كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا بۆ خوێندنى قورئان پێویسته‌ چه‌ند له‌ئه‌حكامه‌كانى (تجوید) بزانیت ئیتر ئه‌توانیت قورئان بخوێنى و گوناهت ناگات؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا بۆ خوێندنى قورئان پێویسته‌ چه‌ند له‌ئه‌حكامه‌كانى (تجوید) بزانیت ئیتر ئه‌توانیت قورئان بخوێنى و گوناهت ناگات؟؟

وەڵام: 

خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیرۆز به‌ته‌جوید پێویسته‌ له‌سه‌رهه‌موقورئان خوێنێك چونكه‌ هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه‌ (ورتل القران ترتیلا) به‌لام به‌گوێره‌ى توانا مرۆڤ هه‌وڵبدات هێدى هێدى حوكمه‌كانى ته‌جوید فێربێت وله‌كاتى قورئان خوێندندا جێبه‌جێبكات به‌تایبه‌تى سوپاس بۆخوا ئێستا مامۆستاى شاره‌زا له‌و بواره‌دا زۆره‌ وه‌ به‌رنامه‌ له‌ سیدى هه‌یه‌ ده‌توانرێت سودى لێ ببینرێت.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئایا ئەگەر نوێژی نیوەرۆ و عەصر جەمع كرا ئایا ئەتوانی لەهەمان كاتدا قەصریشی بكەیت لە سەفەردا ؟ واتە بەهەردوو نوێژەكەوە چوار ركعات بكەیت .

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئەگەر نوێژی نیوەرۆ و عەصر جەمع كرا ئایا ئەتوانی لەهەمان كاتدا قەصریشی بكەیت لە سەفەردا ؟ واتە بەهەردوو نوێژەكەوە چوار ركعات بكەیت .

وەڵام: 

به‌ڵێ دروسته‌ قصربكه‌یت و نوێژه‌ چواریه‌كان كورت بكه‌یته‌وه‌ بۆ دوو رِكعات.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من كەفارەتی سوێندم لەسەر بوو وەبارەی خواردنی 10 فەقیرم دا ئایا دەتوانم بە بارە بیدەم واتە خواردن نەبێت ؟ وە هەمووی بدەمە یەك كەس واتە بارەی هەموویان ؟ چونكە من وام كرد ئەگەر نابێت چی بكەم ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كەفارەتی سوێندم لەسەر بوو وەبارەی خواردنی 10 فەقیرم دا ئایا دەتوانم بە بارە بیدەم واتە خواردن نەبێت ؟ وە هەمووی بدەمە یەك كەس واتە بارەی هەموویان ؟ چونكە من وام كرد ئەگەر نابێت چی بكەم ؟؟

وەڵام: 

كه‌فاره‌تى سوێند خواردنى ده‌ هه‌ژاره‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( فكفارته اطعام عشرة‌‌ مساكین) وه‌ نابێت بدرێت به‌یه‌ك كه‌س به‌ڵكو ده‌بێت بدرێت به‌ده‌ كه‌س.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ئه وه ی له سوریا ده كرێ جیهاده؟یان ده رچوونه له حاكم؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه وه ی له سوریا ده كرێ جیهاده؟یان ده رچوونه له حاكم؟

وەڵام: 

ئه‌وه‌ى له‌ سوریا ده‌كرێت ده‌رچوونه‌ له‌ حاكم، حاكمێك كه‌ شایانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌لێى ده‌ربچیت به‌مه‌رجی توانا هه‌بێت به‌لاَم خه‌ڵكى سوریا تواناى ئه‌و كاره‌یان نه‌بوو هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ درێژه‌ى كێشا وچه‌نده‌ها ملێۆن ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون وهه‌زاره‌ها كوژراو هه‌زاره‌ها برینداربوون وهه‌زاره‌هاگیران وبه‌ندكران، داواكارین له‌خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ر دوژمنى دین وخۆیاندا سه‌ریان بخات وه‌ رِزگاریان بكات له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و حاكمه‌ خوێن رِێژه‌ به‌ویستى خۆى.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا سزاى ئەو مسوڵمانانە چییە کە تاوانێکى گەورەى مسوڵمانێکى تر ئەدەنەوە بە رووى برایەکى تۆبەکاریاندا و بلاوى ئەکەنەوە پاش ئەوەى ئەو بە ئیخلاصى تۆبەى کردووە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا سزاى ئەو مسوڵمانانە چییە کە تاوانێکى گەورەى مسوڵمانێکى تر ئەدەنەوە بە رووى برایەکى تۆبەکاریاندا و بلاوى ئەکەنەوە پاش ئەوەى ئەو بە ئیخلاصى تۆبەى کردووە ؟تکام وایە لە گۆشەى فتوادا وەڵامەکەى بڵاو بکەنەوە چونکە ئەم دەردە زۆربڵاوە لە کۆمەڵگەدا بۆئەوەى مسوڵمانان ئاگادارى ئەو تاوانە بن جزاکم الله خیرا

