كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا كه‌سێك شتى بۆ له‌به‌رنه‌كرێت چ هه‌نگاوێ بگرێته‌ به‌ر بۆ رِزگاربوون له‌و كێشه‌یه‌ ئایا له‌قورئان وحه‌دیسدا چاره‌سه‌رى هه‌یه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا كه‌سێك شتى بۆ له‌به‌رنه‌كرێت چ هه‌نگاوێ بگرێته‌ به‌ر بۆ رِزگاربوون له‌و كێشه‌یه‌ ئایا له‌قورئان وحه‌دیسدا چاره‌سه‌رى هه‌یه‌؟؟

وەڵام: 

له‌به‌ركردن له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكى تر ده‌گۆرِێت ، هه‌یه‌ به‌زوویى شتى بۆله‌به‌ر ده‌كرێت ،هه‌یه‌ به‌دره‌نگ ،هه‌یه‌ به‌زه‌حمه‌ت، به‌لام هه‌موو شتێك به‌ده‌ستى خواى گه‌وره‌یه‌ دوعا بكه‌ خواى گه‌وره‌ یارمه‌تیت بدات و بۆت ئاسان بكات و ئه‌م دوعایه‌ زۆر بخوێنه‌(اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا، وأنت تجعل الحزن إذا شئت سهلا) وه‌ خۆت له‌تاوان بپارێزه‌ وه‌ میشكت به‌ شتى تره‌وه‌ سه‌رقاڵ نه‌بێت ، وه‌ كێشه‌و گرفتت نه‌بێت ان شاءالله له‌به‌ركردنت باش ده‌بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979 _ 07501852026

برا به‌رِێزه‌كانم عیلاجى نه‌خۆشى الوسوس القهرى چییه‌؟ هاورِێیه‌كم توش بووه‌ ده‌ڵێت هه‌رده‌م بێ تاقه‌تم فكرم لاى خۆم نییه‌ سه‌رم زۆر ژان ده‌كات واتا توشى الوسوس القهرى بووه‌ ئایا له‌ قورئان وحه‌دیس عیلاجى چییه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برا به‌رِێزه‌كانم عیلاجى نه‌خۆشى الوسوس القهرى چییه‌؟ هاورِێیه‌كم توش بووه‌ ده‌ڵێت هه‌رده‌م بێ تاقه‌تم فكرم لاى خۆم نییه‌ سه‌رم زۆر ژان ده‌كات واتا توشى الوسوس القهرى بووه‌ ئایا له‌ قورئان وحه‌دیس عیلاجى چییه‌؟

وەڵام: 

چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى وه‌سوه‌سه‌ ئه‌وه‌یه‌ په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ بگریت له‌شه‌یتان وه‌ دوعا بكه‌یت وله‌خوا بپارێیته‌وه‌كه‌شیفات بدات وه‌ كه‌سێكى شاره‌زا با ئامۆژگاریت بكات له‌رِووى ده‌رونییه‌وه‌ كاریگه‌رى ده‌بێت ، هه‌روه‌ها زانستى شه‌رعى بخوێنه‌وتێكه‌لاوىخه‌ڵكى دیندار بكه‌ان شاءالله خواى گه‌وره‌ شیفات ده‌دات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979 _ 07501852026

من كچێكم به‌به‌رده‌وامی التهابم هه‌یه‌ , زۆر جار له‌كاتی نوێژ دێته‌خوار یان ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ ,ئایا ده‌ست نوێژم ده‌شكێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كچێكم به‌به‌رده‌وامی التهابم هه‌یه‌ , زۆر جار له‌كاتی نوێژ دێته‌خوار یان ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ ,ئایا ده‌ست نوێژم ده‌شكێت؟

وەڵام: 

به‌ڵێ ده‌ستنوێژت ده‌شكێت ده‌بێت ده‌ستنوێژ بشۆریته‌وه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌ شوێنى میزه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ پیسه‌و ده‌بێت ئه‌وشوێنه‌ى به‌رى كه‌وتووه‌ بشۆردرێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌شوێنى منداڵ بوونه‌وه‌ بێت ئه‌وه‌ پاكه‌ به‌لاَم هه‌رده‌بێت ده‌ست نوێژ بشۆریه‌وه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979 _ 07501852026

