كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

وته‌ى ماڵپه‌ڕ

بۆئه‌وانه‌ى ماندوونابن له‌به‌ده‌ستهێنانى ئه‌جروپاداشت : ئیمامى ئیبن باز ڕه‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ى لێبێت له‌باسى پاداشتى 6 ڕۆژبه‌ڕۆژووبون له‌مانگى شه‌والدا ده‌فه‌رموێت : به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله علیه وسلم كه‌ فه‌رموویه‌تى : هه‌ركه‌س مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ڕرۆژوو بوو وه‌ به‌دوایدا له‌مانگى شه‌والیشدا 6 ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ ساڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوى به‌ڕۆژوو بووبێت .رواه مسلم فی صحیحه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌ییى وپله‌وپایه‌ى ئه‌و 6 ڕۆژه‌، ڕۆژووى ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زاندا وه‌كو به‌ڕۆژووبونى ساڵێكه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌ى ساڵه‌كه‌ به‌ڕۆژووبووبێت، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستى ئه‌جروپاداشتێكى زۆرگه‌وره‌یه‌، به‌ڕۆژووبوونى مانگى ڕه‌مه‌زان به‌ئه‌ندازه‌ى به‌ڕۆژووبوونى 10 مانگه‌ وه‌ به‌ڕۆژووبوونى ئه‌و 6 ڕۆژه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ى به‌ڕۆژووبوونى 2 مانگه‌، چونكه‌ چاكه‌ 1 به‌ 10 یه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى لێ دێت كه‌ ساڵێك به‌ته‌واوى به‌ڕۆژووبووبیت، هه‌رچه‌نده‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڕه‌حم ولوتف ومیهره‌بانى خۆى مانگى ڕه‌مه‌زانى بۆ مانگى ڕه‌مه‌زانى بۆكردوینه‌ته‌ كه‌فاره‌تى سرینه‌وه‌ى تاوانى نێوانیان ،ئه‌م 6 ڕۆژه‌ خێرێكى زیاده‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى گه‌وره‌یه‌بۆتاكى موسڵمان ،وه‌ سودێكى گه‌وره‌یى تێدایه‌ له‌شوێن پێهه‌ڵگرتنى فه‌رمایشته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلموه‌ حه‌زكردن وشوێن پێ هه‌ڵگرتنى ڕێنماییه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم وه‌ سوربوون له‌سه‌رئه‌نجامدانى ئه‌و په‌رستشانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌شه‌رعدا بۆى داناوین به‌ڕاستى ئه‌مه‌ پاداشتێكى زۆرگه‌وره‌یه‌، ئیماندار ده‌گه‌رێت و هه‌وڵده‌دات به‌دواى ئه‌وانه‌دا كه‌شه‌رع بۆى داناوین ده‌ڕواو داواى پاداشت له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كات بۆیه‌ ئه‌م 6ڕۆژه‌ بۆئه‌و پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ڕاستى.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٣٠
٥١٣
٤٦٣٣٠٤