كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

سه له في يه كان باشتر بناسن

ناو: 
عەلی ئازادی
شوێن: 
كوردستان _ هه ولير
ئامۆژگاری: 

سه له في يه كان باشتر بناسن
وەڵامێك بۆ نەشارەزاییەكی ئیسلامناسی و عەلی عەونی و حەمەی حەمەسەعید
سڤیل: عەلی ئازادی ــ هەولێر
لە ژمارە (79) گۆڤاری (سڤیل) رۆژی شەممە 16/4/2011 بابەتێكم خوێندەوە، لەژێر ناونیشانی (سەلەفییەكان پەرە دەسێنن)، تێیدا كۆمەڵێك بوهتان و لێدوانی بێ بەڵگە و هەواڵی ناڕاست و نادروست سەبارەت بە سەلەفییەكان نوسراوە. ناعەدالەتی بابەتەكە هەر لەوە دەستپێدەكات كە بۆچوونەكانی ئەوان زیاتر زەق كراونەتەوە لەسەلەفییەكان، سەلەفییەكان وەكو تاوانبارێك نیشان دەدرێت! لەگەڵ ئەوەش بەبێ هیچ بەڵگەیەك و لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانە كەوتونەتە بەر شێواندنی راستییەكان و ناوزڕاندنی سەلەفییەكان، جارێك بە پشتگیریكردنی ئێران و جارێك بە هاوكاریكردنی دەوڵەتانی دەرەوە، جارێكیش بە مەترسی بۆ سەر هەرێم لەقەڵەمیان داون...هتد.
پێش هەموو شتێك دەمەوێ روونكردنەوەیەك لەسەر قسەكانی كاك سەروەر پێنجوێنی بدەم، هەموو قسەكانی كاك سەروەریشم لەیەك تەوەردا كۆكردۆتەوە، ریپۆرتەر دەڵێ (سەروەر پێنجوێنی وەكو شارەزایەكی بواری ئیسلامناسی ئاشكرای دەكات، كەوا كۆماری ئیسلامی ئێران لەپشت گەشەسەندنی سەلەفییەكانەوەیەو پاڵپشتییەكی تەواوی سەلەفییەكان دەكات).
منیش دەڵێم (پاك و بێگەردی بۆ خوا لەو بوهتانە گەورەیە)، پێش هەموو شتێك ناشارەزایی كاك سەروەر لەوە بەدەر دەكەوێت، كەوا بەبێ بەڵگە قسە دەكات، چونكە هەموو قسەیەك بەڵگەی پێویستە (البینە علی المدعی...) كوا بابزانین ئەو بەڵگەیەت لەكوێ هێناوە لەپاڵپشتیكردنی ئێران بۆ سەلەفییەكان؟ یان بۆچوونی خۆتە!! خۆشت چاك دەزانی بۆچوون بە تەنها بەبێ بەڵگە مەردودو رەتكراوەیە! یان هەر كەسێك ریشی درێژ بێت لای تۆ سەلەفییە وانیە؟! بەڵێ دەزانم كاك سەروەر لێی تێكەڵ بووەو ناهەقیشی ناگرم، كەوا سەلەفییەكان جیا بكاتەوە لە حیزبە بەناو ئیسلامییەكان و سۆفییەكان و تەكفیرییەكان و.. هتد، چونكە ئەوانە زۆربەیان بانگەشەی سەلەفیەت دەكەن. بەڵام چاك بزانە كاك سەروەر سەلەفیەت ناو نیە، بەڵكو ناوەڕۆك و مەنهەجی سێ سەدە پیرۆزەكەیە، كە پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لەسەر بێت) شایەتی بۆداوە. پاشان ئەگەر كاك سەروەر شارەزا بوایە، ئەوا دەبوا بیزانیایە كە سەلەفییەكان هەر لە دوای وەفاتی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) لەو كاتەی كە شیعەكان دروست بوون بە بەردەوامی ناكۆكییان هەبووە لەگەڵیان تاكو ئێستاش، چونكە لەمەنهەجی سەلەفی هەر تاقمێك ببێتە هۆی نانەوەی دووبەرەكی و پەرتەوازەیی لەئاینی ئیسلام، ئەوا ئەو تاقمە رەتدەكرێتەوە، ئەمەش بنچینەیەكە لەبنچینەكانی بیروباوەڕی ئیسلامی، یەكێك لەوانە تاقمی شیعەیە. چەندەها بەڵگەی روون و ئاشكرا هەیە لەسەر قسەكردنی شیعە! هەر بۆیە لەسەرەتای دروستبوونیەوە تاكو ئێستا زۆربەی زۆری زانایان و پێشەوایانی ئیسلام قسەیان لەسەر كردوونە و بە گومڕاو سەرلێشێواویان لەقەڵەم داون. وەكو ئیبنوتەیمیە و ئیبنولقەیم و ئەلبانی و.. هتد، جا نازانم كەسێك ئەوەندە ناكۆك بێت لەگەڵ شیعە، چۆن ئێران پاڵپشتی دەكات، لەكاتێكدا هەموو حوكم و دەستووری ئێران لەسەر مەزهەبی شیعەیە.
