كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من ماوه‌یه‌كى زۆر نوێژم نه‌كردووه‌ به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ ى كات له‌مزگه‌وت نوێژه‌كانم ده‌كه‌م ئایا چى بكه‌م بۆ ئه‌و نوێژانه‌ى كه‌ نه‌مكردوون

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من ماوه‌یه‌كى زۆر نوێژم نه‌كردووه‌ به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ ى كات له‌مزگه‌وت نوێژه‌كانم ده‌كه‌م ئایا چى بكه‌م بۆ ئه‌و نوێژانه‌ى كه‌ نه‌مكردوون ئایا خودا له‌ گوناهم خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌م كردووه‌ یان قه‌رزه‌ له‌سه‌رم ده‌بىَ بیانگێرِمه‌وه‌؟

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم).
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌ك نوێژت نه‌كردووه‌ گومانى تیانیه‌ ته‌رك كردنى توێژ تاوانێكى گه‌وره‌یه‌ پێویست ده‌كات ته‌وبه‌ى لێبكه‌ى مادام شوكر بۆ خوا ده‌ڵێ ته‌وبه‌م كردوه‌و ئێستا نوێژه‌كانت به‌ باشى ده‌كه‌ى ئه‌وه‌ كارێكى زۆر چاكه‌ وه‌ سه‌باره‌ت به‌و نوێژانه‌ى كه‌ چواندوته‌ قه‌زاى مه‌كه‌وه‌ چونكه‌ كاتێك نوێژ قه‌زا ده‌كرێته‌وه‌ كاتێك مرۆڤ به‌ دوو هۆ چواندبێتى:
یه‌كه‌م: له‌ بیرو چوون
دووه‌م: خه‌وى به‌سه‌ر نوێژێك كه‌وتبێت.
به‌به‌ڵگه‌ى ئه‌م حه‌دیسه‌ى پێغه‌مبه‌ر () كه‌ ده‌فه‌رمووێت: مَنْ نَامَ عَنْ ێصلاة‌ٍ أَوْ نَسِيهَا ، فَلْیُصَلِّهَا إِذَا ذَكَرَهَا، وفی روایه‌ أخرى: فَلْیُصَلِّ إِذَا اسْتَیْقَظَ . رواه أبوداود والنسائی وابو یعلى وابن خزیمه‌ وصححه الألبانی
واته‌: هه‌كه‌سێك به‌سه‌ر نوێژێكا خه‌وى پێداكه‌وت یان بیرى چوو با ئه‌و كاته‌ بیكاته‌وه‌ كه‌ دێته‌وه‌ بیرى یان كه‌ به‌ خه‌به‌ر دێت.
به‌لاَم ئه‌مه‌ى تۆو سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌ك نوێژ ته‌رك ده‌كه‌ن و ده‌ى چوێنن به‌ ئه‌نقه‌سته‌ نه‌ بیرچوونه‌ نه‌خه‌و پیاكه‌وتنه‌ بۆیه‌ نابێت قه‌زاى كه‌یته‌وه‌ به‌لاَم تابۆت ده‌كرێت سوننه‌ته‌كان زیاد بكه‌، پێغه‌مبه‌ر -ێلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رمووێت: « إِنَّ أوَّڵ مَا یُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يوْمَ الْقِيامَه‌ِ صَلاَتُهُ فَإِنْ وُجِدَتْ تَامَّه‌ً كُتِبَتْ تَامَّه‌ً وَإِنْ كَانَ انْتَقَص مِنْهَا شَىْءٌ قَال انْظُرُوا هَلْ تَجِدُونَ لهُ مِنْ تَطوُّعٍ یُكَمِّلُ لهُ مَا ضیَّعَ مِنْ فَرِیضَة‌ٍ مِنْ تَطَوُّعِهِ ثُمَّ سَائِرُ الأَعْمَالِ تَجْرِى عَلى حَسَبِ ذَلِكَ ».رواه أبوداود والنسائی والترمذی وصححه الألبانی
واته‌: یه‌كه‌م شت كه‌ به‌نده‌كان له‌سه‌رى موحاسه‌به‌ ده‌كرێن له‌ رِۆژى قیامه‌ت نوێژه‌كانێتى، جا ئه‌گه‌ر ته‌ماشاكرا به‌ ته‌واوى ودرووستى ئه‌نجامى دابوو ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوى بۆى نوسراوه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌م وكورِیه‌كى هه‌بوو ده‌فه‌رمووێ: برِوانن بزانن نوێژى سوننه‌تى كردووه‌ تاكو كه‌م وكورِییه‌كانى ونوێژه‌ فه‌رزه‌له‌ده‌ستچووه‌كانى به‌ سوننه‌ته‌كانى بۆ پرِبكرێته‌وه‌، پاشان هه‌موو كرده‌وه‌كانى به‌و چه‌شنه‌ به‌رِێده‌كرێت.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٥٥
٢٤٢٩
٦٨٠١٥٩