كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.
  • strict warning: Declaration of views_handler_argument::init() should be compatible with views_handler::init(&$view, $options) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_argument.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter::options_validate() should be compatible with views_handler::options_validate($form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter::options_submit() should be compatible with views_handler::options_submit($form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter_node_status::operator_form() should be compatible with views_handler_filter::operator_form(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/modules/node/views_handler_filter_node_status.inc on line 0.
  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_style_default::options() should be compatible with views_object::options() in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_style_default.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_row::options_validate() should be compatible with views_plugin::options_validate(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_row.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_row::options_submit() should be compatible with views_plugin::options_submit(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_row.inc on line 0.
  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.

زۆر رِه‌سمى خۆم هه‌یه‌ كه‌ گرتومه‌ پێشتر ئایا گوناهبار ئه‌بم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

زۆر رِه‌سمى خۆم هه‌یه‌ كه‌ گرتومه‌ پێشتر ئایا گوناهبار ئه‌بم؟؟

وەڵام: 

كه‌ نه‌تزانیبێت حه‌رامه‌ گوناهبار نابیت به‌لام ئێستا كه‌ ده‌زانیت حه‌رامه‌ نابێت هه‌ڵیانبگریت، چونكه‌ مه‌لائیكه‌ت ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ى تێدابێت، جا ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌لبومیش هه‌ڵیبگریت ناتوانیت بڵێت وێنه‌ له‌ماڵماندا نییه‌، هه‌رله‌ماڵه‌وه‌یه‌وئه‌و حوكمه‌ ده‌یگرێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵواسرێت تاوانه‌كه‌ى زیاتره‌.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئه‌گه‌ر باوكم پاره‌ى حه‌لاڵ نه‌بێت وبه‌حه‌رام په‌یداى بكات وه‌كه‌سیش نه‌بێت مه‌سره‌فمان بكێشێت ئایا خواردنى ئه‌و پاره‌یه‌دروسته‌؟؟وه‌ئایا ئێمه‌گوناهبار ده‌بین؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر باوكم پاره‌ى حه‌لاَڵ نه‌بێت وبه‌حه‌رام په‌یداى بكات وه‌كه‌سیش نه‌بێت مه‌سره‌فمان بكێشێت ئایا خواردنى ئه‌و پاره‌یه‌دروسته‌؟؟وه‌ئایا ئێمه‌گوناهبار ده‌بین؟؟؟

وەڵام: 

بۆئێوه‌دروسته‌وتاوانبار نابن ته‌نها باوكتان تاوانبار ده‌بێت ، پێویسته‌ئامۆژگارى بكه‌ن تا وازله‌و كاسبییه‌حه‌رامه‌بهێنێت وكاسبى حه‌لاڵ بكات ان شاءالله، ان شاءالله خوا رِزقى حه‌لاَڵى ده‌دات وه‌كه‌مێك له‌حه‌لاَڵ باشتره‌له‌زۆرێك له‌حه‌رام.

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌كۆبكاته‌وه‌بۆكرِینى سه‌یاره‌مه‌سه‌له‌ن بۆماوه‌ى 2 تا 3 ساڵ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره‌كۆبكاته‌وه‌بۆكرِینى سه‌یاره‌مه‌سه‌له‌ن بۆماوه‌ى 2 تا 3 ساڵ ئایا ئه‌و پاره‌یه‌زه‌كاتى لێ ده‌كه‌وێت؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ساڵێكى كۆچى به‌سه‌ردا تێپه‌رِێت وبگاته‌حه‌دى نیصاب ئه‌وه‌زه‌كاتى تێدایه‌له‌سه‌دا دوو ونیو واتا له‌ملێۆنێك 25هه‌زارى زه‌كاتى لێ ده‌رده‌كه‌یت.

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك جیماع له‌گه‌ڵ خێزانى بكات، دواى ته‌واوبوون ئه‌و جله‌ى پێشتر له‌به‌رت بوو دروسته‌بیكه‌یته‌وه‌به‌رو نوێژى پێوه‌بكه‌یت؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك جیماع له‌گه‌ڵ خێزانى بكات، دواى ته‌واوبوون ئه‌و جله‌ى پێشتر له‌به‌رت بوو دروسته‌بیكه‌یته‌وه‌به‌رو نوێژى پێوه‌بكه‌یت؟؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ دروسته‌نوێژى پێوه‌بكه‌یت ئه‌گه‌ر مه‌زى به‌رنه‌كه‌وتبێت ، چونكه‌مه‌زى پیسه‌، به‌لاَم مه‌نى پاكه‌چونكه‌عائیشه‌خوا لێى رِازى بێت ده‌فه‌رموێت من مه‌نیم به‌پۆشاكه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) ده‌كرِاند.

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا رِیش هێلانه‌وه‌واتاى چییه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا رِیش هێلانه‌وه‌واتاى چییه‌؟؟

وەڵام: 

رِیش هێشتنه‌وه‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله علیه‌وسلم) وه‌خۆ جیاكردنه‌وه‌یه‌له‌جوله‌كه‌و گاوره‌كان وهاوبه‌ش برِیارده‌ران، دروشمى ئاینى پیرۆزى ئیسلام وشوێنكه‌وتن وخۆشه‌ویستى پێغه‌مبه‌ره‌( صلى الله علیه‌وسلم)
به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

عاده‌م تێكچوه‌له‌ئێواره‌وه‌تابه‌یانى هیچ خوێنم نیه‌به‌ڵام به‌یانیان خوێنم هه‌یه‌ئایا خۆم بشۆم دروسته‌بچمه‌لاى پیاو؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

عاده‌م تێكچوه‌له‌ئێواره‌وه‌تابه‌یانى هیچ خوێنم نیه‌به‌ڵام به‌یانیان خوێنم هه‌یه‌ئایا خۆم بشۆم دروسته‌بچمه‌لاى پیاو؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ كه‌پاك بویته‌وه‌و غوسڵت ده‌ركرد نوێژه‌كانت ده‌كه‌یت ودروسته‌پیاوه‌كه‌ت بێته‌لات.

