كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا ژن و مێرد ده‌ستنوێژیان له‌ یه‌كترى ده‌شكێت ؟ دایك و باوكم زور جار له‌یه‌كترى تورِه‌ ده‌بن له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ شكاندن به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى زستان . خودا پاداشتان بداته‌وه‌.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ژن و مێرد ده‌ستنوێژیان له‌ یه‌كترى ده‌شكێت ؟ دایك و باوكم زور جار له‌یه‌كترى تورِه‌ ده‌بن له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ شكاندن به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزى زستان . خودا پاداشتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

ژن ومێرد مادام حه‌لاڵى یه‌كترن ئه‌وه‌ ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتر ناشكێت ته‌نها به‌به‌ركه‌وتنى ده‌ستیان له‌یه‌كترى ، چونكه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ى صه‌حیح هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌ست نوێژ ناشكێنێت ، له‌وانه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى دایكه‌ (عائشة‌) (خواى لى رازى بێت) كه‌وا فه‌رمووى: (( كُنْتُ أَنَامُ بَیْنَ يدَیْ النَّبْیّ (صلى الله عليه وسلم) ، وَرِجْلاَي فِی قَبْلتِهِ فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِی فَقَبَضتُ رِجْلِی - وَفِی لفْضٍ: فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يسْجُدَ غَمَزَ رِجْلِی - )) واته: لهبهر دهستى پێغهمبهرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) دهخهوتم _ كاتێك كه نوێژى دهكرد _ وه ههردوو پێم له لاى قیبلهیهوه بوو ، جا ئهگهر سوجدهى ببردایه دهیژانده منهوه _ پيى منهوه ، وهك له(لفْض)ێكیدا هاتوه _ منیش پێم دهكێشایهوه [متفق علیه برِوانه فقه السنة (1/47)].وه ههروهها فهرموودهكهى ترى (عائشة)(خواى لى رازى بێت) كهوا فهرمووى: (( فَقَدْتُ رَسُوْل اللهِ (صلى الله عليه وسلم) لیْڵة مِنَ الفِرَاشِ ، فَالْتَمَسْتُهُ ، فَوَقَعَتْ يدِی عَلى بَطْنِ قَدَمَیْهِ وَهُوَ فِی المَسْجِدِ ، وَهُمَا مَنْصُوْبَتَانِ ، وَهُوَ يقُوْلُ: اللَّهُمَّ ، أَعُوْذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوْبَتِكَ ، وَأَعُوْذُبِكَ مِنْكَ ، لاَ أحْصِی ثَنَاءً عَلیْكَ ، أَنْتَ كَمَا أثْنَیْتَ عَلى نَفْسِكَ )) واته: شهوێك له سهر جێگا پێغهمبهرم لى وون بوو (صلى الله علیه وسلم)، جا به دوایدا گهرِام بینیمهوه ، دهستم له سهر ههردوو پشت پى ى دانا - له سوجده بردندا بوو - له مزگهوتدا بوو ، وه دهیفهرموو: خوایه من پهنا به رِهزامهندیت دهگرم له تورِهبونت ، وه پهنا به لێبوردنت دهگرم له سزات ، وه پهنا به تۆ دهگرم له خۆت ، … [رواه مسلم(1/رقم/486) وغیره].
جا ئهم دوو فهرمووده(صَحِیْحَ)ه‌ به‌ڵگه‌یه‌كى رِوونن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وا ده‌ست نوێژ له‌ ده‌ست پێوه‌دانى ئافره‌ت ناشكێت ، وه‌(تَأْویْل)كردنه‌كه‌ى (إبْنُ حَجَر)یش له‌(فَتْحُ البَارِی)دا - به‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) شتێكى له پێدا بووبێت ، یان لهوانهیه تایبهت ببێت به پێغهمبهرى خواوه (صلى الله عليه وسلم) - (تَكَلُّف)ه و پێچهوانهى (ظَاهِر)ه‌ ، وه‌ك ئیمامى(صَنْعَانِی) له‌ (سُبُلُ السَّلام)دا (1/102) و ئیمامى(شَوْكَانِی)یش له(نَیْلُ الأوْطَار)دا (1/231) وایان فه‌رمووه‌.
به‌رێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥١
٢٨٢
٦٧٣٢٤١