كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

کاتێک نوێژی فه رزێک ئه فه وتێت واته ۵ ده قه بێت یاخود ۲۰ ده قه، ئایا نوێژه سوونه ته که ئه بێت بکرێت یان چی؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

کاتێک نوێژی فه رزێک ئه فه وتێت واته ۵ ده قه بێت یاخود ۲۰ ده قه، ئایا نوێژه سوونه ته که ئه بێت بکرێت یان چی؟

وەڵام: 

نوێژى فه‌رز فه‌وتانى نییه‌ مه‌گه‌ر به‌هۆى خه‌وتن یان له‌بیرچوون له‌م حاڵه‌تانه‌یشدا ده‌توانیت نوێژه‌ سوننه‌ته‌كه‌ بكه‌یت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)له‌ یه‌كێك له‌غه‌زاكاندا كه‌ شه‌و نه‌خه‌وتن وبه‌رِێگادا رِۆشتن پاشان كه‌ خه‌وتن گه‌رمى خۆر به‌خه‌به‌رى هێنان فه‌رمانى كرد به‌ بیلال له‌و كاته‌دا بانگى به‌یانى دا، پاشان دوو رِكعات سوننه‌تى پێش به‌یانیان كرد، پاشان نوێژىبه‌یانى به‌جه‌ماعه‌ت بۆكردن.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌ نوێژه‌كانیدا کام سوره‌تی قورئانی خوێندوه به‌تایبه‌ب نوێژه فه‌رزه‌کان؟له‌ چ كتابێكدا باسى ئه‌مه‌ ده‌كات؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌ نوێژه‌كانیدا کام سوره‌تی قورئانی خوێندوه به‌تایبه‌ب نوێژه فه‌رزه‌کان؟له‌ چ كتابێكدا باسى ئه‌مه‌ ده‌كات؟

وەڵام: 

نه‌مزانیوه‌ وه‌ها كتابێك هه‌بێت به‌تایبه‌ت باسى ئه‌و سوره‌تانه‌ بكات، كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)له‌ نوێژه‌فه‌رزه‌كاندا خوێندبێتى به‌لام له‌هه‌ندێك فه‌رمووده‌ باسى هه‌ندێك سوره‌ت كراوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)له‌ نوێژه‌كاندا خوێندوێتى وه‌كو سوره‌تى (الكافرون) و(الإخلاص)له‌ سوننه‌تى پێش مه‌غریب وسوننه‌تى پێش به‌یانى وسوننه‌تى دواى طه‌وافى كه‌عبه‌ى پیرۆز،وه‌ سوره‌تى (ق)و(القمر)یان(الغاشیة‌)و(الأعلى)له‌ دوو رِكعاتى پێش ویتر وه‌ سوره‌تى (الإخلاص و الفلق والناس)له‌ رِكعاتى ویتر، وه‌چه‌ند سوره‌تێكى تركه‌ له‌فه‌رمووده‌دا باس كراوه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا نوێژکردن لەژورێک کە وێنەی رووح لەبەری تێدابێت درووستە ...ئەی ئەگەر لەژوورێکدا نوێژ بکەیت کە وێنەی تێدا نەبێت بەڵام لەو ماڵەدا وێنەی رووح لەبەری تێدا بێت بەس لەو ژوورە نەبێت کەنوێژی تێدا دەکەیت درووستە ؟جزاک الله خیرا

باشتر وایه نوێژله ژورێكدا نهكهیت كهوێنهى تێدا بێت وبچیته ژورێكى تر نوێژهكهت بكهیت كه وێنهى تێدا نهبێت، ئهگهر نهتوانیت وێنهكه لابهریت، چونكه پێغهمبهر(صلى الله علیه وسلم)كه هاتهوه بینى (عائیشه)پهردهیهكى ههڵواسیبوو كه وێنهى تێدابوو نهچووه ژورهوه تا عائیشه (خوا لێى رِازیبێت)لایبرد، وه شێخ عثیمین له (لقاء الباب المفتوح) 8/54م دهربارهى مزگهوتێك كه دیوارهكهى وێنهى گیان لهبهرى پێدا ههڵواسراوه دهفهرموێت: لایبهرن ئهگهرنهتانتوانى نوێژى تێدا مهكهن وبرِۆن له مزگهوتێكى تردا نوێژ بكهن.
بهرِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وهلامى داوهتهوه ژ.م 07701207979

