كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

ئایا له‌ ئیسلامدا جائزه‌ ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی مال ئیش بكات؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا له‌ ئیسلامدا جائزه‌ ئافره‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی مال ئیش بكات؟
ئه‌كه‌ر جائزه‌ به‌لگه‌ جىیه‌؟ وه‌ئه‌گه‌ر جائز نىیه‌و حه‌رامه‌ له‌ به‌ر جی وه‌ به‌لگه‌ جىیه‌؟ ئه‌ی ئافره‌ت ده‌توانێت پیشه‌ی دكتوری بكات ؟ یا ئه‌ندازیاری بكات یان ماموستایه‌تی بكات ؟
یعنی چ ئیشێك یان پیشه‌یه‌ك جائیزه‌ ئافره‌ت بیكات وه‌چ ئیش و پیشه‌یه‌ك حه‌رامه‌و نابێت بیكات به‌لام تكا ده‌كه‌م به‌ ووردى و به‌لگه‌ی ته‌واو بۆمان روون بكه‌نه‌وه‌ جونكه‌ ئه‌كه‌ر حه‌رام بێت و جائیز نه‌بێت له‌ ئیسلام رێكه‌ناده‌م خێزانه‌كه‌م ئیش بكات..

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة‌ والسلام على رسول الله (صلى الله علیه وسلم).
گومانى تێدا نیه‌ ئاینى ئیسلامى پیرۆز رێزیكى گه‌وره‌ى له‌ ئافره‌تان گرتووه‌ وه‌ هه‌موو كارێكى كردووه‌ بۆ خاتر پاراستنى رِێزو حورمه‌ت و شه‌ره‌ف وكه‌رامه‌تى له‌ گورگه‌ برسێكانى ئینسان، وه‌ مافه‌كانى پاراستووه‌ وه‌پله‌ى پێ به‌خشیووه‌، وه‌ كردوێتى به‌ شه‌ریكى نێر له‌ میراتدا وه‌ پرس پێكردنی و وه‌رگرتنى رِاوبۆچوونى واجب كردووه‌و له‌ به‌شوودانى وه‌ ته‌واوى ته‌صه‌رِوفى پێ دراوه‌و له‌ ماڵى خۆى، وه‌ مافێكى زۆرى دانه‌وه‌ له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى، وه‌ واجبی كردوه‌ له‌سه‌ر باوك و نزیكه‌كانى كه‌ مه‌سروفی بكه‌ن گه‌ر پێویستى بوو، وه‌ حیجابى له‌سه‌ر فه‌رزكردوه‌ بۆ پاراستنى له‌ چاوى بێگانه‌ تاوه‌كو نه‌بێته‌ كالاَیه‌كى بێ نرخ هه‌موو كه‌سێك ته‌مه‌توعی پێبكات، خواى گه‌وره‌ له‌ سورِه‌تى[الاحزاب]: [وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَاعًا فَاسْأَلُوهُنَّ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ ذَلِكُمْ أطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ ]‌ ،
وقال سبحانه فی السوره‌ المذكوره‌ : [يا أیُّهَا النَّبِیُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِینَ یُدْنِینَ عَلیْهِنَّ مِنْ جَلابِیبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أنْ یُعْرَفْنَ فَلا یُؤْذَیْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِیمًا]
وقال تعالى فی سوره‌ النور : [قُلْ لِلْمُ}مِنِینَ يغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِیرٌ بِمَا يصْنَعُونَ * وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يغْضُضْنَ مِنْ أبْصارِهِنَّ وَيحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا مَا ظهَرَ مِنْهَا وَلْيضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلى جُیُوبِهِنَّ وَلا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولتِهِنَّ اَوْ آبَائِهِنَّ اَوْ آبَاءِ بُعُولتِهِنَّ] ‌ . .
سه‌رجه‌م ئه‌م ئایه‌تانه‌ ئاماژه‌ به‌ واجبێتى حیجاب ده‌كه‌ن، گومانیشى تێدا نیه‌ حیجاب بۆ پاراستنى ئافره‌تانى موسڵمانه‌ له‌ خه‌ڵكى بێگانه‌، وه‌ گومانیشى تێدا نیه‌ ئافره‌تان له‌ گۆرِه‌پانى كار ده‌ر ده‌كه‌ون، ئه‌صل له‌ كاركردن چۆن بۆ پیاوان درووسته‌ به‌ هه‌مان شت بۆ ئافره‌تان دروسته‌ به‌لاَم به‌مه‌رجێك له‌ فیتنه‌ پارێزراوبن ، وه‌ ئافره‌تان له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ گه‌ڵ هاوه‌لاَن ده‌رئه‌چون یارمه‌تى پیاوانیان ده‌دا وته‌داوى بریندارانیان ده‌كرد، وه‌گومانى تیانیه‌ ئافره‌تانیش وه‌ك پیاوان نه‌خۆش ده‌كه‌ون و پێویستیان به‌ دكتۆر ده‌بێت ئه‌گه‌ر رِێگه‌ له‌ هه‌موو ئافره‌تانمان بگرین دكتۆرى ئافره‌تمان نه‌بێت كێ چاره‌سه‌رى ئافره‌تانمان بكات بیان خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ست پیاو؟
له‌ پرۆسه‌ى خوێندن ئافره‌تانمان مامۆستاى پیاو ده‌رسیان پێبڵى؟
بۆیه‌ زانایان به‌ رِه‌هاىى حه‌رامیان نه‌كردووه‌ دروسته‌ ئافره‌تانمان بخوێنن وكاربكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئافره‌تان و مه‌حره‌مى خۆیان بێ تێكه‌ڵى گه‌ر خێزانت دكتۆربێت له‌ به‌شێك تایبه‌ت بێت به‌ ئافره‌تان كارێكى باشه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستابێت له‌ مه‌كته‌بێكى كچان كارێكى باشه‌، ئه‌مما ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ ئافره‌تان ده‌یكه‌ن له‌وه‌ى خۆیان به‌ جوانترین شێوه‌ ده‌رِازێننه‌وه‌و قاچ وده‌س و باڵ وسنگ و مل و گشت گیانیان رِووته‌ به‌رِاستى ئه‌مه‌ كارێكى حه‌رامه‌و جائیز نیه‌ هۆكارن بۆ فیتنه‌و له‌ خشته‌ بردنى ده‌یان گه‌نج خودا بمان پارێزێت..بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ بن ونه‌گه‌رِێنه‌وه‌ بۆلاى خواو به‌رده‌وام بن له‌ بلاَوكردنه‌وه‌ى فیتنه‌و ئاشوب وخه‌ڵكى وموسڵمانان تووشى تاوان وسه‌رپێچى خوا بكه‌ن ئه‌وه‌ هیچ ئیشێكیان بۆدروست نییه‌...والله اعلم

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

١٥٤٩
٢٤٢٣
٦٨٠١٥٣