كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بێزه‌حمه‌ت من سه‌یاره‌ ئه‌ده‌م به‌خه‌ڵك به‌قه‌یدى 3مانگ یان زیاتر زۆرجار ترسم هه‌یه‌ پاره‌كه‌م بخورێت جارجاریش ئه‌خورێت پاره‌كه‌م كابرا نه‌یداومه‌ته‌وه‌ ووتویتى نیمه‌ ئایا ئه‌م ئیشه‌ حه‌ڵاله‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بێزه‌حمه‌ت من سه‌یاره‌ ئه‌ده‌م به‌خه‌ڵك به‌قه‌یدى 3مانگ یان زیاتر زۆرجار ترسم هه‌یه‌ پاره‌كه‌م بخورێت جارجاریش ئه‌خورێت پاره‌كه‌م كابرا نه‌یداومه‌ته‌وه‌ ووتویتى نیمه‌ ئایا ئه‌م ئیشه‌ حه‌ڵاله‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت (قیست) بێت ئه‌وا زۆربه‌ى زانایان بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌دروسته‌ ان شاءالله‌ ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ دیارى كراوبێت و كاته‌كه‌ى دیارى كراوبێت
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

له‌كاتى به‌رِۆژووبوندا ئه‌توانى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆتدا به‌یه‌كه‌وه‌ بخه‌ون؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌كاتى به‌رِۆژووبوندا ئه‌توانى له‌گه‌ڵ خێزانى خۆتدا به‌یه‌كه‌وه‌ بخه‌ون؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌خۆی راببینێت و بتوانێت خۆى بگرێت و توشى جیماع نه‌بێت ئه‌وا دروسته‌ ماچى خێزانى بكات و له‌گه‌ڵى بخه‌وێت له‌كاتى به‌رِۆژووبوندا،به‌لام ئه‌گه‌ر خۆى بۆ نه‌گیرێت و ترسی ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌توشى جیماع بێت ئه‌وا دروست نى یه‌ له‌خیزانى نزیك بێته‌وه‌ .پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم )له‌ كاتى به‌رۆژو بووندا به‌رۆژ ماچى خێزانى ده‌كردو لێ ى نزیك ده‌بوه‌وه‌ به‌لام له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر خۆراگر بوه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ده‌ستنوێژ له‌خێزانى خۆت ئه‌شكێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ده‌ستنوێژ له‌خێزانى خۆت ئه‌شكێت؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر به‌شه‌هوه‌ته‌وه‌ نه‌بێت ته‌نها ده‌ست به‌ركه‌وتن بێت ئه‌وا ده‌ست نویژ به‌وه‌ ناشكێت،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ماچى خیزانى ده‌كرد و پاشان نوێژى ده‌كردو ده‌ستنویژیش ناشۆرى(كان رسول الله‌(صلى الله‌ علیه‌ وسلم ) یقبل بعض نسائه ثم یصلى ولا یتوضا) وه‌كه‌ نوێژى كردوه‌(عائشه‌)خواى لى رازى بێت له‌لاى شوێنى سه‌جده‌كه‌ى پێ ی درێژكردبوو كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌چوه‌ سوجده‌ به‌ده‌ستى پیرۆزى ده‌یدایه‌ سه‌رپێیه‌كانى عائیشه‌(خوا لى رازى بێت) ئه‌ویش قاچى هه‌ڵده‌كێشا وه‌ ژوره‌كه‌ى تاریك بوه‌و چراى لێ نه‌بوه‌ كه‌فه‌رموده‌كه‌(متفق علیه‌ )كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست نوێژ له‌ئافره‌تان ناشكێت ئه‌گه‌ر بشكایه‌ ده‌بوایه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) نوێژه‌كه‌ى ببرایه‌و ده‌ست نوێژی بشۆرایایه‌ته‌وه‌ .به‌لام نه‌نویژى بری و نه‌ ده‌ست نوێژى شۆریه‌وه‌ به‌ڵكو به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر نوێژه‌كه‌ى .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌ى ئه‌چمه‌ مزگه‌وت له‌ مزگه‌وت ده‌ستنوێژ ده‌گرم و ده‌چمه‌ ژووره‌وه‌ كام نوێژى سوننه‌ت بكه‌م سوننه‌تى ده‌ستنوێژ یان تحیة‌المسجد یان رواتب ئه‌گه‌ر ته‌نها كاتى یه‌ك نوێژت هه‌بێت تا ده‌ست پێكردنى جه‌ماعه‌ت ؟

