كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

موناقه‌شه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ركافركردنى سه‌رۆكى حزبه‌ علمانیه‌كان به‌تایبه‌ت مسعود بارزانى و شوێنكه‌وتوانى پرسیاره‌كه‌م: ئایا له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالحدا چ حوكمێك بۆئه‌م كه‌سانه‌ هه‌یه‌ .......

پرسیارەکە وەک خۆی: 

موناقه‌شه‌یه‌كى زۆر هه‌یه‌له‌سه‌ركافركردنى سه‌رۆكى حزبه‌ علمانیه‌كان به‌تایبه‌ت مسعود بارزانى و شوێنكه‌وتوانى پرسیاره‌كه‌م:
ئایا له‌مه‌نهه‌جى سه‌له‌فى صالحدا چ حوكمێك بۆئه‌م كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حوكمه‌تى عێراقى فیدراڵدا بارك الله فیكم.هیوادارم وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ببێته‌ ده‌مكوت كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به‌م شێوه‌یه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌.

وەڵام: 

كافركردنى كه‌سێكى ده‌ست نیشانكراو ودیارى كراو (تكفیر المعین) ئیشى هه‌موو كه‌سێك نییه‌ كه‌ قسه‌ى تێدا بكات ، چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ دیارى كراوه‌ى كه‌ كافر ده‌كرێت چه‌ند مه‌رجێك هه‌بێت تێیدا بێت ، وه‌ چه‌ند به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك هه‌یه‌ تێیدا نه‌بێت (توفر الشروط وانتقاء الموانع) پاشان كوفرى گه‌وره‌ى كردبێت به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت ئه‌و كاته‌ كافرده‌كرێت ئه‌ویش له‌لایه‌ن زانایانه‌وه‌ نه‌ك له‌لایه‌ن هه‌مووكه‌سێكه‌وه‌ ،هه‌ركه‌س هه‌ڵسێت به‌ئاره‌زووى خۆى یان به‌گومان خه‌ڵكى كافربكات ، پاشان بابه‌تى كافركردن تاقی كرایه‌وه‌ له‌كوردستان له‌لایه‌ن ته‌كفیرییه‌كان وه‌ جگه‌ له‌كوشتن وخوێن رِشتن وپشێوى وئاشوب وكێشه‌ هیچ به‌رهه‌مێكى ترمان نه‌بینى و زه‌ره‌رو زیانێكى یه‌كجار زۆرى به‌بانگه‌واز كردن بو لاى خواى گه‌وره‌ گه‌یاند، له‌داخستنى مزگه‌وته‌كان وقه‌ده‌غه‌كردنى ده‌رس وبانگه‌وازكردن بۆلاى خوا قه‌ده‌غه‌كردنى دروشمه‌كانى ئیسلام وه‌كو رِیش وشێواندنى ناوبانگى ئیسلام وده‌رخستنى وه‌كو توندرِه‌و وتیرۆرست ودوركه‌وتنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌بانگخوازان وترساندنیان لێیان ، به‌لام ئێستا سوپاس بۆخوا له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت بۆخه‌ڵكى رِوونكرایه‌وه‌ كه‌ ته‌كفیركردن به‌و شێوازه‌ هه‌ڵه‌یه‌وبێ شه‌رعییه‌ وته‌قینه‌وه‌ كارێكى دوورله‌ئیسلامه‌ وئیسلام دژى ئاشوبنانه‌وه‌یه‌، خه‌ڵكى ورده‌ ورده‌ رِووده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ئیسلام وپه‌یوه‌ست ده‌بن پێوه‌ى ، به‌لام جارێكى تر خه‌ریكه‌ به‌شێوازێكى تر گه‌نجان فریو ده‌ده‌ن وئاشوب ده‌گێرِن وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر زۆر سودمان له‌و بابه‌ته‌ بینیبێت ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌ركه‌سێك بۆچونى واى هه‌بوو به‌به‌ڵگه‌ى قورئان وسوونه‌ت پاشان واقیع وئه‌زموون بۆی رِوونبكرێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر سودى نه‌بوو ئه‌وا لێى دوور بكه‌ونه‌وه‌ تا ئاگرى فیتنه‌ى ئه‌وان خه‌ڵكى تر نه‌سوتێنێت بۆزیاتر شاره‌زابوون له‌م بابه‌ته‌ بگه‌رِیوه‌ بۆهه‌ردووپه‌رتووكه‌ وه‌رگێرِاوه‌كه‌م
1- ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌په‌له‌كردن له‌كافركردندا ..نوسینى : محمد بن ناصر العرینی . 2- به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت وشوێنكه‌وتوانى له‌ته‌قینه‌وه‌وپشتیوانانى .نوسینى : د.عبداللطیف احمد مصطفى.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 0770120797

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٦٥
٢٠١٦
٦٧٧٦٨٢