سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

من له‌قوتابخانه‌م یانزه‌هه‌می ئاماده‌يم مامۆستایه‌كمان هه‌یه‌ ئافره‌ته‌و زۆر زۆر سفوره‌ چه‌ند جار كتیبی به‌سودم بۆناردووه‌ به‌لام بی سود بوه ‌هه‌روه‌ها له‌بۆل ده‌رسمان بی ده‌لیت ئه‌گه‌رسه‌یری مامۆستاكه‌م بكه‌م ئه‌وا نه‌زه‌رم كردووه‌ ده‌ترسم .........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من له‌قوتابخانه‌م یانزه‌هه‌می ئاماده‌يم مامۆستایه‌كمان هه‌یه‌ ئافره‌ته‌و زۆر زۆر سفوره‌ چه‌ند جار كتیبی به‌سودم بۆناردووه‌ به‌لام بی سود بوه ‌هه‌روه‌ها له‌بۆل ده‌رسمان بی ده‌لیت ئه‌گه‌رسه‌یری مامۆستاكه‌م بكه‌م ئه‌وا نه‌زه‌رم كردووه‌ ده‌ترسم توشی كاری خراب بم ئه‌گه‌رسه‌یری نه‌كه‌ی چی له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌نوسیت له‌ده‌رسه‌كه ‌تیناگه‌یت تكایه‌ چاره‌سه‌ر بۆئه‌و دوو كیشه‌یه‌ چییه‌؟جزاك الله‌خیرا

وەڵام: 

له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى مامۆستاكه‌ بكه‌یت ته‌ماشاى ئه‌و نوسینه‌ بكه‌ كه‌ مامۆستا له‌سه‌ر سه‌بوره‌كه‌ ده‌ینوسێت ، به‌مه‌یش هه‌م پارێزراو ده‌بیت له‌نه‌زه‌ر هه‌م له‌وانه‌كه‌ش تێده‌گه‌یت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى(لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا) ئایا واتاى ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ پیاو وئافره‌تى نامه‌حره‌م ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ نان بخۆن؟؟ به‌هیواى رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واو؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى(لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا) ئایا واتاى ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ پیاو وئافره‌تى نامه‌حره‌م ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ نان بخۆن؟؟ به‌هیواى رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واو؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر ماناى ئایه‌ته‌كه‌ وانییه‌ ، به‌ڵكو ماناكه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه‌ ، ابن كثیر ده‌فه‌رموێت : له‌ ابن عباسه‌وه‌ (خوالێیان رازى بێت) ده‌فه‌رموێت : كاتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده‌ خواره‌وه‌( یاأیها الذین آمنوا لاتأكلوا أموالكم بینكم بالباطل ) واتا (ئه‌ى باوه‌رداران ماڵه‌كانتان له‌نێوان یه‌كتر به‌ناحه‌ق مه‌خۆن) موسڵمانان وتیان خواى گه‌وره‌قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ لێمان خواردنى یه‌كتر بخۆین ئیتر كه‌س له‌لاى كه‌س خواردنى نه‌ده‌خوارد، خوا گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده‌ خواره‌وه‌((لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا))(تاوانتان له‌سه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ نان بخۆن یان به‌ته‌نها). هه‌روه‌ها پێیان ناخۆش بووه‌ به‌ته‌نها خواردن بخۆن تا یه‌كێكى تر له‌گه‌ڵیان نه‌خوات ، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند . وه‌ قه‌تاده‌ ده‌فه‌رموێت (له‌ هۆزى كنانه‌ له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌لایانه‌وه‌ رێسواى بووه‌ كه‌ به‌ته‌نها خواردن بخۆن ، تا پیاوى وایان تێدابووه‌ وشترى له‌وه‌راندوه‌و خۆى برشى بووه‌و شیره‌كه‌ى نه‌خواردووه‌ تا یه‌كێكى ده‌ست نه‌كه‌وتایه‌ له‌گه‌ڵیدا بخوات نه‌یده‌خوارد بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

