كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا له‌كاتى حه‌یزدا ده‌توانى قورئان بخوێنى؟؟ به‌وه‌ى ده‌ستى لێبده‌یت یان زیكره‌كه‌ بخوێنى؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌كاتى حه‌یزدا ده‌توانى قورئان بخوێنى؟؟ به‌وه‌ى ده‌ستى لێبده‌یت یان زیكره‌كه‌ بخوێنى؟؟؟

وەڵام: 

زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ ئایا ئافره‌ت له‌كاتى حه‌یز دروسته‌ له‌سه‌ر قورئانه‌كه‌ قورئان بخوێنێت وده‌ستى لێ بدات یان نا هه‌یانه‌ فه‌رموویه‌تى دروست نییه‌و هه‌یانه‌ رِێگه‌ى پێ ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌یان ته‌واوتره‌ والله اعلم ، چونكه‌ هیچ فه‌رمووده‌یه‌كى ێحیح نه‌هاتووه‌ كه‌ رِێگرى بكات وه‌ ئه‌و حدیثانه‌ى كه‌ هاتووه‌ لاوازه‌ وناكرێنه‌ به‌ڵگه‌ وه‌كو (لایمس القران إلا طاهر) وه‌ ئایه‌ته‌كه‌ش كه‌ده‌یكه‌نه‌ به‌ڵگه‌( لایمسه إلا المطهرون)بۆچوونى ته‌واوئه‌وه‌یه‌كه‌ مه‌به‌ست پێى جنى وشه‌یتانه‌كانه‌ كه‌ ناتوانن ده‌ستله‌ قورئان بده‌ن نه‌ك مه‌به‌ست پێى ئافره‌ت بێت له‌ كاتى حه‌یزو نفاسدا یاخود له‌كاتى له‌شگرانیدا..والله اعلم
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

پیاو له‌به‌هه‌شت چه‌ند حۆرى ئه‌هێنێ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پیاو له‌به‌هه‌شت چه‌ند حۆرى ئه‌هێنێ؟؟

وەڵام: 

ئه‌وه‌ى دیارى كراوه‌ ته‌نها بۆشه‌هیدله‌ پێناو خوا حه‌فتاو دوو حۆرى پێ ده‌درێت به‌لام بۆجگه‌ له‌شه‌هید دیارى نه‌كراوه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) سه‌باره‌ت به‌كه‌سێك كه‌ رِقى خۆى ده‌خواته‌وه‌ له‌به‌رخوا وتۆڵَه‌ نه‌سێنێت له‌كاتێكدا كه‌ تواناى هه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قیامه‌ت له‌ پێش چاوى هه‌موو خه‌ڵكى بانگى ده‌كات تا سه‌رپشكى بكات له‌ناوحۆرى ویستى له‌ كامیانه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێرێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

سه‌لامى خواتان لێ بێت، خوشكه‌كه‌م شیرى خوارده‌ له‌گه‌ڵ كورِى پورم ، دایكمى من شیرى یاوه‌ به‌كورِه‌كه‌ وه‌ پورم یاوێتى به‌ خوشكه‌كه‌م پێنج جارى نه‌خایاندووه‌ ئێستا ئه‌و كورِه‌ ده‌توانێت من بهێنێت حه‌رام نابین له‌ یه‌كتر سوپاس بۆ به‌رِێزتان.

كه‌ دایكت شیرى به‌و كورِه‌ دابێت ئه‌وه‌ ئه‌و كورِه‌ ده‌بێت به‌براى هه‌مووتان ودروست نییه‌ هیچ كچێكى ئێوه‌ بخوازێت چونكه‌ براتانه‌ به‌دوومه‌رج :
1- كاتێك شیرى خواردووه‌ ته‌مه‌نى دووساڵ كه‌متربووبێت,
2- پێنج جار تێر شیرى خواردبێت.
ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و دوومه‌رجه‌ نه‌بێت نابێت به‌برات ودروسته‌ بتخوازێت وحه‌رام نابیت لێى.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا مردوو لە كاتی ناشتنی تلقین دەدریت ؟ چونكە هەروەك لە كتابی ( اختیارات شیخ الاسلام ابن تیمیە الفقهیه‌ ) دا هاتووە كە شیخ بە حەلالی زانییوە بە باشترین بۆچونەكانی داناوە چونكە بیگومان خیلافی زۆری لەسەرە ...

