كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

به‌ریزان بوخته‌ى غوسل ده‌ركردنى من ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌بونه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌نجم هه‌ندى جار له‌ حمام ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م باشان میز ده‌كه‌م دواتر خوم ده‌شوم

پرسیارەکە وەک خۆی: 

به‌ریزان بوخته‌ى غوسل ده‌ركردنى من ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تا به‌بونه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌نجم هه‌ندى جار له‌ حمام ده‌سبه‌ر ده‌كه‌م باشان میز ده‌كه‌م دواتر خوم ده‌شوم دواى ئه‌وه‌ى دلنیابوم له‌وه‌ى كه‌ لینجى ناو زه‌كه‌رم بام بوه‌ته‌وه‌ باشان تارات ده‌كرم ئه‌وه‌ ده‌ست نویز ده‌كرم دوباره‌ خوم ده‌شوم دواى خوشوردن بى ئه‌وه‌ى ده‌ستم به‌ر زه‌كه‌رم بكه‌وى عوسلى له‌شم ده‌ر ده‌كه‌م وه‌ خوم له‌به‌ر ده‌كه‌م نویز به‌و ده‌ست نویزه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م / ئه‌مه‌ى وتم كارى منه‌ ئیتر نازانم تا جه‌ند دروسته‌ وه‌ تاجه‌ند كوناح بارده‌بم تكایه‌ وه‌لامى دروستم بده‌نه‌وه‌
انشالله‌ خوا باداشتى خیرتان بداته‌وه‌.

وەڵام: 

الحمدلله والصلاة‌ والسلام على رسول الله صلى الله علیه وآله وسلم
به‌رِێزه‌كه‌م جگه‌ له‌كاری یه‌كه‌مت كه‌ كارێكى ناپه‌سه‌ندو ناشه‌رعى و حه‌رامه‌ هه‌موو ئه‌وانى ترت له‌ جێگاى خۆیه‌تى بۆیه‌ من ده‌ڵێم براكه‌م واز له‌و كاره‌ چه‌په‌ڵه‌ بێنه‌ له‌ئه‌و حه‌رامه‌ خۆت بپارێزه‌ ، رِێگاى شه‌یتانه‌ بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانى خۆت بۆیه‌ باسى مه‌كه‌و ته‌ركى بكه‌ به‌ ده‌قى قورئان تۆ سنوره‌كانى خوداد به‌زاندوه‌و خۆت توشى حه‌رام كردوه‌ خواى گه‌ور ده‌فه‌رمووێت: [وَالَّذِینَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلى أزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلكَتْ أَیْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَیْرُ مَلُومِینَ (6) فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاءَ ذلِكَ فَأُولئِكَ هُمُ الْعَادُونَ (7)]، واته‌: له‌ سیفاتى ئه‌و ئیماندارانه‌ى سه‌رفرازده‌بن: ئه‌وانه‌ن كه‌ پارێزه‌رى داوێن و پاكى خۆیانن [5] مه‌گه‌ر له‌گه‌ل ژنانى خۆیان یا كه‌نیزه‌كانیان, جا بي گومان (له‌ئه‌مه‌) لۆمه‌ ناكرێن [6] جا هه‌ركه‌س بێجگه‌ له‌مانه‌ (له‌و دوو تاقمه‌) ده‌س تێكه‌ڵا بكا, جا ئه‌مانه‌ ده‌س درێژكه‌رن.
كه‌واته‌ به‌ ده‌ستى خۆت كاتێك ئاو ده‌هێنیته‌وه‌ ئه‌وا ته‌عداو ده‌س درێژیت كردوه‌ له‌ سنووره‌كانى خودا. خودا هه‌مومان پاك بكاته‌وه‌.

بةريز/ م.كامران خاليد وةلامى داوةتةوه ... ز.م. 07701495535

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٤٩
٥٧٥
٦٩٢١٨٤