كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ چییه‌ (شافعى - احمد - حه‌نه‌فى- مالك)؟؟؟ئایا له‌سه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى یه‌كێكیان بكه‌ین ونه‌چینه‌ سه‌ر یه‌كێكى تریان؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌ چییه‌ (شافعى - احمد - حه‌نه‌فى- مالك)؟؟؟ئایا له‌سه‌رمانه‌ په‌یرِه‌وى یه‌كێكیان بكه‌ین ونه‌چینه‌ سه‌ر یه‌كێكى تریان؟؟

وەڵام: 

ئه‌م مه‌زهه‌به‌ فیقهیانه‌ دروست بووه‌ له‌ئه‌نجامى جیاوازى تێگه‌شتنى ئه‌و زانا به‌رِێزانه‌ بۆده‌قه‌كانى قورئان وسوننه‌ت و ئیجتهادكردنیان، ئه‌گه‌ر له‌ شتێكدا پێكابێتیان ئه‌وه‌ دووپاداشتیان هه‌یه‌ وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یان كردبێت ئه‌وه‌ یه‌ك پاداشتیان بۆهه‌یه‌ له‌سه‌ر ماندووبون وئیجتهادكردنیان،به‌لام موسڵمان په‌یوه‌ست نییه‌ به‌هیچ كام له‌م مه‌زهه‌ فیقهیانه‌ چونكه‌ كه‌سیان هه‌موو ئیسلامیان كۆنه‌كردۆته‌وه‌و به‌هه‌مویانه‌وه‌ ته‌واوكه‌رى یه‌كترن وخۆشیان داوایان له‌ موسڵمانان نه‌كردووه‌ كه‌له‌هه‌موو شتێكدا شوێنیان بكه‌ون، به‌ڵكو هانى موسڵمانانیان داوه‌ كه‌ شوێن به‌ڵگه‌بكه‌ون (قورئان وسوونه‌ت) وه‌ موسڵمانان داوایان لێ كراوه‌ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست بن به‌ قورئان وسوونه‌تى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ وسلم) وه‌ سود وه‌ربگرن له‌ هه‌موو مه‌زهه‌به‌ فیقهییه‌كان به‌ بێ ده‌مارگیرى بۆكه‌سیان، وه‌ بۆزیاتر شاره‌زابوون له‌ وته‌ى پێشه‌وایانى به‌رِێز سه‌باره‌ت به‌ ئامۆژگارییه‌ زێرِینه‌كانیان بۆموسڵمانان بگه‌رِێوه‌ بۆ(پێشه‌كى كتابى (چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)ى شێخ ئه‌لبانى ) وه‌رگێرِانى مامۆستا عدنان بارام.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٣٩
١٨٩٠
٦٩٣٤٩٩