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا مردوو لە كاتی ناشتنی تلقین دەدریت ؟ چونكە هەروەك لە كتابی ( اختیارات شیخ الاسلام ابن تیمیە الفقهیه‌ ) دا هاتووە كە شیخ بە حەلالی زانییوە بە باشترین بۆچونەكانی داناوە چونكە بیگومان خیلافی زۆری لەسەرە ... وە لەهەمان كتابدا دەڵێت كە ئەمە قەولی مالكی و شافعی و حنبلیەكانە ... تكایە بە بەڵگەوە بارك الله فیكم

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لقنوا موتاكم لاإله إلا الله) واتا(له‌سه‌ره‌مه‌رگداته‌ڵقینیان بكه‌ن به‌ (لا إله إلا الله) بائه‌وانیش له‌دواتانه‌وه‌ بیڵێنه‌وه‌ چونكه‌ (من كان اخر كلامه لاإله إلا الله دخل الجنه‌)واتا(هه‌ركه‌سێك دوا وشه‌ى لاإله إلا الله)بێت ئه‌وا ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)به‌كردارجێ به‌جێى كردووه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدا به‌منداڵه‌ جوله‌كه‌كه‌ى وتووه‌بڵێ (لا إله إلا الله)وه‌ به‌ ابو گالبى مامى وتووه‌ بڵێ لاإله إلا الله ، ئه‌وه‌ى كه‌به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌ ته‌نها ئه‌مه‌یه‌ به‌لام ئه‌و ته‌ڵقینه‌ى كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ مردووه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ بیدعه‌یه‌ وهیچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌رنییه‌ وپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و هاوه‌لان شتى وایان نه‌كردووه‌ .
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

(مه‌به‌ست له‌م ئایاته‌ جیه‌ تكایه‌ به‌ به‌لكه‌وه‌ روونى بكه‌نه‌وه‌(وجعلنا من الماء كُلَّ شیءٍ حي

پرسیارەکە وەک خۆی: 

(مه‌به‌ست له‌م ئایاته‌ جیه‌ تكایه‌ به‌ به‌لكه‌وه‌ روونى بكه‌نه‌وه‌(وجعلنا من الماء كُلَّ شیءٍ حي)

وەڵام: 

ابن كثیر(رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رموێت (ای :اصل كل الاحیاء منه) واتا(بنچینه‌ى هه‌موو زینده‌وه‌رێك له‌ئاوه‌).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستاگیان من پرسیارێكم هه‌یه‌ ئایا قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ كچان له‌فه‌یسبوك بۆئه‌وه‌ى ده‌عوه‌یان بكه‌ین یان بۆئه‌وه‌ى خێرێكمان پێ بگات ئایا ئه‌و قسه‌ كردنه‌ به‌و شێوازه‌ (وراء الحجاب)نییه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستاگیان من پرسیارێكم هه‌یه‌ ئایا قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ كچان له‌فه‌یسبوك بۆئه‌وه‌ى ده‌عوه‌یان بكه‌ین یان بۆئه‌وه‌ى خێرێكمان پێ بگات ئایا ئه‌و قسه‌ كردنه‌ به‌و شێوازه‌ (وراء الحجاب)نییه‌؟؟

وەڵام: 

قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كچان له‌فه‌یسبوك وچاتكردن له‌گه‌ڵیاندادروست نییه‌ چونكه‌ هۆكارێكى خراپه‌ بۆتوش بوون به‌تاوان وچه‌نده‌ها نمونه‌ى زیندوو له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ هه‌یه‌ كه‌ چۆن له‌ رِێى فه‌یسبوكه‌وه‌ تاوانى گه‌وره‌ رِووى داوه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى ده‌عوه‌وبانگه‌وازیش بێت هه‌ردروست نییه‌ چونكه‌ خۆ پیاوبرِان نییه‌ تا تۆ بانگه‌وازى كچ بكه‌یت ئه‌گه‌رمه‌به‌ستت بانگه‌وازه‌ ئه‌وا بانگه‌وازى كورِ بكه‌، وه‌ كچیش بابانگه‌وازى كچ بكات، پاشان جیاوازى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ (وراء الحجاب) چونكه‌ له‌پشت په‌رده‌وه‌ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كچ خه‌ڵوه‌ دروست نابێت وده‌بێت تۆ كه‌سى ترت له‌گه‌ڵ بێت یان كچه‌كه‌ به‌لام له‌فه‌یسبوك كه‌سى ترتان له‌گه‌ڵ نییه‌ وكه‌س ئاگادارنییه‌وبه‌ته‌نهان بۆیه‌ خۆت بپارێزه‌له‌ فێڵى شه‌یتان.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا مرۆڤى نیانده‌رتاڵ رِاسته‌؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دین به‌گشتى و ئیسلام به‌تایبه‌تى ده‌گونجێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا مرۆڤى نیانده‌رتاڵ رِاسته‌؟ تا چه‌ند له‌گه‌ڵ دین به‌گشتى و ئیسلام به‌تایبه‌تى ده‌گونجێت؟

