كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من چۆن ده‌توانم له‌نه‌زه‌ر كردن دوربكه‌ومه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من چۆن ده‌توانم له‌نه‌زه‌ر كردن دوربكه‌ومه‌وه‌؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ژنت نه‌هێناوه‌ ژن بهێنه‌ ، ئه‌گه‌ر توانات نییه‌ هه‌وڵبده‌ زۆر به‌رِۆژووبه‌ ، وه‌ نه‌ هێشتنى كه‌ناڵى خراپ له‌ ماڵه‌وه‌ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ تێكه‌ڵى وله‌ خوا ترسان ، بۆزیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته‌ بگه‌رِیِوه‌ بۆ په‌رتووكێكى (م.فریدون محمد) له‌سه‌ر نه‌زه‌ر كردن وهۆكاره‌كانى وچاره‌سه‌رى.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستا كاتێك بیدعەیەك لە كەسێك دەبینین و پێیدەڵێن وامەكە ئەمە بیدعەو سەر لێشێواوییە ئەم حدیثه دەكەنە بەڵگە كە دروسته بیدعەی چاكە بكرێت ئایا رەدمان چی بێت بۆ یان ؟؟ ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا كاتێك بیدعەیەك لە كەسێك دەبینین و پێیدەڵێن وامەكە ئەمە بیدعەو سەر لێشێواوییە ئەم حدیثه دەكەنە بەڵگە كە دروسته بیدعەی چاكە بكرێت ئایا رەدمان چی بێت بۆ یان ؟؟ وە ئامۆژگاریم دەكەن بە خوێندنەوەی چ كتێبێك بۆ رەددی صۆفییەكان ؟؟ ( فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ وَمَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ )صحيح مسلم).

وەڵام: 

و/ بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌( البدعة الحسنة‌) له‌ دیندا نییه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) بیدعه‌ى دابه‌ش نه‌كردووه‌ بۆدوو جۆر : بیدعه‌ى چاك وخراپ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تى (كل بدعة‌ ضلالة‌) واتا : هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ ونه‌یفه‌رمووه‌ هه‌ندێكى گومرِایى یه‌و هه‌ندێكى چاكه‌، هه‌روه‌ها (ابن عمر)(خوایان لێ رِازى بێت) وه‌لاَمى ئه‌م گومانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : (كل بدعة‌ ضلالة‌ وإن رأها الناس حسنة‌). واتا( هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ باخه‌ڵكیش به‌چاكى بزانێت)، وه‌ ئیمامى مالك (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) فه‌رموویه‌تى ( من ابتدع فی الإسلام بعه‌ یراها حسنه‌ فقد زعم أن محمداً (صلى الله علیه وسلم) خان الرسالة‌ لأن الله یقول (الیوم أكملت لكم دینكم...............). واتا( هه‌ركه‌سێك بیدعه‌یه‌ك له‌ دیندا دابهێنێت و بڵێت ئه‌م بیدعه‌یه‌ چاكه‌و حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وه‌ برِیارِى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) خیانه‌تى له‌ گه‌یاندنى ئیسلامدا كردووه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌مرِۆ من دینى ئێوه‌م ته‌واو و كامل كرد، كه‌واته‌ دینى ئێمه‌ كامل وته‌واوه‌و پێویستى به‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵك به‌هه‌واوئاره‌زووى خۆیان بیدعه‌ دابهێنن وبیخه‌نه‌ ناو دینه‌وه‌و بڵێن ئه‌مه‌ بیدعه‌یه‌كى باشه‌، وه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یش باسى سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌ ده‌كات نه‌ك بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ ، چونكه‌ لێك جیاوازن وسوننه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنچینه‌وبنه‌ماى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعداوبه‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ به‌لاَم بیدعه‌ هیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌كى نیسیه‌ له‌ شه‌رعدا وهیچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نییه‌ له‌ قورئان وسوننه‌تدا ، وه‌ هۆى وتنى فه‌رمووده‌كه‌ له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ت وسلم)زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت و رِوونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌سانێكى برسى وهه‌ژارو نه‌دارى موسڵمان كه‌ شمشێریان هه‌ڵگرتبوو بۆ جیهاد كردن رِوویان كرده‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه‌ وسلم) هانى هاوه‌لاَنى دا خێریان پێبكه‌ن یه‌كێك له‌ هاوه‌لاَن ده‌ستپێشخه‌رى كردوورِۆیشت خواردن وپۆشاكى بۆهێنان پاشان خه‌ڵكى چاویان له‌و كردوو هه‌موویان رِۆشتن وخواردن وزپۆشاكیان هێنا تا دوو كۆمه‌ڵخۆراك وپۆشاك به‌رز بوه‌وه‌ پاشان پێغه‌به‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى فه‌رموو(من سن فی الإسلام سنة‌ حسنة‌.........)، كه‌واته‌ خێرو ێه‌ده‌قه‌ بنه‌ماو بنچینه‌ى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعدا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌ قورئان وسوننه‌ت و ئه‌مه‌ سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ بیدعه‌و ناكرێت بكرێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌، وه‌ كتێبى باش بۆ رِه‌دى صۆفى زۆره‌ له‌وانه‌ ( إلى التصوف یا عبادالله)ى( أبو بكر الجزائرى).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

