حوكمى وێنه‌ى فۆتۆ یان وینه‌ى ڤیدیۆیى له ئیسلامدا؟
من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ هاورِێیانى قوتابخانه‌كه‌م سه‌فره‌یه‌ك بكه‌م ئایه رِه‌سمى فۆتۆ یان ڤیدۆیى بگرین جائیزه ؟
رِه‌سم گرتن به‌ڤیدیۆ و به فۆتۆكراف حوكمى چییه له ئیسلامدا خۆت بیگریت یان خۆت ده‌ربچیت یان هه‌ڵگرتن بۆ یادكارى..
و/ برائازیزه‌كه‌م پێشه‌كى بابزانین كه‌وێنه‌كێشان یاخوود وێنه گرتن له‌زمانى عه‌ره‌بیدا پىَى ده‌وترێت (تصویر)وه‌ئه‌وه‌شى وێنه ده‌كێشێت یاخود وێنه‌ده‌گرێت پىَى ده‌وترێت (مصویر)وه وێنه پىَى ده‌وترێت (صوره)..جابابزانین ئه‌م زاراوانه له‌فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه‌وسلم)چۆن باسكراوه ئایا مه‌دح كراوه یان زه‌مكراوه..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم): (ان الملائكه لاتدخل بیتاً فیه صوره وإن من صنع الصوریعذب یوم القیامه فیقال أحیوا ماخلقتم) صحيح الجامع الصغیررقم 1330، واته(فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته ماڵێكه‌وه وێنه‌ى تێدابێت،وه‌هه‌ركه‌سێك وێنه بگرێت یان وێنه بكێشێت ئه‌وا له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزاده‌درێت وپێیان ده‌وترێت ئه‌وه‌ى كه‌دروستان كردووه گیان بكه‌نه به‌ریان وزیندوویان بكه‌نه‌وه.
ئایا ئه‌گه‌روێنه‌ى فۆتۆگرافى له‌ماڵه‌كه‌تدا بێت ده‌توانیت بڵێیت وێنه له‌ماڵمدا نییه؟نه‌خێرچوونكه نا‌توانیت چونكه ئه‌ویش هه‌رپێى ده‌وترێت وێنه.وه‌له‌سه‌خترین سزا له‌رِۆژى قیامه‌تدابۆوێنه‌گران و وێنه كێشانه كه‌ده‌فه‌رموێت (إن من أشدالناس عذاباً یوم القیامه المصورن)صحیح سنن النسائی رقم 5364، وه‌خواى گه‌وره له‌رِۆژى قیامه‌تدا سزایان ده‌دات وه‌كوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (إن الله یعذب المصورین بما صوروا) صحیح الجامع الصغیر رقم 1899.وه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)نه‌فره‌تى كردووه له‌وێنه‌گران ووێنه‌كێشان وه‌ك ده‌فه‌رموێت (لعن المصورین) صحیح الترغیب والترهیب رقم 1849،وه‌كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)ویستى بچێته ژووره‌وه بینى عائیشه (خوالىَى رِازى بێت) په‌رده‌یه‌كى هه‌ڵواسی بوو وێنه‌ى تێدابوو،رِه‌نگى تێك چوو رِاوه‌ستاونه‌چووه ژووره‌وه،عائیشه فه‌رمووى چیم كردووه تاتۆبه‌بكه‌م..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم)فه‌رمووى ئه‌و وێنه‌یه،بۆیه عائیشه رِاسته‌وخۆ لێى كرده‌وه ودرِاندى ورِاى خست،وه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى حه‌رامبوونى ئه‌وه‌یه كه(یضاهئون خلق الله) واته : له‌هاوشێوه‌ى دروست كراوه‌كانى خوا دروست ده‌كه‌ن..ئایا كه‌سێك به‌ده‌ست وێنه بكێشێت زیاترله‌وكه‌سه ده‌چێت یاخود به‌كامێراى فۆتۆگرافى وێنه‌ى بگرێت ؟ گومانى تێدانییه كه‌به‌كامێرا كتومه‌ت له‌خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌چێت نه‌ك به‌ده‌ست بیكێشێت،بۆیه عبدالله‌ى كورِى عباس (خوالىَى رِازى بێت) له‌وه‌لاَمى كه‌سێكدا كه‌پیشه‌كه‌ى وێنه كێشان بوو وه‌بژێوى ژیانى له‌سه‌ربوو پىَى فه‌رموو(فإن كنت لابد فاعلاً فاصنع الشجر ومالا روح فیه)،مشكاه المصابیح رقم 4498..واته (ئه‌گه‌ر هه‌روێنه ده‌كێشیت ئه‌وا وێنه‌ى داروبىَ گیان بكێشه..والله اعلم
بۆزیاترشاره‌زابوون بگه‌رِێوه بۆئه‌وبابه‌ته‌ى كه به‌رِێز مامۆستا عبدالكریم نوسیوێتى له‌ژێرناونیشانى(حوكمى وێنه له‌شه‌رعدا)كه‌له‌گۆڤارى رِێگاى رِاستدا بلاَوكراوه‌ته‌وه
به‌رِێز م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه ژ.م. 07701207979