كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

مامۆستا ئه‌گه‌رله‌ موبایلدا قورآن به‌ نوسین هه‌بێت ئه‌توانم له‌ نویژدا به‌ موبایل قورآن بخوینم ؟ جزاك الله

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا ئه‌گه‌رله‌ موبایلدا قورآن به‌ نوسین هه‌بێت ئه‌توانم له‌ نویژدا به‌ موبایل قورآن بخوینم ؟ جزاك الله

وەڵام: 

دروسته‌ ان شاءالله چونكه‌ له‌دایكه‌ عائیشه‌وه‌ گێرِاوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌نویژى ته‌راویحدا قورئانى گرتۆته‌ ده‌ستییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌رت بێت باشتره‌، ئه‌گه‌ر نا دروسته‌ له‌سه‌ر قورئان یان مۆبایل قورئان بخوێنیت له‌ نوێژدا.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من که‌سێکی ئیمان دارم به‌ڵام کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ کاری خوی نهێنی یان ئاو هێنانه‌وه‌به‌ده‌ست نه‌که‌م ئه‌وا به‌ده‌ست خۆم نیه‌زه‌وقم هه‌ڵده‌ستێت و بێزارم ده‌کات دایم فکرم له‌سه‌ری ده‌بێت ئایا چاره‌سه‌ر چیه‌؟؟

چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) باسى كردووه‌ ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه‌ ژن بهێنه‌ ته‌نانه‌ت قه‌رزیش بكه‌یت خواى گه‌وره‌ به‌حه‌قى داناوه‌ له‌سه‌ر خۆى كه‌ یارمه‌تیت بدات وه‌ كه‌ توانات نه‌بێت به‌رِۆژووبه‌، وه‌ خۆت له‌ ته‌ماشاكردنى حه‌رام به‌دووبگره‌، وه‌ خۆت سه‌رقاڵى قورئان خوێندنه‌وه‌وزیكر بكه‌ وه‌ دوعا بكه‌ خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت ده‌دات ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا چاو نوقاندن له كاتى نوێژدا دروسته بۆ ئه‌وه‌ى خشوعت زیاتر بێت چونكه من ده‌وروبه‌ر زۆر سه‌رنجم رِاده‌كێشێت هه‌رچه‌ند ته‌نها ته‌ماشاى سوجده‌ش ئه‌كه‌م

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا چاو نوقاندن له كاتى نوێژدا دروسته بۆ ئه‌وه‌ى خشوعت زیاتر بێت
چونكه من ده‌وروبه‌ر زۆر سه‌رنجم رِاده‌كێشێت هه‌رچه‌ند ته‌نها ته‌ماشاى سوجده‌ش ئه‌كه‌م

وەڵام: 

دروست نییه‌ له‌نوێژدا چاو بنوقێنیت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) چاوى نه‌نوقانووه‌، وه‌فه‌رمانى كردووه‌ له‌كاتى نوێژدا سه‌یرى شوێنى سه‌جده‌كه‌ بكه‌یت، وه‌پێویسته‌ له‌شوێنێكى وادا نوێژ بكه‌یت كه‌ شتى سه‌رنج رِاكێشى لێ نه‌بێت، وه‌ دڵت لاى نوێژه‌كه‌ت بێت وبیرله‌واتاكه‌ى بكه‌یته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌و دوعایه كامه‌یه كه كاتێ شتێكت بزر كرد ئه‌یخوێنیت بۆدۆزینه‌وه‌ى؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌و دوعایه كامه‌یه كه كاتێ شتێكت بزر كرد ئه‌یخوێنیت بۆدۆزینه‌وه‌ى؟؟

وەڵام: 

هیچ دوعایه‌ك نییه‌ له‌ سوننه‌تى صه‌حیحدا ئه‌گه‌ر شتێكت لێ وون بوو بیكه‌یت تا بیدۆزیته‌وه‌، به‌ڵكو ته‌نها دوعا ده‌كه‌یت وپرسیارده‌كه‌یت، به‌لام ئه‌و دوعایه‌ی كه‌له‌هه‌ندێك كتابدا باس كراوه‌ بۆدۆزینه‌وه‌ى شتى وون بوو صحیح نییه‌ ولاوازه‌و نابێت بخوێندرێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من كچێكی سفوربوم به‌ڵام ئێستا گه‌رایمه‌وه‌و ته‌وبه‌م كردووه‌ به‌ڵام ناتوانم واز له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م بهێنم چی بكه‌م باشه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كچێكی سفوربوم به‌ڵام ئێستا گه‌رایمه‌وه‌و ته‌وبه‌م كردووه‌ به‌ڵام ناتوانم واز له‌
خۆشه‌ویسته‌كه‌م بهێنم چی بكه‌م باشه‌؟

وەڵام: 

