كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ره‌سم گرتن بۆ حه‌رامه‌؟ من ره‌سمی ته‌نهام زۆره‌كه‌س نایبینێ ئه‌گه‌ر حه‌رام بێت بیسرمه‌وه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ره‌سم گرتن بۆ حه‌رامه‌؟ من ره‌سمی ته‌نهام زۆره‌كه‌س نایبینێ ئه‌گه‌ر حه‌رام بێت بیسرمه‌وه‌؟

وەڵام: 

چه‌ندجارێك باسى حوكمى وێنه‌كێشان ووێنه‌گرتنمان كردووه‌له‌رووى شه‌رعه‌وه‌كه‌حه‌رامه‌ودروست نییه‌وفه‌رمووده‌یه‌كى زۆرى ده‌رباره‌هاتووه‌بگه‌رێوه‌سه‌رى، وه‌باكه‌سیش نه‌یبینێت وهه‌ڵشى نه‌واسێت وله‌ماڵه‌وه‌دایبنێت هه‌ردروست نییه‌چونكه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت (إن الملائكة‌لا تدخل بیتاًً فیه صورة‌)صحیح الجامع الصغیر 1330.
واتا(مه‌لائیكه‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته‌ماڵێكه‌وه‌كه‌وێنه‌ى تێدابێت).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

چۆن ده‌توانیت خیانه‌ت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت نه‌كه‌یت؟؟؟؟؟؟؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن ده‌توانیت خیانه‌ت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت نه‌كه‌یت؟؟؟؟؟؟؟؟؟

وەڵام: 

به‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى ناشه‌رعیت له‌گه‌ڵ هیچ ئافره‌تێكى تر نه‌بێت وچاوت له‌ ناموسى خه‌ڵكى نه‌بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئـــایا چاتکڕدن له‌نێوان کچ و کوڕ حه‌ڕامه‌؟ مه‌به‌ستم کچێک له‌گه‌ڵ کوڕێک چاتبکات و نه‌یناسێت به‌ڵام چاتبکه‌ن باسی هیچ شتی خڕاب مه‌که‌ن ته‌نها یه‌کتڕیان نه‌یبینیوه‌به‌ڵام هاوڕێن؟ ئه‌گه‌ڕ حه‌ڕامه‌بـــوچی؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئـــایا چاتکڕدن له‌نێوان کچ و کوڕ حه‌ڕامه‌؟
مه‌به‌ستم کچێک له‌گه‌ڵ کوڕێک چاتبکات و نه‌یناسێت به‌ڵام چاتبکه‌ن باسی هیچ شتی خڕاب مه‌که‌ن ته‌نها یه‌کتڕیان نه‌یبینیوه‌به‌ڵام هاوڕێن؟ ئه‌گه‌ڕ حه‌ڕامه‌بـــوچی؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حه‌رامه‌ چونكه‌ به‌ئه‌وه‌نده‌ كۆتایى نایات وشه‌یتان ورده‌ ورده‌ به‌ره‌وخراپه‌تان ده‌بات تا ده‌كه‌ونه‌ داوییه‌وه‌ به‌شێوازێك ده‌رچونتان نه‌بێت ، وه‌ چیرۆك وبه‌سه‌رهاتى رِاسته‌قینه‌ زۆره‌ كه‌ به‌هۆى چاتكردن چ رِووداو دڵته‌زێن رِویداوه‌ ده‌توانێت ئه‌و رِوداوانه‌ بخوێنیته‌وه‌ وسه‌رئه‌نجامه‌كه‌ى بزانیت كه‌ كه‌سانێك نوسیویانه‌ به‌سه‌رخۆیاندا هاتووه‌.
م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من نزیکەی ٣ ساڵە زەواجم کردووە و مناڵم نابێت سەردانی زۆر دکتۆرم کردووە بەڵام بێ سود بوە. دواتر جومە لای مامۆستایەکی بەڕێز دوای ئەوەی قورئانی بەسەردا خوێندم بێی وتم کە آنتقامم لەسەرەو چەند جارێک مناڵ دروست بووە بەڵام .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من نزیکەی ٣ ساڵە زەواجم کردووە و مناڵم نابێت سەردانی زۆر دکتۆرم کردووە بەڵام بێ سود بوە. دواتر جومە لای مامۆستایەکی بەڕێز دوای ئەوەی قورئانی بەسەردا خوێندم بێی وتم کە آنتقامم لەسەرەو چەند جارێک مناڵ دروست بووە بەڵام جن کوشتویانە لە کاتێکدا من هەموو جارێک کە ڵشکنینی خوێنم کردوە وتویانە سکم نیە. ئایا ئەم حاڵەتە بەم شێوەیە بوونی هەیە . چارەسەری چیە؟ کام ئایەتە باشە بخوێنرێت

