مامۆستا گیان الحمدلله ئەمرۆ بەهۆی جیهانی ئینتەرنێتەوە دەتوانین كتێبێكی زۆر بەدەست بێنین و بیخوێنینەوە بەڵام موشكیلەی ئێمە لەوەدایە زۆر جار مؤلف یاخوود محقق باش ناناسین وە لە عەقیدەی ئاگادارنین كە ...............
مامۆستا گیان الحمدلله ئەمرۆ بەهۆی جیهانی ئینتەرنێتەوە دەتوانین كتێبێكی زۆر بەدەست بێنین و بیخوێنینەوە بەڵام موشكیلەی ئێمە لەوەدایە زۆر جار مؤلف یاخوود محقق باش ناناسین وە لە عەقیدەی ئاگادارنین كە ئایا صۆفییە یان سەلەفی یان ئەشعەری یان یان یان .... وە ناشتوانین بۆ هەموو كتابێك برسیار لە مامۆستایانی بەرێز بكەین ئامۆژگاری بەرێزتان چییە بۆمان ؟؟
پێویسته پێش خوێندنه‌وه‌ى هه‌ر په‌رتوكێك پرسیار بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌نوسه‌ره‌كه بزانیت ئایا كه‌سێكى یه‌ك خوا په‌رست و شوێن كه‌وته‌ى سه‌له‌فه یان نا.تادڵنیابیت ئه‌و كاته په‌رتوكه‌كه بخوێنه‌وه تا توش هه‌ڵه نه‌كرێيت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا ئەئیمەی شیعە موسی كاظم و جعفر الصادق .... هتد لەراستیدا بوونیان هەبووە ؟؟ وە ئایا خۆیان بیاوچاكن ئەم دوانزە ئیمامە وە شیعە درۆ بەدەمیانەوە دەكەن ؟؟
ئایا ئەئیمەی شیعە موسی كاظم و جعفر الصادق .... هتد لەراستیدا بوونیان هەبووە ؟؟ وە ئایا خۆیان بیاوچاكن ئەم دوانزە ئیمامە وە شیعە درۆ بەدەمیانەوە دەكەن ؟؟
به‌ڵى ئه‌و پێشه‌وایانه بونیان هه‌بو پیاوچاك بوونه و شیعه له مه‌نهه‌جى ئه‌وان لایانداوه و ئه‌وان به‌رین له‌وه‌ى كه ئێستا شیعه له‌سه‌ربن.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
وە ئایا یاری كردن بە دامە كە زاری تێدا نییە تەنها بۆ خۆشی وە بەشێوەیەكی زۆر كەم هەر تاوانە ؟؟ئایا ( نرد ) چ شتێك دەگرێتەوە ؟
وە ئایا یاری كردن بە دامە كە زاری تێدا نییە تەنها بۆ خۆشی وە بەشێوەیەكی زۆر كەم هەر تاوانە ؟؟ئایا ( نرد ) چ شتێك دەگرێتەوە ؟
ئه‌گه‌ر نه‌كرێت به پیشه‌وبه‌رده‌وام نه‌بیت و نوێژى له‌سه‌ر نه‌رِوات له‌سه‌رپاره نه‌بێت وقسه‌ى ناشرینى تێدا نه‌كرێت ناتوانین بڵێین حه‌رامه به‌م مه‌رجانه به‌لام نه‌كردنى باشتره چونكه هیچ سودێكى تێدا نییه وته‌نها كات به‌سه‌ربردنه.نرد تاوڵه‌یه ویارى كردنى حه‌رامه چونكه چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى له‌سه‌ر هاتووه له‌وانه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) (من لعب بالنرد وشیر فكأنما غمس یده فی لحم خنزیر ودمه) أخرجه مسلم والبخارى فی الأدب المفرد وابو داود وابن ماجه واحمد واتا (هه‌ركه‌سێك به‌تاوڵه یارى بكات وه‌كو ئه‌وه وایه له تاواندا كه ده‌ستى نگرۆى گۆشت و خوێنى به‌راز كردبێت). وه عبدالله ى كورِى عمر(خوا لێیان رِازى بێت) فه‌رموویه‌تى (النرد من المیسر) واتا (تاوڵه به‌شێكه له قومار) أرواء الخلیل 8/427
ئایائه‌بێ ئه‌گه‌ر بانكى فه‌رموو تۆش یه‌كسه‌ر نوێژه‌كه‌ت بكه‌ى له كاتێكدا هێشتا مه‌لا ته‌واوى نه‌كردووه؟
ئایائه‌بێ ئه‌گه‌ر بانكى فه‌رموو تۆش یه‌كسه‌ر نوێژه‌كه‌ت بكه‌ى له كاتێكدا هێشتا مه‌لا ته‌واوى نه‌كردووه؟
به‌ڵى دروسته بانگى دا راسته‌وخۆ نوێژبكه‌یت چونكه بانگ دان به‌ڵگه‌ى چونه ناو كاتى نوێژه،به‌لام باشتر وایه وه‌لامى بانگه‌كه بده‌یته‌وه پاشان نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت ، به‌لام بۆ نوێژى به‌یانى باشتروایه 10 ده‌قه بۆ چاره‌كێ بوه‌ستى پاشان نوێژ بكه‌یت تا دڵنیا ده‌بیت كه فه‌جرى داوه.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا لابردنی خاڵی گه‌وره وه خاڵی وورد كه وه‌كو كونجیه له ده‌موجاو , كه زور بێت. به لیزه‌ر لای به‌رین گوناح نیه؟ زۆر سوپاس بووه‌ڵام دانه‌وه