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

نوێژى عه‌سر قه‌زا ده‌كرێته‌وه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوێژى عه‌سر قه‌زا ده‌كرێته‌وه‌؟؟؟

وەڵام: 

نوێژى عه‌سر قه‌زا ناكرێته‌وه‌چونكه‌نابێت نوێژى فه‌رز بفه‌وتێت وده‌بێت له‌كاتى خۆیدا بكرێت ، مه‌گه‌ر خه‌وتبێت یان له‌بیرى كردبێت ئه‌و كاته‌ى كه‌هه‌ڵسا له‌خه‌و یان هاته‌وه‌بیرى ده‌بێت رِاسته‌وخۆ بیكات، به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌وسلم) له‌غه‌زاى خه‌نده‌ق نوێژى عه‌سرى نه‌كرد پاشان به‌قه‌زا گێرِایه‌وه‌ئه‌وكاته‌ نوێژى ترس (صلاة‌الخوف) ته‌شریع نه‌بوو بوو، به‌لام دواتر كه‌ته‌شریع بوو له‌كاتى غه‌زاكانیشدا له‌كاتى خۆیدا نوێژه‌كانیان ده‌كرد.

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

چه‌ند ئایه‌ت له‌سه‌ر زمانى عمرى كورِى خطاب هاتۆته‌خواره‌وه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چه‌ند ئایه‌ت له‌سه‌ر زمانى عمرى كورِى خطاب هاتۆته‌خواره‌وه‌؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت كه‌چه‌ندئایه‌ت موافه‌قه‌ى ئیمامى عومه‌رى كردووه‌و پاڵپشتى كردووه‌ئیمامى سیوتى ده‌فه‌رموێت هه‌ندێك له‌زانایان گه‌یاندویانه‌ته‌زیاتر له‌بیست ئایه‌ت له‌وانه‌:
-(واتخذوا من مقام إبراهیم مصلى).
- (عسى ربه إن طلقكن أن یبدله أزواجاً خیراً منكن).
- (آیة‌حجاب).
- (تحریم الخمر).
- (ما كان للنبی أن یكون له أسرى حتى یثخن فی الأرض).
- (ولا تصل على أحد منهم مات أبدا).

به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

نوێژى ئیستخاره‌بۆچى ده‌كرێت وچۆن ده‌كرێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نوێژى ئیستخاره‌بۆچى ده‌كرێت وچۆن ده‌كرێت؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر ویستت كارێك ئه‌نجام بده‌یت وه‌كو سه‌فه‌ر یان زه‌واج یان بازرگانى یان هه‌ركارێكى تر ئه‌وا نوێژى ئیستخاره‌ده‌كه‌یت كه‌دوو رِكعاته‌و دوعاكه‌له‌پێش سه‌لام دانه‌وه‌ده‌یخوێنیت، هه‌یشه‌له‌زانایان ده‌فه‌رموون دواى سه‌لامدانه‌وه‌ده‌یخوێنیت ، ناوه‌رِۆكه‌كه‌شى وایه‌كه‌تۆئه‌و كاره‌به‌خوا ده‌سپێریت ئه‌گه‌ر خێرى تێدایه‌خوا بۆتى ئاسان بكات ئه‌گه‌ر خێرى تێدانییه‌دورى بخاته‌وه‌و توشى خێرت بكات.
به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

براى به‌رِێز من له‌كوردستانى ئێرانم چى رِێگه‌یه‌ك بگرمه‌به‌ر بۆفێربوونى زانستى شه‌رعى به‌سود ؟؟ وه‌ئایا ئه‌م كه‌سانه‌سه‌له‌فین یاخود نا ئوسامه‌بن لادن و أیمن زه‌واهرى و محمدی مقدسی والشیخ الالبانی ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

براى به‌رِێز من له‌كوردستانى ئێرانم چى رِێگه‌یه‌ك بگرمه‌به‌ر بۆفێربوونى زانستى شه‌رعى به‌سود ؟؟ وه‌ئایا ئه‌م كه‌سانه‌سه‌له‌فین یاخود نا
ئوسامه‌بن لادن و أیمن زه‌واهرى و محمدی مقدسی والشیخ الالبانی ؟؟

وەڵام: 

بۆ فێربوونى زانستى شه‌رعى لاى مامۆستایه‌كى به‌رِێزى ئه‌هلى سوننه‌زانستى شه‌رعى بخوێنه‌، هه‌روه‌ها په‌رتوكى زانایان بخوێنه‌ره‌وه‌وگوێ له‌ده‌رس ووتاره‌كانیان بگره‌ان شاءالله سودمه‌ند ده‌بێت، ته‌نها شێخ ئه‌لبانى سه‌له‌فییه‌ئه‌وانى تر ته‌كفیرین.
به‌ریز م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧١٩
١٠٠٢
٤٦٣٧٩٣