كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

بو سه رجه م موسلمانان

ناو: 
دڵسۆز ماجد-علوم فیزیا
شوێن: 
كوردستان _ ............
ئامۆژگاری: 

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (صلى الله علیه‌ وسلم).
پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه‌ وسلم).هه‌ندى تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ كه‌ له‌ هیچ كام له‌ پێغه‌مبه‌رانى تردا نه‌بووه‌ ,هه‌ر وه‌ك فه‌رمویه‌تى "پێنج شتم پى به‌خشراوه‌ به‌ هیچ كام له‌ پێغه‌مبه‌رانى پێش من نه‌به‌خشراوه‌ :له‌ دوورى یه‌ك مانگ رِێگاوه‌ خواى گه‌وره‌ ترسى خستووه‌ته‌ دڵى دوژمنانمه‌وه‌ ,وه‌ هه‌موو زه‌ویم بۆ كراوه‌ به‌ مزگه‌وت و پاككه‌ره‌وه‌ ,جا با هه‌ر كه‌ستان له‌ ئومه‌ته‌كه‌م گه‌شته‌ نوێژ له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بوو با نوێژى خۆى بكات ,وه‌ غه‌نیمه‌تم بۆ حه‌ڵال كراوه‌ كه‌ پێش من حه‌لاَڵ نه‌بووه‌ ,وه‌ شه‌فاعه‌تم پێدراوه‌ ,وه‌ پێغه‌مبه‌ران به‌ تایبه‌تى بۆ گه‌له‌كه‌یان رِه‌وانه‌ كراون ,به‌لاَم من بۆ گشت مه‌ردووم رِه‌وانه‌ كراوم .هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت "من یه‌كه‌م كه‌سم له‌ قیامه‌ت شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌م وه‌ من زۆرترین شوێنكه‌وتووم هه‌یه‌ له‌ رِۆژى دواییدا له‌ نێو گشت پێغه‌مبه‌ران دا ,وه‌ من یه‌كه‌م كه‌سێكم له‌ ده‌رگاى به‌هه‌شت ده‌ده‌م .
وه‌ له‌ ئه‌بوهریره‌ (رِه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لى بێت) ده‌فه‌رموێت"پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمویه‌تى:من گه‌وره‌ى كورِانى ئاده‌مم له‌ رِوژى دواییدا ,وه‌ من یه‌كه‌م كه‌سێكم كه‌ قه‌بره‌كه‌ى له‌ سه‌ر شه‌ق ده‌بێت و دێته‌ ده‌ره‌وه‌ .
هه‌ندى له‌ موعجیزه‌كانى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان (صلى الله علیه‌ وسلم). :
- خواى گه‌وره‌ به‌ په‌نجه‌ى پێرۆزى مانگى بۆ دوو كه‌رت كرد .
- شه‌ورِه‌وى و به‌رز بوونه‌وه‌ (الاسراءالمعراج),كه‌ نوێژى تێدا فه‌رز كرا.
- موعجیزه‌ى قورئان.
- ته‌سبیحاتى ورده‌ به‌رده‌كان له‌ مشتى پیرۆزیدا .
- قسه‌ كردنى گیانه‌وه‌ر له‌ گه‌ڵیدا .
- هه‌لقولاَنى ئاو له‌ په‌نجه‌ پیرۆزه‌كانیه‌وه‌ .
- سه‌لامكردنى به‌رد و داره‌كان له‌ گه‌لى.
- ئه‌و بنه‌ دار خورمایه‌ى كه‌ پێشترله‌ سه‌رى وتارى ده‌دا ,كه‌ لى ى جیا بووه‌وه‌ بۆ شه‌وقى ئه‌و نازداره‌ ده‌ستى كرد به‌ نووزه‌ نووز.
- كه‌ له‌ مه‌ككه‌ وه‌ كۆچى كرد ,به‌ بلاَوكردنه‌وه‌ى مشتى خۆڵ وه‌ خوێندنى ئه‌م ئایه‌ته‌"و جعلنا من بین ایدیهم سدا و من خلفهم سدا فاغشیناهم فهم لا یبصرون"دوژمنه‌كانى نه‌یانتوانى بیبینن.
