كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

پرسیاره‌كه‌م ده‌رباره‌ى كرِین وفرۆشتنه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌یاره‌یه‌ك بۆ كرِیار بدۆزیته‌وه‌ داواى ده‌ وه‌ره‌قه‌ى لێ بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ى فرۆشیار ئاگاداربێ ئایا ئه‌و معامه‌له‌یه‌ دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

پرسیاره‌كه‌م ده‌رباره‌ى كرِین وفرۆشتنه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌یاره‌یه‌ك بۆ كرِیار بدۆزیته‌وه‌ داواى ده‌ وه‌ره‌قه‌ى لێ بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ى فرۆشیار ئاگاداربێ ئایا ئه‌و معامه‌له‌یه‌ دروسته‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر كرِیار بزانێت وبه‌رِه‌زامه‌ندى خۆى بتوانێت ئه‌وا دروسته‌و په‌یوه‌ندى به‌ فرۆشیاره‌وه‌ نییه‌ ، به‌مه‌رجێك فێڵى تێدا نه‌بێت.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 077012079769

تەوقەکردن لەگەڵ دایکی شیری دروستە؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تەوقەکردن لەگەڵ دایکی شیری دروستە؟

وەڵام: 

به‌ڵێ دایكى شیرى وه‌كو دایكى خۆت وایه‌ وجیاوازى نییه‌ وكچه‌كانیشى خوشكتن ودایكى نه‌نكته‌وخوشكه‌كانى پورتن.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 077012079769

من داواكارم هاتووه‌ كورێكى به‌دینه‌ ماڵه‌وه‌ رِازین به‌لام كورِه‌كه‌م پێ جوان نییه‌ وناچێته‌ دڵمه‌وه‌ زۆر نوێژى ئیستخاره‌ ده‌كه‌م وله‌خوا ده‌پارِێمه‌وه‌ به‌لام دڵم توند ده‌گوشرێت داوا له‌به‌رِێزتان ده‌كه‌م ئامۆژگاریم بكه‌ن به‌وه‌ى كه‌ چی بكه‌م؟؟

كه‌ نه‌چێته‌ دڵته‌وه‌ودڵت توندبێت وزۆر رِه‌ق بێت به‌رامبه‌رى شویشى پێ بكه‌یت ژیان به‌و شێوه‌یه‌ ناچێته‌ سه‌روئه‌نجامى باش نابێت، هه‌رچه‌نده‌ گرنگ دین ورِه‌وشته‌ ، به‌لام كه‌ به‌دڵت نه‌بێت به‌زۆر نابێت داوابكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌و باشترت به‌ قسمه‌ت بكات وله‌ توێش باشت ربه‌ قسمه‌ت ئه‌و كورِه‌ بكات.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 077012079769

من زۆر له‌جاران له‌ فه‌یسبوك توشى مناقه‌شه‌ ده‌بم له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى سۆفیگه‌رى و لایه‌نگرانى نه‌قشبندى و قادرى ئه‌وان ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) سۆفیگه‌رى هه‌بووه‌؟؟ئایا دروسته‌ برِوات به‌ئه‌م ته‌ریقه‌تانه‌ هه‌بێت؟؟

ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه‌ با ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌ بهێنن، ناتوانن چونكه‌ ئه‌م كارانه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه وسلم)نه‌بوه‌وداهێنراوه‌، به‌ڵكو كاره‌كانیان جۆره‌ها شه‌ریك دانانى بۆخواى گه‌وره‌ تێدایه‌ ، له‌هاواركردن وپارِانه‌وه‌ له‌ مردووه‌كان، هه‌روه‌ها جۆره‌ بیدعه‌وخورافاتى تێدایه‌ كه‌ له‌ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ خۆمان دوربگرین له‌ هه‌موو شیرك وبیدعه‌وخورافاتێكوده‌ستى به‌ ئیسلامه‌وه‌ رِاسته‌قینه‌كه‌وه‌ بگرین كه‌ بریتیه‌ له‌ قورئان وسوننه‌ت به‌ تێگه‌شتنى پێشین وپێشه‌وایانى ئومه‌ت.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 077012079769

سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ناوی ده‌روێش ناوی خوا ده‌هێنن موس وشوشه‌ ده‌خۆن وگولله‌ له‌ خۆیان ده‌ده‌ن , ئایا ئه‌مانه‌ چۆن نامرن كه‌ ده‌ڵێن خوا یارمه‌تیمان ده‌دات ؟ ئایا ئه‌مه‌ بوونی هه‌یه‌ له‌ ئیسلام ؟ ئایا ئه‌مه‌شتێكی رِاسته‌؟

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هه‌رگیزكارى واى نه‌كردووه‌ كه‌ موس یان شوشه‌ یان ئاگر بخوات یان شمشێر له‌خۆى بدات یان له‌ هاوه‌ڵه‌كانى، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌ قورئان یان سوننه‌تى صه‌حیحى له‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ پیشه‌ى بوزى وهیندى یه‌كانه‌ ئه‌وان كارى واده‌كه‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه‌ نییه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكه‌یت چیتر وێنه‌ نه‌گریت ، به‌لام وێنه‌ كۆنه‌كان له‌ناو دۆلاب دابنه‌یت و ده‌رینه‌هێنى واتا له‌ناویان نه‌به‌یت گوناهبار ده‌بیت.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ بكه‌یت چیتر وێنه‌ نه‌گریت ، به‌لام وێنه‌ كۆنه‌كان له‌ناو دۆلاب دابنه‌یت و ده‌رینه‌هێنى واتا له‌ناویان نه‌به‌یت گوناهبار ده‌بیت.

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى : (إن الملائكة‌ لا تدخل بیتاً فیه كلبٌ أو صورة‌)صحیح الجامع الصغیر/1963.واتا (فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ سه‌گى تێدابێت یان وێنه‌).
ئایا ئه‌گه‌ر تۆ وێنه‌كانت له‌ناو ئه‌لبوم وله‌ناو دۆلاب دانا ده‌توانیت سوێند بخۆیت كه‌ وێنه‌ له‌ ماڵتاندا نیه‌؟؟ بێگومان ناتوانیت چونكه‌ وێنه‌ له‌ ماڵتاندایه‌وفه‌رمووده‌كه‌ ده‌تگرێته‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

یەکەم زمان لە روونگەی ئیسلامەوە چ زمانێکە؟ ئەو زمانە چ زمانێک کە خوای گەورە قسەی لەگەڵ ئادەم بێ کرد؟ زمانی ڕۆژی دوای بە چ زمانێکە؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

یەکەم زمان لە روونگەی ئیسلامەوە چ زمانێکە؟ ئەو زمانە چ زمانێک کە خوای گەورە قسەی لەگەڵ ئادەم بێ کرد؟ زمانی ڕۆژی دوای بە چ زمانێکە؟

وەڵام: 

دیارى نه‌كراوه‌وهیچ به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نییه‌ كه‌یه‌كه‌م زمان چى بووه‌ یان خواى گه‌وره‌ به‌چى زمانێك قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئاده‌م كردووه‌(علیه الصلاة‌ والسلام) چونكه‌ هیچ گرنگى یه‌كى تێدانییه‌ ومرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م شته‌ لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ناكرێت، وه‌ له‌ رِۆژى قیامه‌ت خه‌ڵكى به‌چ زمانێك قسه‌ ده‌كه‌ن دیسان دیارى نه‌كراوه‌و ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌ هاتوونه‌ كه‌ گوایه‌ به‌زمانى عه‌ره‌بییه‌ هییان ێه‌حیح نین یان ئه‌وه‌ته‌ هه‌رمیله‌تێك به‌ زمانى خۆى قسه‌ ده‌كات یان زمانێكى تایبه‌ته‌بۆ هه‌مووخه‌ڵكى یان زمانى عه‌ره‌بییه‌، هه‌ركامێكیان بێت گرنگ نییه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ خۆى له‌ ئاگرى دۆزه‌خ بپارێزێت وبچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ دواتر به‌ چ زمانێك قسه‌ بكات كه‌ى كێشه‌یه‌؟؟.
به‌رِێز/ م.ضلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

له‌كاتى هه‌ستانه‌وه‌ى سه‌رئاوم دڵۆپى یان دوودڵۆپ میزم لێ ده‌رده‌چێت یان ده‌قه‌یه‌كى پێ ده‌چێت، هه‌موو چاره‌سه‌رێكى ده‌ستى ده‌كه‌م به‌ڵام به‌رده‌وامه‌، ده‌مێكه‌وام نازانم نوێژه‌كانم تاچه‌ند دروسته‌كه‌هه‌موو رِۆژێك جلى ژێره‌وه‌ده‌گۆرِم زۆرسوباستان ده‌كه‌م .

