كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سلاو مامۆستایانى به‌رِێز رِێزو سڵاوم بۆتان 30 وه‌ره‌قه‌ چه‌ندى زه‌كات ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌ خۆم به‌ كرێكارى كۆمكردۆته‌وه‌ هیوادارم وڵام بده‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رِێزم

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاو مامۆستایانى به‌رِێز رِێزو سڵاوم بۆتان 30 وه‌ره‌قه‌ چه‌ندى زه‌كات ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر كه‌ خۆم به‌ كرێكارى كۆمكردۆته‌وه‌
هیوادارم وڵام بده‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رِێزم

وەڵام: 

و/ له‌ (30) وه‌ره‌قه‌ زه‌كاتى تێدانییه‌ به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پاره‌ گه‌یشته‌ پێنج ملێۆن ونیو(5500000)و ساڵێكى به‌سه‌ردا تێپه‌رِى ئه‌وا زه‌كاتى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر له‌ ملیۆنێك بیست وپێنج هه‌زار دینار.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستا گیان من لەنوێژە فەرزەكاندا لە ئاخیر ركعات لەدوای صەڵاوات دەست دەكەم بە دوعاكردن واتە پێش سەلامدانەوە وەك ( اللهم ارزقنا اللهم اشفینا ربنا اتینا فی الدنیا حسنە وفی اڵاخرە الحسنە وقینا عذاب النار .... هتد ) ئایا ئەم كارەم دروستە .....

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان من لەنوێژە فەرزەكاندا لە ئاخیر ركعات لەدوای صەڵاوات دەست دەكەم بە دوعاكردن واتە پێش سەلامدانەوە وەك ( اللهم ارزقنا اللهم اشفینا ربنا اتینا فی الدنیا حسنە وفی اڵاخرە الحسنە وقینا عذاب النار .... هتد ) ئایا ئەم كارەم دروستە بەس تكایە بەبەڵگەوە ؟؟؟؟
وە ئایا دوای دوعاكان بڵێم اللهم امین ؟؟؟
وە دەتوانم لەنوێژە سوننەتەكانیش بەهەمان شێوە دوعا بكەم ؟؟

وەڵام: 

و/ له‌دواى ته‌حیات دروسته‌ مرۆڤى موسڵمان چ دوعایه‌كى پێ خۆشه‌ بیكات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى (......... ثم لیتخیر أحدكم من الدعاء المجبه إلیه فیدعو به) صحیح أبى داود 4/118 وه‌ پێویست به‌ ئامین ناكات وه‌ له‌ نوێژى فه‌رزو سوننه‌ت دروسته‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا حوكمی به‌ستنی بۆینباخ (ریبات) چیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌تایبه‌ت له‌لای سه‌له‌فیه‌كان چونكه‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان به‌كاری دێنن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمی به‌ستنی بۆینباخ (ریبات) چیه‌ له‌ ئیسلامدا به‌تایبه‌ت له‌لای سه‌له‌فیه‌كان چونكه‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌كان به‌كاری دێنن ؟

وەڵام: 

و/ بۆیانباخ ده‌وترێت هێمایه‌ بۆخاچ (الصلیب) ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌بێت پۆشاكى موسڵمان نییه‌ وخۆچواندنه‌ به‌ جگه‌ له‌ موسڵمان ئێمه‌ش قه‌ده‌غه‌ى ئه‌وه‌مان لێ كراوه‌ كه‌ خۆمان بچوێنین به‌ جگه‌ له‌ موسڵمان چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ هاتووه‌ له‌وانه‌ : ( من تشبه بقوم فهو منهم) أرواء الغلیل 8/66 واتا (هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به‌هه‌رقه‌ومێك ئه‌وه‌ له‌وانه‌ . ( لیس منا من تشبه بغیرنا) صحیح الجامع 9565 واتا ( له‌ئێمه‌ نییه‌ ئه‌وه‌ى خۆى بشوبهێنێت به‌ جگه‌ له‌ ئێمه‌).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ده‌توانم زه‌كات بده‌م به‌دایكم ؟؟؟ سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌تان

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانم زه‌كات بده‌م به‌دایكم ؟؟؟ سوپاس بۆ وه‌لام دانه‌وه‌تان .

