ئه‌وكه‌سانه‌ى كه گیرۆده‌ن به‌خواردنه‌وه‌ى ئاره‌قه‌وه‌ونازانن چى حوكم وزیانێكى هه‌یه.
الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد(صلى الله علیه وسلم) وعلى اله وصحبه اجمعین.أما بعد
موسڵمانانى خۆشه‌ویست له‌پێشدا بائه‌وه بزانین كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت( یاأیها الذین أمنوا إنما الخمر المیسروالانصاب والأزلام رجس من عمل الشیطان فاجتنبوه لعلكم تفلحون ) المائده9 ، واته(ئه‌ى ئیمانداران بىَ گومان ئاره‌ق ومه‌ى وقومارو جۆره‌كانى وبت په‌رستى ویانسیب وزار له‌كاروكرده‌وه‌ى شه‌یتانن، ئێوه ده‌ستى لێ هه‌ڵبگرن ولىَى دووربكه‌ونه‌وه‌بۆئه‌وه‌ى سه‌رفرازببن)،جاخواى گه‌وره‌لێره‌دا(مه‌ى)و(بتپه‌رستى)به‌یه‌كه‌وه ناوبردووه، وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى(من مات مدمن خمر لقى الله وهوكعابد وثن). رواه الطبرانى 12/45 وهوفى صحیح الجامع(6525)، واته(هه‌ركه‌سێك به ئاڵوده‌بوون به‌ئاره‌ق خواردنه‌وه‌بمرێت ئه‌واكاتێك ده‌گات به‌خواى گه‌وره‌له‌رِۆژى قیامه‌تدا وه‌ك بتپه‌رست حسابى بۆده‌كرێت،جابرcده‌گێرێته‌وه‌له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(إن على الله عزوجل عهدا لمن یشرب المسكرأن یسقیه من طینه الخبال) رواه مسلم.
واته(خواى گه‌وره په‌یمانى له‌سه‌ر خوَى داناوه كه هه‌ركه‌سێك ماده‌ى سه‌رخوَشكه‌ر بخواته‌وه‌كه‌واله‌دوارِوَژدا(طینه‌الخبال)ى ده‌رخواردبدات وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا (صلى الله علیه وسلم)(طینه الخبال)چیه؟فه‌رمووى(عرق أهل النار أوعصاره‌أهل النار). واته:ئاره‌ق یان كێم وزووخاوى لاشه‌ى ئه‌هلى دوَزه‌خ.
جادوژمنانى خوا بوَزیاترگه‌رم كردنى بازارِى ئه‌م كاره پیسه چه‌ندان جوَروناوى بریقه داریان داهێناوه بوَىوه‌ك؛بیره-ویسكى-ئاره‌ق؛وه‌جوَره‌كانیان؛فودكا-شمبانیا-ل ل-المسیح-....هتد؛وه‌ناوىده‌به‌نبه(المشروبات الروحیه)واته:خواردنه‌وه‌ى گیانى ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى راستگوَیى پێغه‌مبه‌ر ى خوایه(صلى الله علیه وسلم) ده‌رده‌خات كه‌ده‌فه‌رموێت(لیشربن الناس من امتى الخمر یسمونها بغیرإسمها)رواه الامام احمد5/342 وهوفى صحیح الجامع(5453).
واته(چه‌ند كه‌سانێك له ئومه‌ته‌كه‌ى مندا ده‌رده‌كه‌ون ئاره‌قده‌خوَنه‌وه به‌ناوى تر ناوى ده‌نێن.به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) رِێگه‌ى ئه‌م فێڵه‌شى له‌خه‌ڵكى گرتووه‌وفه‌رموویه‌تى :- (كل مسكر خمر وكل مسكرحرام) رواه مسلم3/1587. واته(هه‌مووسه‌رخوَشكه‌رێك(ئاره‌ق)ه وه‌هه‌موو سه‌رخوَشكه‌رێك حه‌رامه.جائیتر هه‌رشتێك هوَش وژیرى لابه‌رێت ومروَڤ مه‌ست بكات حه‌رامه،كه‌مى وزوَرى ئه‌گه‌ر چى دڵوَپێكیش بێت جاله شێوه‌ى ئاو و خواردنه‌وه‌دا بێت یان شروب یان حه‌ب یان توَز یان شتى تر.......
چونكه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(ماأسكركثیره فقلییله حرام) رواه ابوداود(3681). واته: (هه‌رشتێك زوَره‌كه‌ى سه‌رخۆشكه‌ربێت وحه‌رام بێت ئه‌وا كه‌مه‌كه‌شى حه‌رامه.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى جێى سه‌رسورمانه هه‌ندێك كه‌سى نه‌فام به‌بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌ندىَ جوَرى ئاره‌ق ومه‌ى چاره‌سه‌ره بوَهه‌ندىَ نه‌خوَشى وه‌ك به‌ردى گورچیله‌و شتى تروبه‌م به‌هانه‌یه‌وه حه‌ڵاڵى ده‌كه‌ن. پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویه‌تى(لیكونن من امتى اقوام یستحلون الحر والحریروالخمر والمعازف......) رواه البخارى. واته(له‌ناو ئومه‌ته‌كه‌ى مندا كه‌سانێك په‌یدا ده‌بن(زیناوداوێن پیسى)و(ئاوریشم)و(مه‌ى)و(ئامێره‌كانى مۆسیقا حه‌ڵاڵده‌كه‌ن).