وەڵام: 

باكه‌سێكى شاره‌زا قورئانت به‌سه‌ردا بخوێنێت چونكه‌ قورئان شیفایه‌ ، وه‌ سوره‌تى الفاتیحة‌ گه‌وره‌ترین سوره‌ته‌ له‌ قورئاندا وه‌ سوره‌تى الاخلاص سێیه‌كى قورئانه‌ وه‌سوره‌تى الكافرون چواریه‌كى قورئانه‌ وه‌ سوره‌تى الفلق الناس پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) خۆى زۆر خوێندویه‌تى به‌سه‌رخۆیدا وه‌ ئایه‌تى كورسى گه‌وره‌ترین ئایه‌ته‌ له‌ قورئاندا ، هه‌روه‌ها سوره‌تى (البقرة) له‌هه‌رماڵێكدا بخوێندرێت جن وشه‌یتان له‌ئه‌و ماڵه‌ نامێنێت وه‌ دوعا بكه‌ ان شاءالله خواى گه‌وره‌ وه‌لامت ده‌داته‌وه‌ وبێ ئومێدت ناكات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ قات وبیجامه‌وه‌ بكه‌ن گوناحه‌ یان نا؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئافره‌ت له‌ماڵه‌وه‌ قات وبیجامه‌وه‌ بكه‌ن گوناحه‌ یان نا؟؟؟

وەڵام: 

بۆ مێردى خۆى بیكات وپیاوى نامه‌حره‌م نه‌یبینێت دروسته‌و ئاساییه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

خێزانه‌كه‌م 25 مسقال زێرِى هه‌یه‌ نیوه‌ى به‌خۆى وه‌ ده‌خات و زۆر جاریش هه‌مووى به‌خۆى وه‌ ده‌خات ئایه‌ زه‌كاتى له‌سه‌ره‌ سالێك تێپه‌ریوه‌ به‌سه‌ریدا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

خێزانه‌كه‌م 25 مسقال زێرِى هه‌یه‌ نیوه‌ى به‌خۆى وه‌ ده‌خات و زۆر جاریش هه‌مووى به‌خۆى وه‌ ده‌خات ئایه‌ زه‌كاتى له‌سه‌ره‌ سالێك تێپه‌ریوه‌ به‌سه‌ریدا.

وەڵام: 

زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ له‌ ئاڵتونى ئافره‌ت كه‌ بیكات به‌قه‌دى خۆیدا (حلی)، هه‌یانه‌ ده‌فه‌رمون زه‌كاتى تێدا نییه‌، وه‌هه‌یانه‌ ده‌فه‌رمون زه‌كاتى تێدایه‌، كه‌ ئه‌مه‌یان ته‌واوتره‌ ئه‌گه‌ر ساڵێكى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِى وگه‌یشته‌ حه‌دى نیێاب ده‌بێت له‌ چل مسقال یه‌ك مسقال زه‌كاته‌كه‌ى ده‌ربكات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ده‌توانی له‌كاتی سوجده‌بردن و هه‌ستانه‌وه‌له‌سوجده‌ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌واتا له‌كاته‌هه‌موو به‌رز بوونه‌وه‌و نزمبونه‌وه ‌ده‌ست به‌رز بكرێته‌وه تكایه‌تكایه‌‌به‌به‌ڵگه‌وه‌وه‌ڵام بده‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ده‌توانی له‌كاتی سوجده‌بردن و هه‌ستانه‌وه‌له‌سوجده‌ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌واتا له‌كاته‌هه‌موو به‌رز بوونه‌وه‌و نزمبونه‌وه ‌ده‌ست به‌رز بكرێته‌وه تكایه‌تكایه‌‌به‌به‌ڵگه‌وه‌وه‌ڵام بده‌وه‌

وەڵام: 

