من له‌بیره‌نه‌وتیه‌كان وه‌ك مهندیس ڕۆژانه12 سه‌عات ئیش ده‌كه‌م ، بۆ ئیسراحه‌تیش له‌كه‌مڵه‌كه‌یان كه شوێنی مانه‌وه‌و خواردنیان هه‌یه ده‌مێنمه‌وه، ئه‌وه‌زۆربه‌ی جار 15 ڕۆژ له‌وێ ..................
من له‌بیره‌نه‌وتیه‌كان وه‌ك مهندیس ڕۆژانه12 سه‌عات ئیش ده‌كه‌م ، بۆ ئیسراحه‌تیش له‌كه‌مڵه‌كه‌یان كه شوێنی مانه‌وه‌و خواردنیان هه‌یه
ده‌مێنمه‌وه، ئه‌وه‌زۆربه‌ی جار 15 ڕۆژ له‌وێ ده‌بم و 15 ڕۆژیش له‌ماڵ ده‌بم برسیاره‌كه‌ی من له‌سه‌ر شێوازی نوێژ كردنه‌له‌كاتی كار و‌كاتی خه‌وتن و ئیسراحه‌ت :ئایا له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانم نوێژه‌كانم به‌قصر و جمع بكه‌م؟یان ته‌نیا ده‌توانم جمعیان بكه‌م و ناتوانم قصری بكه‌م ؟یان ده‌بێ هه‌ریه‌كه‌و له‌كاتی خۆیدا بیكه‌م ؟
وه‌برسیارێكی ترم له‌سه‌ر نوێژی جمعه هه‌یه،،،،ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌له‌وێ ده‌مێنمه‌وه‌له‌به‌ر ، دووری له‌گوند و لادێ ناتوانم بچم بۆ نوێژ جمعه
ئایا چی بكه‌م بۆ نوێژی جمعه ده‌توانم ئه‌و دوو یان سێ هه‌فته‌یه
وه‌ك نوێژی نێوه‌ڕۆ چوار ڕكات بیكه‌م ؟ یان به‌نیه‌تی نوێژی جمعه‌به‌ڵام چوار ڕكات ؟ یان ده‌بێ واز له‌ئێشه‌كه‌م بهێنم
چونكه‌كه3 نوێژی جمعه‌ت له‌ده‌ست بچێت
دڵت ته‌واو ختم ده‌كرێ ؟
سه‌باره‌ت به‌كه‌سى موسافیر ئایا چه‌ند رِۆژ بمێنێته‌وه ده‌توانیت نوێژ كورت بكاته‌وه زانایان بۆچونیان جیاوازه له‌مه‌زهه‌بى ئیمامى احمد ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر نییه‌ت هه‌بوو زیاتر له‌چوار رِۆژ بمێنێته‌وه ئه‌وه نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه ، له مه‌زهه‌بى ئیمامى مالك وئیمامى شافعى ده‌فه‌رمون ئه‌گه‌ر نیه‌تت هه‌بوو زیاتر له چوار رِۆژ بمێنیته‌وه جگه له‌رِۆژى هاتن و گه‌رِانه‌وه ئه‌وا نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه.هه‌روه‌ها ئیمامى أبو حه‌نیفه ده‌فه‌رموێت ( ئه‌گه‌ر نیه‌ت هه‌بوو زیاتر له پانزه رِۆژ بمێنیته‌وه ئه‌وا نابێت نوێژ كورت بكه‌یته‌وه، به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌م رِایانه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌فه‌تحى مه‌ككه وته‌بوك نۆزده رِۆژ وبیست رِۆژ مایه‌وه‌و نوێژى كورت كرده‌وه، وه سه‌عد دوومانگ له عومان مایه‌وه‌ونوێژى كورت كرده‌وه، وه ابن عمر شه‌ش مانگ له كابوڵ مایه‌وه‌و نوێژى كورت كرده‌وه ، وه هاوه‌لان نۆ مانگ له رامه‌لا وهورمز ماونه‌ته‌وه‌و نوێژان كورت كردۆته‌وه ، وه ئه‌نه‌سى كورِى مالك دووساڵ له شام مایه‌وه‌و نوێژى كورت كردۆته‌وه ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر دروستێتى نوێژكورت كردنه‌وه ئه‌گه‌ر چى ماوه‌ى مانه‌وه‌ت زۆریش بێت، به‌لام واباشتره‌وه‌و هه‌رنوێژه‌و له‌كاتى خۆیدا بكه‌یت واتا جه‌مع نه‌كه‌یت، سه‌باره‌ت به نوێژى جومعه مادام موسافیریت نوێژى جومه‌ت له‌سه‌ر نییه وتاوانبار نابیت مادام مزگه‌وت نه‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر بتوانیت بچیت بۆلادێیه‌ك كه مزگه‌وتى هه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێت ئه‌وا ته‌نها دوو رِكعاتى نیوه‌رِۆو به‌قه‌صر ده‌كه‌یت والله أعلم، وه ئه‌گه‌ر بتوانیت واز له‌و كاره بهێنیت وكارێكى تر بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى نوێژى جومعه‌ت نه‌فه‌وتێت ئه‌وه باشتره بۆت.
به‌رِێز/ م.صلاح ا‌لدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه ژ.م 07701207979