كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.
  • strict warning: Declaration of views_handler_argument::init() should be compatible with views_handler::init(&$view, $options) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_argument.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter::options_validate() should be compatible with views_handler::options_validate($form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter::options_submit() should be compatible with views_handler::options_submit($form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/handlers/views_handler_filter.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_handler_filter_node_status::operator_form() should be compatible with views_handler_filter::operator_form(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/modules/node/views_handler_filter_node_status.inc on line 0.
  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_style_default::options() should be compatible with views_object::options() in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_style_default.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_row::options_validate() should be compatible with views_plugin::options_validate(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_row.inc on line 0.
  • strict warning: Declaration of views_plugin_row::options_submit() should be compatible with views_plugin::options_submit(&$form, &$form_state) in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/plugins/views_plugin_row.inc on line 0.
  • strict warning: Non-static method view::load() should not be called statically in /home/iman1co/public_html/sites/all/modules/views/views.module on line 879.

ئایا نوێژکردن لەژورێک کە وێنەی رووح لەبەری تێدابێت درووستە ...ئەی ئەگەر لەژوورێکدا نوێژ بکەیت کە وێنەی تێدا نەبێت بەڵام لەو ماڵەدا وێنەی رووح لەبەری تێدا بێت بەس لەو ژوورە نەبێت کەنوێژی تێدا دەکەیت درووستە ؟جزاک الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا نوێژکردن لەژورێک کە وێنەی رووح لەبەری تێدابێت درووستە ...ئەی ئەگەر لەژوورێکدا نوێژ بکەیت کە وێنەی تێدا نەبێت بەڵام لەو ماڵەدا وێنەی رووح لەبەری تێدا بێت بەس لەو ژوورە نەبێت کەنوێژی تێدا دەکەیت درووستە ؟جزاک الله خیرا

وەڵام: 

باشتر وایه نوێژله ژورێكدا نه كه یت كه وێنه ى تێدا بێت وبچیته ژورێكى تر نوێژه كه ت بكه یت كه وێنه ى تێدا نه بێت، ئه گه ر نه توانیت وێنه كه لابه ریت، چونكه پێغه مبه ر(صلى الله علیه وسلم)كه هاته وه بینى (عائیشه)په رده یه كى هه ڵواسیبوو كه وێنه ى تێدابوو نه چووه ژوره وه تا عائیشه (خوا لێى رِازیبێت)لایبرد، وه شێخ عثیمین له (لقاء الباب المفتوح) 8/54م ده رباره ى مزگه وتێك كه دیواره كه ى وێنه ى گیان له به رى پێدا هه ڵواسراوه دهفه رموێت: لایبه رن ئه گه رنه تانتوانى نوێژى تێدا مه كه ن وبرِۆن له مزگه وتێكى تردا نوێژ بكه ن.
به رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه لامى داوه ته وه ژ.م 07701207979

دروسته‌ له‌ كاتى ركوعدا (سبحان ربى العظیم ) نه وتریت؟ وه له كاتى سجده(سبحان ربى أعلى) نه وتریت؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

دروسته‌ له‌ كاتى ركوعدا (سبحان ربى العظیم ) نه وتریت؟ وه له كاتى سجده(سبحان ربى أعلى) نه وتریت؟

وەڵام: 

وتنى (سبحان ربى العظیم)له ركوع ووتنى (سبحان ربى أعلى) له سجود له لاى جمهور سوننه ته وئه گه ر كه سێك له بیرى بچێت یاخود نه یخوێنێت به عه مدى هیچى له سه ر نییه ، وه كو ئیمامى النووی له(الأذكار)باسى كردووه، به لام له لاى ئیمامى ئه حمه د واجبه وكه سێك له بیرى بكات ده فه رموێت سوجده ى سه هو ده بات. به لام بۆخۆپاراستن له و خیلافه موسڵمان شوێنى پێغه مبه ر(صلى الله علیه وسلم)بكه وێت وبیخوێنێت وسوننه ته و زیاده خێرێكى ده ست ده كه وێت.
به رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه لامى داوه ته وه ژ.م 07701207979

