ئامۆژگارییه‌ك بۆ به‌رِۆژووانى مانگى رِه‌مه‌زان
الحمدلله وحده وصلاة وسلام على من لانبی بعده ...
موسڵمانانى ئازیز ..پێم خۆشه ئامۆژگارییه‌كتان پێشكه‌ش بكه‌م به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه وه‌ئامۆژگاریتان بكه‌م به‌وه‌ى كه هه‌وڵبده‌ن هه‌موو مانگى رِه‌مه‌زان به‌شێوه‌یه‌كى جوان ودروست به‌رِۆژوو ببن وخۆتان له‌ناشه‌رعى وسه‌رپێچى بپارێزن چونكه ئه‌گه‌ر واتانكرد ئه‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت كه:-
1- فرمانى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانت جێبه‌جىَ كردووه كه پێت ده‌فه‌رموىَ ({يا أیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلیْكُمُ الصيامُ كَمَا كُتِبَ عَلى الَّذینَ مِن قَبْلِكُمْ لعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} (183) سوره البقرة)،واتا (ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ئیمان وباوه‌رِتان هێناوه رِۆژووگرتنتان له‌سه‌رفه‌رزكرا هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رئوومه‌تانى پێش ئێوه‌ش فه‌رزكرا تا ته‌قواى خواى گه‌وره بكه‌ن)..
2- هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان لێت خۆش ده‌بێت هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى ((من صام رمضان إیماناً واحتساباً غفرله ماتقدم من ذنبه)) متفق علیه ، واتا ((هه‌ركه‌سێك مانگى رِه‌مه‌زان به‌رِۆژوو ببێت به‌ئیمانێكى به‌هێزو به‌ئومێدى وه‌رگرتنى پاداشت ئه‌وه خواى گه‌وره له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كانى رِابردووى خۆش ده‌بێت )).
3- پاداشتێكى زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنى هه‌روه‌ك له‌حه‌دیسێكی قودسیدا هاتووه كه‌خواى گه‌وره فه‌رموویه‌تى ((رِۆژوو بۆمنه وه‌هه‌رخۆشم پاداشتى ده‌ده‌مه‌وه))
4- بۆنى ده‌مت لاى خواى گه‌وره له‌میسك خوشتره وه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كى دروستداكه ئیمامى موسلیم وبوخارى رِیوایه‌تیان كردووه‌هاتووه ..
5- پارێزراوده‌بیت له‌دوزه‌خ به‌به‌ڵگه‌ى ((الصیام جنه یستجن العبد من النار))واتا((رِۆژوو قه‌ڵغانه‌و خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌پارێزىَ له‌ئاگر))
6- له‌قیامه‌تدا رِۆژوو شه‌فاعه‌تت بۆده‌كات هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا ئیمامى ئه‌حمه‌د رِیوایه‌تى كردووه (رواه احمد 6626)
7- ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاكانى به‌هه‌شت تایبه‌ته به‌رِۆژوه‌وانان و ناوى رِه‌یانه، هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كى دروستدا كه ئیمامى موسلیم وبوخارى رِیوایه‌تیان كردووه هاتووه.
سبحانك اللهم وبحمدك أشهدوا ان لااله الا انت استغفرك واتوب الیك