وەڵام: 

دواى ئه‌وه‌ى كه‌سێك ته‌وبه‌ ده‌كات وبۆلاى خواى گه‌وره‌ ده‌گه‌رِیته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌تاوانه‌كانى خۆش ده‌بێت وپاك ده‌بێته‌وه‌ له‌تاوان وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ تاوانى نه‌كردبێت ونه‌بیت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (التائب من الذنب كمن لا ذنب له) صحیح الجامع /3008 به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ خراپه‌كانى بۆده‌گۆرِێت به‌ چاكه‌ وه‌كو ده‌فه‌رموێت (فأولئك یبدل الله سیآتهم حسنات) كه‌خواى گه‌وره‌ لێى خۆش بێت وپاكى بكاته‌وه‌ له‌ تاوان ئیتر خه‌ڵكى بۆوازى لێ ناهێنن وچیان لێ ده‌وێت ومه‌به‌ستیان چییه‌ كه‌ تاوانه‌كانى كۆنى به‌رِوودا ده‌ده‌ن؟؟ به‌رِاستى ئه‌و كه‌سانه‌ زۆر تاوانبارن ئایا خۆیان هیچ تاوانیان نییه‌؟ دیاره‌ پێیان ناخۆشه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌وبه‌ى كردووه‌ وگه‌رِاوه‌ته‌وه‌ بۆلاى خوا كاتێك كه‌ هاوه‌لان موسلمان ده‌بوون هه‌موویان له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا بتیان په‌رستبوو وه‌ جۆره‌ها تاوانى گه‌وره‌یان كردبوو به‌لام كه‌ موسڵمان بوون رِۆژێك له‌رِۆژان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)به‌یه‌كێكیانى نه‌فه‌رموو تۆ له‌ پێشترئه‌م تاوانه‌ت كردووه‌وئه‌و تاوانه‌ت كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ خوا بترسن وواز له‌و كاره‌ بهێنن وخۆیان گوناهبار نه‌كه‌ن.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

بۆچی له‌دابه‌شكردنی میرات كور 2 به‌ش ده‌بات ,, وه‌كچ 1 به‌ش , ئایا چ حیكمه‌تیكی تیدایه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

بۆچی له‌دابه‌شكردنی میرات كور 2 به‌ش ده‌بات ,, وه‌كچ 1 به‌ش , ئایا چ حیكمه‌تیكی تیدایه‌؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حیكمه‌ت ئه‌وه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا نه‌فه‌قه‌ومه‌سره‌ف له‌سه‌ر پیاونه‌ك ئافره‌ت ، بۆنمونه‌ باوكێك ده‌مرێت وكورِوكچێك به‌جێ ده‌هێڵێت وسى ملێۆن به‌جێ ده‌هێڵێت كورِه‌كه‌ بیست ملێۆنى به‌رده‌كه‌وێت كچه‌كه‌ ده‌ملێۆنى به‌رده‌كه‌وێت به‌لام كه‌ كورِه‌كه‌ ژن ده‌هێنێت ده‌بێت ئه‌و بیست ملیۆنه‌ بكاته‌ ماره‌یى وماڵ وبۆخێزانه‌كه‌ى ودواتریش ده‌بێت مه‌سره‌ف ونه‌فه‌قه‌یان بكات وهیچى بۆنامێنێته‌وه‌، به‌لام كچه‌كه‌ كه‌ شوبكات ده‌ ملێۆنه‌كه‌ى ده‌ست لێ نادات وبۆخۆیه‌تى وبایى بیست ملێۆن تریش ماره‌یى وماڵى بۆده‌كرِێت لێره‌دا ئایا كێ زیاتر سودمه‌ندبوو؟؟ بێگومان كچه‌كه‌ نه‌ك كورِه‌كه‌ ، پاشان له‌چه‌نده‌ها حاڵه‌ت كچ میراتى له‌كورِ زیاترده‌بات بۆزیاتر شاره‌زابوون بگه‌رِێوه‌ بۆگۆڤارى رِێگاى رِاست كه‌ بابه‌تێكى له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ تێدایه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

