كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

په‌یامێك بۆبه‌ئاگاهاتنه‌وه‌ى خه‌ڵكى موسڵمان له‌تێرِوانینیان به‌رامبه‌رژماره‌ (13)ى شوم وبه‌دبه‌خت..

ناو: 
مه‌لا عه‌لى عبدالله
شوێن: 
كوردستان - ...........
ئامۆژگاری: 

بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌‌وا ژماره‌ (13) ژماره‌یه‌كی شوم‌و خراپه‌ بیرۆكه‌یه‌كی پڕ‌وپوچ‌و بێ‌ بنه‌مایه‌، ئه‌‌و بیرۆكه‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ئاینی‌و زانستی‌و ڕاستی نیه‌، به‌داخه‌وه‌ زۆر شت له‌ناوكۆمه‌لگای جیهان به‌گشتی‌و خه‌ڵكی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی پێوه‌ سه‌رقال بووه‌، كه‌چی له‌پڕوپوچ‌و نه‌فامی‌و خورافیات، نه‌بێ‌ چیتر نی يه‌، وه‌ك (جادوو) (پشمین) له‌به‌ركردنی ڕه‌نگی ڕه‌ش بۆ پرسه‌، یان بانگ دانی مریشك وه‌ك كه‌له‌باب.. هتد.
شومی ژماره‌ (13) گه‌یشتیته‌ ئه‌و ئاسته‌ی زۆر له‌ ئوتێله‌كانی جیهان نهۆمی ژماره‌ 13یان نیه‌، به‌ڵكو له‌ نهۆمی ژماره‌ 12دا پاز ده‌ده‌ن بۆ ژماره‌ 14، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ژووره‌كانیش ژماره‌ 13 نه‌نوسراوه‌، هه‌روا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان له‌كاتی پێوانه‌ كردنی گه‌نم‌و جۆو شتی تر ئه‌سته‌مه‌ بڵێین 13، به‌ڵكو له‌ جیاتی ژماره‌ 13 زیاده‌ به‌كار دێنن، گه‌ر منالێك تۆزێ‌ بزێو بێ‌ یه‌كسه‌ر پێی ده‌ڵێن نێوچه‌وان 13، مۆری ژماره‌ سێزده‌ به‌ ناوچه‌وانی وه‌ده‌نێن، یان ئه‌گه‌ر رووداوێكی له‌ده‌ست قه‌وما پێی ده‌ڵێن نێوچه‌وانی 13یه‌، نان له‌ نێوچاوانی نیه‌، ئێ‌ باشه‌ بۆ چوارده‌ نیه‌؟ بۆ شومی ژماره‌ 13 به‌و مناڵه‌ به‌سته‌زمانه‌ وه‌ده‌نێن، هه‌ندێ‌ له‌ پسپۆران ده‌ڵێن له‌ وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌ ژماره‌ 13 به‌ لاو‌ شوم‌و نامۆ بووه‌، هه‌ر كاتێك له‌ كاتی ژماردن گه‌یشتبێته‌ ژماره‌ 13 یه‌كسه‌ر ترس لێی نیشتووه‌، هه‌ندێكی تر ده‌لێن بیرۆكه‌ی شوومی ژماره‌ 13 لای كاوره‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ئێواره‌ی عیسا‌و دوانزه‌ هاورێكه‌ی تێیدا كۆبوونه‌وه‌، كه‌ هه‌موویان 13 كه‌س بوون، وه‌ له‌به‌ر شوومی ژماره‌ 13 مه‌سیح له‌ دار درا، هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌ی 13 له‌ لای كاوره‌كان ژماره‌یه‌كی شوومه‌.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌ڵێن شوومی ژماره‌ 13 ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌فسانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیا، كه‌ تێیدا هاتووه‌، دوانزده‌ خواوه‌ند بانگ كران بۆ ئاهه‌نگی (فالهارا)پاشان خواوه‌ندی ئێش‌و ئازارو ناكۆكی كه‌ ناوی(لۆكس) بوو، به‌ زۆر خۆی كرد به‌ ژووره‌وه‌ به‌وی ڕا بوون به‌ 13 خواوه‌ند، له‌به‌ر شوومی ژماره‌كه‌ خۆشه‌ویسترین خواوه‌ند كه‌ ناوی (پولده‌ر) بوو كوژرا، بۆیه‌ ژماره‌ 13 ژماره‌یه‌كی شوم‌و به‌دیۆمه‌.
سه‌یر له‌وه‌ دایه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا، مرۆڤایه‌تی گه‌یشتیته‌ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتن، له‌زانست‌و زانیاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م، كه‌چی تاكو ئێستا بڕوای به‌خورافیات‌وشتی پڕوپوچ هه‌یه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌لێم، كات‌وساته‌كان هیچیان شوم‌و به‌دیۆم نینه‌، به‌ڵك‌وشومی له‌خراپه‌و تاوانی مرۆڤه‌كانه‌، ئه‌و هه‌م‌وكاره‌سات‌وڕوداوه‌ دڵ ته‌زێنانه‌ی ڕۆژانه‌ ڕوده‌ده‌ن، به‌هۆی خراپه‌‌و تاوان‌و سته‌م‌و سته‌می مرۆڤه‌وه‌یه‌، نه‌ك به‌هۆی شتی پڕوپوچ، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ) (30) سورة الشورى.