به‌رِێزم من دوكانى موبایلم هه‌یه‌، موبایله‌كانم به‌شێوه‌ى قیست ونقد ده‌فرۆشم بۆنمونه‌ موبایل گالێكسی 3 به‌ نرخى نقدى به‌ 400 دۆلار ده‌فرۆشم و به‌ قیستى 6 مانك به‌ 500دۆلار ده‌فرۆشم , ئه‌گه‌ر پاره‌ش تاخیربكه‌ن زیاده‌ى نایاته‌سه‌ر .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێزم من دوكانى موبایلم هه‌یه‌، موبایله‌كانم به‌شێوه‌ى قیست ونقد ده‌فرۆشم بۆنمونه‌ موبایل گالێكسی 3 به‌ نرخى نقدى به‌ 400 دۆلار ده‌فرۆشم و به‌ قیستى 6 مانك به‌ 500دۆلار ده‌فرۆشم , ئه‌گه‌ر پاره‌ش تاخیربكه‌ن زیاده‌ى نایاته‌سه‌ر ان شاءلله‌ ـ ئایا ئه‌م جۆره‌ فرۆشتنه‌دروسته‌ حه‌ڵاڵه‌ بۆم ؟؟تكایه‌ به‌ زووى وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ , خوداش خێرتان بنووسێت.

وەڵام: 

پێشتر له‌ گۆشه‌ى فتوا وه‌لامى فرۆشتنى قیستمان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ زانایان بۆچونیان جیاوازه‌ هه‌یانه‌ به‌حه‌رامى ده‌زانێت ورِێگرى لێ ده‌كات، هه‌یانه‌ رِێگاى پێ ده‌دات وبه‌حه‌لاڵى ده‌زانێت به‌مه‌رجێك نرخه‌كه‌وكاته‌كه‌ى دیارى كراوبێت ، كه‌ پاره‌كه‌ى دواخست زیاده‌ نه‌خاته‌سه‌رى ئه‌مه‌ بۆچونى زانایانه‌ له‌ كۆن وتازه‌دا.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979 _ 07501852026

ئایا له‌كاتى نارِه‌حه‌تى زۆر زۆرده‌توانیت دوعاى مردن له‌ خۆت بكه‌یت ؟ له‌ مێژوى ئیسلامدا كه‌س هه‌بووه‌ دوعاى مردن له‌ خۆى بكات؟؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌كاتى نارِه‌حه‌تى زۆر زۆرده‌توانیت دوعاى مردن له‌ خۆت بكه‌یت ؟ له‌ مێژوى ئیسلامدا كه‌س هه‌بووه‌ دوعاى مردن له‌ خۆى بكات؟؟؟

وەڵام: 

پێویسته‌ مرۆڤى باوه‌رِدار ئارام بگرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ى كه‌توشى ده‌بێت له‌دونیادا وه‌ سوپاسى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ربكات چونكه‌ دیاره‌ خواى گه‌وره‌ خۆشى ده‌وێت بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو به‌لاَیانه‌ ده‌هێنێته‌ رِێگات چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى سرِینه‌وه‌ى تاوان وبه‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌وپایه‌ لاى خواى گه‌وره‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ردوعات له‌خۆت كردئه‌وه‌بڵێ (اللهم احیینی ماكانت الحیاة‌ خیرا لی وتوفنى اذا كانت الوفاة‌ خیرا لی) احكام الجنائز للشیخ الالبانی.واتا (خوایه‌ بمژێنیت هه‌تا ژیان بۆمن باشتربێت له‌ مردن، وه‌ بمرێنیت كه‌ مردن باشتربێت بۆم له‌ ژیان)،جگه‌ له‌م شێوازه‌ دروست نییه‌ مرۆڤ به‌ رِه‌هایى دوعاى مردن له‌ خۆى بكات.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979 _ 07501852026

ئایا خه‌ڵك له‌ناوئه‌وهه‌مووفتواجیاوازه‌دا چیبكات؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا خه‌ڵك له‌ناوئه‌وهه‌مووفتواجیاوازه‌دا چیبكات؟؟

وەڵام: 