ئایا لابردنی خاڵی گه‌وره وه خاڵی وورد كه وه‌كو كونجیه له ده‌موجاو , كه زور بێت. به لیزه‌ر لای به‌رین گوناح نیه؟ زۆر سوپاس بووه‌ڵام دانه‌وه
لابردنى خاڵى ده‌م و چاو و هه‌ر جوانكاریه‌ى تر دروست نى یه‌مه‌گه‌ر بۆچاره‌سه‌ر بێت،چونكه ده‌ست كارى كردنى دروست كراوى خواى گه‌وره‌یه‌و رازى نه‌بونه به‌كارى خواى گه‌وره‌وه
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
له یه‌كێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كان كه قوتابیه‌ك پرسیاری كردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تا ئه‌و كاته‌ی له ئه‌وروباپه وخوێندن ده‌كات ژن بهێنیت تا ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت. مامۆستایه‌كی به‌رِێز وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ده‌ڵێت جائیزه‌وه ده‌توانی !........
له یه‌كێك وه‌ڵامی پرسیاره‌كان كه قوتابیه‌ك پرسیاری كردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه تا ئه‌و كاته‌ی له ئه‌وروباپه وخوێندن ده‌كات ژن بهێنیت تا ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت. مامۆستایه‌كی به‌رِێز وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه ده‌ڵێت جائیزه‌وه ده‌توانی !!!! !!!!! ئایا ئه‌مه نابێته زه‌واجی صیغه؟؟؟ خوای گه‌وره زه‌واجی كاتی حه‌رام كردووه .هیوادارم ئه‌مه رِوون بكه‌نه‌وه
من نازانم كام مامۆستاى به‌رِێز وه‌لامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه، باوه‌رِناكه‌م وه‌لامى وادرابێته‌وه چونكه زه‌واجى كاتى حه‌رامه و خیانه‌ت كردنه له‌و ئافره‌ته‌و خانه‌واده‌كه‌ى كه‌تۆ پێ ى نه‌ڵێیت و له‌نیه‌تى خۆت بۆ ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و هاوسه‌ر گیرى له‌گه‌ڵ بكه‌یت تاكاره‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت و دواتر ته‌لاقى بده‌یت، هه‌رچه‌نده هه‌یه له‌زاناكان رێگه‌ى پى ده‌دات به‌لام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌رنى یه‌و ده‌بێته هۆی نه‌مانى متمانه‌له‌نێوان موسڵماناندا،وه‌هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه(دیارى كردنى كات) زه‌واجى صیغه (متعه) حه‌رام كراوه له‌شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا. بۆزیاتر دڵنیا بوون ته‌له‌فۆن بۆ خودى ئه‌و مامۆستایه بكه كه ئه‌و وه‌لامه‌ى داوه‌ته‌وه چونكه من بزانم به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ ژماره‌ى ئه‌و مامۆستایه‌ش بلاو ده‌كاته‌وه كه وه‌لامى پرسیاره‌كه ئه‌داته‌وه بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى دروست بوونى ئیشكالدا تێل بۆخودى مامۆستاكه بكرێت تا زیاتر رِوونكردنه‌وه بدات.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایه خۆته‌واوكردن به‌ده‌ست غوسل واجب ده‌كات؟
ئایه خۆته‌واوكردن به‌ده‌ست غوسل واجب ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر مه‌نى بێته‌وه به‌ڵى غوسڵ واجب ده‌بێت.به‌لاَم تاوان بار ده‌بێت چونكه نهێنى حه‌رامه و پێشتر به‌دریژى باسمان كردوه بۆزیاتر شاره‌زابون بگه‌رێره‌وه سه‌رى له گۆشه‌ى فتوا
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
من گه‌نجێكم فێرخوازى زانكۆم شهوه‌تم زۆر زۆره برِوا بكه مامۆستا كاتى باسى ژن هێنان و شوكردن ده‌كرێت له‌لام سبحان الله شه‌وه‌كه‌ى توشى له‌ش گرانى ده‌بم ,وه رۆژوو یش زۆر كاریگه‌رى نیه له‌سه‌رم واتا شه‌هوه‌تم كه‌م ناكه‌ته‌وه. ....
