سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

سیماى موسڵمان وه‌ك پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌ست نیشانى كردوه‌

ناو: 
هيمن محمود عبدالله
شوێن: 
كوردستان _ رانيه
ئامۆژگاری: 

سیماى موسڵمان وه‌ك پێغه‌مبه‌رى ئیسلام(صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌ست نیشانى كردوه‌
وته‌یه‌ك له‌سه‌ر كاریگه‌رى ئیمان وباوه‌رِ:

بى باوه‌رِى په‌نابه‌خوا ده‌ردێكى كوشنده‌وبه‌لاَیه‌كى زۆرگه‌وره‌وپه‌تایه‌كى ماڵكاولكه‌ره‌ وئه‌نجامه‌كه‌یشى سه‌رگه‌ردانى ئه‌م دنیاو رِه‌نجه‌رِۆى وهیوابرِاویى ئه‌ودنیایه‌.بۆیه‌پێوسته‌ برِوابون به‌خوا وپه‌یرِه‌ویكردنى ئایینى خوا ،شتێكى زه‌رورى وپێويسته‌ بۆ تاكه‌كه‌س وخێزان وكۆمه‌ڵ وجیهان تائاسوده‌ودڵنیاوبه‌خته‌وه‌رو یه‌كگرتوو وبه‌هێزو سه‌ركه‌وتووبن ، كه‌سى بى ئایین وبێ باوه‌ر ِوه‌ك پوش وپه‌ریك به‌ده‌م باوگیژۆلووكه‌وه‌ كه‌سه‌رنگون وبێ سه‌روشوێن ده‌بێت وله‌سه‌رهیچ بارێك خۆى ناگرێت ونازانێت به‌ره‌وكوێ ده‌رِوات وهه‌مووده‌م كه‌سێكى بێ بایه‌خ وبێ رِه‌گ ورِیشه‌و سه‌رگه‌ردانه‌و خۆی ناناسێ ونازانێ بۆچى هاتۆته‌ جیهان وچى ده‌كات وده‌ورى چیه‌،وبى ئاگا له‌وه‌ى كه‌خواى گه‌وره‌ هیناوێتى یه‌ ئه‌م دنیایه‌ بۆ په‌رستش وعیبادتى خۆى وه‌كو ده‌فه‌رموى { وَمَا خَلقْتُ الجِنَّ وَالْإِنسَ إِلا لِيعْبُدُونِ } واته‌: ئه‌من مروڤ وئه‌جینه‌م دروست نه‌كردوه‌ته‌نهابۆ په‌رستشی خۆم نه‌بێ.وه‌هه‌روه‌ها بى هیوا ده‌رِوات وبه‌ته‌ماى هیچ نیه‌وجگه‌له‌مانه‌یش له‌ژیانیدا،باخۆى واپیشان بدات كه‌ئاشتیخوازو خێرویست وبێ زیانه‌ به‌ڵام له‌ناخدا درِنده‌یه‌كى خوێن خۆرو چاوچنۆك وتێرنه‌خۆره‌ ،ونه‌رِۆشنبیریى ونه‌یاسا ناتوانن به‌رِاستى به‌ربه‌ستى بكه‌ن وسنورى بودابنێن وده‌سته‌مۆى بكه‌ن.
جابائه‌وكۆمه‌ڵگایه‌ هه‌رسه‌ركه‌وتوو پیشكه‌وتوو ودیاربێت وتیشكى شارستانی ئاوى چاوى دانیشتوانى ببات ئه‌وه‌ هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌كى بێ سه‌روبه‌روشیرازه‌وبێ سنوره‌ و وه‌ك جه‌نگڵه‌ستانێك وایه‌وژیان ومانه‌وه‌ وسه‌ركه‌وتن تێدا ته‌نهابۆبه‌هێزو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌،نه‌ك بۆله‌خواترس وپارێزگاره‌كان.وه‌هه‌روه‌ها كومه‌ڵى بێ ئایین كومه‌ڵى به‌دبه‌ختى وچاره‌رِه‌شى وبێ هیوایى یه‌باپرِیشى بێ له‌كه‌ره‌سه‌ى خوشگوزه‌رانیى ومشه‌خۆریى وشارستانێت.چونكه‌ئامانجى كه‌سانى بى ئایین له‌هه‌رشوێنێكدابن ته‌نیاهه‌واخوازیى وئاره‌زووبازى وتێركردنى ورگه‌ وه‌ك ئاژه‌ل ده‌خۆن وده‌ژین ورِاده‌بوێرن وخواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ{ أوْلـئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أضَلُّ أُوْلـئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ } واته‌: ئائه‌وانه‌ هه‌روه‌كو ئاژه‌ل وان وزۆرگومراتریش جائائه‌وانه‌كه‌سانێكن له‌بێ ئاگایانن.جابازانیارى مادیش وه‌ك ده یبینین زۆرپێشكه‌وتووبێت وسه‌رى له‌كه‌شكه‌ڵانى فه‌له‌ك بدات وململانى بوَگه‌یشتن به‌به‌رزترین پله‌وشوێن بكات به‌ڵام هه‌رناتوانێ ئارامى وبه‌خته‌ورى رِاستى به‌مروڤ ببه‌خشێ چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ زانیارییه‌ بائه‌رك سوك بكات ورِێگاكورت بكاته‌وه‌وگرانى بازارِ ئاسان بكات هه‌رئه‌ولایه‌نه‌بینراو وبریقه‌داره‌ده‌گرێته‌وه‌.