كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

په‌یامێك بۆئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت ژن بهێنن یان هه‌ركارێكى ترى خێر

ناو: 
تاژان صدرالدین
شوێن: 
كوردستان - چم چماڵ
ئامۆژگاری: 

بۆئه‌وه‌ى گومانت نه‌مێنێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌ڵی ده‌بژێری به‌هاوسه‌رى ژیانت...
به‌ڵێ به‌رِێزه‌كانم خوای گه‌وره‌ مروَڤی له‌دوو رِه‌گه‌ز (نێر,مێ) درووست كردووه‌ ,كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ,وه‌هه‌روه‌ها حیكمه‌ت تیایدا بوَبه‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی مروَڤه‌كان و بوونی سوَزو خوَشه‌ویستی یه‌ له‌نێوانیاندا ,هه‌روه‌ك خوای كاربه‌جێ ده‌فه‌رموێ {وَمِنْ آياتِهِ أنْ خَڵقَ لكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلیْهَا وَجَعَڵ بَیْنَكُم مَّوَدَّة‌ً وَرَحْمَةً إِنَّ فِی ذَلِكَ لآياتٍ لِّقَوْمٍ يتَفَكَّرُونَ }الروم21.واته‌ (یه‌كێك له‌نیشانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تانی درووستی كردووه‌ بوَ پیاوان,بوَئه‌وه‌ی ئافره‌ت ببێته‌ جێگه‌ی ئارامی بوَ پیاو,وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ (خوَشه‌ویستی+سوَز) بوَ یه‌ك بوونی فه‌راهه‌م هێناوه‌ له‌نێوان (ژن و مێرد)دا...)
حیكمه‌تێكی تر,بوَ درووستكردنی وه‌چه‌یه‌ له‌نێوان (ژن و مێرد)دا,خوَ ئه‌گه‌ر مروَڤه‌كان هه‌موویان هه‌ر نێر بوونایه‌ یان مێ ,بێزار ده‌بوون له‌میانه‌ی ژیانیان به‌یه‌كه‌وه‌ ,وه‌چه‌ له‌نێوانیاندا درووست نه‌ده‌بوو (هه‌موو مروَڤه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مردن)
بوَیه‌ به‌رِێزه‌كه‌م ئه‌گه‌ر بیرت له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ رِه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژێری و ژیانی هاوسه‌ری درووست بكه‌یت ,وه‌ ئه‌گه‌ربیرت له‌كه‌سێك كردوه‌ته‌وه‌ (بوَئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری درووست بكه‌یت له‌گه‌ڵیدا) به‌ڵام له‌ ( 100%) گومانه‌كانت نه‌رِه‌واوه‌ته‌وه‌ به‌رامبه‌ری ,ئه‌وا بوَ رِه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كانت ئه‌زانی چی ده‌كه‌ی؟ ئه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ كه‌بوَت باس ده‌كه‌م ,ئه‌ویش ئه‌نجامدانی (دوورِكات نوێژی داوای چاكه‌كردن له‌ خوای گه‌وره‌ ) (صلاة‌ الإستخارة) یه‌
جابری كورِی عه‌بدوڵا (رِه‌زای خوای لێ بێ) ده‌فه‌رموێ:پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) (صلاة‌ الإستخارة‌) ی فێر ده‌كردین كه‌ له‌هه‌موو كارێكدا ئه‌نجامی بده‌ین (به‌تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ گومانمان تیایدا هه‌یه‌) هه‌روه‌كو چوَن سوره‌تێكی قورئانی فێرده‌كردین و ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه‌ ویستی كارێك بكات , بادوو رِكات نوێژ بكات جگه‌ له‌فه‌رزه‌كان پاشان بپارشته‌وه‌و بڵێ( اللَّهُمَّ إِنِّی أَسْتَخِیرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِیمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلمُ وَلا أَعْلمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُیُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَیْرٌ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أَوْ قَالأ عَاجِلِ أَمْرِی وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِی وَيسِّرْهُ لِی ثمَّ بَارِكْ لِی فِیهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِی فِی دِینِی وَمَعَاشِی