نیشانه‌ى گه‌رِانه‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ واز له‌ هه‌مووتاوانێك بهێنێت كه‌ پێشتر تیایدا بووه‌، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وكورِه‌ رِاست ده‌كات له‌گه‌ڵت بابه‌شێوازێكى شه‌رعى بێته‌ داخوازیت ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ ته‌نها بۆخۆخه‌لاتاندنه‌ تا زوو ده‌ستى لێ هه‌ڵبگریت وله‌بیرخۆتى ببه‌یته‌وه‌ دره‌نگه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایه‌ جگه‌ره‌ حه‌رامه‌ یان حه‌لاله‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایه‌ جگه‌ره‌ حه‌رامه‌ یان حه‌لاله‌؟

وەڵام: 

به‌ڵێ جگه‌ره‌كێشان حه‌رامه‌، چونكه‌ زیانى بۆخۆت وچوارده‌وریشت هه‌یه‌،وه‌هه‌رشتێكیش زیانى هه‌بێت حه‌رامه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (لا ضرر ولا ضرار)هه‌روه‌ها جگه‌ره‌ پیسیشه‌، وه‌هه‌مووشتێكى پیسیش حه‌رامه‌ هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى (ویحل لهم الطیبات ویحریم علیهم الخبائث).وه‌ به‌فیرِۆدانى پاره‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)نه‌هى لێ كردووه‌ (نهى عن قیل وقال وكثرة‌ السؤال وإضاعة‌ المال).

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من له‌فه‌یس بوك ته‌نیا هاوری ی له‌گه‌ڵ خۆم ئادده‌له‌لام ئه‌گه‌ر بیت و بۆ چاك و چۆنی و هه‌وال برسین قسه‌یان له‌گه‌ل بكه‌م حه‌رامه؟؟؟ كه‌سێك نه‌یناسم ئادد نیه‌له‌لام ته‌نیا قوتابی بون له‌گه‌ل خۆم له‌كولیژ ؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌فه‌یس بوك ته‌نیا هاوری ی له‌گه‌ڵ خۆم ئادده‌له‌لام ئه‌گه‌ر بیت و بۆ چاك و چۆنی و هه‌وال برسین قسه‌یان له‌گه‌ل بكه‌م حه‌رامه؟؟؟ كه‌سێك نه‌یناسم ئادد نیه‌له‌لام ته‌نیا قوتابی بون له‌گه‌ل خۆم له‌كولیژ ؟؟؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت قسه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ كچدا ئه‌وا دروست نییه‌ چونكه‌ بۆكارێكى گرنگ وپێویست نییه‌ وته‌نها بۆكات به‌سه‌ر بردنه‌وله‌وانه‌یه‌ مرۆڤ رِاكێشێت بۆكارى تر، چونكه‌ زیناكردن سه‌ره‌تا له‌ ته‌ماشاكردن وقسه‌كردن ویه‌كترناسینه‌وه‌ دروست ده‌بێتبۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ خۆى بپارێزێت له‌ داوى شه‌یتان.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا هه‌ڵگرتنى ته‌سبیح جائیزه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ته‌كبیر نه‌بێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا هه‌ڵگرتنى ته‌سبیح جائیزه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ته‌كبیر نه‌بێت؟

وەڵام: 

ناتوانین بڵێین هه‌ڵگرتنى ته‌سبیح حه‌رامه‌ ئه‌گه‌ر بۆزیكركردنت نه‌بێت وته‌نها به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

زیكرى دواى نوێزه‌ فه‌رزه‌كان دروسته‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زیكرى دواى نوێزه‌ فه‌رزه‌كان دروسته‌؟

وەڵام: 

نه‌ك دروسته‌ به‌ڵكو سوننه‌ته‌وزۆرخێریشه‌ كه‌ له‌دواى نوێژه‌ فه‌رزه‌كان ئه‌و زیكرانه‌ بخوێنیت كه‌ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر هاتووه‌. به‌لام به‌كۆمه‌ڵ نا به‌ڵكو هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆى.

به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌گه‌ر كه‌سێك دڵى به‌ ئافره‌تێكه‌وه‌ بوو بۆئه‌وه‌ى بیهێنێ به‌لام ئافره‌ته‌كه‌ حیجابى شه‌رعى نه‌كات واتا عه‌با نه‌كات ئایا دروسته‌بیهێنیت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك دڵى به‌ ئافره‌تێكه‌وه‌ بوو بۆئه‌وه‌ى بیهێنێ به‌لام ئافره‌ته‌كه‌ حیجابى شه‌رعى نه‌كات واتا عه‌با نه‌كات ئایا دروسته‌بیهێنیت؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر خاوه‌ن دین ورِه‌وشت بێت وته‌نها كێشه‌ى ئه‌وه‌ بێت عابا نه‌كات به‌لام حیجاب بكات دروسته‌ بیهێنیت ، وه‌ ده‌توانیت به‌به‌ڵگه‌ قه‌ناعه‌تى پێ بكه‌یت كه‌عاباش بكات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٨٦
٣١٦٠
٦٨٠٨٩٠