به‌ڵێ سوننه‌ته‌ده‌ست به‌رزبكه‌یته‌وه‌ چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێت (ثم تقول : الله أكبر ثم تسجد حتى تطمئن مفاصلك)و(كان صلى الله علیه‌وسلم یرفع یدیه مع هذا التكبیر) أحیاناً.رواه أبوداود . كه‌ ده‌چیته‌ سه‌جده‌ى دووه‌میش دیسان ده‌توانیت ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه‌ (كان یرفع یدیه)أحیاناً.أبو داود.بۆزیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێوه‌ بۆ (چۆنێتى نوێژى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) نوسینى زاناى فه‌رمووده‌ناس (محمد ناصرالدین الالبانی) وه‌رِگێرِانى م.عدنان بارام.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات ده‌ژین الحمدلله مزگه‌وتمان لێوه‌ نزیكه‌ وده‌توانین نوێژه‌كانمان بكه‌ین، به‌لام تا چه‌ند دروسته‌ لێره‌ بژین؟؟ وه‌لاَم به‌به‌ڵگه‌وه‌ بێت ان شاءالله.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات ده‌ژین الحمدلله مزگه‌وتمان لێوه‌ نزیكه‌ وده‌توانین نوێژه‌كانمان بكه‌ین، به‌لام تا چه‌ند دروسته‌ لێره‌ بژین؟؟ وه‌لاَم به‌به‌ڵگه‌وه‌ بێت ان شاءالله.

وەڵام: 

موسڵمان دروست نییه‌ له‌ ولاتى كافراندا بژیت مه‌گه‌ر برِوات بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانست وزانیارییه‌ك كه‌ له‌ولاتى موسڵماناندا نه‌بێت یاخود بۆچاره‌سه‌رێك كه‌ له‌ ولاتى موسڵماناندا نه‌بێت، یان بۆهێنانى شتومه‌ك وبازرگانى، یاخود بۆبانگه‌وازكردنى كافران بۆئیسلام له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زانستى شه‌رعى هه‌بێـ كه‌ بتوانێـ وه‌لامى گومانه‌كانیان بداته‌وه‌ وه‌ئه‌وه‌نده‌ ته‌قواوله‌خوا ترسانى هه‌بێـت بتوانێت خۆرِاگربێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌وێ هه‌یه‌و ئاشكرایه‌.به‌لام بۆ كاركردن وخزمه‌تكردن وپاره‌په‌یداكردن دروستنییه‌ چونكه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌مان بینى كه‌ هاتنه‌وه‌ یان دین یان رِه‌وشت وئه‌خلاقیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌مێكیان به‌باشى ماونه‌ته‌وه‌ ،وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى ( أنا برئ من كل مسلم یقیم بین أظهر المشركین . قالوا یارسول الله ولم؟ قال : لا تراءى نارهما ) السلسیلة‌ الصحیحة‌ /2/227. واتا ( من به‌ریم له‌ هه‌مووموسڵمانێك كه‌ بمێنێته‌وه‌ ونیشته‌جێ بێـت له‌ناو هاوبه‌ش برِیارده‌راندا ، وتیان بۆچى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : نابێت ئاگریان لێك دیاربێت .واتا (ئه‌گه‌ر له‌ده‌شتێكدا بویت ئاگرى خۆت داگیرساند وكافرانیش ئاگرى خۆیان داگیرساند ئاگره‌كه‌تان له‌یه‌كه‌وه‌ دیاربوو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ لێیان دووربكه‌ویته‌وه‌ تا ئاگرى كافرانت لێوه‌ دیار نه‌مێنێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من له‌بیره‌نه‌وتیه‌كان وه‌ك مهندیس ڕۆژانه‌12 سه‌عات ئیش ده‌كه‌م ، بۆ ئیسراحه‌تیش له‌كه‌مڵه‌كه‌یان كه‌ شوێنی مانه‌وه‌و خواردنیان هه‌یه‌ ده‌مێنمه‌وه‌، ئه‌وه‌زۆربه‌ی جار 15 ڕۆژ له‌وێ ..................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌بیره‌نه‌وتیه‌كان وه‌ك مهندیس ڕۆژانه‌12 سه‌عات ئیش ده‌كه‌م ، بۆ ئیسراحه‌تیش له‌كه‌مڵه‌كه‌یان كه‌ شوێنی مانه‌وه‌و خواردنیان هه‌یه‌
ده‌مێنمه‌وه‌، ئه‌وه‌زۆربه‌ی جار 15 ڕۆژ له‌وێ ده‌بم و 15 ڕۆژیش له‌ماڵ ده‌بم برسیاره‌كه‌ی من له‌سه‌ر شێوازی نوێژ كردنه‌له‌كاتی كار و‌‌كاتی خه‌وتن و ئیسراحه‌ت :ئایا له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانم نوێژه‌كانم به‌قصر و جمع بكه‌م؟یان ته‌نیا ده‌توانم ‌جمعیان بكه‌م و ناتوانم قصری بكه‌م ؟یان ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌و له‌كاتی خۆیدا بیكه‌م ؟
وه‌برسیارێكی ترم له‌سه‌ر نوێژی جمعه‌ هه‌یه‌،،،،ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌له‌وێ ده‌مێنمه‌وه‌له‌به‌ر ، دووری له‌گوند و لادێ ناتوانم بچم بۆ نوێژ جمعه‌
ئایا چی بكه‌م بۆ نوێژی جمعه‌ ده‌توانم ئه‌و دوو یان سێ هه‌فته‌یه‌
وه‌ك نوێژی نێوه‌ڕۆ چوار ڕكات بیكه‌م ؟ یان به‌نیه‌تی نوێژی جمعه‌به‌ڵام چوار ڕكات ؟ یان ده‌بێ واز له‌ئێشه‌كه‌م بهێنم
چونكه‌كه‌3 نوێژی جمعه‌ت له‌ده‌ست بچێت
دڵت ته‌واو ختم ده‌كرێ ؟

