كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

نه‌خۆشى كۆڵۆنم هه‌یه‌،به‌رده‌وام ده‌ستنوێژم ده‌شكێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتى نوێژدا ، من زۆربه‌ى نوێژه‌كانیشم له‌ مزگه‌وت ده‌كه‌م ، جارى وا هه‌یه‌ له‌ناو نوێژى جه‌ماعه‌ت وام لێدێت به‌ده‌ست خۆم نییه‌وناتوانم خوم رِابگرم ، ئایا حوكمى من چییه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نه‌خۆشى كۆڵۆنم هه‌یه‌،به‌رده‌وام ده‌ستنوێژم ده‌شكێت ، به‌تایبه‌ت له‌كاتى نوێژدا ، من زۆربه‌ى نوێژه‌كانیشم له‌ مزگه‌وت ده‌كه‌م ، جارى وا هه‌یه‌ له‌ناو نوێژى جه‌ماعه‌ت وام لێدێت به‌ده‌ست خۆم نییه‌وناتوانم رِابگرم ، ئایا حوكمى من چییه‌ بۆئه‌م نوێژه‌ ئایا دروسته‌ یان نا؟؟ رِێگه‌چاره‌ چییه‌؟؟
جارى وا هه‌یه‌ دڵم پێى توند ده‌بێت ده‌ڵێم نوێژ هه‌رنه‌كه‌م باشتره‌ ده‌ترسم قبوڵ نه‌بێت . خواى گه‌وره‌ پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست نوێژت شۆرى رِاسته‌وخۆ نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت وچاوه‌رِوان نه‌بیت ئه‌گه‌ر له‌كاتى نوێژیشدا هاته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ زه‌ره‌رى نییه‌ وان شاءالله نوێژه‌كه‌ت ته‌واوه‌ ، چونكه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ت له‌توانادا هه‌یه‌ وده‌سه‌لاَتت نییه‌ ، خواى گه‌وره‌ش داواله‌هیچ كه‌س ناكات به‌گوێره‌ى تواناى خۆى نه‌بێت ( لا یكلف الله نفسا إلا وسعها) ، به‌لام ده‌بێت بۆهه‌رنوێژێك ده‌ست نوێژ تازه‌ بكه‌یته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها سه‌ردانى پزیشكى پسپۆرِ بكه‌ له‌و بواره‌دا به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ شیفات بدات ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٥٠
٥٧٦
٦٩٢١٨٥