مامۆستای بەرێز لە صحیحی بخاری دا رحمه الله حدیثێكم بەرچاو كەوت كە دەڵێت نابێت ئافرەت ببێتە سەرۆك .. ئایا تەنانەت ئەگەر ئافرەتەكە زۆر زاناو بە شەرەف و بە تەقواش بێت وە زۆر لێهاتوو بێت ئایا هەرنابێتە سەرۆك واتە سەرۆكی وڵات ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستای بەرێز لە صحیحی بخاری دا رحمه الله حدیثێكم بەرچاو كەوت كە دەڵێت نابێت ئافرەت ببێتە سەرۆك ..
ئایا تەنانەت ئەگەر ئافرەتەكە زۆر زاناو بە شەرەف و بە تەقواش بێت وە زۆر لێهاتوو بێت ئایا هەرنابێتە سەرۆك واتە سەرۆكی وڵات ؟؟

وەڵام: 

بۆئافره‌ت دروست نییه‌ ببێته‌ سه‌رۆكى ولات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت (ما أفلح قوم ولوا آمرهم امرآة‌)رواه البخارى.
واته‌(هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوو نابن كه‌ ئافره‌ت بكه‌ن به‌ فه‌رمانرِه‌وایان).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئایا نصابی ئاڵتون ی ئافرەت ( الحلی ) چەندە ؟؟ وە عەیارە 18و 21 فەرق دەكات ؟ وە بۆنمونە ئەگەر 30 مسقاڵی هەبوو بە هەموویەوە ئەوا لەهەر 30 مسقاڵەكە زەكات دەدات یان حەقی نیصابەكەی لێ‌ دەردەكات و لەوەی دەمێنێتەوە زەكات دەدات ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان ئایا نصابی ئاڵتون ی ئافرەت ( الحلی ) چەندە ؟؟ وە عەیارە
18و 21 فەرق دەكات ؟ وە بۆنمونە ئەگەر 30 مسقاڵی هەبوو بە هەموویەوە ئەوا لەهەر 30 مسقاڵەكە زەكات دەدات یان حەقی نیصابەكەی لێ‌ دەردەكات و لەوەی دەمێنێتەوە زەكات دەدات ؟؟

وەڵام: 

نیصابی ئاڵتون عه‌یارى ٢٤له‌ حه‌ڤده‌ مسقال زه‌كاتى تێدایه ‌واته‌ ٨٥ گرام ، عه‌یارى ٢١ نۆزده‌ونیو زه‌كاتى تێدایه‌ واتا ٩٧ گرام ، عه‌یارى ١٨ له‌ بیست ودوونیو زه‌كاتى تێدایه‌واته‌ ١٣گرام.
چه‌ندێك ئاڵتونى هه‌بوو ده‌بێت زه‌كاتى هه‌مووى بدات.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

مامۆستای بەرێز لەسەفەردا ئەگەر ویستت جمع بكەیت لە نێوان نیوەرۆ و عصر ئایا ئەبێت تمامی بكەیت ؟ واتە چوار چوار یان بە هەردوو نوێژەكەوە چوار ركعات ؟واتە نوێژی نیوەرۆ چوار ركعات بكەین پاشان عصر چوار ؟ یان دوو بە دوو ؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستای بەرێز لەسەفەردا ئەگەر ویستت جمع بكەیت لە نێوان نیوەرۆ و عصر ئایا ئەبێت تمامی بكەیت ؟ واتە چوار چوار یان بە هەردوو نوێژەكەوە چوار ركعات ؟واتە نوێژی نیوەرۆ چوار ركعات بكەین پاشان عصر چوار ؟ یان دوو بە دوو ؟؟
مامۆستا تا 19 رۆژ قصر ئەكرێت ئایا تا 19 رۆژیش ئەتوانی جمع بكەیت ؟ یان جمع بۆ یەك رۆژە ؟

وەڵام: 

له‌سه‌فه‌ردا نوێژ كورت ده‌كرێته‌وه‌ ، واتا (نوێژه‌ چوار ركعاتییه‌كان) ده‌بێت به‌ دووركعات) (نیوه‌رِۆ وعه‌سرو عیشا)به‌لام به‌یانى ومه‌غریب وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه‌).زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ له‌سه‌ر جمع ئایا له‌سه‌فه‌ردا به‌رده‌وام جمع ده‌كه‌یت یان نا؟هه‌یانه‌ رِێگه‌ى پێ ده‌دات وهه‌یانه‌ رِێگه‌ى پێ نادات ئیلا بۆپێویستى نه‌بێت.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئایا ( قرا‌ءة) ی خەلكی كوردستان بە گشتی كام قرائەیەیە ئایا ( ورش یان حفص یان نافع ) ە ؟ كامیانە ؟ وە كامەیان لە هەمووی زياتر لە قرا‌‌ءة ی سلفەوە نزیكە ؟ وە ئایا سببی جیاوازیان چییە ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ( قرا‌ءة) ی خەلكی كوردستان بە گشتی كام قرائەیەیە ئایا ( ورش یان حفص یان نافع ) ە ؟ كامیانە ؟ وە كامەیان لە هەمووی زياتر لە قرا‌‌ءة ی سلفەوە نزیكە ؟ وە ئایا سببی جیاوازیان چییە ؟