من گه‌نجێكم فێرخوازى زانكۆم شهوه‌تم زۆر زۆره برِوا بكه مامۆستا كاتى باسى ژن هێنان و شوكردن ده‌كرێت له‌لام سبحان الله شه‌وه‌كه‌ى توشى له‌ش گرانى ده‌بم ,وه رۆژوو یش زۆر كاریگه‌رى نیه له‌سه‌رم واتا شه‌هوه‌تم كه‌م ناكه‌ته‌وه. مامۆستاگیان له‌به‌ر عیلمى شه‌رعى خێزان ناهێنم ئایا خێزان رِێگر ده‌بێت له‌گه‌رِان به‌دواى عیلمى شه‌رعى وه‌كو قسه‌یه‌كى زانایان هه‌یه ده‌فه‌رمون ( ئه‌كه‌ر ژن له ده‌رگاوه بێته ژووره‌وه ئه‌وا عیلم له په‌نجه‌ره‌وه ده‌چێته ده‌ره‌وه )؟؟؟
مامۆستا گیان رِێگه چاره‌تان بۆمن چیه؟
مادام شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوت ئه‌وه‌نده زۆره رۆژویش چاره‌سه‌رى ناكات پێویسته له‌سه‌رت ژن بێنیت ئه‌گه‌ر ژن هێنان كاریگه‌رى بكاته سه‌ر گه‌رانت به‌دواى زانستى شه‌رعى.وه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى هاوه‌لان و شوێنكه‌وتوان و سه‌له‌فى سالحى ئه‌م ئومه‌ته ژنیان هێناوه‌و وازیشیان له زانستى شه‌رعى نه‌هێناوه به‌تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا هۆكارى فێربونى زانستى شه‌رعى زۆره وه‌كو كه‌ناڵى ئاسمانى و ئینته‌رنێت و كۆمپیته‌رو سى دى ....هتد
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
له‌دوو خێزانى جیادا هه‌ریه‌ك له ئافره‌ته‌كان شیرى مه‌مكى خۆى داوه‌ته مناڵه‌كه‌ى ئه‌ویتر ئایا ئه‌و دوو منداڵه ده‌بنه خوشك و برا وه من له‌كانى دواتر تۆقه‌وماج له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن ئایا دروسته یان نا چ حوكمێك ده‌یان گرێته‌وه؟؟؟

به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان له‌كاتى شیرخواردن دووساڵ كه‌متر بووبێت و پێنج جار تێر شیریان خواردبێت ئه‌وا ده‌بن به‌خوشك و براى یه‌كتر وه‌كو خوشك و براى دایك و باوكى دروسته ته‌وقه‌و ماچى یه‌كتر بكه‌ن و مه‌حره‌مى یه‌كن.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979
ئایا دروسته به‌و شێوه‌یه سه‌لام له كافر بكه‌یت وبڵێت (السام علیكم) له جیاتى (السلام علكیم).
ئایا دروسته به‌و شێوه‌یه سه‌لام له كافر بكه‌یت وبڵێت (السام علیكم) له جیاتى (السلام علكیم).
نه‌خێر دروست نى یه به كافریش بوترێت (السام علیكم) واته:مردن و تیاچونتان له‌سه‌ربێت، چونكه ئه‌مه وته‌ى جوله‌كه‌بوه به پێغه‌مبه‌ریان (صلى الله علیه وسلم)ده‌وت، به‌لام مرۆڤى موسڵمان ده‌م پاكه و قسه‌ى به‌كافریش ناڵێت، به‌ڵكو دروست نى یه ده‌ست پێشخه‌رى بكرێت له سلام كردن له‌كافرچونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (لاتبدءا الیهود والنصارى باسلام) وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌لامیان كرد له‌وه‌لامدا ده‌ڵێیت (وعلیكم)به‌لام شیخ عثیمین ده‌فه‌رمێت:ئه‌گه‌ردڵنیا بویت له‌وه‌ى كه ده‌ڵێت(السلام علیكم)ئه‌وا دروسته بڵێت (وعلیكم السلام)
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979