كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا دروسته‌ وێنه‌ى ده‌رچوونى كۆلێژ له‌ژوورى تایبه‌تى خۆت هه‌ڵبواسى؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ وێنه‌ى ده‌رچوونى كۆلێژ له‌ژوورى تایبه‌تى خۆت هه‌ڵبواسى؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر دروست نییه‌ چونكه‌ هه‌رشوێنێك وێنه‌ى رِوح له‌به‌رى لێ بێت فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت رِووى تێ نه‌كات ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( إن الملائكة‌ لا تدخل بیتاً فیه‌ تماثیل أو صورة‌) صحیح الجامع 1961. واتا (فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌په‌یكه‌ریاخود وێنه‌ى تێدا بێت).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆئه‌م زانیاریه‌ به‌نرخانه‌. من موسڵمانێكم هاتوچۆى مزگه‌وت ده‌كه‌م پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ چه‌ند جۆر ئاوهه‌یه‌؟؟وه‌كام ئاوه‌یه‌ له‌شگران ده‌كات؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ده‌ست خۆشیتان لێ ده‌كه‌م بۆئه‌م زانیاریه‌ به‌نرخانه‌. من موسڵمانێكم هاتوچۆى مزگه‌وت ده‌كه‌م پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ چه‌ند جۆر ئاوهه‌یه‌؟؟وه‌كام ئاوه‌یه‌ له‌شگران ده‌كات؟؟ واتا غوسڵى له‌سه‌ره‌؟؟به‌درێژى بۆم باس بكه‌ن خوا پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌؟؟

وەڵام: 

سێ جۆر ئاو هه‌یه‌ : مه‌زى : ئاوێكى لینجه‌ له‌ كاتى بیركردنه‌وه‌ له‌ جیماع ونزیك بوونه‌وه‌ له‌ خێزان ده‌رده‌چێت ئه‌م ئاوه‌ پیسه‌ وده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت به‌لام غوسڵ پێویست ناكات وه‌ئه‌گه‌ر به‌رپۆشاك كه‌وت ده‌بێت بشۆردرێت، وه‌دى : ئاوێكى لێڵى خه‌سته‌ له‌ كاتى سه‌رما وهه‌ڵگرتنى قورسایى ده‌رده‌چێت ئه‌میش پیسه‌وده‌ست نوێژ ده‌شكێنێت به‌لام غوسڵ پێویست ناكات وه‌ئه‌گه‌ر به‌رپۆشاك كه‌وت ده‌بێت بشۆردرێت،
مه‌نى : ئاوێكى خه‌سته‌ له‌ كاتى جیما عیان له‌كاتى خه‌و بینین(احتلام) ده‌رده‌چێت وده‌رده‌په‌رِێت ومرۆڤ هه‌ست به‌ ماندوێتى ده‌كات ئه‌مه‌یان پاكه‌به‌لام غوسڵ پێویست ده‌كات ، چونكه‌عائیشه‌ (خوا لێى رِازى بێت ) ده‌فه‌رموێت (من مه‌نیم به‌ پۆشاكى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم)ده‌بینى وشك ببوه‌وه‌ به‌ نینۆك ده‌مكرِاند ، كه‌ ئه‌گه‌ر پیس بوایه‌ ده‌بوایه‌ بیشۆریایه‌ نه‌ك به‌ نینۆك لێى بكردایه‌ته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م07701207979

تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن من شه‌هوه‌تم زۆر زۆره‌ وه‌ خزم وكه‌س وكارمان جلی ناشه‌رعى له‌به‌ر ده‌كه‌ن منیش زوو زوو توشی استمناء ده‌بم دوایى به‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌مه‌ گریان ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ هاوكاریم بكه‌ن من شه‌هوه‌تم زۆر زۆره‌ وه‌ خزم وكه‌س وكارمان جلی ناشه‌رعى له‌به‌ر ده‌كه‌ن منیش زوو زوو توشی استمناء ده‌بم دوایى به‌شیمان ده‌بمه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌مه‌ گریان برِیار ده‌ده‌م دووباره‌ى نه‌كه‌مه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌ ئینترنێت یان له‌شوێنێك شتێكى ناشه‌رعى ببینم خۆم پێناگیرێ وه‌ دووشه‌مه‌و پێنج شه‌مانیش به‌رۆژو ده‌بم وه‌ته‌مه‌نیشم تۆزێ بچوكه‌ ناتوانم ژن بهێنم؟؟؟