ولایه‌نى ده‌رون وبه‌خته‌وه‌ریى ئاده‌میزاد له‌توانای زانیاریدا به‌ته‌نهانیه‌و هه‌رته‌نهائایین بۆى ده‌كرێ ئه‌وده‌وره‌ كاریگه‌ره‌ ببینێ جاهه‌ربۆیه‌ به‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گوترێ سه‌رده‌مى تیژرِۆى وزووگه‌یشتن به‌لاَم ناتوانین پێى بڵێین سه‌رده‌مى ئاسوده‌ى وبه‌خته‌وریى ..جاهه‌ربۆیه‌ باوه‌رِ به‌خواودینداریى تاكه‌چاره‌سه‌ره‌وده‌رمانى ئاسوده‌یی وبه‌خته‌وه‌ریه‌ بۆئینسانه‌كان تاكوگه‌وره‌ به‌زه‌یى به‌بچوكدا بێته‌وه‌ وبچوكیش رِێزى گه‌وره‌بگرێت ومافى هه‌مووكه‌س پاریزراوبێت.
وسه‌رماڵ وناموسى هه‌مووكه‌س له‌ده‌ست دریژی كردنه‌ سه‌ربه‌دوربێت. به‌ڵام كه‌ده‌ڵێین باوه‌رِبه‌خوا مه‌به‌ست ئه‌وباوه‌رِده‌ربرِینه‌ سه‌رزاره‌كیه‌نییه‌ كه‌له‌كرده‌وه‌ورِه‌وشتى خاوه‌ن باوه‌رِاندا رِه‌نگ نه‌داته‌وه‌ به‌ڵكو لێره‌دا مه‌به‌ست له‌باوه‌رِێكه‌ كه‌ له‌ناودڵى ئاده‌میزاددا رِه‌گى داكوتابێت وبوبێ به‌درختێكى شكۆمه‌ند وچل پۆپه‌كانى به‌هه‌مووقۆڵ ودۆڵ ونیشوێكى كردارورِه‌فتاروگوفتارى ژیانى ئینساندا بڵاوبوبێته‌وه‌ وله‌ هه‌ڵسوكه‌وت ومامه‌ڵه‌كردنى رِۆژانه‌ دا له‌گه‌ڵ ژیان وده‌وروبه‌روهه‌رچوارده‌وره‌ى ئینساندا رِه‌نگ بداته‌وه‌ وجگه‌ له‌مانه‌یش وله‌پێش هه‌مووشیانه‌وه‌له‌رِووى خواناسیى وبه‌ندایه‌تى وفه‌رمانى رِۆژانه‌ى ئایینى وخواپه‌رستییه‌وه‌كه‌مته‌رخه‌میى نه‌كات ووهه‌ردولا(دنیاوقیامه‌ت)پشت گوێ نه‌خات وئه‌وباوه‌رِه‌ى كه‌خاوه‌نه‌كه‌ى بۆبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كى كورت شوێنى نه‌كه‌وتبێ ومه‌به‌ستى ئه‌وه‌ نه‌بێت نانى پێوه‌بخوات وبیكات به‌په‌رده‌وله‌په‌نایه‌وه‌ رِاوى مه‌به‌ست وئه‌نجامه‌تایبه‌تیه‌كانى خۆى بكات به‌ڵكوخاوه‌ن باوه‌رِ له‌وپله‌وجێگه‌دابێت كه‌باوه‌رِه‌كه‌ى لێى ده‌وێت وئاماده‌بێت له‌ورِێگه‌دا قوربانیى بدات وئه‌گه‌رپێویستى كردگیانى خویشى له‌ پێناویدا به‌خت بكات.جا باوه‌رِى دروست ورِاست له‌ئیسلامدا گه‌لێ نیشانه‌ى بۆدانراوه‌ كه‌ له‌قورئانى پیرۆزو فه‌رموده‌كانى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه‌ وسلم)ئه‌وه‌نده‌به‌روِونى هاتوون گومان ناهێڵێته‌وه‌ و بوونى ئه‌ونیشانانه‌یش له‌هه‌ركه‌سێكداده‌بنه‌ مایه‌ى ئه‌وه‌ى شاهێدى بۆخاوه‌ن باوه‌رِیى وباوه‌رِدروستى ئه‌وكه‌سه‌ بدرێت هه‌روه‌كوخواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموى (أحَسِبَ النَّاسُ أَن یُتْرَكُوا أَن يقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لا یُفْتَنُونَ وَلقَدْ فَتَنَّا الّذِینَ مِن قَبْلِهِمْ فَليعْلمَنَّ اللّهُ الذِینَ صَدَقُوا وَليعْلمَنَّ الْكَاذِبِینَ) واته‌: ئایاخه‌ڵك واگومان ده‌به‌ن هه‌ربه‌وه‌نده‌ وازیان لێ ده‌هێنرێت وناخرێنه‌ به‌رتاقى كردنه‌وه‌؟به‌رِاستى خاوه‌ن باوه‌رِانى پێش ئه‌وانمان تاقى كردوته‌وه‌ جادواى تاقى كردنه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون وخواى گه‌وره‌ش زانیوێتى وده‌زانێ كامیان رِاستگۆن وكامیان درۆزنن.
