سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

سه‌لام له‌ ئێوه‌ی به‌رِێز رِاسته‌وخۆ ئه‌چمه‌ ناو كێشه‌كه‌م من كه‌سێكم ده‌ستگیران دارم ماوه‌ی 1 مانگه‌ به‌ڵام هیچ هه‌ستێكم بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌م نییه‌خۆشم ناوێت پێی دڵخۆش نیم كه‌ ئه‌یبینم ......................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

سه‌لام له‌ ئێوه‌ی به‌رِێز رِاسته‌وخۆ ئه‌چمه‌ ناو كێشه‌كه‌م من كه‌سێكم ده‌ستگیران دارم ماوه‌ی 1 مانگه‌ به‌ڵام هیچ هه‌ستێكم بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌م نییه‌خۆشم ناوێت پێی دڵخۆش نیم كه‌ ئه‌یبینم له‌دوریشیا بیری ناكه‌م حه‌ز ناكه‌م له‌ هیچ شوێنێك له‌كه‌ڵم بێت هه‌ست به‌گوناحێكی زۆر ئه‌كه‌م كه‌به‌و شێوه‌یه‌م هه‌رچه‌ند هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه‌باش ببم وه‌شته‌ باشه‌كانی ئه‌هێنمه‌ پێش چاوم به‌ڵام ئه‌وهه‌سته‌ هه‌ر له‌ ناخما ناگۆرِێت پێویستم به‌وه‌ڵامه‌ ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ زووترین كات ئایاگوناح بارم لێى جیابمه‌وه‌ ؟

وەڵام: 

هه‌وڵ بده‌ بزانه‌ هۆكاره‌كان چین تا چاره‌سه‌ریان بكه‌یت ،ئه‌گه‌ر ده‌زانیت هیچ هۆكارێك نییه‌ وناتوانیت ژیانى له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ربه‌رین ئه‌وا ئێستا جیابیته‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ى پاش گواستنه‌وه‌ یان منداڵ بوون جیاببیته‌وه‌، وه‌ بزانه‌ سیحرو جادوت لێ نه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر سحرو جادوبێت به‌قورئان خوێندن به‌سه‌رتدا چاك ده‌بیت ئه‌گه‌ر داواى جیابوونه‌وه‌ت كرد به‌شێوازێك بێت كه‌ هه‌ستى ده‌ستگیرانه‌كه‌ت بریندارنه‌كه‌یت وه‌ ده‌بێت هه‌موو ماره‌یی یه‌كه‌ى بۆ بگه‌رِێنیته‌وه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

كاتێك له‌ ته‌والێت تارات ده‌گرین دواى ئه‌وه‌ خۆوشك كردنه‌وه‌ به‌ كلێنس به‌هۆى ئیلتیهاباته‌وه‌ كه‌ دكتۆر ده‌ڵێت خۆت وشك بكه‌یته‌وه‌ باشتره‌ ئایا تاراتت به‌تاڵ نابێته‌وه‌؟؟ سوپاس بۆوه‌لاَم دانه‌وه‌تان.

پرسیارەکە وەک خۆی: 

كاتێك له‌ ته‌والێت تارات ده‌گرین دواى ئه‌وه‌ خۆوشك كردنه‌وه‌ به‌ كلێنس به‌هۆى ئیلتیهاباته‌وه‌ كه‌ دكتۆر ده‌ڵێت خۆت وشك بكه‌یته‌وه‌ باشتره‌ ئایا تاراتت به‌تاڵ نابێته‌وه‌؟؟ سوپاس بۆوه‌لاَم دانه‌وه‌تان.

وەڵام: 

نه‌خێربه‌خۆوشك كردنه‌وه‌ به‌كلێنس له‌دواى تارات گرتن تارات به‌تاڵ نابێته‌وه‌ وئاساییه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئایا ئاو خۆت بهێنیته‌وه‌ حه‌رامه‌ من گه‌نجێكم ژنم نییه‌فێربوومه‌ ئایا چى بكه‌م؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئاو خۆت بهێنیته‌وه‌ حه‌رامه‌ من گه‌نجێكم ژنم نییه‌فێربوومه‌ ئایا چى بكه‌م؟؟

وەڵام: 

به‌ڵێ حه‌رامه‌ پێشتر باسكراوه‌ بگه‌رِێرِه‌وه‌ سه‌رى له‌گۆشه‌ى فتوا ، وه‌ ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه‌ ژن بهێنه‌ ، توانات نییه‌ به‌رِۆژوو به‌وخۆت له‌خراپه‌ بپارێزه‌وگرنگى وبایه‌خ به‌په‌رستن وقورئان خوێندن وزیكردن بده‌ ان شاءالله.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ زۆر پێویستیم به‌ وه‌ڵامی ئێوه‌یه من پێش ساڵێك پێش ئێستا لاپه‌ڕه‌یه‌كم درووست كرد (به‌ناوی سێكس) به‌ڵام ته‌نها ئه‌و شتانه‌م بڵاو ده‌كرده‌وه‌ كه‌په‌یوه‌ندی به‌شه‌رعه‌وه‌ هه‌بووه‌ تاوه‌كوو ........................

