كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا دروسته‌ قورئان هه‌ڵبگریت به‌بێ ده‌ستنوێژ؟ ئه‌گه‌رله‌شوێنێك بیت كه‌ نه‌توانى ده‌ست نوێژ بشۆیت وپێویستتیشت به‌وه‌ بێت كه‌ سه‌یرى قورئان بكه‌یت دروسته‌؟؟ به‌به‌ڵگه‌وه‌لام بده‌نه‌وه‌ بارك الله.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ قورئان هه‌ڵبگریت به‌بێ ده‌ستنوێژ؟ ئه‌گه‌رله‌شوێنێك بیت كه‌ نه‌توانى ده‌ست نوێژ بشۆیت وپێویستتیشت به‌وه‌ بێت كه‌ سه‌یرى قورئان بكه‌یت دروسته‌؟؟ به‌به‌ڵگه‌وه‌لام بده‌نه‌وه‌ بارك الله.

وەڵام: 

زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدان له‌قورئان له‌كاتی بى ده‌ست نوێژى ، هه‌ر چوار پێشه‌واكه‌ (ابو حنیفه‌ و مالیك و شافعی و احمد ) ده‌ڵێن دروست نی یه‌، وه‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه‌ كه‌صیح نین ،وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت (لایمسه‌ الا المطهرون ) به‌لام بۆچونى دروست له‌ ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جن و شه‌یتانه‌كان ناتوانن ده‌ست له‌ قورئان بده‌ن نه‌ك مه‌به‌ست پێی موسڵمان بێت وه‌كو (ابن كثیر ) له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا هێناوێتى كه‌ ابن عباس ده‌فه‌رمێت (مه‌به‌ست پێى ئه‌و په‌رتوكه‌یه‌ له‌ ئاسمان ) وه‌ مه‌به‌ست پێی فریشته‌كانه‌ كه‌ جگه‌ له‌وان كه‌سی تر له‌ جن و شیتانه‌كان ناتوانن ده‌ست له‌قورئان بده‌ن هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ بۆچونى ئه‌نس و مجاهید و عكرمه‌ و سعید بن جبیر و الضحاك و ابو الشعشاء جابر بن زید و ابو نهیك و السدى و عبدالرحمن بن زید بن اسلم وه‌ جگه‌ له‌وانه‌، وه‌ ئه‌مه‌ ته‌واوتره‌ بۆیه‌ دروسته‌ مرۆڤى موسڵمان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ده‌ست نوێژ بشوات به‌بى ده‌ست نوێژ قورئان بخوێنێت . و(الله‌ اعلم )
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٦٤
١١٧١
٦٩٢٧٨٠