كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین ده‌توانین كرێم وبۆن وشامپۆ به‌كاربهێنین كه‌ كحولى تێدایه‌ ؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین ده‌توانین كرێم وبۆن وشامپۆ به‌كاربهێنین كه‌ كحولى تێدایه‌ ؟؟؟

وەڵام: 

به‌ڵى دروسته‌ چونكه‌ كحول بۆ خواردنه‌وه‌ حه‌رامه‌ نه‌ك بۆ به‌كارهێنانى ترى وه‌كو بۆن به‌نج كردن له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى وه‌بۆچونى ته‌واو له‌وته‌ى زانایان ئه‌وه‌یه‌ كه‌كحول پیس نى یه‌ ته‌نها بۆ خواردنه‌وه‌ حه‌رامه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ده‌توانیت دوو نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌یه‌ك مزگه‌وتدا بكرێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانیت دوو نوێژی جه‌ماعه‌ت له‌یه‌ك مزگه‌وتدا بكرێت؟

وەڵام: 

جه‌ماعه‌تى دووه‌م له‌مزگه‌وت كه‌ئیمامى به‌رده‌وامى دیارى كراوی هه‌بێت، زانایان بۆچونیان جیاوازه‌و هه‌یانه‌ رێگه‌ى پى ده‌دات و هه‌یانه‌ رێگه‌ى پى نادات، باشتر وایه‌ نه‌كرێت چونكه‌
كه‌سێك بچێت بۆ مزگه‌وت و فریاى جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌وێت پاداشتى ته‌واوى ده‌ست ده‌كه‌وێت ،ئیتر بۆ جه‌ماعه‌تى دووه‌م ده‌كات . ئه‌و فه‌رموده‌ى كه‌پیاوێك دواكه‌وت و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموى(الارجل یتصدق على هذا) واته‌ باپیاوێك خێر به‌م پیاوه‌ بكات كه‌دواكه‌وتوه‌و فریاى جه‌ماعت نه‌كه‌وتوه‌ له‌گه‌ڵیدا جه‌ماعه‌ت بكات.
ئه‌مه‌ نوێژى كه‌سێكه‌ كه‌فه‌رز ده‌كات له‌دواى كه‌سێك كه‌خۆى فه‌رزه‌كه‌ى كردوه‌و دوباره‌كه‌ى به‌سوننه‌ت بۆحسابه‌ نه‌ك كه‌سێك فه‌رزبكات له‌دواى كه‌سێك كه‌فه‌رزبكات
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم)جارێك خۆى له‌ده‌ره‌وه‌ى مه‌دینه‌بوو كه‌ هاته‌وه‌ فریای جه‌ماعه‌ت نه‌كه‌وت، جه‌ماعه‌تى دووه‌مى له‌مزگه‌وت نه‌كرد به‌ڵكو رِۆشته‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانى جه‌ماعه‌تى كرد، جارێكى تر عبدالله ى كورِى مه‌سعود له‌گه‌ڵ عه‌لقه‌مه‌ و ئه‌سوه‌د(خوایان لى رازى بێت)دواكه‌وتن له‌نوێژى جه‌ماعه‌ت كه‌هاتنه‌ مزگه‌وت خه‌ڵكى چونه‌ ده‌ره‌وه‌و جه‌ماعه‌ت ته‌واو ببووعبدالله‌ ى كوری مه‌سعود له‌مزگه‌وت جه‌ماعه‌تى له‌گه‌ڵ نه‌كردن به‌ڵكو بردیانى یه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ جه‌ماعه‌تى له‌گه‌ڵیان كرد.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌توانم له‌جیاتى دایكم به‌رِۆژوو بم له‌ كاتێكدا ئه‌و له‌رِه‌مه‌زان زۆر نه‌خۆش بوو نه‌ یتوانى هه‌موو رِۆژووه‌كانى بكرێت؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌توانم له‌جیاتى دایكم به‌رِۆژوو بم له‌ كاتێكدا ئه‌و له‌رِه‌مه‌زان زۆر نه‌خۆش بوو نه‌ یتوانى هه‌موو رِۆژووه‌كانى بكرێت؟؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر ناتوانیت به‌رِۆژو بیت له‌جیاتى دایكت چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ى كاتى بێت و دواى رِه‌مه‌زان چاك بێته‌وه‌ ده‌بێت پاش رِه‌مه‌زان بیگرێته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و ئومێدى چاك بونه‌وه‌ى نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێت فیده‌كه‌ى بدات كه‌بریتى یه‌ له‌ژه‌مه‌ خواردنى هه‌ژارێك له‌برى رِۆژێك، یاخود كیلۆو نیوێك برنج له‌بری هه‌ررِۆژێك.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا داو لیدان بۆ سه‌رو رِوو دروسته‌؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر چ شتێك به‌كاربهێنین له‌برى داو لێدان؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا داو لیدان بۆ سه‌رو رِوو دروسته‌؟ ئه‌گه‌ر نه‌خێر چ شتێك به‌كاربهێنین له‌برى داو لێدان؟

