه‌حیح نین.

بهرێز/ م. صلاح الدین عبدالكریم وه لامى داوه ته وه ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٦٨
٣٠٤٢
٦٨٠٧٧٢