به‌رِێز مامۆستا دواى نوێژى به‌یانى نوێژ نیه‌ تا رِۆژ هه‌ڵنه‌یه‌ت ئه‌ى سونه‌تى ده‌ست نوێژ جائیزه‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌رِێز مامۆستا دواى نوێژى به‌یانى نوێژ نیه‌ تا رِۆژ هه‌ڵنه‌یه‌ت ئه‌ى سونه‌تى ده‌ست نوێژ جائیزه‌؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ سوننه‌تى ده‌ست نوێژ هه‌مووكاتێك دروسته‌،چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم)له‌كاتى نوێژى به‌یانى به‌ بیلالى فه‌رموو ئه‌ى بیلال پێم بڵێ چ كرده‌وه‌یه‌ك له‌ئیسلامدا له‌هه‌موو كرده‌وه‌كانى ترت ئومێدت پێیه‌تى چونكه‌ من گوێم له‌ده‌نگى نه‌عله‌كانت بوو له‌به‌هه‌شتدا؟ بیلال فه‌رمووى : هیچ كرده‌وه‌یه‌كم نه‌كردووه‌ زیاتر ئومێدم پێى بێت له‌وه‌ى كه‌ له‌هه‌ركاتێكى شه‌و یان رِۆژ ده‌ست نوێژم نه‌گرتووه‌ ئیلا به‌و ده‌ست نوێژه‌ نوێژم كردووه‌، متفق علیه. جا كه‌ده‌فه‌رموێت (له‌هه‌ركاتێكى شه‌و یان رِۆژ)به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى هه‌مووكاتێك سوننه‌تى ده‌ستنوێژ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هه‌رنوێژێكى تر كه‌ هۆكارى هه‌بێت وه‌كو نوێژى تحیه‌ المسجد.
-به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

چۆن فێری زمانی عربی ببین؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

چۆن فێری زمانی عربی ببین؟

وەڵام: 

فێربوونى زمانى عه‌ره‌بى به‌خوێندنى ده‌رسه‌كانى (النحو) و(الصرف) ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌خوێندنى ده‌رسى شه‌رعى وته‌فسیرى قورئان وته‌ماشاكردنى قاموس وتێكه‌لاوى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا دروسته‌ دانیشتن پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مام وئامۆژن یان خاڵوخاڵۆژن؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا دروسته‌ دانیشتن پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مام وئامۆژن یان خاڵوخاڵۆژن؟؟

وەڵام: 

ئامۆژن وخاڵۆژن مه‌حره‌م نین وهه‌ركاتێك مامه‌ یان خاڵۆ بمرن یان ته‌لاقیان بده‌ن پیاو ده‌توانێت ئامۆژن یان خاڵۆژنى خۆى بخوازێت ودروسته‌و شه‌رعییه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌داب ونه‌ریتى ئێمه‌دا شتێكى ده‌گمه‌نه‌ووه‌كو عه‌یبه‌ وایه‌.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئایا ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵ كێ دروسته‌و له‌گه‌ڵ كێ دروست نییه‌؟؟ تكایه‌ ناوى ئه‌وكه‌سانه‌مان بۆبنوسن كه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵیان حه‌رام نییه‌؟؟ له‌گه‌ڵ رِێزدا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵ كێ دروسته‌و له‌گه‌ڵ كێ دروست نییه‌؟؟ تكایه‌ ناوى ئه‌وكه‌سانه‌مان بۆبنوسن كه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵیان حه‌رام نییه‌؟؟ له‌گه‌ڵ رِێزدا.

وەڵام: 

ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا دروسته‌، ئه‌وانه‌ى مه‌حره‌من خواى گه‌وره‌ له‌سوره‌تى النساء 23 باسى كردون ده‌فه‌رموێت (حرمت علیكم أمهاتكم وبناتكم وأخواتكم وعماتكم وخالاتكم ونبات الأخ ونبات الأخت وأمهاتكم اللاتی أرضعنكم وأخواتكم من الرضاعة‌ وأمهات نسائكم وربائبكم ألتی فی حجوركم من نسائكم ألتی دخلتم بهن فإن لم تكونوا دخلتم بهن فلا جناح علیكم وحلائل أبنائكم الذین من أصلابكم.....).
واتا (ئه‌مانه‌تان لێ حه‌رام كراون ومه‌حره‌متانن:
(دایكتان - كچه‌كانتان - خوشكه‌كانتان - خوشكى باوكتان (پور) - خوشكى دایكتان (پور) - كچى براتان (برازا) - كچى خوشكتان (خوشكه‌زا) - دایكى شیریتان (ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ شیریان پێ داون) - خوشكى شیریتان (كچى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ شیریان پێداون) - دایكى خێزانه‌كانتان (خه‌سو) - خێزانى كورِه‌كانتان (بوك) ئه‌مانه‌ مه‌حره‌مى پياون وده‌توانێت ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ بكات یان ماچیان بكات یان سه‌فه‌ریان له‌گه‌ڵ بكات یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیاندا بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