وەڵام: 

قیرائه‌تى خه‌ڵكى كوردستان له‌سه‌ر ریوایه‌تى (حفص)ه له‌ (عاصم)وه‌، وه‌ هه‌موویان ته‌واون ،هۆى جیاوازى ئه‌وه‌یه‌ قورئانى پیرۆز به‌حه‌وت شێواز دابه‌زیوه‌ له‌سه‌ر حه‌وت له‌هجه‌ى عه‌ره‌ب،كامیان به‌لاته‌وه‌ ئاسان بووئه‌وه‌یان ده‌خوێنیت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (إن هذا القران أنزل على سبعه‌ أحرف فاقرءوا ما تیسر منه) صحیح الجامع الصغیر٢٢٤٩.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئایا قورئان خوێندن به‌ كوردى دروسته‌ له‌ نوێژدا ؟؟چونكه‌ من به‌عه‌ره‌بى نازانم بیخوێنم؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قورئان خوێندن به‌ كوردى دروسته‌ له‌ نوێژدا ؟؟چونكه‌ من به‌عه‌ره‌بى نازانم بیخوێنم؟؟

وەڵام: 

قورئان خوێندن له‌نوێژدا به‌كوردى دروست نییه‌، وه‌ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆ پێویسته‌ له‌نوێژدا له‌ قورئان بیخوێنیت ته‌نها بریتییه‌ له‌سوره‌تى (الفاتحة‌) كه‌ سوره‌تێكى كورته‌ به‌هه‌ركه‌س بڵێت به‌چه‌ند خوله‌كێك پێتى له‌به‌ر ده‌كات ، ته‌نانه‌ت منداڵ وبه‌سالا‌چوانى نه‌خوێنده‌واریش له‌به‌ریانه‌ ئیتر چۆن تۆ خوێنده‌واریت وله‌كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت ده‌زانیت وناتوانیت قورئان بخوێنیته‌وه‌وسوره‌تێكى وه‌كو الفاتحة‌ له‌به‌ربكه‌یت؟ هه‌وڵبده‌ ان شاءالله خوا یارمه‌تیت ده‌دات وبۆت ئاسان ده‌كات نه‌ك ته‌نها سوه‌رتى الفاتحه‌ به‌ڵكو هه‌موو قورئان.
به‌رێز/ م.ێلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئایا حه‌رامه‌ وێنه‌ى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبگرى له‌ناو جزدان یان هه‌ر شتێكى تر؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا حه‌رامه‌ وێنه‌ى هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبگرى له‌ناو جزدان یان هه‌ر شتێكى تر؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حه‌رامه‌، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كور وێنه‌ى كچ هه‌ڵبگرێت یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كچ وێنه‌ى كور هه‌ڵبگرێت ، وه‌ ته‌ماشاكردنیشى تاوانێكى تره‌و تێروانینى حه‌رامه‌وخوا قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا كه‌ ده‌فه‌رموێت ( قل للمؤمنین یغضوا من أبصارهم ویحفظوا فروجهم ذلك أزكى لهم إن الله خبیر بما یصنعون ، وقل للمؤمنات یغضضن من أبصارهن ویحفظن فروجهن.....) النور/٣١.
واتا( ئه‌ى محمد (صلى الله علیه‌وسلم) به‌باوه‌رِدارانى پیاو بڵێ با چاویان بپارێزن له‌ته‌ماشاكردنى ئافره‌تانى نامه‌حره‌م وه‌ داوێنى خۆیان بپارێزن چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆیان چاكترو پاكتره‌، وه‌ بێگومان خواى گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ى كه‌ ئێوه‌ ده‌یكه‌ن.هه‌روه‌ها به‌ئافره‌تانى باوه‌ردار بڵێ با چاوى خۆیان بپارێزن له‌ته‌ماشاكردنى پیاوانى نامه‌حره‌م وداوێنى خۆیان بپارێزن...) هه‌روه‌ها بوونى وێنه‌ى روح له‌به‌ر ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ فریشته‌ى ره‌حمه‌ت نه‌یاته‌ ئه‌و ماڵه‌ ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت (إن الملائكة‌ لا تدخل بیتاً فیه كلب ولا صورة‌). واتا (فریشته‌ى رِه‌حمه‌ت ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ كه‌ سه‌گ و وێنه‌ى روحله‌به‌رى تێدا بێت).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