وەڵام: 

نه‌خێر مرۆڤى نیانده‌رتاڵ رِاست نییه‌ چونكه‌ شێوه‌یان زۆرناشرینه‌وله‌مه‌یمون ده‌چن، به‌لام یه‌كه‌م مرۆڤ كه‌ خواى گه‌وره‌ دروستى كردووه‌ مرۆڤێكى جوان بووه‌ وشێوه‌ى له‌خۆمانی كردووه‌، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (لقد خلقنا الإنسان فی أحسن تقویم) واتا(مرۆڤمان دروست كردووه‌ له‌سه‌ر جوانترین وباشترین شێوازكه‌ ئه‌میش بیردۆزه‌ى مرۆڤى نیانده‌رتاڵ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ره‌تادا مرۆڤ له‌ مه‌یمون چوه‌و ناشرین بووه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا جگه‌ له‌شه‌هید هه‌مووكه‌س گۆرِوشار ئه‌درێت؟ ئه‌گه‌ربه‌ڵێ ئایا ئه‌م دوعایانه‌سودیان چییه‌ بۆخۆپاراستن له‌عه‌زابى قه‌بر؟ئه‌ى كێن ئه‌وانه‌ى گۆرِوشار نادرێنوعه‌زابى قه‌بر ناچێژن؟؟!

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا جگه‌ له‌شه‌هید هه‌مووكه‌س گۆرِوشار ئه‌درێت؟ ئه‌گه‌ربه‌ڵێ ئایا ئه‌م دوعایانه‌سودیان چییه‌ بۆخۆپاراستن له‌عه‌زابى قه‌بر؟ئه‌ى كێن ئه‌وانه‌ى گۆرِوشار نادرێنوعه‌زابى قه‌بر ناچێژن؟؟!

وەڵام: 

گۆرِه‌وشارجیاوازه‌ له‌سزاى ناوقه‌بر، هه‌ركه‌سێك به‌هه‌شتى بێت سزاى ناوقه‌برنادرێت به‌لام گۆرِه‌وشارهه‌مووكه‌س توشى ده‌بێت به‌لام زانایان ده‌فه‌رمون ئازارى مرۆڤى موسڵمان نادات به‌ڵكووه‌كو چۆن دایك باوه‌ش ده‌كات به‌منداڵى خۆی وئازارى نادات به‌و شێوه‌یه‌یه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئگەر کەسێک لە مانگی رەمەزاندا چەند رۆژێک بە ئەنقەست بشکێنێت و بشزانێت گوناهە وە بێنج ساڵی بەسەردا بروات حوکمی ئەو کەسە چییە؟جزاكم الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئگەر کەسێک لە مانگی رەمەزاندا چەند رۆژێک بە ئەنقەست بشکێنێت و بشزانێت گوناهە وە بێنج ساڵی بەسەردا بروات حوکمی ئەو کەسە چییە؟جزاكم الله خیرا

وەڵام: 

تاوانباره‌، تاوانى گه‌وره‌ى ئه‌نجامداوه‌، پێویسته‌ ته‌وبه‌ بكات وئه‌و رِۆژانه‌ى كه‌ شكاندویه‌تى یان به‌رِۆژوو نه‌بووه‌ به‌قه‌زا بیانگێرِیته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من حەزدەکەم بزانم ئەمانە سەلەفین(ابی اسحاق الحوینی - محمد حسان - محمد سعید رسلان - محمد عبد المقصود - محمود المصری - محمد حسین یعقوب - محمد اسماعیل المقدم)خوای گەورە جەزای بەخێرتان بداتەوە

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من حەزدەکەم بزانم ئەمانە سەلەفین(ابی اسحاق الحوینی - محمد حسان - محمد سعید رسلان - محمد عبد المقصود - محمود المصری - محمد حسین یعقوب - محمد اسماعیل المقدم)خوای گەورە جەزای بەخێرتان بداتەوە

وەڵام: 

شێخ (محمد سعید رسلان) زانایه‌كى سه‌له‌فى مصرییه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٢
٣٠٤٦
٦٨٠٧٧٦