(5) ئافره‌ت بیكه‌وه‌سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ شاریك به‌ناوی سه‌فره‌كردن و جه‌وگۆرین ,,,2 بیاویان له‌گه‌له‌كه‌میردی 2 له‌و ئافره‌تانه‌ن ئایا جائیزه‌بیكه‌وه‌بچن ,,,هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و 5 ئافره‌ته‌دا هه‌یانه‌كچه‌واته‌شووی نه‌كردووه‌؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

(5) ئافره‌ت بیكه‌وه‌سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ شاریك به‌ناوی سه‌فره‌كردن و جه‌وگۆرین ,,,2 بیاویان له‌گه‌له‌كه‌میردی 2 له‌و ئافره‌تانه‌ن ئایا جائیزه‌بیكه‌وه‌بچن ,,,هه‌روه‌ها له‌ناو ئه‌و 5 ئافره‌ته‌دا هه‌یانه‌كچه‌واته‌شووی نه‌كردووه‌؟؟؟ ماموستا گیان جوابیكی به‌به‌لگه‌م ده‌وی كه‌سی به‌رامبه‌ر قایل بكات زور سوڵاست ده‌كه‌م

وەڵام: 

دروست نییه‌ ئافره‌ت به‌بێ مه‌حره‌م سه‌فه‌ر بكات ، مه‌حره‌مى ئافره‌تیش باوكه‌ ، برایه‌ ، باپیره‌،مامه‌ ، خاڵه‌، مێرده‌، كورِه‌، غه‌زوره‌، (باوكى مێرد)، به‌لام چه‌نده‌ها ئافره‌ت پێكه‌وه‌ سه‌فه‌ر بكه‌ن ئه‌وا نابن به‌مه‌حره‌مى یه‌كترى باهیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌بێت وبه‌فرِۆكه‌یش سه‌فه‌ر بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى (لا یحل لامرآة تؤمن بالله والیوم الاخر أن تسافر مسیره‌ یوم إلا مع ذى محرم)صحیح الجامع الصغیر/ 7652، واتا( حه‌لاڵ نییه‌ (حه‌رامه‌) بۆئافره‌تێك كه‌ باوه‌رِى به‌خواى گه‌وره‌ ورِۆژى دوایى هه‌بێت ئه‌ندازه‌ى رِۆژێك سه‌فه‌ر بكات به‌بێ مه‌حره‌م.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌زیزه‌كانم به‌ئه‌رك نه‌بیت بیویستمان به‌ جه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى صحیحه, له‌باره‌ى ریزى مندال له‌لاى بیغه‌مبه‌رى ئازیز(صلى الله علیه وسلم)

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌زیزه‌كانم به‌ئه‌رك نه‌بیت بیویستمان به‌ جه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى صحیحه, له‌باره‌ى ریزى مندال له‌لاى بیغه‌مبه‌رى ئازیز(صلى الله علیه وسلم(

وەڵام: 