چۆن غوسڵ ده‌ربكه‌ین؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن غوسڵ ده‌ربكه‌ین؟؟؟

وەڵام: 

غوسڵ ده‌بێت نیه‌تت هه‌بێت و هه‌مو له‌شت ته‌ربێت ئه‌وا غوسڵت كردوه‌،به‌لام سوننه‌ت وایه‌ پێش غوسڵه‌كه‌ ده‌ست نوێژ بشۆریت و پاشان ئاو به‌له‌شدا بكه‌یت و لاى راستپێش بخه‌یت و ده‌ست به‌ له‌شدا بهێنیت بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ دڵنیا بیت كه‌ هه‌موو له‌شت ته‌ربووه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

برام ئایا دروسته‌ كچ ببه‌ى بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ ته‌مه‌نى 4 بۆ 5 ساڵى؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برام ئایا دروسته‌ كچ ببه‌ى بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت له‌ ته‌مه‌نى 4 بۆ 5 ساڵى؟

وەڵام: 

به‌ڵى دروسته‌ به‌مه‌رجێك نوێژ له‌ نوێژ خوێنه‌كان تێك نه‌دات
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ئایا هه‌موو نوێژێكى به‌یانیان پێویسته‌ دوعاى قنوت بخوێندرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا هه‌موو نوێژێكى به‌یانیان پێویسته‌ دوعاى قنوت بخوێندرێت؟

وەڵام: 

نه‌خێر به‌ڵكو قنوت له‌ نوێژى به‌یانیاندا بیدعه‌یه‌و نابێت بخوێنرێت ته‌نها له‌ نوێژى ویتر یاخود له‌كاتى به‌لاو ناخۆشیدا (النازلة) قنوت ده‌خوێنرێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

من زۆرجار له‌پاش میزكردنم ئاوێكم دێت ئایا غوسڵم له‌سه‌ره‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من زۆرجار له‌پاش میزكردنم ئاوێكم دێت ئایا غوسڵم له‌سه‌ره‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌و ئاوه‌ غوسڵ واجب ناكات چونكه‌ (مه‌نى ) نی یه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

به‌رِێزان ئایا معامله‌كردن به‌و عه‌ردانه‌ى كه‌ تاپۆنه‌كراون و ئیفرازنه‌كراون له‌لاى حكومه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵك بۆخۆیان كردویانه‌ته‌ رِه‌زو به‌بى حكومه‌ت داگیریان كردووه‌و ئێستاش ده‌فرۆشن و خه‌ڵكیش معامله‌ى پێوه‌ ده‌كه‌ن ئایا دروسته‌ یان نا؟

زه‌وى كه‌داگیر كرابێت دروست نی یه‌ كرِین و فرۆشتنى پێوه‌ بكرێت وه‌ پێویسته‌ مرۆڤ خۆى له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ بپارێزێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