بۆیه‌ پێویسته‌ بڵێین مرۆڤی تاوان بارو سته‌مكار خۆی شوم‌و به‌دبه‌خته‌، بۆ خۆشی‌و بۆخه‌ڵكی تریش نه‌ك ژماره‌‌و شتی تر، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌ (وَإِن تُصِبْهُمْ حَسَنَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِ اللّهِ وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُواْ هَذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلًّ مِّنْ عِندِ اللّهِ فَمَا لِهَؤُلاء الْقَوْمِ لاَ يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا، مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولاً وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيدًا) النساء: 78_79 ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیمه‌ ده‌ڵێن ژماره‌ 13 ژماره‌یه‌كی پیرۆزه‌، نه‌وه‌ك ژماره‌یه‌كی شووم‌و به‌دیۆم‌و به‌دبه‌خت بێت، به‌ گوێره‌ی ئه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌ ووردی روونیان ده‌كه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ ئومێده‌ وارم كه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌هه‌ند وه‌ربگرن‌و به‌خێری خۆیان بۆ موسڵمانان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، بۆ نه‌هێشتنی شتی پڕوپوچ له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانداو نیشاندانی رێگای راست به‌ خه‌ڵك.
به‌لگه‌كانی پیرۆزی ژماره‌ 13
یه‌كه‌م: دوانزه‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌ له‌ دایك بوونه‌ خه‌ته‌نه‌ كراون، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ كه‌ 13مین پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بووه‌‌و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌.
دووه‌م: 312 پێغه‌مبه‌ر گه‌وره‌ترینی پێغه‌مبه ر‌انن و نێردراون بۆ سه‌ر گه‌لانی جیهان، پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ 313مین پێغه‌مبه‌ره(صلى الله عليه وسلم)
سێیه‌م: كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بۆ شاری مه‌دینه‌ له‌ ساڵی 13ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه‌.
چواره‌م: له‌كاتی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بۆ تائیف سێزده‌ شه‌و له‌ جوعرانه‌ مایه‌وه‌،وةك له‌ گێرانه‌وه‌یه‌كدا هاتووه‌،
پێنجه‌م: له‌ رۆژی هه‌ینی كاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ر مینبه‌ر بوو بۆ بازرگانی، دوعیه‌ی كه‌لبی گه‌یشته‌ ناو شاری مه‌دینه‌ ئا له‌و كاته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) جێ‌ هێشت‌و به‌ره‌و پیرو بازرگانه‌كه‌ ته‌نها دوازده‌ كه‌س ماوه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر، كه‌ ده‌كا 13 كه‌س. له‌و كاته‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ هاته‌ خواره‌وه‌، كه‌ ده‌فه‌رموێ‌ ( وَإِذَا رَأَوْا تِجَارَةً أَوْ لَهْوًا انفَضُّوا إِلَيْهَا وَتَرَكُوكَ قَائِمًا) الجمعة: 11.
شه‌شه‌م: كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)و یارانتی چوونه‌ غه‌زای به‌در به‌ پێغه‌مبه‌رةوة(صلى الله عليه وسلم) بوونه‌ 313 كه‌س،
بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بڵێین ژماره‌ 13 نه‌ك شوومه‌ به‌ڵكو پیرۆزترین ژماره‌یه‌، وه‌ك په‌ندی پێشینان ده‌ڵێ‌ی( ئه‌و كه‌سه‌ كه‌سه‌ ئه‌لفێكی به‌سه‌(،

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٩٧
١٤٣
٦٩٤٩٩٥