ئایا نویزى به‌یانى جه‌نده دواى بانك جاوه‌روان بیت ئینجا بیكه‌یت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نویزى به‌یانى جه‌نده دواى بانك جاوه‌روان بیت ئینجا بیكه‌یت؟؟

وەڵام: 

هیچ كاتێك له‌شه‌رعدا دیارى نه‌كراوه‌ ، به‌لاَم ئه‌گه‌رده‌زانیت له‌و شوێنه‌ى تۆ زوو بانگ ده‌درێت پێویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ چاوه‌رِێ بكه‌یت تا دڵنیا ده‌بیت كه‌ كاتى نوێژ هاتووه‌ چونكه‌ داخل بوونى كات مه‌رجه‌ بۆدروستێتى نوێژ.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا له‌كاتى نوێژده‌بێت ده‌ستت داپۆشیت یان جائیزه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌كاتى نوێژده‌بێت ده‌ستت داپۆشیت یان جائیزه‌؟؟

وەڵام: 

نه‌خێربۆئافره‌ت له‌كاتى نوێژكردن پێویست نییه‌ له‌سه‌رى ده‌ستى دابپۆشێت مه‌گه‌ر له‌شوێنێكى وا نوێژ بكاتكه‌ پیاوى بێگانه‌ بیبینێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا دروسته‌باسى كه‌سێك بكه‌یت به‌ خراپ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌یناسێت ئایا ده‌چێته‌ بابى زه‌مه‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌باسى كه‌سێك بكه‌یت به‌ خراپ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نه‌یناسێت ئایا ده‌چێته‌ بابى زه‌مه‌وه‌؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر دروست نییه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یناسێت خۆتۆ ده‌یناسیت وبه‌باس كردنه‌كه‌ى رِقت لێ ده‌بێته‌وه‌، وه‌له‌وانه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌یش له‌داهاتوودا بناسێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌خراپه‌ باسى كه‌س نه‌كه‌یت مه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ شه‌رع رِێگاى پێ داوه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

مامۆستای بەرێز لە طب النبوی دا ئەو حدیثانەی باسی خواردنەوەی میزی حوشتر دەكەن صحیحن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستای بەرێز لە طب النبوی دا ئەو حدیثانەی باسی خواردنەوەی میزی حوشتر دەكەن صحیحن ؟

وەڵام: 

میزى وشتر چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى له‌سه‌رهاتووه‌ ئه‌وه‌ى صحیح بێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)فه‌رمانى به‌ (القرنین) كرد كه‌ هاتنه‌ مه‌دینه‌وه‌ نه‌خۆش بوون كه‌ میزو شیرى وشتر بخۆن (أمر القرنین أن یشربوا من أبوال الإبل وألبانها) صححه الألبانی فی التعلیقات الحسان على صحیح ابن حبان (3/71)

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

قال تعالى (يا أيها الذين آمنوا لا تدخلوا بيوتا غير بيوتكم حتى تستأنسوا وتسلموا على أهلها( مامۆستای بەرێز من پرسیارم لەسەر وشەی ( تستأنسوا ) هەیە دەڵێن ابن عباس رضی الله عنه بە ( تستأذنوا ) دەیخوێندەوە ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

قال تعالى (يا أيها الذين آمنوا لا تدخلوا بيوتا غير بيوتكم حتى تستأنسوا وتسلموا على أهلها( مامۆستای بەرێز من پرسیارم لەسەر وشەی ( تستأنسوا ) هەیە دەڵێن ابن عباس رضی الله عنه بە ( تستأذنوا ) دەیخوێندەوە .. وە بەسەنەدێكی صحیح لیوەی ثابت بووە كە فەرموویەتی ( انما أخطأ الكتاب , وانما هو حتی تستأذنوا ) ئایا بۆ لە قورئانی پیرۆزدا بە ( تستأنسوا ) هاتووه ؟

