كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

ئیسلام به‌رنامه‌ى ژیانه‌

پاراستنى موسڵمان له‌سیحروجادو

لێره‌خۆت فێرى قورئان بكه‌

پوخته‌یه‌ك له‌جوانى وچاكه‌كانى ئیسلام

چاره‌سه‌رى(سحر- جن - مه‌س)

برایان بیستومه‌ ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ مه‌دخه‌لین ئایا ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ كێن له‌ سعودییه‌ن ؟؟ وه‌ یان ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزب ئیسلامییه‌كان بیدعه‌چین؟ ئه‌ى خۆتان چین؟؟ وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك .................................؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

برایان بیستومه‌ ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى سه‌له‌فییه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ مه‌دخه‌لین ئایا ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ كێن له‌ سعودییه‌ن ؟؟ وه‌ یان ئێوه‌ ده‌ڵێن حیزب ئیسلامییه‌كان بیدعه‌چین؟ ئه‌ى خۆتان چین؟؟ وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌خۆتان نه‌بێت وه‌ك حیزبییه‌كانى تر به‌ جاهیل ونه‌فام سه‌یرى ده‌كه‌ن؟؟ ئه‌گه‌ربه‌بیرێكى خراپ فیكر له‌م وتانه‌ بكه‌نه‌وه‌ زۆر خراپه‌و گوناهبار ده‌بن.

وەڵام: 