به‌رێزان من بۆماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت له‌چك ده‌كه‌م ، به‌لام لوتم زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌چكیش ئه‌یه‌م به‌سه‌رما زیاتر لوتم گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت واهه‌ست ده‌كه‌م روخسارم هه‌رلوته‌، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى لوتم بكه‌م دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رێزان من بۆماوه‌ى ساڵێك ده‌بێت له‌چك ده‌كه‌م ، به‌لام لوتم زۆر گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌چكیش ئه‌یه‌م به‌سه‌رما زیاتر لوتم گه‌وره‌تر ده‌رده‌كه‌وێت واهه‌ست ده‌كه‌م روخسارم هه‌رلوته‌، ئه‌گه‌ر نه‌شته‌رگه‌رى لوتم بكه‌م دروسته‌؟؟ گه‌وره‌یى لوتم واى لێ كردوم زۆر خه‌فه‌ت بخۆم جارى واش هه‌یه‌ رقم له‌ له‌چك ده‌بێته‌وه‌ ، تكایه‌ وه‌لام.

وەڵام: 

نه‌شته‌رگه‌رى وجوانكارى لوت دووجۆره‌: یه‌كه‌میان شه‌رعییه‌ورێگه‌ پێدراوه‌و ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ لوتى بشكێت، یان تێك بچێت یان بشێوێت به‌هۆى رووداوێكه‌وه‌. دووه‌میان : دروست نییه‌وحه‌رامه‌، له‌كاتێكدا كه‌ته‌نها بۆجوانكارى بێت نه‌ك بۆپێویستى ولابردنى عه‌یبێك یان چاككردنى شكاوییه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رێزتان جۆرى دووه‌مه‌ ودروست نییه‌ ده‌ستكارى لوتت بكه‌یت وپێویسته‌پێى رازى بیت وجوانى به‌دین وره‌وشت وئاكارى جوانه‌ نه‌ك به‌شێوازوروخسار چه‌نده‌ها كه‌س هه‌یه‌ شێوازیان جوانه‌ به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ى دینیان یان ره‌وشتیان جوان نییه‌ زۆر له‌لاى خه‌ڵك ناشرینن وبه‌سوك ته‌ماشا ده‌كرێن، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ چه‌نده‌ها كه‌س هه‌ن كه‌ له‌شێوازو روخساردا جوان نین به‌لام له‌به‌ردین ورِه‌وشت وئاكاریان له‌لاى خه‌ڵكى زۆر جوان وسه‌نگینن، وه‌ له‌چك هیچ په‌یوه‌ندی به‌گه‌وره‌كردنه‌وه‌ى لوت یان بچوك كردنه‌وه‌ى نییه‌ به‌ڵكو وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتانه‌وده‌یه‌وێت فێڵت لێ بكات وله‌چكه‌كه‌ت پێ دابنێت ، وریابه‌و نه‌كه‌ویته‌ داوى شه‌یتانه‌وه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر دیندارى وخۆداپۆشین خوا دامازراوت بكات ان شاءالله.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ببێت به‌ئه‌ندام له‌ سایته‌ ئیسلامییه‌كان به‌لام به‌ ناوى كور شتى دینى بلاوبكاته‌وه‌ گوناهبار نابێت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ببێت به‌ئه‌ندام له‌ سایته‌ ئیسلامییه‌كان به‌لام به‌ ناوى كور شتى دینى بلاوبكاته‌وه‌ گوناهبار نابێت؟

وەڵام: 

ئافره‌ت ده‌توانێت بابه‌تى دینى بلاوبكاته‌وه‌ به‌لام به‌ناوى كوره‌وه‌ نا چونكه‌ده‌بێت به‌درۆ، ده‌توانیت (الكنیة‌) به‌كاربهێنیت وه‌كو (دایكى احمد ، دایكى محمد ، دایكى زینب).
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢
٢٨٥
٤٤٤٨٤٠