وەڵام: 

به‌سه‌نه‌دى صحیح له‌ ابن عباس جێگیر نه‌بووه‌ كه‌ بڵێت (تستأذنوا)ه‌، نوسه‌ره‌كان هه‌ڵه‌یان كردووه‌ به‌ڵكو هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بۆ ابن عباس وه‌كو زۆر شتى تر دراوه‌ته‌ پاڵى له‌ته‌فسیركردنى قورئانى پیرۆزدا، چۆن نوسه‌ره‌كانى قورئان هه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان قورئانى پیرۆزیان له‌به‌ربووه‌و هاوه‌لاَنى تریش زۆریان له‌به‌ربووه‌و إجماعى له‌سه‌ر بووه‌ كه‌نوسراوه‌ته‌وه‌ وه‌كو زۆرێك له‌ته‌فسیره‌كاندا ده‌ڵێن هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بۆ ابن عباس خوا لێى رِازى بێت ،وه‌كو ته‌فسیره‌كانى (أضواء البیان)و(البحر المحیط)و(الروایات التفسیریه‌ فی فتح البارى)و(تفسیر ابن كثیر)،به‌لاَم وه‌كو خوێندنه‌وه‌یه‌كى تر ئه‌وه‌ صه‌حیحه‌وله‌ هاوه‌لاَنى تریشه‌وه‌ وه‌كو (ابن مسعود)و(أبی كورِىكعب)خوایان لێ رِازى بێت به‌و شێوازه‌خوێندراوه‌ته‌وه‌.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

وا بارگرژییەك خەریكە لە عیراق دروست دەبێت ئەگەر بوو بەشەر دیفاع لە خاك بكەین ؟ ئایا جیهادە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

وا بارگرژییەك خەریكە لە عیراق دروست دەبێت ئەگەر بوو بەشەر دیفاع لە خاك بكەین ؟ ئایا جیهادە ؟

وەڵام: 

ان شاءالله ئه‌و بارگرژییه‌ ناگاته‌ ئاستى شه‌رِو پێكدادان دۆخه‌كه‌ چاك ده‌بێت وئارام ده‌بێته‌وه‌، ان شاءالله شه‌رِوكوشتار رِوونادات ، ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌ سه‌رمان دوعا بكه‌ین كه‌ خواى گه‌وره‌ ولاَتى ئێمه‌و سه‌رجه‌م موسڵمانان بپارێزێت له‌شه‌رِو كوشتاروخوێن رِێژى، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ گه‌شته‌ وه‌ها كارێكیش ئه‌وا له‌كاتى خۆیدا رِوونكردنه‌وه‌ى پێویست ده‌درێت.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

جوون بۆ کۆلێژی شەریعە هەلبژاردنێکی باشە چونکە نازانم ئەو کتاب و دەرسانەی کە تیایدا دەخوێندرێ تا چەندە باشن و موافقی قورئان و سوننەتن؟جزاك الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

جوون بۆ کۆلێژی شەریعە هەلبژاردنێکی باشە چونکە نازانم ئەو کتاب و دەرسانەی کە تیایدا دەخوێندرێ تا چەندە باشن و موافقی قورئان و سوننەتن؟جزاك الله خیرا

وەڵام: 

كتابى باش وخراپ ده‌خوێندرێت پێویسته‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ له‌كۆلێژى شه‌ریعه‌ ده‌یخوێنێت له‌ده‌ره‌وه‌ لاى مامۆستایه‌كى شاره‌زا بخوێنیت تا ئه‌و شته‌ خراپانه‌ى ناومه‌نهه‌جى كۆلێژى بۆرِاست بكاته‌وه‌وئاگادارى بكات لێى تا توشى خراپ نه‌بێت وخراپ به‌چاك وه‌رنه‌گریت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٧٣
٣٠٤٧
٦٨٠٧٧٧