وهه‌روه‌ها له‌ئایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێ{ أمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَة‌َ وَلمَّا يأْتِكُم مَّثَلُ الّذینَ خَلوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يقُول الرَّسُولُ وَالّذِینَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللّهِ }واته‌: ئایاگومانتان وایه‌كه‌ به‌بێ ئه‌رك وماندوبوون بچنه‌ به‌هه‌شت وهێشتا وه‌ك ئه‌وانه‌تان به‌سه‌رنه‌هاتبێت كه‌له‌پێش ئێوه‌وه‌ بوون؟جائه‌وانه‌ دووچارى ئازاروزیان هه‌ژان ودڵخورپه‌و ته‌تله‌بوون تاگه‌یشتنه‌ پله‌وراده‌یه‌ك له‌ ئازاروسه‌ختى وتاقى كردنه‌وه‌ بڵێن پیرۆزى وسه‌ركه‌وتنێك كه‌خوا ده‌یدا به‌ خاوه‌ن باوه‌رِان كه‌ى دێت وله‌كوێیه‌؟هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى ئیسلام ده‌فه‌رموى : (خباب بن الأرث قال
: شكونا إلى رسول الله صلى الله علیه و سلم وهو متوسد برده‌ له في ظل الكعبة‌ قلنا له ألا تستنصر لنا ألا تدعو الله لنا ؟ قال ( كان الرجل فیمن قبلكم یحفر له فی الأرض فیجعل فیه فیجاء بالمنشار فیوضع على رأسه فیشق باثنتین وما یيده ذلك عن دینه . ویمشط بأمشاط الحدید ما دون لحمه من عضم أو عيب وما یيده ذلك عن دینه والله لیتمن الله هذا الأمر حتى یسیر الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا یخاف إلا الله أو الذئب على غنمه ولكنكم تستعجلون)
رواه البخاری) واته‌: خه‌بابى كورى ئه‌رت ده‌فه‌رموێ:شكاتى هه‌ژاریى وترس وبێ ده‌سه‌ڵاتیمان برده‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه‌ وسلم)كه‌ له‌ژێر سێبه‌رى كه‌عبه‌دا له‌سه‌رپارچه‌په‌رۆیه‌ك شانى دادابوو، پێمان گوت:ئایابۆ داواى سه‌ركه‌وتنمان له‌خوا بۆناكه‌ى ؟بودوعامان بۆناكه‌ى ؟فه‌رموى: له‌پێش ئێوه‌دا پیاوى واهه‌بووه‌له‌زه‌ویداچاڵیان بۆهه‌ڵكه‌ندووه‌ وخستوویانه‌ته‌ ناوى وه‌به‌مشار،داده‌نرا له‌سه‌رسه‌رى وده‌كرا به‌دووكه‌رته‌وه‌ ئه‌وه‌كارى تێنه‌كردوه‌له‌دینى خۆى وه‌رنه‌گیراوه‌ به‌شانه‌ى ئاسن دایان ده‌هێناگۆشت وئێسقان وده‌ماره‌كانى وئه‌وش كارى نه‌كردۆته‌ سه‌رى وله‌ئایینه‌كه‌ى وه‌رى نه‌گیراوه‌، سوێندبه‌خواپه‌روه‌ردگار ته‌واوى ده‌كات ئه‌م ئایینه‌ تائه‌وه‌نده‌ ئارامى وئاسایش بلاَوده‌بێته‌وه‌ كه‌ سوارله‌ )سه‌نعاى یه‌مه‌نه‌وه‌)ده‌چێته‌(حه‌زره‌ موت)له‌خوا نه‌بێ له‌كه‌س ناترسێ یان له‌گورگ میگه‌له‌ مه‌رِه‌كه‌ى بخوات به‌لاَم ئێوه‌په‌له‌ده‌كه‌ن} ئیمامى بوخارى گێراوێتیه‌وه‌.