وەڵام: 

سه‌باره‌ت به‌كه‌سى موسافیر ئایا چه‌ند رِۆژ بمێنێته‌وه‌ ده‌توانیت نوێژ كورت بكاته‌وه‌ زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى احمد ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر نییه‌ت هه‌بوو زیاتر له‌چوار رِۆژ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه‌ ، له‌ مه‌زهه‌بى ئیمامى مالك وئیمامى شافعى ده‌فه‌رمون ئه‌گه‌ر نیه‌تت هه‌بوو زیاتر له‌ چوار رِۆژ بمێنیته‌وه‌ جگه‌ له‌رِۆژى هاتن و گه‌رِانه‌وه‌ ئه‌وا نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه‌.هه‌روه‌ها ئیمامى أبو حه‌نیفه‌ ده‌فه‌رموێت ( ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بوو زیاتر له‌ پانزه‌ رِۆژ بمێنیته‌وه‌ ئه‌وا نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه‌، به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌م رِایانه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌تحى مه‌ككه‌ وته‌بوك نۆزده‌ رِۆژ وبیست رِۆژ مایه‌وه‌و نوێژى كورت كرده‌وه‌، وه‌ سه‌عد دوومانگ له‌ عومان مایه‌وه‌ونوێژى كورت كرده‌وه‌، وه‌ ابن عمر شه‌ش مانگ له‌ كابوڵ مایه‌وه‌و نوێژى كورت كرده‌وه‌ ، وه‌ هاوه‌لان نۆ مانگ له‌ رامه‌لا وهورمز ماونه‌ته‌وه‌و نوێژان كورت كردۆته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالك دووساڵ له‌ شام مایه‌وه‌و نوێژى كورت كردۆته‌وه‌ ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دروستێتى نوێژكورت كردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چى ماوه‌ى مانه‌وه‌ت زۆریش بێت، به‌لام واباشتره‌وه‌و هه‌رنوێژه‌و له‌كاتى خۆیدا بكه‌یت واتا جه‌مع نه‌كه‌یت، سه‌باره‌ت به‌ نوێژى جومعه‌ مادام موسافیریت نوێژى جومه‌ت له‌سه‌ر نییه‌ وتاوانبار نابیت مادام مزگه‌وت نه‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بتوانیت بچیت بۆلادێیه‌ك كه‌ مزگه‌وتى هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێت ئه‌وا ته‌نها دوو رِكعاتى نیوه‌رِۆو به‌قه‌صر ده‌كه‌یت والله أعلم، وه‌ ئه‌گه‌ر بتوانیت واز له‌و كاره‌ بهێنیت وكارێكى تر بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى نوێژى جومعه‌ت نه‌فه‌وتێت ئه‌وه‌ باشتره‌ بۆت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌نگوین یان له‌سه‌ر چۆنێتى خواردن و به‌كارهێنانى هه‌نگوین ؟ تكایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌نگوین یان له‌سه‌ر چۆنێتى خواردن و به‌كارهێنانى هه‌نگوین ؟ تكایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌

وەڵام: 

ته‌نها فه‌رموده‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌نگوین شیفایه‌ بۆ خه‌ڵكى وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( العسل شفاء للناس) السلسلة‌ الصحیحة‌ 4/174.به‌لام ابن قیم ده‌فه‌رموێت ( باشتر وایه‌ تێكه‌ڵ به‌ئاوى گه‌رم بكرێت وه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ى بزانرێت چونكه‌ زیاتر بخۆیت زیانى هه‌یه‌و لێى سودمه‌ند نابیت ، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌مخواردنیشى سودى نابێت ).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٩١
٣١٦٥
٦٨٠٨٩٥