وَعَاقِبَة‌ِ أَمْرِی، أوْ قَال فِی عَاجِلِ أمْرِی وَآجِلِهِ، فَاصْرِفْهُ عَنِّی وَاصْرِفْنِی عَنْهُ وَاقْدُرْ لِي الْخَیْرَ حَیْث كَانَ ثمَّ أرْضِنِی به .) واته‌ (خوایه‌ من به‌زانستی خوَت داوای خێرو چاكه‌ت لێده‌كه‌م و داوای توانات لێده‌كه‌م به‌توانای خوَت ,وه‌ له‌ فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌كه‌م,به‌رِاستی توَ ده‌توانی و من ناتوانم توَ زانای و من نازانم توَ زانای نهێنی و غه‌یبه‌كانی,خوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ چاكه‌و خێری تێدایه‌ بوَ دینم و ژیانم و كوَتایی ته‌مه‌نم , ئه‌وا خوایه‌ به‌نسیبم بكه‌یت و ئاسانی بكه‌یت له‌سه‌رم و به‌ره‌كه‌تی تێبكه‌ بوَم,وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ خراپه‌ بوَدینم و ژیانم و كوَتایی ته‌مه‌نم ئه‌وا خوایه‌ لێم دوور بخه‌ره‌وه‌و منیش له‌و دوور بخه‌ره‌وه‌ وخێرو چاكه‌م به‌نسیب بكه‌ له‌هه‌ر شوێنێكه‌و پاشان ده‌روونم رِازی بكه‌ پێی.. )
بوَیه‌ هاورِێكه‌م پێت رِاده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكت ئاره‌زوو لێ یه‌ كه‌ئه‌نجامی بده‌یت به‌ڵام گومانت هه‌یه‌ له‌وه‌ى كه‌خێری تێدایه‌ بوَت یان شه‌رِو خراپه‌,ئه‌وا پێت ده‌ڵێم دوو رِكات (صلاة‌ الإستخارة) ئه‌نجام بده‌ ,به‌ڵام ئاگاداربه‌ بانوێژه‌كه‌ت مه‌رجه‌كانی نوێژى تێدابێت و خاشع و ملكه‌چ به‌ له‌نوێژه‌كه‌تدا بوَ خوای گه‌وره‌ پاشان بپارِێره‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ به‌و دوعایه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ نوسراوه‌,به‌دڵسوَزی داوا له‌خوای گه‌وره‌ بكه‌ كه‌بوَت رِوون بكاته‌وه‌ كه‌ئایا ئه‌و كاره‌ى كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ى خێری تێدایه‌ ...
شه‌رت نیه‌ ئه‌و كاره‌ی كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ى هه‌ڵبژاردنی رِه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت ,ئه‌گونجێ جه‌نابت ئاره‌زووت لێ بێ سه‌یاره‌یه‌ك بكرِی یان خانوویه‌ك یان ئاره‌زووی سه‌فه‌رێك ده‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ی یان هه‌ركارێكى دیكه‌ كه‌گومانت تیایدا هه‌یه‌ ,بوَهه‌موو ئه‌مانه‌ جه‌نابت ده‌توانی (صلاة‌ الإستخارة‌) ئه‌نجام بده‌ى,,
وه‌دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌په‌شیمان نابیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر (صلاة‌ الإستخارة) ئه‌نجام بده‌ی بوَ كاروباره‌كانت و داوا له‌خوای گه‌وره‌ بكه‌یت...وه‌خاڵێكی تر كه‌زوَر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رِاوێژ به‌برِواداران بكه‌ى (له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كانت ,به‌و كه‌سانه‌ی كه‌جێگای سیقه‌ن له‌لات,وه‌شاره‌زان له‌وبواره‌دا و به‌ومه‌رحه‌لانه‌دا تێ په‌رِیون) چونكه‌ خواى گه‌وره‌و كاربه‌جێ ده‌فه‌رموێ: {وَشَاوِرْهُمْ فِی الأمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلى اللّهِ إِنَّ اللّهَ یُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِینَ }آل عمران 159 واته‌(مشوَره‌ت و رِاوێژ به‌موسڵمانان بكه‌ له‌و كاره‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ بیكه‌ی ,ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت چه‌سپایت و دڵنیابوویت كه‌باشه‌ بوَت ئه‌وا پشت به‌خودا ببه‌سته‌,خوای كاربه‌جێ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوَش ده‌وێ كه‌پشتیان به‌خوا به‌ستووه‌..)

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٣٣
٩٠٣
٧٠٥١٠٤