وەڵام: 

برام بۆ ئه‌وه‌ى له‌و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ رِزگارت بێت زۆر داوا له‌خوا بكه‌ كه‌ترسى خۆى له‌دڵتدا بچه‌سپێنێ هه‌ركات ویستت ئه‌و كاره‌ بكه‌یت مردنت بهێنێته‌ یاد به‌ڵكوله‌وه‌ بترسى نه‌بادا فریشته‌ى رِوح كێشان له‌وكاته‌دا رِوحت بكێشێت ،چونكه‌ له‌سه‌ر چ بارێك بمریت له‌ قیامه‌تدا له‌سه‌ر هه‌مان بار زیندووده‌بیته‌وه‌ حه‌زده‌كه‌یت له‌و كاته‌دا بمریت كه‌ ده‌ستت له‌ناو ئه‌و تاوانه‌دایه‌؟؟ یان حه‌زده‌كه‌یت له‌و كاته‌دا زیندووبكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستت له‌ناوئه‌و تاوانه‌دایه‌ به‌به‌رچاوى هه‌موو خه‌ڵك؟؟ بێگومان حه‌زناكه‌یت ده‌كه‌واته‌ چاوت له‌ئاست ئه‌و ئافره‌ته‌ سفورانه‌دا دابخه‌و سه‌یریان مه‌كه‌ وه‌ وازله‌ئینته‌رنێتیش بهێنه‌و سه‌رقاڵى كتاب خوێندنه‌وه‌و ده‌رس خوێندنبه‌ وسه‌ردانى كردنى كه‌سانى باش وچاك وله‌خواترس بكه‌ بۆئه‌وه‌ى هانت بده‌ن بۆچاكه‌و رِێنمویت بكه‌ن بۆكارى رِاست وباش.. خواى گه‌وره‌ بتپارێزێت براكه‌م.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

به‌رِێزم من ده‌مه‌وێت دوكانى كۆمپیته‌ردابنێم به‌لام ئایا فرۆشتنى سیدى به‌تاڵ كه‌من نازانم ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یكرِێت بۆچ مه‌به‌ستێك به‌كارى ده‌هێنێت وفرۆشتنى سه‌ماعه‌ى موبایل ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ نازانم كرِیاره‌كه‌ ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزم من ده‌مه‌وێت دوكانى كۆمپیته‌ردابنێم به‌لام ئایا فرۆشتنى سیدى به‌تاڵ كه‌من نازانم ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یكرِێت بۆچ مه‌به‌ستێك به‌كارى ده‌هێنێت وفرۆشتنى سه‌ماعه‌ى موبایل ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ نازانم كرِیاره‌كه‌ بۆچى به‌كاى ده‌هێنێت ودانانى مۆسیقاودانانى گۆرانى ودانانى سرودى ئاینى وسرودى نیشتمانى وئه‌و گۆرانییه‌ى كه‌ ته‌نها باسى شارێك ده‌كات ...هتد وئیستنساخ وكه‌پس وبه‌رنامه‌ویارى مۆبایل وكۆمپیوته‌ر ئایا ئه‌و شتانه‌ له‌ئاینى ئیسلامدا حكومیان چۆنه‌ ؟؟؟ ئه‌گه‌ر وه‌لامه‌كه‌ت به‌به‌ڵگه‌وه‌ بێت باشتره‌ هه‌روه‌ها به‌رِێزم ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ى كه‌ نوسیومه‌ یه‌ك یه‌ك وه‌لامیان بۆبنوسى مه‌منون ده‌بم وجوانتر تێ ده‌گه‌م بۆنموونه‌ مۆسیقا حه‌رامه‌ یان سه‌ماعه‌ى گوێ خراپه‌ ئه‌گه‌ربه‌م شێوه‌یه‌ بۆمان بنوسى باشتره‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین

وەڵام: 