برایان بیستومه‌ ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ مه‌دخه‌لین ئایا ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ كێن له‌ سعودییه‌ن ؟؟ وه‌ یان ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزب ئیسلامییه‌كان بیدعه‌چین؟ ئه‌ى خۆتان چین؟؟ وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك .................................؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایان بیستومه‌ ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ مه‌دخه‌لین ئایا ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ كێن له‌ سعودییه‌ن ؟؟ وه‌ یان ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزب ئیسلامییه‌كان بیدعه‌چین؟ ئه‌ى خۆتان چین؟؟ وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌خۆتان نه‌بێت وه‌ك حیزبییه‌كانى تر به‌ جاهیل ونه‌فام سه‌یرى ده‌كه‌ن؟؟ ئه‌گه‌ربه‌بیرێكى خراپ فیكر له‌م وتانه‌ بكه‌نه‌وه‌ زۆر خراپه‌و گوناهبار ده‌بن.

وەڵام: 

براى خۆم پێش هه‌مووشتێ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ مه‌دخه‌لى یاخود مه‌دخه‌لییه‌ت هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ بوهتانێكى نارِه‌واو درۆیه‌كى بێ بنه‌ما نه‌بێت كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ شوێنكه‌وتوانى قورئان وسوننه‌ت وبانگخوازان وموسڵمانانى شوێنكه‌وته‌ى مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف، چونكه‌ شوێنكه‌وتوانى قورئان وسوننه‌ت هیچ كات وله‌هیچ شوێنێك خه‌ڵكیان بۆ شوێنكه‌تنى شه‌خص یاخود مه‌زهه‌ب یاخود لایه‌نێكى دیارى كراو بانگ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵكیان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوننه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوممه‌ت بانگردووه‌ وپێداگیریان له‌سه‌رى كردووه‌ ، چونكه‌ قورئان وسوننه‌ت لاى شوێنكه‌وتوانى ئه‌هلى سوننه‌و سه‌له‌فییه‌كان تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى شه‌ریعه‌ت ومه‌نهه‌جى رِاستى ئیسلامن ، وه‌ جگه‌ له‌ قورئان سوننه‌ت هه‌مووشتێكى تر قابیلى هه‌ڵه‌و كه‌موكورتین، هه‌ربۆیه‌ سه‌له‌فییه‌كان هه‌میشه‌ له‌ وتارو كۆرِو محازه‌رات وپه‌رتوك وده‌رس ووانه‌كانیاندا زۆر به‌روونى وبه‌ بوێرى ئه‌م مه‌بده‌ئه‌ نه‌گۆرِه‌یان ته‌كئید وچه‌ند باره‌ كردۆته‌وه‌، به‌لام ئه‌م مه‌بده‌ئه‌مان لاى زۆرێك له‌ موسڵمانى تر جێگه‌ى قبوڵ وباوه‌رِنییه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ریان قورسه‌ دان به‌و حه‌قیقه‌ته‌دا بنێن و ببنه‌ ده‌ستبارو هاوكارمان له‌گه‌یاندنى بانگه‌وازى رِاست ودروستى ئیسلامى وبه‌رنامه‌ى جوان وپرِنورى ئیسلام به‌ هاولاَتیان وهاوزمان وهاونیشتمانیانى خۆمان ،له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵده‌سن بوهتانى نارِه‌واو درۆیى بێ بنه‌ماو قسه‌ى نه‌شیاو ده‌ده‌نه‌ پاڵمان ، جارێك به‌ وه‌هابى وجارێكى تر به‌ مه‌دخه‌لی وجارێكى تربه‌ جامى وجارێكى تر به‌ عه‌میلى سوڵته‌و جارێكى تربه‌ مخابه‌راتى ئه‌م ولات وئه‌و ولات وجارێكى تر به‌ دۆست وپێوه‌ندى لادینیه‌كان هه‌ژمارمان ده‌كه‌ن ، له‌كاتێكدا چۆن ده‌زانن خوا حه‌قه‌و بێ شكه‌ ئاواش ده‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن دژ به‌برا سه‌له‌فێكان زوڵمێكى گه‌وره‌و كارێكى نارِه‌وایه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كه‌ن له‌پێناوى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین بۆوازهێنان له‌زۆرێك له‌هه‌ڵه‌و كه‌وموكورتییه‌كانیان كه‌ دژ به‌بنه‌ماكانى قورئان وسوننه‌ته‌، ئه‌وان نازانن كه‌ سه‌له‌فییه‌كان له‌نه‌فسى خۆیان بۆخۆیان دڵسۆزترن و تیمارى ده‌ردیان ده‌كه‌ن وچاره‌سه‌رى پێویستیان بۆداده‌نێن، به‌لام ئێمه‌ ئومێدو صه‌برمان زۆر زیاتره‌ له‌ نائومێدى وبێ هیوایمان، هه‌روه‌كو چۆن دكتۆر هیواومتمانه‌ى به‌و چاره‌سه‌ره‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یدات به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ى هه‌رچه‌ند زۆریشى كات بوێت تا كاریگه‌رییه‌كانى وه‌ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌ند له‌و ماوه‌یه‌شدا نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر قسه‌ى خراپ به‌ دكتۆره‌كه‌و ده‌رمانه‌كه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش بڵێت، هه‌روه‌كو پیشه‌ى ئه‌ودكتۆره‌ به‌رِێزه‌ كارده‌كه‌ین و وه‌كو ئه‌ویش ئومێده‌وارین، ئێمه‌ ده‌ردونه‌خۆشى براكانمان له‌ناو حزب ورِێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان دیارى ده‌كه‌ین و دواتریش چاره‌سه‌رى زۆر باش وگونجاو كاریگه‌یان پێ ده‌ده‌ین تا به‌زووى چاكبنه‌وه‌، به‌لام ئه‌وان ئێمه‌یان ئه‌صله‌ن وه‌كو پیشه‌ى دكتۆر پێ قبوڵ نییه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رِاستگۆیى ونیازپاكى كه‌موكورتییه‌كانیان بۆباس ده‌كه‌ین ، خۆئه‌گه‌ر وه‌كو دكتۆرێكى نه‌زان ده‌ردو نه‌خۆشیان بۆدیارى بكه‌ین له‌ جێگه‌ى سه‌رئێشه‌ بڵێن پێتان ئازارى هه‌یه‌و له‌ جێگه‌ى چاو بڵێن ده‌ستان ئازارى هه‌یه‌ ئه‌وه‌ زۆر ده‌مێك بووكه‌ موراجعمان زۆر ده‌بوو پاره‌ى باشمان لێ وه‌رده‌گرتن وله‌جیاتى چاره‌سه‌ر زیاتر ده‌ردارمان ده‌كردن. ئێمه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌تان بیدعه‌یه‌و ئه‌وه‌تان ناشه‌رعییه‌ وئه‌وه‌تان تاوانه‌و ئه‌واتان گومرِاییه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێوه‌ ئاوهان وئێوه‌ وه‌هان وئێوه‌ وان ئێمه‌ش ده‌ڵێن لاحول ولا قوة‌ إلا بالله، هه‌ربۆیه‌ براى خۆم ئێمه‌ هه‌رئێوه‌ین نه‌ ماڵمان له‌ماڵتان جودایه‌ نه‌ دینمان له‌دینتان جودایه‌ ، سه‌كۆى بانگه‌وازمان مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان ونوسراوى نێوكتێبه‌كان و ئامۆژگارى نێو محازه‌ره‌كانه‌، مه‌ڵبه‌ند ولقمان مزگه‌وت و ماڵه‌كانى خواى گه‌وره‌ن و حیمایه‌و پارێزه‌رمان ته‌نها خوایه‌و ماڵو سه‌روه‌ت وسامان وبودجه‌شمان گیرفانه‌كانى خۆمان وكاروكه‌سابه‌تى حه‌لاڵى رِۆژانه‌مانه‌، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج ورِێبازى سه‌له‌ف دیندارى و خواپه‌رستى بكات ئه‌وا براو هاوكارو ده‌سبارمانه‌ له‌ گه‌یاندنى حه‌ق ورِاستى و ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر جگه‌ له‌و مه‌نهه‌جه‌ دیندارى وخواپه‌رستى ده‌كات هه‌ربرامانن به‌لام ئه‌ركمان قورسترو رِێگه‌مان دورتروئومێدمان كه‌متروهێزمان كزترو سه‌ركه‌وتنمان دره‌نگترده‌كات بۆ گه‌یاندى ئیسلام وه‌كو خۆى دور له‌ زیادكردن وكه‌مكردن.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