ئایا قورئان به‌ تیلاوه‌ بخوێنیه‌وه‌ و هه‌ندێك گوى بده‌نى ئیشكالى هه‌یه‌ یان نه‌ و ئایا دروسته‌ له‌ جومعان پێش وتار قورئان بخوێنرێت له‌مزگه‌وته‌كان ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قورئان به‌ تیلاوه‌ بخوێنیه‌وه‌ و هه‌ندێك گوى بده‌نى ئیشكالى هه‌یه‌ یان نه‌ و ئایا دروسته‌ له‌ جومعان پێش وتار قورئان بخوێنرێت له‌مزگه‌وته‌كان ؟

وەڵام: 

له‌رۆژى جومعه‌ پێش وتار قورئان خوێندن له‌ مزگه‌وته‌كان له‌لایه‌ن قورئان خوێنه‌كان به‌بڵندگۆ دروست نی یه‌و چونكه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم)وهاوه‌لاندا ئه‌م جۆره‌ عیباده‌ته‌یان به‌م شێوازه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ به‌ڵكو سوننه‌ته‌ هه‌ركه‌س بۆ خۆى سوره‌تى (كهف) بخوێنێت یان به‌شێوازێكى گشتى ده‌توانن قورئان بخوێنن یان هه‌ركه‌س بۆ خۆى به‌ته‌نها به‌ ده‌نگى نزم زكر بكات یان سه‌لاوات بدات یان نوێژ بكات یان دوعا بكات به‌لاَم كه‌سێك به‌ده‌نگى به‌رز قورئان بخوێنێت ئه‌مه‌ سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه‌بیدعه‌یه‌ سه‌ر له‌ موسڵمانان ده‌شێوێنێت و عیباده‌ت و قورئان خوێنن و نوێژو زیكرو دوعایان لى تێك ده‌دات .

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

مزگه‌وتێك له‌ لاى ماڵه‌كه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ جومعه‌ ده‌چینه‌ مزگه‌وتێكى تر كه‌ دووره‌ له‌ ماڵمان ئایا له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ هیچ ئیشكالیه‌تێكى هه‌یه‌ یان نه‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مزگه‌وتێك له‌ لاى ماڵه‌كه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ جومعه‌ ده‌چینه‌ مزگه‌وتێكى تر كه‌ دووره‌ له‌ ماڵمان ئایا له‌ رووى شه‌رعه‌وه‌ هیچ ئیشكالیه‌تێكى هه‌یه‌ یان نه‌ ؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ئه‌و مزگه‌وته‌ى كه‌ بۆى ده‌چن وتار خوێن وتاره‌كه‌ى زیاتر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌رتان و له‌سه‌ر سوننه‌ت و باسى خواپه‌رستى و سوننه‌ت ده‌كات و موسڵمانان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و له‌شه‌ریك بۆ خودا دانان و بیدعه‌و خورافات و تاوان ئه‌وا كارێكى چاك ده‌كه‌ن و دروسته‌
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

مامۆستا پرسیارێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش نیه‌تی ئیمام چۆنه‌وچۆن ده‌كرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا پرسیارێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش نیه‌تی ئیمام چۆنه‌وچۆن ده‌كرێت؟

وەڵام: 

نیه‌تى ئیمام و مه‌ئموم له‌دڵدایه‌و دروست نی یه‌ به‌ده‌م نیه‌ت بیهێنرێت چونكه‌ هه‌رگیز له‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)و هاوه‌لان نه‌بیستراوه‌ به‌ده‌م نیه‌ت بێنن و وه‌كو چۆن له‌هه‌ندێك خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌بیستین كه‌ده‌ڵێن(نیه‌تمه‌ چوار ركات نوێژى ئه‌م نیوه‌رۆیه‌ به‌ ئیمامى به‌واجبى روده‌كه‌مه‌ قیبله‌ بۆ خواى ده‌كه‌م (الله‌ اكبر)ئه‌مه‌ته‌نها(الله‌اكبر)ه‌ كه‌ى لێ ده‌رچێت ئه‌وى ترى هه‌مووى بیدعه‌یه‌و نابێت بوترێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٠
٣٠٤٤
٦٨٠٧٧٤