براى خۆم پێش هه‌مووشتێ ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ مه‌دخه‌لى یاخود مه‌دخه‌لییه‌ت هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ بوهتانێكى نارِه‌واو درۆیه‌كى بێ بنه‌ما نه‌بێت كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ شوێنكه‌وتوانى قورئان وسوننه‌ت وبانگخوازان وموسڵمانانى شوێنكه‌وته‌ى مه‌نهه‌جى سه‌له‌ف، چونكه‌ شوێنكه‌وتوانى قورئان وسوننه‌ت هیچ كات وله‌هیچ شوێنێك خه‌ڵكیان بۆ شوێنكه‌تنى شه‌خص یاخود مه‌زهه‌ب یاخود لایه‌نێكى دیارى كراو بانگ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵكیان بۆشوێنكه‌وتنى قورئان وسوننه‌ت به‌تێگه‌شتنى پێشینى ئوممه‌ت بانگردووه‌ وپێداگیریان له‌سه‌رى كردووه‌ ، چونكه‌ قورئان وسوننه‌ت لاى شوێنكه‌وتوانى ئه‌هلى سوننه‌و سه‌له‌فییه‌كان تاكه‌ سه‌رچاوه‌ى شه‌ریعه‌ت ومه‌نهه‌جى رِاستى ئیسلامن ، وه‌ جگه‌ له‌ قورئان سوننه‌ت هه‌مووشتێكى تر قابیلى هه‌ڵه‌و كه‌موكورتین، هه‌ربۆیه‌ سه‌له‌فییه‌كان هه‌میشه‌ له‌ وتارو كۆرِو محازه‌رات وپه‌رتوك وده‌رس ووانه‌كانیاندا زۆر به‌روونى وبه‌ بوێرى ئه‌م مه‌بده‌ئه‌ نه‌گۆرِه‌یان ته‌كئید وچه‌ند باره‌ كردۆته‌وه‌، به‌لام ئه‌م مه‌بده‌ئه‌مان لاى زۆرێك له‌ موسڵمانى تر جێگه‌ى قبوڵ وباوه‌رِنییه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ریان قورسه‌ دان به‌و حه‌قیقه‌ته‌دا بنێن و ببنه‌ ده‌ستبارو هاوكارمان له‌گه‌یاندنى بانگه‌وازى رِاست ودروستى ئیسلامى وبه‌رنامه‌ى جوان وپرِنورى ئیسلام به‌ هاولاَتیان وهاوزمان وهاونیشتمانیانى خۆمان ،له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڵده‌سن بوهتانى نارِه‌واو درۆیى بێ بنه‌ماو قسه‌ى نه‌شیاو ده‌ده‌نه‌ پاڵمان ، جارێك به‌ وه‌هابى وجارێكى تر به‌ مه‌دخه‌لی وجارێكى تربه‌ جامى وجارێكى تر به‌ عه‌میلى سوڵته‌و جارێكى تربه‌ مخابه‌راتى ئه‌م ولات وئه‌و ولات وجارێكى تر به‌ دۆست وپێوه‌ندى لادینیه‌كان هه‌ژمارمان ده‌كه‌ن ، له‌كاتێكدا چۆن ده‌زانن خوا حه‌قه‌و بێ شكه‌ ئاواش ده‌زانن كه‌ ئه‌مه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن دژ به‌برا سه‌له‌فێكان زوڵمێكى گه‌وره‌و كارێكى نارِه‌وایه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌كه‌ن له‌پێناوى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ ئامۆژگارییان ده‌كه‌ین بۆوازهێنان له‌زۆرێك له‌هه‌ڵه‌و كه‌وموكورتییه‌كانیان كه‌ دژ به‌بنه‌ماكانى قورئان وسوننه‌ته‌، ئه‌وان نازانن كه‌ سه‌له‌فییه‌كان له‌نه‌فسى خۆیان بۆخۆیان دڵسۆزترن و تیمارى ده‌ردیان ده‌كه‌ن وچاره‌سه‌رى پێویستیان بۆداده‌نێن، به‌لام ئێمه‌ ئومێدو صه‌برمان زۆر زیاتره‌ له‌ نائومێدى وبێ هیوایمان، هه‌روه‌كو چۆن دكتۆر هیواومتمانه‌ى به‌و چاره‌سه‌ره‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یدات به‌ نه‌خۆشه‌كه‌ى هه‌رچه‌ند زۆریشى كات بوێت تا كاریگه‌رییه‌كانى وه‌ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌ند له‌و ماوه‌یه‌شدا نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر قسه‌ى خراپ به‌ دكتۆره‌كه‌و ده‌رمانه‌كه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌ش بڵێت، هه‌روه‌كو پیشه‌ى ئه‌ودكتۆره‌ به‌رِێزه‌ كارده‌كه‌ین و وه‌كو ئه‌ویش ئومێده‌وارین، ئێمه‌ ده‌ردونه‌خۆشى براكانمان له‌ناو حزب ورِێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان دیارى ده‌كه‌ین و دواتریش چاره‌سه‌رى زۆر باش وگونجاو كاریگه‌یان پێ ده‌ده‌ین تا به‌زووى چاكبنه‌وه‌، به‌لام ئه‌وان ئێمه‌یان ئه‌صله‌ن وه‌كو پیشه‌ى دكتۆر پێ قبوڵ نییه‌ ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رِاستگۆیى ونیازپاكى كه‌موكورتییه‌كانیان بۆباس ده‌كه‌ین ، خۆئه‌گه‌ر وه‌كو دكتۆرێكى نه‌زان ده‌ردو نه‌خۆشیان بۆدیارى بكه‌ین له‌ جێگه‌ى سه‌رئێشه‌ بڵێن پێتان ئازارى هه‌یه‌و له‌ جێگه‌ى چاو بڵێن ده‌ستان ئازارى هه‌یه‌ ئه‌وه‌ زۆر ده‌مێك بووكه‌ موراجعمان زۆر ده‌بوو پاره‌ى باشمان لێ وه‌رده‌گرتن وله‌جیاتى چاره‌سه‌ر زیاتر ده‌ردارمان ده‌كردن. ئێمه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌تان بیدعه‌یه‌و ئه‌وه‌تان ناشه‌رعییه‌ وئه‌وه‌تان تاوانه‌و ئه‌واتان گومرِاییه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یه‌ ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئێوه‌ ئاوهان وئێوه‌ وه‌هان وئێوه‌ وان ئێمه‌ش ده‌ڵێن لاحول ولا قوة‌ إلا بالله، هه‌ربۆیه‌ براى خۆم ئێمه‌ هه‌رئێوه‌ین نه‌ ماڵمان له‌ماڵتان جودایه‌ نه‌ دینمان له‌دینتان جودایه‌ ، سه‌كۆى بانگه‌وازمان مینبه‌رى مزگه‌وته‌كان ونوسراوى نێوكتێبه‌كان و ئامۆژگارى نێو محازه‌ره‌كانه‌، مه‌ڵبه‌ند ولقمان مزگه‌وت و ماڵه‌كانى خواى گه‌وره‌ن و حیمایه‌و پارێزه‌رمان ته‌نها خوایه‌و ماڵو سه‌روه‌ت وسامان وبودجه‌شمان گیرفانه‌كانى خۆمان وكاروكه‌سابه‌تى حه‌لاڵى رِۆژانه‌مانه‌، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج ورِێبازى سه‌له‌ف دیندارى و خواپه‌رستى بكات ئه‌وا براو هاوكارو ده‌سبارمانه‌ له‌ گه‌یاندنى حه‌ق ورِاستى و ئه‌وه‌شى له‌سه‌ر جگه‌ له‌و مه‌نهه‌جه‌ دیندارى وخواپه‌رستى ده‌كات هه‌ربرامانن به‌لام ئه‌ركمان قورسترو رِێگه‌مان دورتروئومێدمان كه‌متروهێزمان كزترو سه‌ركه‌وتنمان دره‌نگترده‌كات بۆ گه‌یاندى ئیسلام وه‌كو خۆى دور له‌ زیادكردن وكه‌مكردن.
به‌رِێز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌.

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

ته‌فسیرى ڕێبه‌ر

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٥٦٦
٨٩٢
٦٩٢٥٠١