دیسان هەر لەنێو بابەتەكەدا باس لەوە دەكرێت، كە دەسەڵاتدارانی هەرێم پاڵپشتی سەلەفییەكان دەكەن. واتە دەسەڵات سەلەفییەكان بۆ مەرامی خۆیان بەكاردەهێنن. پەنا بەخوا ئەمەش بوهتانێكی گەورەتر! من ئەو پرسیارە رووبەڕووی خەڵك دەكەمەوە، ئایا لەوەتەی راگەیاندنەكان بەعەلمانی و بەناو ئیسلامییەكانیشەوە كە لەكوردستان دامەزراون، تاكو ئێستاش لەهیچ گۆڤار و رۆژنامە و تەلەفزیۆن و سەتەلایتێك و...هتد بینیوتانە كە بەڵگەیەكی باوەڕپێكراو بخەنەڕوو لەسەر ئەم پاڵپشتیكردنە؟ یان هەر (قیل و قال)ە یان وتیان و دەڵێن!! نازانم پاڵپشتیكردن لەچیدایە!؟ لەپێدانی مزگەوتەكان بۆ سەلەفییەكان؟ یان لەپێدانی زەوی و خانوو و سەیارەی جوان بۆ مامۆستا سەلەفییەكان؟ یان لەپێدانی تەلەفزیۆن و سەتەلایتەكان؟ یان لەپێدانی پارەی پەرلەمان و بودجەی حكومەت؟ یان...یان...؟ كەسانی واش هەیە بە ئاشكرا و بەڵگەی روون ئەو هەموو پاڵپشتەی لە دەرەوەو ناوەوەی دەكرێت بەناوی ئیسلامیشەوە وەریدەگرێت و بە (الجهاد فی سبیل الله)شی دەزانێت، كەسیش پێی ناڵێت لەپشت چاوت دوو برۆ هەیە!!
پاشان ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی بەناوی عەلی عەونی دەڵێ (ئەگەر بیركردنەوەی سەلەفییەكان سەربگرێت دەوڵەتێكی وەكو ئەفغانستانی پێشوو دروست دەبێت). منیش بە كورتی و كوردی بە كاك عەونی دەڵێم بۆچوونەكەت زۆر هەڵەیە، چونكە دەوڵەتی ئەفغانستانی پێشوو بڕوای بە نیزام و سیستەمێك هەبوو، كە هەموو فیكرەكانی وەكو (حیزبایەتییەكی ئیسلامی عەقڵانی، سۆفیگەرێتی، خۆكوژی، تەكفیری، كۆمەڵكوژی....هتد) لەخۆ گرتبوو كە هەموو ئەمانەش لەمەنهەجی سەلەفیەت مەرفوزەو رەتدەكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەش لەسەر مەنهەجی خەوارجەكان بوون. هەر ئەم بیروبۆچوونە داهێنراوانەش بوون بەهۆی رووخانی دەوڵەتی ئەفغانستان، لەلایەكی ترەوە هەر ئەو دەوڵەتە ئەفغانییە بوو، كە شێخ جمیل الرحمن و ئەوانەی لەگەڵیشیدا بوون تیرۆر كردن و ولایەتی (كنر)یشیان داگیركرد، بۆ؟ چونكە زانایەكی ناوداری سەلەفی بوو.
دیسان ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بەناوی حەمەی حەمەسەعید دەڵێ (سەلەفییەكان مەترسین بۆ سەر هەرێم)، سبحان اللە!! جارێك حكومەتی هەرێم بەپاڵپشتی سەلەفییەكان دادەنێن، جارێكیش بە مەترسی بۆ سەر هەرێم (بانێكەو دوو هەوا) منیش دەڵێم ئایا مەترسی سەلەفییەكان لەچیدایە؟ ئایا رۆژێك لەرۆژان بیستووتە مامۆستایەكی سەلەفی لەسەر مینبەر هێرشی كردبێتە سەر حكومەتی هەرێم یان سەر بەرپرسە باڵاكان!؟ یان كاك حەمەسەعید كەسێكی سەلەفی بینیوە لەبەردەركی سەرا خۆپیشاندان بكات!؟ ئایا بینیوتە سەلەفییەكان لەسەر مینبەرەكان یان لەوتارەكانیان سەركردەو بەرپرس و حكومەتی هەرێم بەكافر و لەدین دەرچوو دابنێن!؟ ئەو قسانەش كە دەیكەم بەدینی دەزانم، نەوەك ماستاو ساردكردنەوە بێت بۆ دەسەڵاتداران!
هەر لەلایەكی ترەوە كاك حەمە سەعید دەڵێ پێویستە سەلەفییەكان لێكۆلینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، لەلایەكی تریشەوە دەڵێ دەوڵەتێكی ناوچەكە سەرپەرشتییان دەكات و هاوكاریان دەكات. منیش دەپرسم چ كەسێك هەیە پێش لێكۆڵینەوە بڕیار لەسەر پێشهاتەكان بدات!! ئەوەتا لێرەدا كاك حەمە سەعید بەبێ لێكۆڵینەوە و بوونی هیچ بەڵگەیەك بڕیار دەدات، كە خۆشی دڵنیا نییە لێی، چونكە وشەی (رەنگە)ی بەكار هێناوە، كە دەڵێت رەنگە سەلەفییەكان لەداهاتوودا ببنە مەترسی!!. نازانم چۆن بەرپرسێكی ئاوا باڵا هەروا بە ئاسانی قسە لەسەر مەسەلەیەك دەكات، كە هیچ زانیارییەك و پەیوەندییەكی پێوە نەبێت، وەكو ئەوە وابێت (گوێز لە هەمبانەكەی خۆی بژمێرێت).

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٥٢
١١٤
٦٨٦٠٧٣