برایان ئایه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت زێرِى هه‌بێت گه‌یشتبێته حدى نیصاب به‌لام بۆخۆى به‌كارى بهێنێت ئایه زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟؟؟
برایان ئایه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت زێرِى هه‌بێت گه‌یشتبێته حدى نیصاب به‌لام بۆخۆى به‌كارى بهێنێت ئایه زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟؟؟
و/ ئاڵتون كه دانرابوو بۆخۆرِازاندنهوهى ئافره‌ت بۆفرۆشتنى نه‌بێت بۆخۆى بێت زانایان بۆچوونیان جیاوازه:
بۆچوونى یه‌كه‌م :_ زه‌كاتى تێدا نییه ئه‌مه وته‌ى هاوه‌لان ( ابن عمر و جابر وانس وعائشة وأسماء) خوا لێیان رِازى بێت هه‌روه‌ها وته‌ى ( اسحاق بن راهویه و أبو عبید وأبو ثوری والشعبی ومالك وشافعی و أحمد)ه، رِهحمهتى خوایان لێ بێت.
بۆچوونى دووه‌م : زه‌كاتى تێدایه و واجبه زه‌كاتى بدات كه ساڵى كۆچى به‌سه‌ردا تێپهرِێت وبگاته حه‌دى نیصاب. ئه‌مه‌یش بۆچوونى هاوه‌لان ( عمر و ابن مسعود وابن عباس و عبدالله بن عه‌مر بن العاصم خوا لێیان رِازى بێت ، هه‌روه‌ها بۆچونى ( سعید بن جبیر و عطاء ومجاهد و ابن سیرین و الزهری والثوری وأبو حنیفه)یه، رِهحمهتى خوایان لێ بێت. بۆچوونى ته‌واو ئه‌وه‌یه كه واجبه زه‌كاتى لێ ده‌ربكات ، چونكه به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره له‌وانه : ئافره‌تێك هات بۆلاى پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه وسلم)و كچێكى له‌گه‌ڵدا بوو دووبازنگى ئه‌ستورى ئاڵتونى له‌ده‌ستدابوو ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو ( أتعطین زكاة هذا؟) واتا : زه‌كاتى ئه‌مه ده‌ده‌یت؟؟ ئهویسش وتى نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) پێى فه‌رموو (أیسرك أن یسورك الله بها یوم القیامة سوارین من نار). واتا ( ئایا پێت خۆشه له رِۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره بیكاته دوو بازنگى ئاگرین و له ده‌ستى بكات؟؟؟ئه‌ویش له‌ده‌ستى دایكه‌ند وههڵیدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وتى هه‌ردوو بازنكگهكه بۆ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ( صلى الله علیه وسلم).رواه أبو داود وحسنه الألبانی فی صحیح أبی داود. هه‌روه‌ها عائیشه ( خوا لێى رِازى بێت) فه‌رموویه‌تى : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاته ژووره‌وه بازنی له ده‌ستم بینى فه‌رمووى ئایا زه‌كاته‌كه‌ى ده‌ده‌یت وتم نه‌خێر، فه‌رمووى (هو حسبك من النار) واته ( ئه‌مه‌ت به‌سه بۆ سزادانت به ئاگرى دۆزه‌خ). رواه ابو داود وصححه الألبانی.
بهرِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وهلامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979