وەڵام: 

و/ ده‌موچاو هه‌ڵگرتن دروست نییه‌ به‌هیچ ئامێرێك ئه‌گه‌ر موس بێت یان موكێش یان داو ، وه‌ نابێت ده‌ستكارى بكرێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ووشه‌ى (مولانا) كه‌ له‌ قوراندا هاتووه‌ ماناى چیه‌ وه‌ ئایا بۆ غه‌یرى خودا به‌ كار دێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ووشه‌ى (مولانا) كه‌ له‌ قوراندا هاتووه‌ ماناى چیه‌ وه‌ ئایا بۆ غه‌یرى خودا به‌ كار دێت؟

وەڵام: 

و/ ووشه‌ى مولانا له‌ قورئاندا له‌دوو شوێندا هاتووه‌ له‌ سوره‌تى البقرة‌ ئایه‌تى286 (أنت مولانا) وه‌ له‌ سوره‌تى التوبهة ئایه‌تى 51 (هو مولانا)، به‌ماناى (خاوه‌ن وگه‌وره‌و هه‌ڵسورِینه‌رى كاروبارمان و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو پشتیوانمان دێت) ئه‌م دووئایه‌ته‌ مه‌به‌ست پێى خواى گه‌وره‌یه‌ وبۆجگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ به‌كارنایات ، به‌لاَم له‌ شوێن وجێگه‌ى تر بۆجگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ به‌كاردێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر هاورِیه‌تی مه‌سیحی وجوله‌كه‌و شیعه‌ بكه‌ی له‌ فیس بوك گوناح نیه‌؟ باسی شتی ناشه‌رعی ودژی دین نه‌كه‌ی ته‌نها هاوریه‌تی .گوناح نیه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر هاورِیه‌تی مه‌سیحی وجوله‌كه‌و شیعه‌ بكه‌ی له‌ فیس بوك گوناح نیه‌؟ باسی شتی ناشه‌رعی ودژی دین نه‌كه‌ی ته‌نها هاوریه‌تی .گوناح نیه‌؟

وەڵام: 

و/ دروست نییه‌ هاورِیه‌تى كردنى مه‌سیحى وجوله‌كه‌و شیعه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى ( لا تصاحب إلا مۆمناً ولا یأكل طعامك إلا تقی) صحیح الجامع 13297.
واتا ( هاورِێیه‌تى كه‌س مه‌كه‌ ته‌نها باوه‌رِدار نه‌بێت ، با كه‌سیش خواردنت نه‌خوات ته‌نها كه‌سى له‌ خوا ترس نه‌بێت).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بیرمان به‌شێوه‌یه‌كى وا نه‌رِوا له‌ نوێژدا؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بیرمان به‌شێوه‌یه‌كى وا نه‌رِوا له‌ نوێژدا؟؟؟

وەڵام: 

و/ له‌ناو نوێژ چى ده‌ڵێت هه‌وڵ بده‌ ماناكه‌ى بكه‌یت به‌ كوردى و دڵت لاى ئه‌مه‌ بێت بۆئه‌وه‌ى بیرت نه‌رِوات له‌ نوێژدا هه‌روه‌ها كاتێك دێیته‌ ناو نوێژ دونیا بخه‌ره‌ پشته‌وه‌ و وازى لێ بهێنه‌ ، هه‌روه‌ها ته‌ماشاى شوێنى سه‌جده‌كه‌ت بكه‌ له‌ناو نوێژدا.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا حوكمی سیغه‌ چیه‌ له‌ دینی ئیسلام ؟ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ سیغه‌ زه‌واج ده‌كات حوكمی چیه‌؟ ئایا سیغه‌ بوونی هه‌یه‌ ؟ بیرورِاتان چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌لاكانی شیعه‌كان كه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حوكمی سیغه‌ چیه‌ له‌ دینی ئیسلام ؟ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ سیغه‌ زه‌واج ده‌كات حوكمی چیه‌؟ ئایا سیغه‌ بوونی هه‌یه‌ ؟ بیرورِاتان چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌لاكانی شیعه‌كان كه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن؟؟؟؟