تكایه‌ چاره‌سه‌رى وه‌سوه‌سه‌ به‌ ته‌واوى چونكه‌ خه‌ریكه‌ واز له‌ نوێژو دین ده‌هێنم ئه‌وه‌نده‌ وه‌سوه‌سه‌كه‌م تونده‌ به‌ تایبه‌ت كاتى ده‌ستنوێژو نوێژو غوسل ده‌ركردن خێرتان ده‌گات چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى بتوانن به‌ زوویى.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ چاره‌سه‌رى وه‌سوه‌سه‌ به‌ ته‌واوى چونكه‌ خه‌ریكه‌ واز له‌ نوێژو دین ده‌هێنم ئه‌وه‌نده‌ وه‌سوه‌سه‌كه‌م تونده‌ به‌ تایبه‌ت كاتى ده‌ستنوێژو نوێژو غوسل ده‌ركردن خێرتان ده‌گات چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى بتوانن به‌ زوویى.

وەڵام: 

به‌رِێزه‌كه‌م ئێمه‌ گۆشه‌یه‌كمان داناوه‌ له‌ماڵپه‌رِه‌كه‌مان به‌ ناوى (چاره‌سه‌رێكى نموونه‌یى به‌قورئان بۆ توشبوان به‌نه‌خۆشى جن ، وه‌سوه‌سه‌، مه‌سى شه‌یتان) ده‌توانى بیخوێنیته‌وه‌ ولێى سودمه‌ند بیت ان شاءالله.

ئایا قسەکردن بۆ خۆشی بەلام راست نەبێت دەچێتە بابی درۆوە لە کاتێکا خۆتو ئەو کەسەش بزانن کە قسەکە راست نییە؟جزاك الله خیرا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قسەکردن بۆ خۆشی بەلام راست نەبێت دەچێتە بابی درۆوە لە کاتێکا خۆتو ئەو کەسەش بزانن کە قسەکە راست نییە؟جزاك الله خیرا

وەڵام: 

درۆكردن حه‌رامه‌وتاوانێكى گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆگاڵته‌وپێكه‌نینیش بێت ، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى (ویل للذی یحدث فیكذب لیضحك به القوم ویل له ویل له)صحیح الجامع 7136
واتا( هه‌رِه‌شه‌و دۆزه‌خ بۆكه‌سێك درۆ بكات بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى بخاته‌ پێكه‌نینه‌وه‌ هه‌رِه‌شه‌و دۆزه‌خ بۆئه‌و كه‌سه‌).
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

من گه‌نجێكم استمناء ده‌كه‌م ئه‌و جلانه‌م كه‌ له‌ به‌ردایه‌ بێ نوێز ده‌بێت كاتێ ئه‌و ئاوه‌ى به‌ربكه‌وێت؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من گه‌نجێكم استمناء ده‌كه‌م ئه‌و جلانه‌م كه‌ له‌ به‌ردایه‌ بێ نوێز ده‌بێت كاتێ ئه‌و ئاوه‌ى به‌ربكه‌وێت؟؟

وەڵام: 

جارێ بزانه‌ كه‌ خوی نهێنى حه‌رام وناشه‌رعییه‌ هه‌وڵده‌ وازى لێ بهێنیت با له‌ پاشه‌رِۆژدا باجه‌كه‌ى نه‌ده‌یت ، نه‌ك پرسیارى پاك وپیسى مه‌نى بكه‌یت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧١٦
٩٩٩
٤٦٣٧٩٠