- له‌ رێگه‌ى كۆچدا سوراقه‌ به‌ ئه‌سپه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌وته‌ شوێنیان (پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله‌ علیه‌ وسلم)وئیمام ئه‌بوبه‌كر رِه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لى بێت)تا بیانگرێت ,به‌لاَم هه‌ردووقاچى ئه‌سپه‌كه‌ى له‌ ناو لمه‌كه‌دا نقووم بوو وه‌ نه‌یتوانى بیجوڵێنى.
- هه‌ر له‌ رێگه‌ى كۆچ دا لایاندایه‌ لاى "ام معید"كه‌ خه‌ریكى به‌ خێو كردنى مه‌ر ومالاَت بوون ,به‌ ده‌ست هێنانى به‌ گوانى مه‌رێكى لاوازدا كه‌ پێشتر كه‌ پێشتر هیچ شیرى نه‌ئه‌دا ,شیرێكى زۆرى لى هات .
- له‌ غه‌زاى خه‌نده‌ق دا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاوه‌لاَن به‌ خواردنى یه‌ك گێسك تێریان خوارد.
- په‌رته‌وازه‌ بوون و شكستهێنانى رِیزه‌كانى دوژمن له‌ غه‌زاى خه‌نده‌ق دا به‌ هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لوولێكى به‌ هێز .
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله‌ علیه‌ وسلم)جوانترین خورِه‌وشتى هه‌بووه‌ ,رِاستگۆترین كه‌س بووه‌ ,زۆر نه‌رم و نیان بووه‌ ,زۆر به‌ رِێزه‌وه‌ تێكه‌لى خه‌ڵكى كردووه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتى له‌ گه‌لدا كردوون.
په‌روه‌ردگار له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت "و انك لعلى خلق عظیم"به‌ راستى تۆ له‌ سه‌ر رِه‌وشت و ئاكارێكى ئێجگار به‌رز و گه‌وره‌یت .
بۆیه‌ ده‌لێین:-
خۆشه‌ویستى .......ئه‌ى خۆشه‌ویستى خودا , ئه‌ى هه‌ڵگرى گه‌وره‌ترین كارو به‌رنامه‌ى پێرۆزى ئیسلام .
به‌ هاتنت رێز و خۆشه‌ویستیت به‌رپا كرد .
سه‌رزه‌ویت هه‌موو رِوناك كرد .
ژیانت رِازانده‌وه‌ ,دڵه‌كانت ئاوه‌دان كرده‌وه‌ .
ئه‌ى خاوه‌نى جوانترین رِه‌وشت ..نه‌رم و نیان ...ئه‌ى خۆشه‌ویست .
ئه‌ى نیشانده‌رى رێگه‌ى حه‌ق ...ئه‌ى پێشه‌واى ئیمانداران ...ئه‌ى سه‌روه‌رى برواداران ...ئه‌ى دڵخۆشكه‌رى هه‌ژاران.
ئه‌ى به‌نده‌ پاكه‌كه‌ى خودا ...ئه‌ى به‌رێز و ئه‌ى به‌وه‌فا.
ئه‌ى سوپاسكراو له‌ ئاسمان ...ئه‌ى خۆشه‌ویست له‌ سه‌ر زه‌وى .
ئه‌ى یارمه‌تى ده‌رى به‌نده‌ى خواى ...ئه‌ى شه‌فاعه‌تكه‌رى رِۆژى دواى .
دروود و سلاَو له‌ سه‌ر خۆت و یاوه‌رانت تا رۆژى دوایى .
جا هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت رِه‌زامه‌ندى خودا به‌ ده‌ست بهێنێت با شوێن په‌یامى خوداو سوننه‌ته‌كانى خۆشه‌ویست بكه‌وێت(صلى الله علیه‌ وسلم). و خۆى به‌ ئاكاره‌ جوانه‌كانى برِازێنێته‌وه‌.
داوا له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ین له‌ شه‌فاعه‌تى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى خۆى(صلى الله علیه‌ وسلم). بێبه‌شمان نه‌كات و به‌ دیدارى شاد بین و به‌ ده‌ستى پیرۆزى له‌ حه‌وزى كه‌وسه‌ر تێر ئاومان بكات. ئامین ......

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٢٦
٨٩٦
٧٠٥٠٩٧