كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا كاتێك بیدعەیەك لە كەسێك دەبینین و پێیدەڵێن وامەكە ئەمە بیدعەو سەر لێشێواوییە ئەم حدیثه دەكەنە بەڵگە كە دروسته بیدعەی چاكە بكرێت ئایا رەدمان چی بێت بۆ یان ؟؟ ..........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا كاتێك بیدعەیەك لە كەسێك دەبینین و پێیدەڵێن وامەكە ئەمە بیدعەو سەر لێشێواوییە ئەم حدیثه دەكەنە بەڵگە كە دروسته بیدعەی چاكە بكرێت ئایا رەدمان چی بێت بۆ یان ؟؟ وە ئامۆژگاریم دەكەن بە خوێندنەوەی چ كتێبێك بۆ رەددی صۆفییەكان ؟؟ ( فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ وَمَنْ سَنَّ فِي الْإِسْلَامِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَيْءٌ )صحيح مسلم).

وەڵام: 

و/ بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌( البدعة الحسنة‌) له‌ دیندا نییه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) بیدعه‌ى دابه‌ش نه‌كردووه‌ بۆدوو جۆر : بیدعه‌ى چاك وخراپ به‌ڵكو فه‌رموویه‌تى (كل بدعة‌ ضلالة‌) واتا : هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ ونه‌یفه‌رمووه‌ هه‌ندێكى گومرِایى یه‌و هه‌ندێكى چاكه‌، هه‌روه‌ها (ابن عمر)(خوایان لێ رِازى بێت) وه‌لاَمى ئه‌م گومانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : (كل بدعة‌ ضلالة‌ وإن رأها الناس حسنة‌). واتا( هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه‌ باخه‌ڵكیش به‌چاكى بزانێت)، وه‌ ئیمامى مالك (رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) فه‌رموویه‌تى ( من ابتدع فی الإسلام بعه‌ یراها حسنه‌ فقد زعم أن محمداً (صلى الله علیه وسلم) خان الرسالة‌ لأن الله یقول (الیوم أكملت لكم دینكم...............). واتا( هه‌ركه‌سێك بیدعه‌یه‌ك له‌ دیندا دابهێنێت و بڵێت ئه‌م بیدعه‌یه‌ چاكه‌و حه‌سه‌نه‌یه‌ ئه‌وه‌ برِیارِى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) خیانه‌تى له‌ گه‌یاندنى ئیسلامدا كردووه‌ چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌مرِۆ من دینى ئێوه‌م ته‌واو و كامل كرد، كه‌واته‌ دینى ئێمه‌ كامل وته‌واوه‌و پێویستى به‌وه‌ نییه‌ خه‌ڵك به‌هه‌واوئاره‌زووى خۆیان بیدعه‌ دابهێنن وبیخه‌نه‌ ناو دینه‌وه‌و بڵێن ئه‌مه‌ بیدعه‌یه‌كى باشه‌، وه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یش باسى سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌ ده‌كات نه‌ك بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ ، چونكه‌ لێك جیاوازن وسوننه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بنچینه‌وبنه‌ماى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعداوبه‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ به‌لاَم بیدعه‌ هیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌كى نیسیه‌ له‌ شه‌رعدا وهیچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نییه‌ له‌ قورئان وسوننه‌تدا ، وه‌ هۆى وتنى فه‌رمووده‌كه‌ له‌ لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله علیه‌ت وسلم)زیاتر ده‌یسه‌لمێنێت و رِوونى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كه‌سانێكى برسى وهه‌ژارو نه‌دارى موسڵمان كه‌ شمشێریان هه‌ڵگرتبوو بۆ جیهاد كردن رِوویان كرده‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه‌ وسلم) هانى هاوه‌لاَنى دا خێریان پێبكه‌ن یه‌كێك له‌ هاوه‌لاَن ده‌ستپێشخه‌رى كردوورِۆیشت خواردن وپۆشاكى بۆهێنان پاشان خه‌ڵكى چاویان له‌و كردوو هه‌موویان رِۆشتن وخواردن وزپۆشاكیان هێنا تا دوو كۆمه‌ڵخۆراك وپۆشاك به‌رز بوه‌وه‌ پاشان پێغه‌به‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى فه‌رموو(من سن فی الإسلام سنة‌ حسنة‌.........)، كه‌واته‌ خێرو ێه‌ده‌قه‌ بنه‌ماو بنچینه‌ى هه‌یه‌ له‌ شه‌رعدا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره‌ له‌ قورئان وسوننه‌ت و ئه‌مه‌ سوننه‌تى حه‌سه‌نه‌یه‌ و جیاوازه‌ له‌ بیدعه‌و ناكرێت بكرێته‌ به‌ڵگه‌ بۆ بیدعه‌ى حه‌سه‌نه‌، وه‌ كتێبى باش بۆ رِه‌دى صۆفى زۆره‌ له‌وانه‌ ( إلى التصوف یا عبادالله)ى( أبو بكر الجزائرى).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٢٧
٩٩٧
٧٠٥١٩٨