وەڵام: 

و/ سیغه‌ یاخود (زواج المتعة‌)بریتییه‌ له‌وه‌ى كه‌ پیاو ئافره‌تێك ماره‌ بكات بۆكاتێكى دیارى كراو بۆنموونه‌ بۆمانگێك یان هه‌فته‌یه‌ك یان رِۆژێك یان زیاتر یان كه‌متر ، ئه‌مه‌ به‌تاڵه‌ودروست نییه‌ وحه‌رامه‌ به‌یه‌كده‌نگى هه‌موو هاوه‌لانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم)و شوێنكه‌وتوان ومه‌زهه‌به‌كان چونكه‌ له‌ بخاری ومسلم دا هاتووه‌ كه‌ ئیمامى عه‌لى فه‌رمویه‌تى ان النبی (صلى الله علیه وسلم نهى عن نكاح المتعة‌ یوم الخیبر) واتا (پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) قه‌ده‌غه‌ى زه‌واجى موتعه‌ى كرد له‌ غه‌زاى خه‌یبه‌ر، وه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م كاره‌ بكات ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ زیناى كردبێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ماموستاگیان ئەمەوێت رونکرنەوەم بۆ بدەن بەڕێزتان لە وەڵامی پرسیارێکدا وتتان ئافرەت لە گەیاندنی عیلم بە کەسانی نێر گوناهە بەڵام لە وەڵامێکی تردا نمونەتان لەسەر دایکی ئیمانداران هیناوەتەوە کەوا ئەسحابە چوون بۆ لای بۆ زانیاری ............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ماموستاگیان ئەمەوێت رونکرنەوەم بۆ بدەن بەڕێزتان لە وەڵامی پرسیارێکدا وتتان ئافرەت لە گەیاندنی عیلم بە کەسانی نێر گوناهە بەڵام لە وەڵامێکی تردا نمونەتان لەسەر دایکی ئیمانداران هیناوەتەوە کەوا ئەسحابە چوون بۆ لای بۆ زانیاری وەرگرتن ئەویش زانیاری پێداون؟؟

وەڵام: 

و/ دایكى باوه‌رِداران وه‌لاَمى پرسیارى ده‌دایه‌وه‌ و خه‌ڵكى فێرى زانستى شه‌رعى ده‌كرد به‌لاَم له‌پشت په‌رده‌وه‌ نه‌ك رِووبه‌رِوو.خواى گه‌وره‌یش ده‌فه‌رموێت (وإذا سألتموهن متاعاً فسألهون من وراء حجاب)، ئه‌گه‌ر پرسیارتان لێیان هه‌بوو ئه‌وه‌ له‌پشت په‌رده‌وه‌ پرسیاریان لێ بكه‌ن، كه‌ به‌م شێوازه‌ بێت دروسته‌ .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا زه‌وى له‌كاتى فرۆشتنیدا زه‌كاتى ده‌كه‌وێت یان پاش ساڵێك كه‌ تێپه‌رِ به‌سه‌ریدا؟؟وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌یه‌ خۆى كرێچى بێت هه‌رزه‌كاتى ده‌كه‌وێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا زه‌وى له‌كاتى فرۆشتنیدا زه‌كاتى ده‌كه‌وێت یان پاش ساڵێك كه‌ تێپه‌رِ به‌سه‌ریدا؟؟وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌یه‌ خۆى كرێچى بێت هه‌رزه‌كاتى ده‌كه‌وێت؟؟
تێبینى نرخى زه‌وییه‌كه‌ 120 گه‌لایه‌ بۆقازانج كرِاوه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت شوێنى نیشته‌جێبوونى پێیكرِدرێت؟؟

وەڵام: 

و/ زه‌وى بۆ كرِین وفرۆشتن وقازانج كرِابێت زه‌كاتى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌گه‌ر ساڵێكى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِێت به‌نرخى رِۆژ ده‌خه‌مڵێنرێت بزانێ باى چه‌نده‌ پاشان له‌ ملێۆنێك بیست وپێنج هه‌زار دینار ده‌رده‌كات. له‌ (120) وه‌ره‌قه‌ (3) وه‌ره‌قه‌ زه‌كات هه‌یه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧١
٣٠٤٥
٦٨٠٧٧٥