ئه‌گه‌ر دووفتواى لێك جیاوازت بینى ئه‌وا بزانه‌ كامیان به‌ڵگه‌یان پێیه‌ له‌قورئان وسوننه‌ت ئه‌وه‌ وه‌ربگره‌وكارى پێ بكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (فإن تنازعتم فی شیء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تۆمنون بالله والیوم الاخر ذلك خیر وأحسن تأویلا) واتا (واتا ئه‌گه‌ر كێشه‌ كه‌وته‌ نێوانتانه‌وه‌ له‌هه‌رشتێكدا ئه‌وا بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌وپێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) واتا (قورئان وسوننه‌ت) ئه‌گه‌ر ئێوه‌ باوه‌رِتان به‌خواورِۆژى دوای هه‌یه‌ ئه‌مه‌ باشتره‌و چاكترین گه‌رِانه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆلاى بگه‌رِێنه‌وه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

نه‌كردنى هه‌ندێك نوێژ به‌هۆى نه‌خۆشى بێ نوێژى چ گوناهێكى هه‌یه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

نه‌كردنى هه‌ندێك نوێژ به‌هۆى نه‌خۆشى بێ نوێژى چ گوناهێكى هه‌یه‌؟؟

وەڵام: 

له‌كاتى بێنوێژى (حه‌یز) حه‌رامه‌ ئافره‌ت نوێژ بكات ونوێژى له‌سه‌ر نییه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئه‌گه‌ر له‌موبایل ته‌ماشاى وێنه‌ى سكسى بكه‌ى حه‌رامه‌ یان نا؟؟به‌س به‌ته‌نها ، زیاره‌تى ماڵى خواى گه‌وره‌شم كردووه‌..؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر له‌موبایل ته‌ماشاى وێنه‌ى سكسى بكه‌ى حه‌رامه‌ یان نا؟؟به‌س به‌ته‌نها ، زیاره‌تى ماڵى خواى گه‌وره‌شم كردووه‌..؟؟

وەڵام: 

بێ گومان حه‌رامه‌وتاوانبارده‌بیت پێویسته‌ خۆت بپارێزیت چونكه‌ به‌ره‌وتاوانى ترده‌تبات وزه‌ره‌رمه‌ندى دونیاودوارِۆژده‌بیت.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

که‌ سێک عاده‌ی تێک چوه‌ چه‌ ند ڕۆژێک بێ نوێژه‌ و چه‌ ند ڕۆژێک پاکه‌ ئایه‌ ئه‌ و ڕۆژانه‌ ی که‌ پاکه‌ ئه‌ رکی سه‌ رشانی بۆ هاوسه‌ ره‌ که‌ ی ئه‌ نجام بدات مه‌ به‌ست جیماح گوناح بارده‌ بێت له‌ کاتێکدا بۆ دواتر دیسان بکه‌ وێته‌ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

که‌ سێک عاده‌ی تێک چوه‌ چه‌ ند ڕۆژێک بێ نوێژه‌ و چه‌ ند ڕۆژێک پاکه‌ ئایه‌ ئه‌ و ڕۆژانه‌ ی که‌ پاکه‌ ئه‌ رکی سه‌ رشانی بۆ هاوسه‌ ره‌ که‌ ی ئه‌ نجام بدات مه‌ به‌ست جیماح گوناح بارده‌ بێت له‌ کاتێکدا بۆ دواتر دیسان بکه‌ وێته‌ وه‌ بێ نوێژی جزاك الله خيرا .

وەڵام: 

لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى بۆفتوادان ده‌فه‌رمون : ئه‌و رِۆژانه‌ى بێ نوێژه‌وخوێنى هه‌یه‌ ئه‌وا نوێژو رِۆژو جیماع حه‌رامه‌ له‌سه‌رى وه‌ئه‌و رِۆژانه‌ى كه‌ پاكه‌ پاش غوسڵ ده‌ركردن ده‌بێت نوێژ بكات وبه‌رِۆژوو بێت وده‌توانێت جیماع بكات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئایا له‌پاش غوسڵ ده‌ركردن ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌له‌شم نه‌ده‌م؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌پاش غوسڵ ده‌ركردن ده‌ست نوێژم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌له‌شم نه‌ده‌م؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ كه‌غوسڵت ده‌ركرد نیه‌تت هه‌بێت ئه‌وا ده‌ست نوێژت هه‌یه‌ پێویست ناكات دواتر ده‌ستنوێژ بشۆریت ، به‌لاَم سوننه‌ته‌ پێش غوسڵ ده‌ستنوێژ بشۆریت.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣١
١١٧٠
٤٧٢٦٦٥