كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا یه‌كه‌م شه‌وى زاوایى چۆن ده‌ستپێ بكه‌ین؟ واتا (هه‌نگاوه‌ شه‌رعییه‌كان )كامانه‌ن كه‌ بیگرینه‌ به‌ربۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دروست كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌توو شه‌رعى بێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

السلام علیكم
ئایا یه‌كه‌م شه‌وى زاوایى چۆن ده‌ستپێ بكه‌ین؟ واتا (هه‌نگاوه‌ شه‌رعییه‌كان )كامانه‌ن كه‌ بیگرینه‌ به‌ربۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى دروست كاره‌كه‌مان سه‌ركه‌توو شه‌رعى بێت ؟

وەڵام: 

وعلیك السلام ...
الحمد لله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم).
به‌رِێزه‌كه‌م ئامۆژگاریت ده‌كه‌م به‌ خوێندنه‌وه‌ى كتابى (آداب الزفاف)ى شێخ ئه‌لبانى (رِه‌حمه‌تى خواى لىَ بێت) كه‌زۆربه‌شێوه‌یه‌كى جوان وه‌لاَمى ئه‌م پرسیاره‌ى به‌رِێزتانى تێدایه‌ ، به‌لاَم به‌ كورتى شتێك بۆ تۆو سه‌رجه‌م خوێنه‌ه‌رانى خۆشه‌ویست باس ده‌كه‌ین:
1- سوننه‌ته‌ پیاو مولاته‌فه‌ى كچه‌كه‌ بكات به‌وه‌ى شرینیه‌كى پێشكه‌ش كات یاخود شه‌ربه‌تى پێشكه‌ش كات .
2- سوننه‌ته‌ كورِه‌كه‌ ده‌س بخاته‌ سه‌ر ناوچه‌وانى كچه‌كه‌و (بسم الله) بكات و داواى به‌ره‌كه‌ت بكات و ئه‌م دووعایه‌ بخوێنێت: ((اللهم إنی أسألك من خیرها وخیر ما جبلتها علیه وأعوذ بك من شرها وشر ما جبلتها علیه)).
3- سوننه‌ته‌ دوو ركات نوێژ بكه‌ن پێكه‌وه‌ بكه‌ن پاشان ئه‌م دووعایه‌ بخوێنه‌: : [اللهم بارك لی فی أهلی وبارك لهم فِیَّ اللهم اجمع بیننا ما جمعت بخیر وفرق بیننا إذا فرقت إلى خیر ]
4- سوننه‌ته‌ له‌ كاتى جووت بون(جماع) ئه‌م دووعایه‌ پیاوه‌كه‌ بی خوێنێت: ( بسم الله اللهم جنبنا الشیطان وجنب الشیطان ما رزقتنا ) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دووعایه‌ بخوێنێت گه‌ر خودا منداڵێكى پێ به‌خشیتن قه‌ت شه‌یتان ناتوانى زیانی پێ بگه‌یه‌نێت) أخرجه البخاری وبقیه‌ أصحاب السنن إلا النسائی، بۆ ئاگادارى ئه‌م سوننه‌ته‌ هه‌ر بۆ شه‌وى زاوایی نیه‌ به‌ڵكو بۆ هه‌مو جارێكه‌.
5- چۆنێتى چوونه‌ لاى خێزان(چۆنێتى جیماع كردن): درووسته‌ بۆ پیاو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بچێته‌ لاى خێزانى به‌لاَم به‌ مه‌رجێك له‌ پێشه‌وه‌ بێت خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ]، واته‌: خێزانه‌كانت(له‌ پاكیدا) جێگه‌ى كێلگه‌ن بۆ ئێوه‌ كه‌ وابوو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێتان خۆشه‌ بچنه‌ لایان به‌ مه‌رجێك له‌ شوێنه‌ شه‌رعیه‌كه‌وه‌ بى.
6- وه‌ خۆت بپارێزه‌ له‌وه‌ى بچیته‌ لاى خێزانت له‌ پاشه‌وه‌ ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: [ من أتى حائضا أو امرآه‌ فی دبرها أو كاهنا فصدقه بما یقول فقد كفر بما أنزل على محمد ]رواه أصحاب السنن وهو صحیح .