فرۆشتنى سیدى وسه‌ماعه‌ى مۆبایل دروسته‌ ئه‌گه‌ر نه‌زانى بۆچى به‌كارى ده‌هێنێت ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر زانیت ودڵنیا بویت بۆشتى خراپ به‌كارى ده‌هێنێت نه‌ك به‌گومانى خۆت ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ فرۆشتنى به‌و كه‌سه‌ دروست نییه‌،وه‌ ئیستنساخ به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌گه‌ر شتێكى حه‌رامى پێ كۆپى بكه‌یت حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر نا بۆشتى گشتى دروسته‌ ، كه‌یس دروسته‌و هیچى تێدانییه‌ ، به‌رنامه‌ى مۆبایل وكۆمپیوته‌ر دروسته‌و هیچى تێدا نییه‌،یارى مۆبایل وكۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر شتى حه‌رامى تێدا نه‌بێت دروسته‌، وه‌ سرود مۆسیقاى له‌گه‌ڵ نه‌بێت دروسته‌ ئه‌گه‌ر باسى شتى خراپى تێدا نه‌بێت، به‌لام مۆسیقا حه‌رامه‌ چونكه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ره‌ له‌وانه‌ : سیكون فی أخر زمان خسف وقذف ومسغ إذا ظهرت المعارف والقینات واستحلت الخمر) صحیح الجامع 3665، واتا (له‌ ئاخر زه‌ماندا سێ سزا رِووده‌كاته‌ خه‌ڵكى : رِۆچوون به‌ ناخی زه‌وی وبه‌رد باران وشێوه‌ گۆرِین بۆشێوازى ئاژه‌ڵ ، ئه‌مانه‌ كاتێك رِووده‌ده‌ن كه‌ مۆسیقا په‌یدا ده‌بێت وئافره‌تى گۆرانى بێژ ومه‌ى حه‌لاڵ كرا). وه‌ هه‌روه‌ها (لیكون فی أمتي أقوام یستحلون الحر والحریر والخمر والمعازف) صحیح الجامع 5466، واته‌ ( له‌ناو ئومه‌تى من كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن كه‌ زیناو ئاوریشم و مه‌ى ومۆسیقا حه‌لاڵ ده‌كه‌ن (واتا ئه‌مانه‌ خۆیان حه‌رامن).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ (كاسیات عاریات رؤسهن كأسنمة البخت)بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن له‌كاتێكدا بۆنى به‌هه‌شت له‌ دوورى پێنج سه‌د ساڵه‌وه‌ دێت ، له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ..............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ (كاسیات عاریات رؤسهن كأسنمة البخت)بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن له‌كاتێكدا بۆنى به‌هه‌شت له‌ دوورى پێنج سه‌د ساڵه‌وه‌ دێت ، له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت (هه‌ركه‌سێك یه‌ك رِۆژێك له‌پێناوى خوادا به‌رِۆژوو بێت 70 پایزله‌ئاگرى دۆزه‌خ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌) ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ سفوره‌ به‌رِۆژووبوو چى ده‌گوزه‌رێ؟؟ یاخود له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت (من كان فی قلبه مثقال ذرة‌ من الإیمان دخل الجنة‌) ئایا چۆن جمع ده‌كرێت له‌نێوان ئه‌م فه‌رموودانه‌دا ؟؟ خواى گه‌وره‌ پاداشتى ماندووبونتان بداته‌وه‌

وەڵام: 

بیروباوه‌رِى ئه‌هلى سوننه‌وجه‌ماعه‌ وایه‌ كه‌ مرۆڤى موسڵمان ئه‌گه‌ر شه‌ریك بۆخوا دانه‌نێت ئه‌وه‌ به‌هۆى تاوانى گه‌وره‌وه‌ به‌ هه‌میشه‌یى له‌ دۆزه‌خدا نامێنێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر بچێته‌ دۆزه‌خیش ئه‌وه‌ به‌گوێره‌ى تاوانه‌كانى سزا ده‌درێت پاشان ده‌رده‌كرێت وده‌خرێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌به‌ڵگه‌ى چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیح ، به‌لام ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ له‌ سزاى هه‌ندێك تاواندا ده‌فه‌رموێت : ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ، یان بۆنى به‌هه‌شت ناكه‌ن ، یان له‌ ئێمه‌ نییه‌ ، یان من لێى بێ به‌ریم .....هتد ،مه‌به‌ست پێى گه‌وره‌یى ئه‌و تاوانه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى مرۆڤى موسڵمان خۆى لێ بپارێزێت نه‌ك پێى كافر بێت وبه‌هه‌شتى لێ حه‌رام بێت وبه‌هه‌میشه‌یى له‌دۆزه‌خ بمێنێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ بیروباوه‌رِى خه‌وارج ومعته‌زیله‌یه‌ كه‌ به‌هۆى تاوانى گه‌وره‌وه‌ ده‌ڵێن مرۆڤ به‌هه‌میشه‌یى له‌دۆزه‌خ ده‌مێنێته‌وه‌ با شه‌ریكى بۆخواش برِیارِ نه‌دابێت كه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ پێچه‌وانه‌ى چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌یه‌ له‌ قورئان وسوننه‌تى صه‌حیح.والله أعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