ته‌نها دوو ركات ده‌كه‌ین به‌نیه‌تى تحیة المسجد و سوننه‌تى راتبه ‌، یان سوننه‌تى ده‌ست نوێژو راتیبه‌، واته‌ نیه‌ت كۆده‌كه‌یته‌وه‌ و ته‌نها دوو ركات ده‌كه‌یت ئه‌میش فتواى شێخ ابن عثیمینة‌ و ابن العسقلاني له‌ (فتح البارى)باسى كردوه‌.(الاسمرى)یش له‌شه‌رحى (القواعد الفقهیة‌)ى شێخ(سه‌عدى)باسى كردوه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

من كچم زۆر جار ئاوی سپی رِوون ده‌بینم بیرله‌ هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه‌ ئایا غوسڵم ده‌كه‌وێته‌سه‌ر؟ ئایا رِۆژوو به‌تاڵ ده‌بێت؟زۆر سوپاس بۆ به‌رێزتان

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كچم زۆر جار ئاوی سپی رِوون ده‌بینم بیرله‌ هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه‌ ئایا غوسڵم ده‌كه‌وێته‌سه‌ر؟ ئایا رِۆژوو به‌تاڵ ده‌بێت؟زۆر سوپاس بۆ به‌رێزتان

وەڵام: 

نه‌خێر غوسڵ واجب نابێت و رۆژویش ناشكێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

مامۆستا گیان من بێش ساڵێك توشی نەخۆشی جن بووم واتە جن چووە لاشەمەوە وە زۆر كەس گەرام چارەم نەبوو ئاخیر جار چوومە لای مامۆستایەك ئەو بەرێزە بە فەزڵی خوای گەورە بەچەند جەلسەیەك بووە سەبەبێك لەشیفام چوونكە شیفا ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان من بێش ساڵێك توشی نەخۆشی جن بووم واتە جن چووە لاشەمەوە وە زۆر كەس گەرام چارەم نەبوو ئاخیر جار چوومە لای مامۆستایەك ئەو بەرێزە بە فەزڵی خوای گەورە بەچەند جەلسەیەك بووە سەبەبێك لەشیفام چوونكە شیفا تەنها بەدەست خودایە بەڵام بەم شێوەیە چارەی كردم ...

لەهەر جەلسەیەك دوعایەكی بۆ دەنووسیم وە دەم كرد بە ملمەوە واتە هەلم دەواسی وەك ملوانكە تەقریبەن 15 دانەی بۆ كردم بەلام دەیكردە بارچە بارچەی زۆر بچوك وە ئاخیر جار گوتی هەتا هەتایە بیكە ناو سەرینەكەت و لەسەری بنوو واتە لەملم نییە ئیستا وەمن لەناو سەرینیشم دەرهێنا چوونكە من گومانم لەوە نییە تەنها شیفادەر خودای گەورەیەو ئەگەر باوەرم وابێت كە ئەو دوعایانە چاكی كردومەتەوە ئەوا شركم قەرار داوە والعیاذبالله بەڵام ئیستا من ئەو نوسراوانەم باراستووە نازانم چیان لێبكەم وە نازانم چیان تیا نووسراوە !! ئایا بیان سوتێنم ؟؟ وە ئەگەر سوتانم ان شا‌ء الله توشی هیچ نابمەوە ؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر خۆت مه‌یسوتێنه‌ به‌ڵكو بیده‌ ده‌ستى مامۆستایه‌كى شاره‌زا له‌دین ئه‌و بیسوتێنێت نه‌وه‌كو جادووى تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ان شاءالله‌ به‌تاڵى بكاته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

من ئیش ده‌كه‌م 10رِۆژ له‌ماڵه‌وه‌ وه‌ 10رِۆژ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ درێژای ساڵ وه‌ماوه‌كه‌ش 200كم ئایا ئه‌توانم قێرو جمع بكه‌م ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ئیش ده‌كه‌م 10رِۆژ له‌ماڵه‌وه‌ وه‌ 10رِۆژ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌ درێژای ساڵ وه‌ماوه‌كه‌ش 200كم ئایا ئه‌توانم قێرو جمع بكه‌م ؟؟؟