پێویسته‌جلى ژێره‌وه‌ت بگۆرِیت كه‌دڵنیایت پریشكى میزى یان دڵۆپه‌میزى به‌ركه‌وتووه‌وه‌ده‌بێت ده‌ست نوێژ بشۆریت چونكه‌ده‌ست نوێژ به‌وه‌ده‌شكێت، وه‌نوێژه‌كانت ته‌واوه‌ان شاءالله.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

ئه‌گه‌ر خوا چاكه‌ى موتله‌قه‌و هیچ نیه‌جگه‌له‌چاكه‌و ئه‌گه‌ر هیچ ئیراده‌یه‌ك له‌سه‌روى ئه‌وه‌وه‌نیه‌ئه‌ى خراپه‌بۆهه‌یه‌وه‌خراپه‌له‌كوێوه‌دێ ؟؟ بۆ به‌دبه‌ختى و ناخۆشى هه‌یه‌؟ ئایاده‌كرێ مرۆڤ هه‌م ئیماندارێكى باش و هه‌م زانستخوازێكى باشیش بێ؟

دووجۆر ئیراده‌هه‌یه‌: ئیراده‌یه‌كى كه‌ونى وئیراده‌ى شه‌رعى ، له‌ئیراده‌ى كه‌ونى شیرك وتاوان وخراپه‌دروست كراوه‌،به‌لام له‌ئیراده‌ى شه‌رعى نه‌هى لێ كراوه‌وحه‌رام وقه‌ده‌غه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر خراپه‌وتاوان وشرك نه‌بوایه‌ئه‌و كاته‌تاقى كردنه‌وه‌نه‌ئه‌بوو خه‌ڵكى هه‌موو چاكه‌كار ده‌بوو، ده‌رناكه‌وت كێ خراپه‌كاره‌وكێ چاكه‌كاره‌به‌لام ئێستا چاكه‌وخراپه‌هه‌یه‌وخواى گه‌وره‌هه‌ردووكى بۆمرۆڤ رِوون كردۆته‌وه‌(وهدیناه‌النجدین) وه‌مرۆڤى سه‌رپشك كردووه‌كه‌كامیان هه‌ڵده‌بژێرێت (فمن شاء فلیؤمن ومن شاء فلیكفر)، به‌ڵێ مرۆڤ ده‌توانێت هه‌م ئیماندارێكى باش بێت وهه‌م زانستخوازێكى باشیش بێت چونكه‌ئیمان وزانست دژبه‌یه‌ك نین.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

ئەگەر بیاوێك خێزانەكەی خۆی هیچ كێشەی نەبێت منداڵی ببێت وە خزمەتی مێردەكەی بكات بە مەعنای كەلیمە واتە هیچ كێشەی نەبێت ئایا بۆ بیاوەكە رەوایە ژنی دووەم بێنێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئەگەر بیاوێك خێزانەكەی خۆی هیچ كێشەی نەبێت منداڵی ببێت وە خزمەتی مێردەكەی بكات بە مەعنای كەلیمە واتە هیچ كێشەی نەبێت ئایا بۆ بیاوەكە رەوایە ژنی دووەم بێنێت ؟

وەڵام: 

ژنى دووه‌م په‌یوه‌ندى به‌كێشه‌ى نێوان ژن ومێرد خزمه‌ت كردن به‌ڵكوئه‌گه‌ر پیاوتوانى نه‌فه‌قه‌ى خێزانه‌كانى بكات ودادپه‌روه‌ربێت له‌نێوانیاندا ئه‌وا دروسته‌ژنى دووه‌م بهێنێت، كه‌چاره‌سه‌رێكى زۆر باشه‌بۆكه‌مبونه‌وه‌ى دیارده‌ى قه‌یره‌كچى، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكى زۆر باشه‌بۆكه‌مبونه‌وه‌ى ئاشوب وبێ رِه‌وشتى.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٢٩٢
٣١٦٦
٦٨٠٨٩٦