وائیلى كورِى حجره‌ده‌فه‌رموێت: طارقى كورِى سویدى الحضرى پرسیارى له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)كردده‌رباره‌ى(مه‌ى)بكرێته‌ناو ده‌رمانه‌وه‌بۆچاره‌سه‌ركردن،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)فه‌رموویى (إنها دا‌ء ولیست بدواء).واته:مه‌ى ده‌رد ونه‌خۆشیه‌وده‌رمان نییه.
اخرجه مسلم فى صحیحه والترمذى وابن ماجه.
به‌ڵام پێویسته بزانرێت كه‌هیچ كاتێك خواى گه‌وره شیفاى له‌شته حه‌رام كراوه‌كاندا دانه‌ناوه چونكه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(إن الله لم یجعل شیفاؤكم فى ماحرم علیكم) رواه البخارى. واته(به‌راستى خواى گه‌وره چاره‌سه‌رتانى له‌و شتانه‌دا دانه‌ناوه‌كه‌له سه‌رتانى حه‌رام كردووه).
شه‌رعى خواى گه‌وره سزاى توندى داناوه‌بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌م مادانه ده‌خواته‌وه به‌ئه‌نقه‌ست.پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(إن من شرب الخمر فأجلدوه فإن عادَ فی الرابعه فاقتلوه) رواه الترمذى والنسائی وغیرهاوله طرق وأسانید كلها صحیح.
واته( هه‌ركه‌سێك مه‌ى خوارده‌وه ئه‌وا دارى حه‌دى لێبده‌ن،جائه‌گه‌رچواره‌م جار گه‌رایه‌وه سه‌رى و خواردیه‌وه ئه‌وابیكوژن(دیاره ئه‌مه‌ش كارى خه‌لیفه‌وكاربه‌ده‌ستى موسڵمانه‌ونابێت هه‌ركه‌س هه‌ڵبسێت بیكوژێت له‌خۆیه‌وه).پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت(مَن شَرِبَ الخَمر وسكرلم تُقبل له‌ُ صلاة اربعین صباحا،وإن مات دخل النار،فان تاب تاب الله علیه،وإن عادَ فشرب فسكر لم تقبل له صلاة اربعین صباحاً، فان مات دخل النار،فان تاب تاب اللله علیه، وإن عادَ فشر فسكر لم تقبل له صلاة اربعین صباحاً،فإن مات دخل النار،فإن تاب تاب الله علیه، وإن عادَكان حقا على الله أن یسقیه من ردغه الخبال یوم القیامه،قلوا:یارسول الله(صلى الله علیه وسلم)وما ردغه الخبال؟ قال:عصاره اهل النار)رواه ابن ماجه رقم(3377)وهو فى صحیح الجامع(6313). واته(هه‌ركه‌سێك مه‌ى بخواته‌وه‌و مه‌ست بێت چل رِۆژ نوێژى قبوڵ نابێت و ئه‌گه‌رمرد ده‌چێته ئاگره‌وه،ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى كرد ئه‌وا خواى گه‌وره ته‌وبه‌ى لێوه‌رده‌گرێت،جائه‌گه‌ر گه‌رِایه‌وه سه‌ر مه‌ى خواردنه‌وه مه‌ست بوو چل رِۆژ نوێژى قبوڵنابێت و ئه‌گه‌ر مرد ده‌چێته ئاگره‌وه خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى كرد خوا ته‌وبه‌ى لێوه‌رده‌گرێت،جائه‌گه‌ر سىَیه‌م جار گه‌رِایه‌وه ئه‌وا به هه مان شێوه.........، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چواره‌م جاردا گه‌رِایه‌وه سه‌رمه‌ى خواردنه‌وه ئه‌وا مافه له‌سه‌ر خواى گه‌وره و به‌مافى داناوه‌له‌سه‌رخۆى كه‌له رِۆژى دوایداله(ردغه الخبال)ى ده‌رخوارد بدات، وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا(صلى الله علیه وسلم)(ردغه الخبال)چییه؟ فه‌رمووى:كێم وزوخاوو گوشراوى لاشه‌ى ئه‌هلى دۆزه‌خـــــــــــــــــــه.وه‌هه‌روه‌هاپێغه‌مبه‌رى خـــــــــــودا(صلى الله علیه وسلم)فه‌رمویه‌تى (ڵعنَ الله الخَمر، وَشاربها، وساقیها، وبائعها، ومباعها، وعاصرها، ومعتصرها، وحاملها، وامحموله‌ُ إلیه).حدیث صحیح اخرجه ابو داود، وابن ماجه.
واته:نه‌فره‌تى خوا له‌مه‌ى خۆر‌و ئه‌وه‌ى ده‌یگێرِىَ واته(ساقى)، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یفرِۆشىَ وئه‌وه‌ى ده‌یكرِىَ،وه ئه‌وكه‌سه‌ى ئه‌و شته ده‌گوشىَ كه‌مه‌ى لێ دروست ده‌كرێت،وه ئه‌وه‌ى بارى ده‌كات و ئه‌وه‌ى بۆى بار ده‌كرێت.
له‌كۆتایدا له‌خواى گه‌وره ده‌پارێمه‌وه‌ئێمه‌وئێوه‌وسه‌رجه‌م موسڵمانان له‌م كاره پیس وقیزه‌ونه بپارێزێت..اللهم امین.
وباالله التوفیق،وصلى الله وسلم على نبینا محمد واله وصحبه أجمعین.