وەڵام: 

بۆ چونى ته‌واو و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانین(قصر و جمع)بكه‌یت له‌و ده‌رۆژه‌ كه‌له‌ سه‌فه‌ردایت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ غه‌زاى ته‌بوك و فه‌تحى مه‌ككه‌ ( 19) رۆژ(20 )رۆژ نوێژى كورت كردوه‌ته‌وه‌، وه‌كه‌ له‌ شارى مه‌دینه‌ ده‌ربچوایه‌ ئه‌وا نوێژه‌كانى كورت ده‌كرده‌وه‌،وه‌هاوه‌لانیش به‌هه‌مان شێوه‌ (خوایان لى رازى بێت)
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ماموستاگیان پرسیاره‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌رِۆژى جومعه‌یه‌ هه‌موو مزگه‌وته‌كان به‌عام وتاریان درێژوو نوێژیشیان كورته‌ به‌ڵام له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى لله علیه‌ وسلم) ئه‌ م كاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ بووه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ نابێته‌ گوناح.

به‌ڵێ زۆر رِاسته‌و سوننه‌ت وایه‌ وتارى رِۆژى هه‌ینى له‌لایه‌ن وتارخوێنه‌وه‌ كورت بێت ونوێژه‌كه‌ى درێژ بێت به‌لام ئێستا له‌ زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كان وتاره‌كان درێژن و نوێژه‌كان كورتن كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سوونه‌ته‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ئایا من ده‌توانم ته‌ماشاى فلمی به‌درِه‌وشتى بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى من زه‌واجم كردووه‌ به‌لام هیچ زه‌وقێكم نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ دروست نه‌بێت له‌به‌رپیاوه‌كه‌م تكایه‌ چاره‌سه‌رم بكه‌ن..

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا من ده‌توانم ته‌ماشاى فلمی به‌درِه‌وشتى بكه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى من زه‌واجم كردووه‌ به‌لام هیچ زه‌وقێكم نییه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى كێشه‌ دروست نه‌بێت له‌به‌رپیاوه‌كه‌م تكایه‌ چاره‌سه‌رم بكه‌ن..

وەڵام: 

ته‌ماشاكردنى فلمى خراپ حه‌رامه‌و دروست نییه‌ له‌به‌رهه‌ربیانوویه‌ك بێت چونكه‌ ده‌بێته‌ خۆى دارِوخانى رِه‌وشت وئاكارد وئه‌خلاق وئیمان داده‌به‌زێنێت ومرۆڤ سیست وته‌مه‌ڵ ده‌كات له‌په‌رستنى خواو فێرى چه‌نده‌ها دیارده‌ى دزێو خراپى ده‌كات ، فێرى خیانه‌تى زه‌وجى وناپاكى وداوێن پیسى ده‌كات به‌لام له‌ جیاتى ته‌ماشاكردنى فیلمى خراپ ده‌توانى سه‌ردانى پزیشكى پسپۆرِ بكه‌یت وچاره‌سه‌رى گونجاوو دروستت بۆدابنێت تا پارێزراوبێت له‌و تاوانه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

براكانم من پزیشكم له‌نه‌خۆشخانه‌ و زۆرجار له‌كاتى كاركردنمدا ده‌ستم به‌رده‌ستى ئافره‌ت ده‌كه‌وێت بۆعیلاج ئایا گوناهبار ده‌بم؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براكانم من پزیشكم له‌نه‌خۆشخانه‌ و زۆرجار له‌كاتى كاركردنمدا ده‌ستم به‌رده‌ستى ئافره‌ت ده‌كه‌وێت بۆعیلاج ئایا گوناهبار ده‌بم؟؟؟

وەڵام: 

به‌گوێره‌ى توانا خۆت بپارێزه‌(فاتقوا الله ما استطعتم) ئه‌گه‌ر ناچاربیت و ده‌سه‌لاَتت نه‌بێت و ویستى خۆتى تێدانه‌بێت وپێت ناخۆش بێت ئه‌وا گوناهبار نابیت ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٨
٣٠٥٢
٦٨٠٧٨٢