برایان ئه‌و به‌شه‌ى داتانناوه‌ بۆ توشبوانى نه‌خۆشى جن و سحرو وه‌سوه‌سه‌ ئایه‌ ئه‌توانى ئه‌و روقیه‌یه‌ خۆت به‌سه‌ر خۆتدا بیخوێنیت وه‌ئه‌كرێ كه‌مێك به‌ینى تێبكه‌یت بۆنمونه‌ 10 ده‌قه‌ گوێى لێ ئه‌گرم 10 ده‌قه‌ش ئیسراحه‌ت ئه‌كه‌م دواى .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایان ئه‌و به‌شه‌ى داتانناوه‌ بۆ توشبوانى نه‌خۆشى جن و سحرو وه‌سوه‌سه‌ ئایه‌ ئه‌توانى ئه‌و روقیه‌یه‌ خۆت به‌سه‌ر خۆتدا بیخوێنیت وه‌ئه‌كرێ كه‌مێك به‌ینى تێبكه‌یت بۆنمونه‌ 10 ده‌قه‌ گوێى لێ ئه‌گرم 10 ده‌قه‌ش ئیسراحه‌ت ئه‌كه‌م دواى تۆزێكى تر ئه‌چم ئه‌وه‌ى تر ئه‌كه‌م ؟

وەڵام: 

براى خۆم ئه‌گه‌ر ده‌توانى بۆخۆت بیخوێنیت وزاڵ ئه‌بیت به‌سه‌رخۆتدا ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌ وباشتریشه‌ به‌لام ئێمه‌ بۆیه‌ وتومانه‌ گوێى لێ بگره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى عاده‌ته‌ن ئه‌وانه‌ى كه‌تووش بوون به‌و ده‌ردانه‌ جنه‌كان ئازاریان ده‌ده‌ن وناهێڵن قورئان یان زیكره‌كان به‌جوانى بخوێنن بۆیه‌ وتومانه‌ گوێى لێ بگرن ده‌نا ئه‌گه‌ر ده‌توانى به‌سه‌ر خۆتدا بیخوێنیت ئه‌وه‌ ئاساییه‌ ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ فاصلى تێ بكه‌یت باشتروایه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ گوێى لێ بگریت یان بیخوێنیت تا كاریگه‌رى زیاتر بێت وزیاتر ببێته‌ مایه‌ى ئازار بۆجنه‌كان به‌لام دیسان ئه‌گه‌ر نه‌توانى ئه‌وه‌ ئاساییه‌ فاصلى بده‌یتێ به‌لام كاتێ كه‌ هیلاك بوویت با تاده‌توانى فاصله‌كه‌ش زۆر نه‌بێت..
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پور وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

مامۆستاى گونده‌كه‌مان دواى سوره‌تى فاتیحه‌ چه‌ند دوعایه‌ك ده‌خوێنێت پێش سوره‌تێكى بچوك له‌رِۆژى جومعه‌دا ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاى گونده‌كه‌مان دواى سوره‌تى فاتیحه‌ چه‌ند دوعایه‌ك ده‌خوێنێت پێش سوره‌تێكى بچوك له‌رِۆژى جومعه‌دا ئایا ئه‌مه‌ دروسته‌؟؟؟

وەڵام: 

دواى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِۆژى جومعه‌ورِۆژه‌كانى تریشدا وه‌ ئیمام ومه‌ئموم بۆیان نییه‌ هیچ دوعایه‌ك بخوێنن چونكه‌ ئه‌مه‌ شوێنى دوعا نییه‌ وپێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ دواى فاتیحه‌ هیچ دوعایه‌كى نه‌خوێندووه‌ به‌لام هه‌ندێك له‌ ئیمامه‌كان ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ دوعاى ئیستفتاح له‌ دواى فاتیحه‌وه‌ ده‌خوێنن كه‌ ئه‌میش هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ پێش فاتیحه‌وه‌ خوێندویه‌تى نه‌ك له‌دواى فاتیحه‌وه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

