كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

ئایا چات كردن له‌رِووى دین باشه‌ یان خراپه‌ واتا حه‌رامه‌؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا چات كردن له‌رِووى دین باشه‌ یان خراپه‌ واتا حه‌رامه‌؟

وەڵام: 

و/ به‌رِێزم پرسیاره‌كه‌ت زۆر رِوون نییه‌ ...نازانین ئایا مه‌به‌ستت قسه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ كورِیان كچ...ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورِ چات بكه‌یت له‌رِێگه‌ى موبایله‌وه‌بێت یان له‌رِێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه‌ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه‌ بۆمه‌به‌ستى خێروئامۆژگارى باش ونه‌سیحه‌تى خێرویادخستنه‌وه‌ بێت یان بۆئه‌حواڵ پرسین وقسه‌ى چاك وبه‌سود وموباح بێت وله‌كات وساتێكى گونجاودا بێت ئه‌وه‌ كارێكى باشه‌ووانابینین هیچ خراپه‌یه‌كى تێدابێت ..به‌لاَم به‌مه‌رجێك ئه‌م كاره‌ سه‌رقاڵت نه‌كات له‌ئه‌نجامدانى خێرى گه‌وره‌تروله‌پێشتربۆنموونه‌ نوێژكردن یاخود قورئان خوێندن وخوێندنه‌وه‌ى په‌رتووكى به‌سودى ئیسلامى یان گوێگرتن له‌ووتارومحازه‌راتى به‌سودى مامۆستایان ،وه‌ ئه‌مكاره‌ش نه‌كه‌یت به‌پیشه‌وبه‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى و كاتێكى زۆرى پێوه‌ سه‌رف بكه‌یت..وه‌ زیاده‌رِه‌ویش نه‌كه‌یت له‌به‌فیرِۆدانى پاره‌(وحده‌) بۆئه‌م كاره‌...
به‌لاَم ئه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بوو...ئه‌وه‌ نادروست ورِێ پىَ نه‌دراوه‌وه‌ ،چونكه‌ سه‌رده‌كێشێت بۆتاوان وسه‌رپێچى وبىَ فه‌رمانى خوائه‌گه‌رقسه‌كردنه‌كه‌ بۆخه‌یریش بێت ،چونكه‌ ئه‌هریمه‌نى نه‌عله‌تى هه‌مووكات له‌كه‌میندایه‌ بۆله‌خشته‌بردنى به‌نده‌كانى خودا ،وه‌ هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو مرۆڤ به‌ره‌وتاوان وسه‌رپێچى ده‌بات...له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رِێزه‌كه‌م ئاگادارى خۆت به‌وهه‌وڵده‌ خۆت تووشى تاوان وبىَ شه‌رعى نه‌كه‌یت وكاتى خۆت به‌فیرِۆنه‌ده‌یت ..له‌برى ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵ بیت به‌چاتكردنه‌وه‌ هه‌وڵده‌ خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به‌كارێكه‌وه‌ كه‌ده‌بێته‌ تویشوو بۆژیانى پاش مه‌رگت وله‌ئاخیره‌تیشدا پىَى سه‌ربه‌رزده‌بیت ...خواى گه‌وره‌ پارێزه‌رى هه‌موومان بێت ....
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه‌...

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٨٤
٥٦٧
٤٦٣٣٥٨