كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت ده‌ست كرا به‌جه‌ماعه‌ت وده‌رگاى مزگه‌وت داخرا پاش كه‌مێك له‌ده‌رگاى مزگه‌وت درا ........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌گه‌ر له‌مزگه‌وت ده‌ست كرا به‌جه‌ماعه‌ت وده‌رگاى مزگه‌وت داخرا پاش كه‌مێك له‌ده‌رگاى مزگه‌وت درا دروسته‌ كه‌سێك له‌ئه‌وانه‌ى كه‌له‌جه‌ماعه‌تدایه‌ بچێت ده‌رگاى مزگه‌وت بكاته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى قسه‌بكات بگه‌رِێته‌وه‌ ناو نوێژه‌كه‌؟؟ ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت رِوونكردنه‌وه‌یه‌كمان پێ بده‌ن له‌سه‌رى ..

وەڵام: 

دروست نییه‌ چونكه‌ ده‌رگاى مزگه‌وت له‌دواوه‌یه‌ و رِووله‌قیبله‌ نییه‌ ، چونكه‌ عائیشه‌ (خوا لێى رِازى بێت) ده‌فه‌رموێت (استفتحت الباب ورسول الله (صلى الله علیه وسلم) یصلى تطوعا والباب على القبلة‌ فمشى عن یمینه أو عن یساره ففتح الباب ثم رجع الى مصلاه) المشكاة‌ (1005)الأرواء (386)
واتا(له‌ده‌رگامدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نوێژى سونه‌تى ده‌كردو ده‌رگاكه‌شى رِووه‌وقیبله‌ بوو پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) به‌لاى رِاستدا یان چه‌پدا رِۆیشت وده‌رگاكه‌ى كرده‌وه‌و پاشان گه‌رِایه‌وه‌ بۆنوێژكرنه‌كه‌ى و نوێژه‌كه‌ى نه‌برِى.جا ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بوو ده‌رگاكه‌ رِووه‌وقیبله‌ بوو چه‌ند هه‌نگاوێك بچیته‌ پێشه‌وه‌و بیكه‌یته‌ ئه‌وا دروسته‌ به‌لاَم له‌دواوه‌ بێت وئاورِبده‌یته‌وه‌ وبرِۆیت وپاشان بێته‌وه‌ دروست نییه‌.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٨٦
٩٥٧
٦٧٦٦٢٣