كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات ده‌ژین الحمدلله مزگه‌وتمان لێوه‌ نزیكه‌ وده‌توانین نوێژه‌كانمان بكه‌ین، به‌لام تا چه‌ند دروسته‌ لێره‌ بژین؟؟ وه‌لاَم به‌به‌ڵگه‌وه‌ بێت ان شاءالله.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئێمه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ولات ده‌ژین الحمدلله مزگه‌وتمان لێوه‌ نزیكه‌ وده‌توانین نوێژه‌كانمان بكه‌ین، به‌لام تا چه‌ند دروسته‌ لێره‌ بژین؟؟ وه‌لاَم به‌به‌ڵگه‌وه‌ بێت ان شاءالله.

وەڵام: 

موسڵمان دروست نییه‌ له‌ ولاتى كافراندا بژیت مه‌گه‌ر برِوات بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانست وزانیارییه‌ك كه‌ له‌ولاتى موسڵماناندا نه‌بێت یاخود بۆچاره‌سه‌رێك كه‌ له‌ ولاتى موسڵماناندا نه‌بێت، یان بۆهێنانى شتومه‌ك وبازرگانى، یاخود بۆبانگه‌وازكردنى كافران بۆئیسلام له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زانستى شه‌رعى هه‌بێـ كه‌ بتوانێـ وه‌لامى گومانه‌كانیان بداته‌وه‌ وه‌ئه‌وه‌نده‌ ته‌قواوله‌خوا ترسانى هه‌بێـت بتوانێت خۆرِاگربێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ له‌وێ هه‌یه‌و ئاشكرایه‌.به‌لام بۆ كاركردن وخزمه‌تكردن وپاره‌په‌یداكردن دروستنییه‌ چونكه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌مان بینى كه‌ هاتنه‌وه‌ یان دین یان رِه‌وشت وئه‌خلاقیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌مێكیان به‌باشى ماونه‌ته‌وه‌ ،وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى ( أنا برئ من كل مسلم یقیم بین أظهر المشركین . قالوا یارسول الله ولم؟ قال : لا تراءى نارهما ) السلسیلة‌ الصحیحة‌ /2/227. واتا ( من به‌ریم له‌ هه‌مووموسڵمانێك كه‌ بمێنێته‌وه‌ ونیشته‌جێ بێـت له‌ناو هاوبه‌ش برِیارده‌راندا ، وتیان بۆچى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : نابێت ئاگریان لێك دیاربێت .واتا (ئه‌گه‌ر له‌ده‌شتێكدا بویت ئاگرى خۆت داگیرساند وكافرانیش ئاگرى خۆیان داگیرساند ئاگره‌كه‌تان له‌یه‌كه‌وه‌ دیاربوو ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ لێیان دووربكه‌ویته‌وه‌ تا ئاگرى كافرانت لێوه‌ دیار نه‌مێنێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٢
٩٤٩
٦٩٢٥٥٨