7- وه‌ خۆت بپارێزه‌ له‌وه‌ى بچیته‌ لاى خێزانت له‌ كاتى سوورِى مانگانه‌(حه‌یز) ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [وَيسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِیضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِی الْمَحِیض وَلا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِینَ] ، واته‌: سه‌باره‌ت به‌ (بى نوێژى) حه‌یز له‌تۆ ئه‌پرسن، بڵى ئه‌و خوێنه‌ زیاناوى و ده‌ردو پیسه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌كاتى (بى نوێژى) دا له‌ ژنان دوور بگرن و مه‌چنه‌ لایان و نزیكیان مه‌كه‌ون، تا پاك ئه‌بنه‌وه‌ جا ئه‌گه‌ر پاك بوونه‌وه‌ (خۆیان شوت) به‌و جۆره‌ى كه‌ خوا فه‌رمانى داوه‌ ده‌سیان له‌گه‌ل تێكه‌ل بكه‌ن، به‌رِاستى خوا تۆبه‌كارانى خۆش ده‌وى و هه‌روه‌ها پاكانیشى خۆش ده‌وى).
8- سوننه‌ته‌ له‌ نێوان هه‌ر جیماعێك ده‌س نوێژ بگرى به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م حه‌دیسه‌: ( إذا أتى أحدكم أهله ثم أراد أن یعود فلیتوضأ [ بینهما وضوءاً ] وفی روایه‌ : وضوءه للصلاة‌ ) [ فإنه أنشط فی العود ]. أخرجه مسلم وابن أبی شیبه‌ فی " المصنف " وأحمد وأبو نعیم والزیاده‌ له وغیرهم من حدیث ابی سعید الخدری
9- واته‌: (هه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ چۆیه‌ لاى خێزانى پاشان ویستى دوو باره‌ بچێته‌وه‌ لاى با ده‌س نوێژ بشوات [له‌ نێوانیان] وه‌ له‌ریوایه‌تێكى تردا: ده‌س نوێژ بشوات هه‌ر وه‌ك چۆن ده‌س نوێژ ده‌شوات بۆ نوێژ [چونكه‌ چالاكى ده‌كاته‌وه‌ بۆ دوو باره‌كه‌ى])
10- بۆ دوو باره‌ كردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر غوسڵ ده‌ركات باشتره‌ به‌ به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى أبی رافع أن النبی صلى الله علیه وسلم طاف ذات یوم على نسائه یغتسل عند هذه وعند هذه قال : فقلت له : یا رسول الله ألا تجعله غسلا واحدا ؟ قال : ( هذا أزكى وأطیب وأطهر ] رواه أبو داود والنسائی فی " عشره‌ النساء " والطبرانی وأبو نعیم فی " الطب " بسند حسن، حسنه الألبانی
11- خۆ شوشتنى ژن و پیاو پێكه‌وه‌ وه‌ ئه‌مه‌ سوننه‌ته‌ با یه‌كترى ببینن به‌ به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌ رضی الله عنها قالت : ( كنت اغتسل أنا ورسول الله صلى الله علیه وسلم من إناء بینی وبینه واحد [ تختلف أیدینا فیه ] فیبادرنی حتى أقول : دع لی دع لی قالت : وهما جنبان ] رواه البخاری ومسلم وابو عوانه‌ فی " صحاحهم " والسیاق لمسلم والزیاده‌ له وللبخای فی روایه‌ وترجم له ب " باب غسل الرجل مع امرآته"
12- سوننه‌ته‌ پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وی ده‌س نوێژ بشۆن به‌ به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌ رضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أراد أن [ یأكل أو ] ینام وهو جنب غسل فرجه وتوضأ وضوءه للصلاة‌ ) أخرجه البخاری ومسلم وأبو عوانه‌ فی " صحاحهم "
13- وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ى توانى ده‌س نوێژ بشۆن هه‌ندىَ جار ئه‌توانن ته‌یموم بكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ى حه‌دیسى عائشه‌ رضی الله عنها قالت : ( كان رسول الله صلى الله علیه وسلم إذا أجنب فأراد أن ینام توضأ أو تیمم. رواه البیهقی من طریق عثام بن علی عن هشام عن أبیه عنها . قال الحافظ فی " الفتح " : " إسناده حسن " والله اعلم.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٤٥
١٦٩٦
٦٩٣٣٠٥