كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

خۆشترین مژده‌ بۆتاوانبارترین كه‌س

ناو: 
صلاح فائق مردان
شوێن: 
كوردستان - چم چماڵ
ئامۆژگاری: 

خۆشترین مژده‌ بۆ تاوانبارترین كه‌س...
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت خواپه‌رستى ته‌نها بۆ خوا ناكه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت نوێژو رِۆژ وخێر وخێرات ناكه‌یت ...
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت قورئان ناخوێنیت و یادو زیكرى خالقى زه‌وى وئاسمان ناكه‌یت...
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گوێرِایه‌ڵى خواى گه‌وره‌و نێردراوه‌ دڵسۆزه‌كه‌ى ناكه‌یت...
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت زیناو داوێن پیسى ده‌كه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئاره‌ق ومشروباتى عه‌قڵ رِووخێن ده‌خۆیته‌وه‌ ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت دزی وناپاكى وغه‌ش وخیانه‌ت ده‌كه‌یت .....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت درۆده‌كه‌یت وبوهتان هه‌ڵده‌به‌ستیت وغه‌یبه‌تى هاورِێیانت ده‌كه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت جگه‌ره‌ ونێرگه‌له‌ ده‌خۆیت وتلیاك ده‌كێشیت .....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت فیتنه‌یى ودووزمانى وجاسوسى به‌سه‌ر هاورِێكانته‌وه‌ ده‌كه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گوێبیستى ئاوازى شه‌یتان ده‌بیت و ته‌ماشاى ئه‌فلامى بىَ رِه‌وشتى ده‌كه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت به‌نده‌ى پاره‌یت و ئه‌سیرى ده‌ستى حه‌زوئاره‌زوه‌كانتى .
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت پیاوكوژو سته‌مكارو نادادپه‌روه‌ریت ..
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئازارى دایك وباوكت ده‌ده‌یت و رِێزیان ناگریت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت گاڵته‌جارى و سوكایه‌تى به‌ خه‌ڵك وهاورِێكانت ده‌كه‌یت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت حه‌رام وریبا ده‌خۆیت ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت فیزوته‌كه‌بوور به‌سه‌ر خه‌ڵك وهاورِێكانتدا ده‌كه‌یت ...
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت یارمه‌تى وكۆمه‌كى هیچ كه‌سێك ناكه‌یت بۆ هیچ شتىَ....
• ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكیت ئه‌م تاوانانه‌و هه‌زاره‌ها تاوانی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌یت ....
وه‌ بێزاربوویته‌و خه‌فه‌تبارو دڵته‌نگیت به‌ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانانه‌وده‌ته‌وێت وازیان لىَ بهێنیت وخۆت ئاسوده‌بكه‌یت ورِێگه‌ى رِزگارى بدۆزیته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ ده‌رگاى لێخۆشبوونى خواى گه‌وره‌ هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌و پێشوازى له‌تاوانبارانى خۆشه‌ویست ده‌كات ،خواى گه‌وره‌ش به‌ڵێنى داوه‌ میوانه‌كانى خۆى ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بگه‌رِێنه‌وه‌ بۆ لاى نائومێدنه‌كات وخه‌لاَتى لىَ خۆشبوونیان پىَ ببه‌خشىَ ...هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت({وَإِنِّی لغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِل صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى} (82) سوره‌ گـه )واتا(من ده‌بوورم له‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كات وباوه‌رِده‌هێنێت وكرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام ده‌دات له‌وه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌رئه‌و ته‌وبه‌یه‌ى كه‌ كردوێتى)..هه‌ر خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت({قُلْ يا عِبَادِى الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلى أَنفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَة‌ِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يغْفِرُ الذُنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ } (53) سوره‌ الزمر)واتا(ئه‌ى موحه‌مه‌د:به‌به‌نده‌كانم بڵىَ :خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌ى به‌نده‌كانم ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ تاوان وسه‌رپێچى زۆرتان ئه‌نجام داوه‌وسته‌متان له‌نه‌فسى خۆتان كردووه‌ ،نائومێدمه‌بن له‌ رِه‌حم وسۆزو لێخۆشبوونى خوا ،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو تاوان وهه‌ڵه‌كانتان خۆش ده‌بێت ،بێگومان ئه‌و خودایه‌ زۆر لێبوورده‌وبه‌سۆزو میهره‌بانه‌)..ئای ئه‌مه‌ چى مژده‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ناوده‌ریاى گوناه وتاواندا غه‌رق بوونه‌وخه‌ریكه‌ ده‌خنكێن تیایدا ، ئاى چى خه‌لاَتێكه‌ بۆ كه‌سێك دیارى وه‌ربگرێت ، ئاى چى ده‌رمانێكه‌ بۆ كه‌سێك شیفاى بووێت ...
ده‌ى خوشكى ئازیز.. براى به‌رِێز..
په‌له‌بكه‌ بۆ گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاى خوا وبه‌رِاسته‌قینه‌یى په‌یمانى پێ بده‌ ،تا خواى گه‌وره‌ هه‌موو خراپه‌وتاوانه‌كانیشت بۆ بگۆرِێت به‌چاكه‌ ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌رِاستى بگه‌رِێیته‌وه‌ بۆلاى خوا ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو خراپه‌وتاوانه‌كانت بۆده‌گۆرِێت به‌چاكه‌و هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت({إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِل عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلئِكَ یُبَدِّلُ اللَّهُ سَیِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِیمًا} (70) سوره‌ الفرقان)واتا(ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن وپه‌شیمان ده‌بنه‌وه‌وئیمانى دامه‌زراو ده‌هێنن وكاروكرده‌وه‌ى چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ،ئه‌ ئه‌وانه‌ خواى گه‌وره‌ خراپه‌كانیان بۆ ده‌گۆرِێت به‌چاكه‌،وه‌ خودا هه‌میشه‌ لێخۆشبوو میهره‌بانه‌)... ئه‌گه‌ر به‌ قه‌باره‌ى هه‌موو دونیا تاوانت كردبێت ، به‌لاَم ویستى گه‌رِانه‌وه‌ت كرد بۆ لاى خوا و گه‌رِایته‌وه‌ بۆ لاى و تۆبه‌یه‌كى رِاسته‌قینه‌ت كرد ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ به‌قه‌باره‌ى دونیا چاكه‌ت بۆ ده‌نووسێت ...ده‌ى ئێستا چاوه‌رِوانى چى ده‌كه‌یت ...په‌له‌بكه‌و برِیاربده‌..
له‌كۆتایدا...
ئه‌ى تاوانبارترین كه‌س بێئاگامه‌به‌ له‌وخوایه‌ى كه‌ ته‌مه‌نى بۆ ژیانت داناوه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ناسه‌كانت ورِۆژه‌كانیشت ماوه‌ى داناوه‌....

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢١٤
١٧٦٥
٦٩٣٣٧٤