كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

وانه‌یه‌ك بۆهه‌مووئه‌وكه‌سانه‌ى قه‌ناعه‌تیان به‌سه‌ركه‌وتنه‌وله‌هه‌وڵدان بۆبه‌ده‌ستهێنانى ماندوونابن.

ناو: 
كاوه‌ محمد
شوێن: 
كوردستان - چم چماڵ
ئامۆژگاری: 

له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانى كۆڵۆمبیا خوێندكارێك پاش ئه‌وه‌ى ئاماده‌ى وانه‌ى بیركارى بوو،زۆرماندوو بوو،هه‌ربۆیه‌ له‌كۆتایى هۆڵه‌كه‌دا دانیشت وبه‌هێمنییه‌وه‌ خه‌وبردییه‌وه‌.
پاش ته‌واوبوونى وانه‌كه‌ به‌ده‌نگى قوتابییه‌كان وه‌خه‌به‌رهات،سه‌یرى بۆرده‌كه‌ى كرد بینى مامۆستا دووپرسیارى له‌سه‌ربۆرده‌كه‌ نووسیوه‌ ، به‌خێرایى هه‌ردووپرسیاره‌كه‌ى نووسییه‌وه‌وله‌هۆڵه‌كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ،گه‌رِایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌وده‌ستى كردبه‌بیركردنه‌وه‌ له‌شیكارى پرسیاره‌كان،به‌لاَم پرسیاره‌كان زۆرئه‌سته‌م بوون هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ چووه‌ كتێبخانه‌ى زانكۆكه‌وكتێبی پێویست وتایبه‌ت به‌وانه‌كه‌ى وه‌رگرت..
پاش چواررِۆژهه‌وڵ وماندووبوون توانى پرسیارى یه‌كه‌مى شیكاربكات ،له‌دڵى خۆیدا زۆرتورِه‌بووله‌مامۆستاكه‌ به‌هۆى پێدانى پرسیارى گرانى له‌وشێوه‌یه‌..
بۆوانه‌ى داهاتووى بیركارى خوێندكاره‌كه‌سه‌رى سورِما له‌وه‌ى كه‌بۆمامۆستاكه‌ داواى وه‌لاَمى پرسیاره‌كان ناكات..
چوو بۆلاى وپێى ووت : دكتۆر ته‌نهابۆشیكارى پرسیارى یه‌كه‌م چوار رِۆژى خایاندوله‌چوارپه‌رِه‌شدا شیكارمكردووه‌..
مامۆستاكه‌ سه‌رى سورِما له‌خوێندكاره‌كه‌وپێى ووت : به‌لاَم من هیچ ئه‌ركێكم به‌ئێوه‌ نه‌داوه‌...
ئه‌و دوو پرسیاره‌ش كه‌ نووسیبووم له‌سه‌ر بۆرده‌كه‌ئه‌وه‌نموونه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌بوون كه‌ تا ئێستاش زانست ده‌سته‌وسانه‌ له‌ شیكاركردنیان!!
واته‌ ته‌نانه‌ت زاناكانیش نه‌یانتووانیوه‌شیكاری بكه‌ن!!
ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌تێكی نه‌رێ نییه‌وای له‌زاناكانیش كردووه‌ ته‌نانه‌ت بیرله‌هه‌وڵدان بۆ شیكاری ئه‌و پرسیارانه‌ نه‌كه‌نه‌وه‌...
ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكاره‌به‌خه‌به‌ربووایه‌له‌كاتی باس كردنی ئه‌و نموونانه‌ گوێى له‌وته‌ی مامۆستاكه‌بووایه‌، بىَ گومان ئه‌ویش بیری له‌شیكاریان نه‌ده‌كرده‌وه‌...
هه‌تا ئێستاش وه‌لاَمی ئه‌و پرسیارانه‌به‌هه‌ر چوار په‌رِه‌كه‌وه‌له‌و زانكۆیه‌نمایش ده‌كرێت و ماوه‌.
له‌م به‌سه‌ر هاته‌وه‌ئه‌وه‌مان بۆرِوون ده‌بێته‌وه‌كه‌له‌ژیانی رِۆژانه‌ی هه‌موو یه‌كێكماندا چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كی نه‌رێی كه‌به‌مێشكماندا دێن ده‌یانكه‌ینه‌مه‌شخه‌ڵ بۆ شكست...
زۆرجار وشه‌ی ناتوانم، مه‌حاڵه‌، گرانه‌،...هتد، ده‌بیستین، ئه‌وانه‌ش هیچ نین جگه‌له‌بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی چه‌وت كه‌هیچ راستی یه‌ك نییه‌لێ یانه‌وه‌.
زۆرجار هه‌ر به‌و بیركردنه‌وانه‌به‌رنامه‌رِێژی له‌هزرو مێشكماندا ده‌چه‌سپێنین و له‌ داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌كانمان ئه‌نجامی به‌رنامه‌ رێژییه‌كه‌كه‌ده‌بینین و دووچاری ئه‌و رووداوانه‌ده‌بین كه‌كردبوومانه‌ته‌ ته‌وه‌ری بیركردنه‌وه‌كانمان...
گومانی تێدا نییه‌كه‌هه‌ركاتێك سه‌رده‌خه‌ینه‌سه‌ر سه‌رین چه‌ندین خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌به‌ مێشكماندا دێت، مه‌رج نییه‌ئه‌و بیركردنه‌وانه‌باش و ئه‌رێنی بن، هه‌ربۆیه‌كاتی پێش خه‌وتن بۆ بیركردنه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌كارناهێنین...
كه‌واته‌ پێویسته‌ هه‌ستین به‌دانانی به‌رنامه‌ی باش و دارِشتنی بیری باش له‌مێشكماندا به‌وه‌ى كه‌ئێمه‌ى مرۆڤ خواى گه‌وره‌گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی پێ به‌خشیوین كه‌ له‌رِێیه‌وه‌درك به‌شته‌كان ده‌كه‌ین و ده‌توانین به‌ دوای هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كاندا برِۆن و ده‌سته‌وسان نه‌بین له‌به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی بیركردنه‌وه‌چه‌وته‌كانمان و به‌رگری بكه‌ین و بيویست و هیممه‌تی به‌رزه‌وه‌ئه‌و قه‌ناعه‌تانه‌بشكێنین و به‌ره‌و لوتكه‌ هه‌نگاو بنێین...

مرۆڤى پشت به‌ستووبه‌خواى گه‌وره‌وگرتنه‌به‌رى هۆكاره‌كان ده‌توانێت به‌ئاسانى ده‌ست به‌ردارى بیركردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ ببیت وبه‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ئه‌رێ نییه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌رِ،ئه‌وكات به‌ئاسانى ده‌توانین وه‌لاَمى هه‌مووپرسیاره‌ ئه‌سته‌مه‌كان بده‌ینه‌وه‌...

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٧٨
١٦٢٩
٦٩٣٢٣٨