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) رِێزى له‌ منداڵ گرتووه‌و بایه‌خى پێ داون، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا منداڵى خوشكیان به‌ بێگانه‌ داده‌نا تا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووى (ابن اخت القوم منهم)السلسیلة‌ الصحیحة /776.واتا(منداڵى خوشك (خوشكه‌زا)له‌ خۆتانه‌و منداڵى خۆتانه‌).به‌م شێوازه‌ ئه‌و داب ونه‌ریته‌ نه‌فامییه‌ى نه‌هێشت، هه‌روه‌ها له‌گرنگى دانى به‌منداڵ ورِێزى منداڵ له‌لاى چه‌نده‌هاجارمنداڵ ده‌هاتنه‌ سه‌رشانى وپشتى پیرۆزى ته‌نانه‌ت له‌كاتى نوێژى به‌كۆمه‌ڵ له‌ناومزگه‌وت (امامه‌ى كچى زه‌ینه‌ب)هاتۆته‌ سه‌رپشتى كاتێك چۆته‌ سه‌جده‌ وسه‌جده‌كه‌ى درێژكردۆته‌وه‌ تا به‌ ئیسراحه‌ت خۆى دابه‌زیوه‌ ، وه‌ له‌وتارى رِۆژى هه‌ینى كه‌ (حسن وحسین)ى بینیوه‌هاتونه‌ته‌ ناومزگه‌وت وكه‌وتونه‌ وتارى هه‌ینى برِیوه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر هاتۆته‌خواره‌وه‌و هه‌ڵیانى گرتووه‌.هه‌روه‌ها انس ده‌فه‌رموێت برایه‌كم هه‌بوو ناوى (أبا عومه‌یر)بوو باڵنده‌یه‌كى هه‌بوو یارى پێ ده‌كرد كه‌ مرداربوه‌وه‌ خه‌فه‌تى لێ ده‌خوارد پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)هات بۆلاى ودڵى دایه‌وه‌ وفه‌رمووى (یا أبا عومه‌یر ما فعل النفیر)متفق علیه. واتا(ئه‌ى ابا عومه‌یر چیتكرد له‌ باڵنده‌كه‌ت)ته‌نانه‌ت منداڵى پیاوێكى جوله‌كه‌ نه‌خۆش بووپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)سه‌ردانى كردووداواى لێكردكه‌ موسڵمان بێت ئه‌ویش موسڵمان بوووه‌ به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كچ فه‌رمووده‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌ كه‌ بوارى باس كردنیان نییه‌ لێره‌دا.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

له‌وه‌لامى پرسیارێكدا كه‌ بۆرِونكردنه‌وه‌ى لوح المحفوظ وزانیارى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) وه‌لامتان یاوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایدا نوسیوتانه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى (لو كنت أعلم الغیب..؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌وه‌لامى پرسیارێكدا كه‌ بۆرِونكردنه‌وه‌ى لوح المحفوظ وزانیارى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) وه‌لامتان یاوه‌ته‌وه‌ له‌ كۆتایدا نوسیوتانه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى (لو كنت أعلم الغیب...) ئایا ئه‌مه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى یان پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)؟؟

وەڵام: 

قوران هه‌مووى فه‌رمووده‌و كه‌لامى خواى گه‌وره‌یه‌ به‌لام هه‌ندێك جارخواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر زمانى پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌یگێرێته‌وه‌ یاخود له‌سه‌ر زمانى كه‌سانى تر ته‌نانه‌ت كافرانیش وه‌كو فیرعه‌ون ونه‌مرود وقارون وكه‌سانى تر.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا كه‌ شه‌وانه‌ سوره‌تى السجده‌ ده‌خوێنم كه‌ له‌ كاتێكدا له‌سورِى مانگانه‌شدابوم له‌ كاتى گه‌یشتن به‌و ئایه‌ته‌ى كه‌ سجده‌كه‌ى تێدایه‌ چى بكه‌م؟؟ ئایا سجده‌كه‌ ببه‌م یان نا ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كه‌ شه‌وانه‌ سوره‌تى السجده‌ ده‌خوێنم كه‌ له‌ كاتێكدا له‌سورِى مانگانه‌شدابوم له‌ كاتى گه‌یشتن به‌و ئایه‌ته‌ى كه‌ سجده‌كه‌ى تێدایه‌ چى بكه‌م؟؟ ئایا سجده‌كه‌ ببه‌م یان نا ؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ دروسته‌ سه‌جده‌ى تیلاوه‌ به‌ریت چونكه‌ نوێژنییه‌ تا دروست نه‌بێت.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 077012079769

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٨٣
٣٧٦
٤٧٤٠٢٦