وەڵام: 

و/ زه‌كاتى منداڵ بۆدایك وباوك نابێت چونكه‌ دایك وباوك هه‌ژاربوون پێویسته‌ منداڵ یارمه‌تییان بدات و خزمه‌تیان بكات نه‌ك زه‌كاتیان بداتێ.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

سلاَوى خواتان لێبێت ئایا هه‌ستانى زه‌كه‌ر یان مه‌یله‌و هه‌ستان ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سلاَوى خواتان لێبێت ئایا هه‌ستانى زه‌كه‌ر یان مه‌یله‌و هه‌ستان ده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت؟؟

وەڵام: 

و/ ئه‌گه‌ر (مه‌زى) بێته‌وه‌ وته‌رِى ببینیت ئه‌وا ده‌ستنوێژ ده‌شكێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ ناشكێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

برا من زۆر جاركه‌ باسی خوا ده‌كرێ من له‌مێشك و دڵما ئه‌چم خوا ئه‌شوبهێنم به‌به‌نده‌كانی‏* په‌نا به‌خوا‏* ئایه‌ چ بكه‌م تاوانبارم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برا من زۆر جاركه‌ باسی خوا ده‌كرێ من له‌مێشك و دڵما ئه‌چم خوا ئه‌شوبهێنم به‌به‌نده‌كانی‏* په‌نا به‌خوا‏* ئایه‌ چ بكه‌م تاوانبارم؟؟

وەڵام: 

و/ شوبهاندنى خوا به‌به‌نده‌كانى كوفره‌ مرۆڤ نابێت بیرله‌ چۆنێتى زاتى پیرۆزى الله بكاته‌وه‌ به‌ڵكوده‌بێت بیر له‌ دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌ بكاته‌وه‌ به‌مه‌ گه‌وره‌یى خواى گه‌وره‌ى بۆده‌رده‌كه‌وێت ، وه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : تفكروا فی آلاءالله ولا تفكروا فی الله عزوجل).سلسیلة الأحادیث الصحیحة‌ / 1788 واتا (بیر له‌ نیعمه‌ت وبه‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌ بكه‌نه‌وه‌ وبیر له‌ خودى خواى گه‌وره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا رەسم گرتن بە مۆبایل دروستە چونكە خیلافێكی زۆری لەسەرە تكایە بەبەڵگەوە بارك الله فیكم چونكە دەڵێن ئەمە حوكمی وەك ئاوێنە وایە چونكە ناكێشرێت ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رەسم گرتن بە مۆبایل دروستە چونكە خیلافێكی زۆری لەسەرە تكایە بەبەڵگەوە بارك الله فیكم چونكە دەڵێن ئەمە حوكمی وەك ئاوێنە وایە چونكە ناكێشرێت ...

وەڵام: 

و/ وێنه‌گرتن له‌ بنچینه‌دا حه‌رامه‌ چونكه‌ به‌ڵگه‌ى زۆرى له‌سه‌ر هاتووه‌ ته‌نها بۆكارى پێویست و گرنگ رِێگه‌ى پێ دراوه‌ ، پێشتر له‌ سایتى ئیمان وه‌ن وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌مان به‌ دوورو درێژى داوه‌ته‌وه‌ ده‌توانى بگه‌رِێیته‌وه‌ سه‌رى ، هه‌روه‌ها ده‌توانى په‌رتووكى (حوكمى وێنه‌ى فۆتۆگرافی) له‌ نوسینى : م. زریان سه‌رچنارى بخوێنیته‌وه‌ .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

برایان ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت زێرِى هه‌بێت گه‌یشتبێته‌ حدى نیصاب به‌لام بۆخۆى به‌كارى بهێنێت ئایه‌ زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایان ئایه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت زێرِى هه‌بێت گه‌یشتبێته‌ حدى نیصاب به‌لام بۆخۆى به‌كارى بهێنێت ئایه‌ زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟؟؟

وەڵام: 