به‌رِێزان سه‌لام , پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا خوێندن بۆكچان حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟؟؟ ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵه‌ بخوێنێت وزانكۆ ته‌واو بكات, ئه‌ى بۆ به‌كارهێنان و ..........................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزان سه‌لام , پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا خوێندن بۆكچان حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رام؟؟؟ ئه‌گه‌ر حه‌ڵاڵه‌ بخوێنێت وزانكۆ ته‌واو بكات, ئه‌ى بۆ به‌كارهێنان و پیاده‌كردنى ئه‌و زانسته‌ى كه‌ فێرى بووه‌ گونجاو نیه‌؟؟؟ بۆ ناگونجێت خه‌ڵكى تر فێر بكات؟؟؟ واته‌ سودى چیه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ وه‌ڵامى به‌رِێزتانه‌ بۆ پرسیارى برایه‌ك (ئافره‌تان قه‌رارگه‌و شوێنیان ته‌نها ماڵه‌وه‌یه‌و په‌روه‌رده‌كردن و خزمه‌ت كردنى مێردو منداڵیانه‌مه‌گه‌ر بۆ پێویستى بچنه‌ده‌ره‌وه‌، جا ده‌رچونى ئافره‌تان و بون به‌مامۆستا و موزه ف و چون بۆ شوێنه‌گشتیكان شان به‌شانى پیاوان و گه‌نجان فیتنه‌و به‌ڵایه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌یه‌كه‌موسڵمانانى ئه‌مرِۆى گرتۆته‌وه‌، جا ئه‌وه‌نده‌ى قسه‌ى زانایانى پایه‌به‌رزمان بینیبێت و بیستبێت دروست نییه‌و حه‌رامه‌ئافره‌ت بێت به‌مامۆستاى زانكۆو وانه‌به‌پیاوان بڵێته‌وه‌با كچانیشیان له‌گه‌ڵدا بێت.)

وەڵام: 

كچانیش وه‌كو كورِانن به‌مه‌رجێك تێكه‌لاوى دروست نه‌بێت وه‌كو له‌ هه‌ندێك له‌ولاتاندا ته‌نانه‌ت له‌زانكۆیش كچ وكورِ تێكه‌ڵ نابێت كچان به‌جیا له‌ زانكۆى خۆیاندا ده‌خوێنن وپاشانیش داده‌مه‌زرێن به‌شێوازێكى شه‌رعى ، ته‌نانه‌ت له‌ عێراقیشدا له‌ هه‌ندێك له‌ پارێزگاكاندا ئێستا كۆلێژى تایبه‌ت به‌ كچان هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر تێكه‌لاوى دروست نه‌بێت ئه‌وه‌ خوێندن ودامه‌زراندنیشیان دروسته‌وئاساییه‌ وهیچى تێدا نییه‌.والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

دانانى وێنه‌له‌ فه‌یس بوك جائیزه‌؟؟ واته‌ ته‌نها بۆناسینه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ نه‌ك دانانى له‌ ئه‌لبومى وێنه‌كان؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دانانى وێنه‌له‌ فه‌یس بوك جائیزه‌؟؟ واته‌ ته‌نها بۆناسینه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ نه‌ك دانانى له‌ ئه‌لبومى وێنه‌كان؟؟؟

وەڵام: 

دانانى وێنه‌له‌فه‌یسبوك هیچ پێویست وگرنگ و زه‌رور نیه‌ تاله‌ زه‌روره‌تدا رِێگه‌ى پێ درابێت ، ته‌نها بۆ پێناسه‌و جه‌وازو معاملات دروسته‌ ، یاخود بۆبابه‌تى زانستى یاخود بۆبلاوكردنه‌وه‌ى دین وه‌كو وتارو ده‌رسى شه‌رعى .والله اعلم.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

خوێندنى سوره‌تێكى تر له‌دواى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌م دروسته‌؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خوێندنى سوره‌تێكى تر له‌دواى سوره‌تى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌م دروسته‌؟؟؟؟

وەڵام: 

خوێندنى سوره‌تى تر له‌ دواى فاتیحه‌ له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌م ته‌نها له‌ نیوه‌رِۆ وعه‌سر دروسته‌ ، چونكه‌ هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ رِكعاتى سێیه‌م وچواره‌مى نیوه‌رِۆ وعه‌سر له‌ دواى فاتیحه‌ سوره‌تى ترى خوێندووه‌ به‌لام له‌ سێیه‌مى مه‌غریب وسێیه‌م وچواره‌مى عیشا ته‌نها فاتیحه‌ى خوێندووه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٨٠
٣٠٥٤
٦٨٠٧٨٤