كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

من كاتیك دور بووم له‌ خوا به‌رستى تۆزیك كاری ناشه‌رعیم كردوه‌ ئیستا وازم هیناوه‌ له‌و كارانه‌ وه‌ ته‌وبه‌م كردوه‌ ئایا ئیستا ده‌بی خوا لیم خۆش بیت

پرسیارەکە وەک خۆی: 

من كاتیك دور بووم له‌ خوا به‌رستى تۆزیك كاری ناشه‌رعیم كردوه‌ ئیستا وازم هیناوه‌ له‌و كارانه‌ وه‌ ته‌وبه‌م كردوه‌ ئایا ئیستا ده‌بی خوا لیم خۆش بیت جونكه‌ هه‌موو كات كوناحه‌كان دینه‌ به‌ر جاوم؟ئایا جی بكه‌م تا خوا لیم خۆش بیت له‌م تاوانانه‌.

وەڵام: 

الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم).
خۆشه‌ویسته‌كه‌م رِه‌حمى خودا زۆر گه‌وره‌یه‌ مادام ته‌وبه‌ت كردوه‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین ته‌وفیق و رِه‌حمى خوایه‌ به‌رامبه‌رت، له‌ هاوه‌لاَنیش هه‌بوو كه‌پێشتر تاوان و گوناهى زۆریان ئه‌نجام دابوو پاش ته‌وبه‌ كردنیان و موسڵمان بوونیانیش به‌رده‌وام لۆمه‌ى خۆیان ده‌كردو له‌ گوماندا بوون خۆت ئاسایی ده‌یان ووت ئاخۆ بڵى خودا لێم خۆش بوبێت؟ له‌وانه‌ ئه‌و حه‌دیسه‌ى كه‌: عَمْرِو بْنِ عَبَسَه‌َ بۆمان ده‌گێرِێته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: جَاءَ رَجُلٌ إِلى النَّبِىِّ -صلى الله علیه وسلم- شَیْخٌ كَبِیرٌ صدَّعِمُ عَلى عَصاً لهُ فَقَال يا رَسُول اللَّهِ إِنَّ لِى غَدَرَاتٍ وَفَجَرَاتٍ فَهَلْ یُغْفَرُ لِى قَال « أَلسْتَ تَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ ». قَال بَلى وَأَشْهَدُ أَنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ. قَال « قَدْ غُفِرَ لكَ غَدَرَاتُكَ وَفَجَرَاتُكَ ». رواه أحمد(19451) قال شعیب الأرنؤوط: حدیث صحیح بشواهد.
واته‌: پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن كه‌ خۆى دابوو به‌سه‌ر گۆچانێكدا هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)من كه‌سێكم گوناه و تاوان و غه‌درم زۆره‌ ئایه‌ خودا لێم خۆش ئه‌بێت؟ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: ((ئایه‌ تۆ شایه‌تیت نه‌داوه‌ به‌وه‌ى هیچ خودایه‌ك نییه‌ به‌حه‌ق بپه‌رسترێت جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌؟)) وتى: به‌ڵىَ وه‌ شاهێدى ده‌ده‌م كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌رى خواى، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ((ده‌ دڵنیابه‌ كه‌ خودا له‌ گوناه و تاوان و غه‌دره‌كانت خۆشبووه‌)). وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند وه‌ عومه‌رى كورِى خه‌تاب بۆمان ده‌گیرَێته‌وه‌:
[قُلْ يا عِبَادِي الَّذِینَ أَسْرَفُوا عَلى أَنْفُسِهِمْ لاا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَة‌ِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِیعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ]
واته‌: بڵى : ئه‌ى به‌نده‌كانى من ئه‌وانه‌تان كه‌ ئیسرِاف و سته‌متان له‌ خۆتان كردووه‌، له‌ رِه‌حمه‌تى خوا بى هیوا مه‌بن به‌وه‌ى بڵێن گوناه و تاوانمان زۆره‌ خودا قه‌ت لێمان خۆش نابێ، به‌رِاستى خوا له‌ هه‌موو گوناهى خۆش ده‌بى، به‌رِاستى هه‌ر ئه‌وه‌ غه‌فورِ و رِه‌حیمه‌.
جاخۆشه‌ویسته‌كه‌م تۆ چه‌ند گوناه و تاوانی گه‌وره‌ت كردبێت مادام ته‌وبه‌ت كردوه‌ به‌ مه‌رجێك ته‌وبه‌كه‌ت رِاست گوایانه‌ بێت په‌شیمان بیت له‌وانه‌ى كردوته‌ و جارێكى نه‌گه‌رێیته‌وه‌ سه‌رى كرده‌وه‌ى باش زیاد بكه‌یت وبی پۆشیت بۆخۆت وباسیان نه‌كه‌ى دڵنیابه‌ خودا لێت خۆش ده‌بێت، وه‌ خواى گه‌وره‌ له‌و حه‌دیسه‌ قودسیه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم)له‌ خواى گه‌وره‌وه‌ ده‌یگێرِێته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: « يا ابْنَ آدَمَ إِنَّكَ لوْ أتَیْتَنِى بِقُرَابِ الأَرْضِ خَطَايا ثمَّ لقِیتَنِى لاَ تُشْرِكُ بِى شَیْئًا لأتَیْتُكَ بِقُرَابِهَا مَغْفِرَه‌ً ». روا ه مسلم
واته‌: ئه‌ى ئاده‌میزاد گه‌ر تۆ بێیت بۆ لام به‌ بارستاى گۆى زه‌وى گوناهت كردبێت پاشان بگه‌یته‌ لیقام به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریكت بۆم قه‌رار نه‌دابێت ئه‌وه‌ به‌ بارستایى زه‌وى لێ خۆشبونت پێ ئه‌به‌خشم.
خوداى گه‌وره‌ له‌ من و تۆو سه‌رجه‌م تۆبه‌ كاران خۆشبێت ئامین.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٣
١١٠٥
٦٨٢٦٧٩