كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى(لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا) ئایا واتاى ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ پیاو وئافره‌تى نامه‌حره‌م ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ نان بخۆن؟؟ به‌هیواى رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واو؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى(لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا) ئایا واتاى ئه‌م ئایه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ پیاو وئافره‌تى نامه‌حره‌م ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ نان بخۆن؟؟ به‌هیواى رِوونكردنه‌وه‌ى ته‌واو؟؟

وەڵام: 

نه‌خێر ماناى ئایه‌ته‌كه‌ وانییه‌ ، به‌ڵكو ماناكه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه‌ ، ابن كثیر ده‌فه‌رموێت : له‌ ابن عباسه‌وه‌ (خوالێیان رازى بێت) ده‌فه‌رموێت : كاتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده‌ خواره‌وه‌( یاأیها الذین آمنوا لاتأكلوا أموالكم بینكم بالباطل ) واتا (ئه‌ى باوه‌رداران ماڵه‌كانتان له‌نێوان یه‌كتر به‌ناحه‌ق مه‌خۆن) موسڵمانان وتیان خواى گه‌وره‌قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ لێمان خواردنى یه‌كتر بخۆین ئیتر كه‌س له‌لاى كه‌س خواردنى نه‌ده‌خوارد، خوا گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى نارده‌ خواره‌وه‌((لیس علیكم جناح أن تأكلوا جمیعا أو أشتاتا))(تاوانتان له‌سه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر پێكه‌وه‌ نان بخۆن یان به‌ته‌نها). هه‌روه‌ها پێیان ناخۆش بووه‌ به‌ته‌نها خواردن بخۆن تا یه‌كێكى تر له‌گه‌ڵیان نه‌خوات ، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند . وه‌ قه‌تاده‌ ده‌فه‌رموێت (له‌ هۆزى كنانه‌ له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا به‌لایانه‌وه‌ رێسواى بووه‌ كه‌ به‌ته‌نها خواردن بخۆن ، تا پیاوى وایان تێدابووه‌ وشترى له‌وه‌راندوه‌و خۆى برشى بووه‌و شیره‌كه‌ى نه‌خواردووه‌ تا یه‌كێكى ده‌ست نه‌كه‌وتایه‌ له‌گه‌ڵیدا بخوات نه‌یده‌خوارد بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.
به‌رێز/ م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م ٠٧٧٠١٢٠٧٩٧٩

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٤٥٠
٧٧٦
٦٩٢٣٨٥