كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

له‌ماڵى غه‌زورم بووه‌ شه‌رِ دوایی زر خه‌سوم هه‌موو شه‌رِه‌كه‌ى به‌ مل خێزانم داهێنا

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم - مامۆستا له‌ماڵى غه‌زورم بووه‌ شه‌رِ دوایی زر خه‌سوم هه‌موو شه‌رِه‌كه‌ى به‌ مل خێزانم داهێنا منیش زۆر زۆر تورِه‌ بووم به‌ خێزانم ووت به‌ ته‌ڵاقم جارێكى تر ناتهێنمه‌وه‌ ئێره‌؟ ئینجا نازانم ته‌ڵاقم ده‌كه‌وىَ ؟ بیبه‌مه‌وه‌ مالىَ بابى ؟چاره‌سه‌ر چیه‌؟تكایه‌ له‌م ماڵپه‌ره‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ نه‌ك له‌ ئیمێڵه‌كه‌م..

وەڵام: 

وعلیكم السلام ورحمه‌ الله وبركاته...
ووتنى ووشه‌ى (به‌ته‌لاَقم)،واتاى ته‌لاَقدانى ژن نییه‌و ته‌لاَق خواردن نییه‌، به‌ڵكو كه‌ ده‌ڵێت به‌ته‌لاَقم ئه‌وه‌ سوێند خواردنه‌ ، وه‌سوێند خواردنێكى ناشه‌رعى وحه‌رامه‌ ،چونكه‌ سوێندخواردنه‌ به‌جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ...هه‌ركه‌سێكیش سوێندبخوات به‌جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ هاوبه‌شى بۆخوا برِیارداوه‌ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (من حلف بغیرالله فقد أشرك) صحیح رواه‌ احمد، واتا(هه‌ركه‌س سوێند بخوات به‌جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ هاوبه‌شى بۆخوا برِیارداوه‌) ، وه‌له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ئامۆژگاریمان ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ هه‌ركات سوێندمان خوارد ته‌نها به‌خوا سوێند بخۆین هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت (من كان حالفاً فلیحلف بالله أو لیصمت) متفق علیه‌،واتا(هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت سوێندبخوات ئه‌وه‌ بابه‌خواى گه‌وره‌ سوێند بخوات ،وه‌ئه‌گه‌رنا بابێده‌نگ بێت)،بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌فاره‌تى سوێنده‌كه‌ت بده‌یت،ته‌لاَقه‌كه‌ت ناكه‌وێت مه‌گه‌ر مه‌به‌ست ونییه‌تت ته‌لاَقدانى خێزانه‌كه‌ت بووبێت ..والله اعلم..
به‌رِێز/ م.عبدالرحمن حسین پوور وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌..

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٩٧
٥٨٠
٤٦٣٣٧١