و/ ئاڵتون كه‌ دانرابوو بۆخۆرِازاندنه‌وه‌ى ئافره‌ت بۆفرۆشتنى نه‌بێت بۆخۆى بێت زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌:
بۆچوونى یه‌كه‌م :_ زه‌كاتى تێدا نییه‌ ئه‌مه‌ وته‌ى هاوه‌لان ( ابن عمر و جابر وانس وعائشة وأسماء) خوا لێیان رِازى بێت هه‌روه‌ها وته‌ى ( اسحاق بن راهویه‌ و أبو عبید وأبو ثوری والشعبی ومالك وشافعی و أحمد)ه‌، رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت.
بۆچوونى دووه‌م : زه‌كاتى تێدایه‌ و واجبه‌ زه‌كاتى بدات كه‌ ساڵى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِێت وبگاته‌ حه‌دى نیصاب. ئه‌مه‌یش بۆچوونى هاوه‌لان ( عمر و ابن مسعود وابن عباس و عبدالله بن عه‌مر بن العاصم خوا لێیان رِازى بێت ، هه‌روه‌ها بۆچونى ( سعید بن جبیر و عطاء ومجاهد و ابن سیرین و الزهری والثوری وأبو حنیفه‌)یه‌، رِه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت. بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ واجبه‌ زه‌كاتى لێ ده‌ربكات ، چونكه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌وانه‌ : ئافره‌تێك هات بۆلاى پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه‌ وسلم)و كچێكى له‌گه‌ڵدا بوو دووبازنگى ئه‌ستورى ئاڵتونى له‌ده‌ستدابوو ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) پێى فه‌رموو ( أتعطین زكاة هذا؟) واتا : زه‌كاتى ئه‌مه‌ ده‌ده‌یت؟؟ ئه‌ویسش وتى نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم ) پێى فه‌رموو (أیسرك أن یسورك الله بها یوم القیامة سوارین من نار). واتا ( ئایا پێت خۆشه‌ له‌ رِۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره‌ بیكاته‌ دوو بازنگى ئاگرین و له‌ ده‌ستى بكات؟؟؟ئه‌ویش له‌ده‌ستى دایكه‌ند وهه‌ڵیدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) وتى هه‌ردوو بازنكگه‌كه‌ بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلى الله علیه‌ وسلم).رواه أبو داود وحسنه الألبانی فی صحیح أبی داود. هه‌روه‌ها عائیشه‌ ( خوا لێى رِازى بێت) فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) هاته‌ ژووره‌وه‌ بازنی له‌ ده‌ستم بینى فه‌رمووى ئایا زه‌كاته‌كه‌ى ده‌ده‌یت وتم نه‌خێر، فه‌رمووى (هو حسبك من النار) واته‌ ( ئه‌مه‌ت به‌سه‌ بۆ سزادانت به‌ ئاگرى دۆزه‌خ). رواه ابو داود وصححه الألبانی.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من هیچ ئیشێكم نییه ‌وه‌زۆربه‌ى كاته‌كان هه‌ر له‌ماڵه‌وه‌م وبه‌جلى ماڵه‌وه‌ كاتێك بانگ ده‌درێت دروسته‌ به‌جلى ماڵه‌وه‌ بچم بۆمزگه‌وت بۆنوێژ؟؟وه‌ ئایا نوێژ كردن به‌جلى قۆڵ كورته‌وه‌ دروسته‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من هیچ ئیشێكم نییه ‌وه‌زۆربه‌ى كاته‌كان هه‌ر له‌ماڵه‌وه‌م وبه‌جلى ماڵه‌وه‌ كاتێك بانگ ده‌درێت دروسته‌ به‌جلى ماڵه‌وه‌ بچم بۆمزگه‌وت بۆنوێژ؟؟وه‌ ئایا نوێژ كردن به‌جلى قۆڵ كورته‌وه‌ دروسته‌؟؟؟

وەڵام: 

دروست نییه‌به‌ بیجامه‌وه‌و تراسكۆدى ته‌سكه‌وه‌ نوێژ بكرێت جا چ له‌ماڵ بێت یان له‌ مزگه‌وت بێت ، به‌ڵكوپێویسته‌ مرۆڤ بۆ نوێژكردن به‌تایبه‌تى له‌مزگه‌وت خۆى برِازێنێته‌وه‌ و پۆشاكى جوان له‌به‌ربكات، به‌ڵێ به‌جلى قۆڵ كورته‌وه‌ نوێژكردن دروسته‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا كاتێك نوێژ ده‌ست پێ ده‌كه‌یت ئه‌و دوعایه‌ى ( وجهت وجهی...) پێویسته‌ بخوێندرێت ؟؟ ئه‌گه‌ر پێویسته‌ دوعاكه‌ چۆنه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كاتێك نوێژ ده‌ست پێ ده‌كه‌یت ئه‌و دوعایه‌ى ( وجهت وجهی...) پێویسته‌ بخوێندرێت ؟؟ ئه‌گه‌ر پێویسته‌ دوعاكه‌ چۆنه‌؟؟

وەڵام: 

و/ به‌ڵێ ده‌بێت پێش خوێندنى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى یه‌كه‌م ( دعاء الإستفتاح) بخوێنیت كه‌ چه‌ند شێوازێكى هه‌یه‌ له‌ ( چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ وه‌رگێرِانى ( م.عدنان بارام) باس كراوه‌ یه‌كێكیان به‌م شێوازه‌یه‌ ( وجهت وجهی للذی فطر السموات والأرض حنیفاً مسلماً وما أنا من المشركین ، إن صلاتی ونسكى ومحیای ومماتى لله رب العالمین لا شریك له وبذلك أمرت وأنا من المسلمين).
رواه ابن حبان برقم 1771صحيح
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٦
٣٠٥٠
٦٨٠٧٨٠