سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵ كێ دروسته‌و له‌گه‌ڵ كێ دروست نییه‌؟؟ تكایه‌ ناوى ئه‌وكه‌سانه‌مان بۆبنوسن كه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵیان حه‌رام نییه‌؟؟ له‌گه‌ڵ رِێزدا.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ته‌وقه‌ كردن له‌گه‌ڵ كێ دروسته‌و له‌گه‌ڵ كێ دروست نییه‌؟؟ تكایه‌ ناوى ئه‌وكه‌سانه‌مان بۆبنوسن كه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵیان حه‌رام نییه‌؟؟ له‌گه‌ڵ رِێزدا.

وەڵام: 

ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مدا دروسته‌، ئه‌وانه‌ى مه‌حره‌من خواى گه‌وره‌ له‌سوره‌تى النساء 23 باسى كردون ده‌فه‌رموێت (حرمت علیكم أمهاتكم وبناتكم وأخواتكم وعماتكم وخالاتكم ونبات الأخ ونبات الأخت وأمهاتكم اللاتی أرضعنكم وأخواتكم من الرضاعة‌ وأمهات نسائكم وربائبكم ألتی فی حجوركم من نسائكم ألتی دخلتم بهن فإن لم تكونوا دخلتم بهن فلا جناح علیكم وحلائل أبنائكم الذین من أصلابكم.....).
واتا (ئه‌مانه‌تان لێ حه‌رام كراون ومه‌حره‌متانن:
(دایكتان - كچه‌كانتان - خوشكه‌كانتان - خوشكى باوكتان (پور) - خوشكى دایكتان (پور) - كچى براتان (برازا) - كچى خوشكتان (خوشكه‌زا) - دایكى شیریتان (ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ شیریان پێ داون) - خوشكى شیریتان (كچى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ شیریان پێداون) - دایكى خێزانه‌كانتان (خه‌سو) - خێزانى كورِه‌كانتان (بوك) ئه‌مانه‌ مه‌حره‌مى پياون وده‌توانێت ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ بكات یان ماچیان بكات یان سه‌فه‌ریان له‌گه‌ڵ بكات یان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵیاندا بێت.
به‌رِێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١١٧
١٥٢٥
٤٤٣٥٨٢