جاكه‌ وابوو له‌رِۆنگه‌ى ئه‌وفه‌رموودانه‌وه‌ باوه‌رِێك خاوه‌نه‌كه‌ى بگه‌ێنێته‌ پیرۆزى وله‌ودنیادا به‌هه‌شتى به‌رین جێگه‌ى بێت،ئه‌وه‌ بۆ هه‌مووكه‌س نیه‌و،ئه‌وباوه‌رِه‌كاروكوشش وخۆرِاگریى وله‌خوبوردویى ودنیاویستى وقوربانیدانى زۆرى ده‌وێت.به‌كورتى ئه‌وكه‌سه‌ى بیه‌وێت بگاته‌به‌هه‌شتى به‌رین ورِه‌زامه‌ندى خواوبه‌خته‌وه‌ریى ئه‌ودنیاكه‌سێكى تایبه‌تیه‌وله‌رِه‌فتاروگوتاروخوو و رِه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتیدا رِێبازێكى تایبه‌تى ورِێگه‌یه‌كى جیاوازى هه‌یه‌..............
جائێمه‌به‌ پشتیوانى خواى گه‌وره‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م چه‌ندباسه‌دا تایبه‌تمه‌ندیى ودیمه‌نى جوان وشێوه‌ى شیاوى ئه‌وخاوه‌ن باوه‌رِانه‌ بخه‌ینه‌ رِووتاله‌ رِووى ئه‌ودیمه‌نانه‌وه‌ ناسنامه‌ى خاوه‌ن باوه‌رِدیارى بكه‌ین وله‌كه‌سانى ترجیایان بكه‌ینه‌وه‌.جائێمه‌ رِووى ده‌ممان ده‌كه‌ینه‌ خاوه‌ن باوه‌رِان پێیان ده‌ڵێین:بۆئه‌وه‌ى خاوه‌ن باوه‌رِى دروست بێت ده‌بێ به‌م جۆره‌ رِه‌فتاره‌بكه‌یت وپه‌یرِه‌ویى له‌رِێبازو پرۆگرامى دینه‌كه‌ت بكه‌یت.وئه‌مه‌ رِێگه‌ له‌وه‌ناگرێت به‌بێ باوه‌رِانیش بڵێین:وه‌رن له‌رووى ئه‌م چه‌ندباسه‌وه‌ له‌ دیمه‌نى كه‌سایه‌تى موسڵمان تێ بگه‌ن وبزانن موسڵمانى رِاست چۆنه‌و ئایا ئیسلام وكۆمه‌ڵگاى موسڵمانان،كاتێ به‌رِاستى موسڵمان بن،جێگه‌ى خێروخۆشى ومایه‌ى كامه‌رانیى وئاسایش وبنكه‌ى كۆمه‌ڵى به‌ختیارو وڵاتى به‌ختیاروجیهانى به‌ختیاروسه‌ركه‌وتن وسه‌ربه‌رزییه‌؟یان وه‌ك نه‌فامان ،به‌هه‌ڵه‌تێیگه‌شتوون ،كۆمه‌ڵێكى دواكه‌وتوو ویاسایه‌كى كوت پێوندكه‌رو رِێگه‌یه‌كى مروڤ دواخه‌ره‌.وجگه‌له‌مانه‌یش مه‌به‌ست له‌م باسه‌ دانانى سه‌نگ وته‌رازوویه‌كى رِاست ودروسته‌ بۆسیفه‌تى كه‌سى موسڵمان.تاخاوه‌ن باوه‌رِبتوانێ باوه‌رِى خۆى پێ كێشانه‌بكات وقورسى وقه‌به‌یى وتوندوتوڵى باوه‌رِه‌كه‌ى بزانێت وئه‌گه‌رخوانه‌خواسته‌كه‌موكوورِیى وسوكى وكه‌مباوى له‌باوه‌رِه‌كه‌یدا دیى وتاى ته‌رازووى خێرى كه‌مى به‌هه‌واكه‌وت هه‌وڵ بدات ئه‌وناته‌واوییه‌ ته‌واوبكات وكارى بكات ئه‌وتاى ته‌رازووه‌ى به‌كارى چاكه‌ قورس پرِبكاته‌وه‌.

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١
١٤٢٩
٤٤٣٤٨٦