پرسیارەکە وەک خۆی: 

تكایه‌ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ زۆر پێویستیم به‌ وه‌ڵامی ئێوه‌یه من پێش ساڵێك پێش ئێستا لاپه‌ڕه‌یه‌كم درووست كرد (به‌ناوی سێكس) به‌ڵام ته‌نها ئه‌و شتانه‌م بڵاو ده‌كرده‌وه‌ كه‌په‌یوه‌ندی به‌شه‌رعه‌وه‌ هه‌بووه‌ تاوه‌كوو ئێستا یه‌ك ڕه‌سمی ئافره‌تی سه‌ر ڕووتم بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌ڕۆژانه‌ كۆمێنتی خراپم ده‌سڕییه‌وه‌ و تاكو گه‌یشته‌ 5000 لایك ئیستا من ناتوانم بچمه‌ ناو فه‌یسبووكه‌كه‌م وه‌به‌كه‌سیش چاك نابێوه‌ كه‌سانی خراپ لینكی لاپه‌ڕه‌ و سایتی سێكسی خراپ ده‌نووسن منیش هیچ ده‌سه‌ڵاتم نییه‌ ؟ئایا گوناهبار ده‌بم ؟ ئایا چی بكه‌م ؟‌

وەڵام: 

به‌ڵێ تاوانبار ده‌بیت چونكه‌ له‌جیاتى كرنه‌وه‌ى ئه‌و لاپه‌رِه‌یه‌ به‌و ناونیشانه‌ ده‌بوایه‌ لاپه‌رِه‌یه‌كى ترت به‌ناونیشانێكى تركه‌ سود به‌خه‌ڵكى بگه‌یاندایه‌ بكردایه‌ته‌وه‌ نه‌ك به‌و ناونیشانه‌، پاشان كه‌ ده‌ڵێت یه‌ك ره‌سمى ئافره‌تى سه‌ر رِووتم بلاونه‌كردۆته‌وه‌ دیاره‌ رِه‌سمى ئافره‌تى له‌چكدارت بلاوكردۆته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش هه‌رحه‌رامه‌ چیت بۆده‌كرێت بۆله‌ناوبردنى ئه‌و لاپه‌رِه‌یه‌ درێغى مه‌كه‌وته‌وبه‌ بكه‌و داواى هاوكارى له‌هاورِێیانت بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و لاپه‌ره‌یه‌ له‌ناوبه‌رن.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئایا قه‌صرو جه‌مع جۆن ده‌كرێتن ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا قه‌صرو جه‌مع جۆن ده‌كرێتن ؟

وەڵام: 

قصر : واتا كورت كردنه‌وه‌ى نوێژه‌ چواررِكعاتییه‌كانه‌ بۆدوو رِكعات، له‌كاتى سه‌فه‌ردا ده‌كرێت كه‌ له‌شارى خۆت خۆت سه‌فه‌ربكه‌یت بۆشوێنێكى تر.
جمع: كۆكردنه‌وه‌ى نوێژى نیوه‌رِۆ وعه‌سره‌ له‌ كاتى یه‌كێكیاندا وه‌ نوێژى مه‌غریب وعیشا له‌كاتى یه‌كێكیاندا ئه‌میش له‌كاتى باران بارین وسه‌فه‌ركرن وترس ونه‌خۆشیدا ده‌كرێت.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئايا جيهادى نيكاح جيه؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئايا جيهادى نيكاح جيه؟

وەڵام: 

شتێك نییه‌ له‌ شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامدا به‌ناوى جیهادى نیكاح.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئایا ئه‌م دوعایه‌ ڕاسته‌ لا اله الا الله الملك الحق المبين لا اله الا الله العدل اليقين ..) .. دوعاکه‌ زۆره‌، که‌ ده‌وترێت شه‌یتانی گریاندوه‌ده‌ڵێن جبریل سه‌لامی خوای لێبێت هاتوه‌ بۆلای پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و وتویه‌تی الله سه‌لامت لێده‌کات و........

پرسیارەکە وەک خۆی: 

ئایا ئه‌م دوعایه‌ ڕاسته‌ لا اله الا الله الملك الحق المبين لا اله الا الله العدل اليقين ..) .. دوعاکه‌ زۆره‌، که‌ ده‌وترێت شه‌یتانی گریاندوه‌ده‌ڵێن جبریل سه‌لامی خوای لێبێت هاتوه‌ بۆلای پێغه‌مبه‌ر (د.خ)و وتویه‌تی الله سه‌لامت لێده‌کات و ئه‌م دوعایه‌ی بۆ ناردووی وه‌ زۆر شت ئه‌وترێ له‌باره‌ی دوعاکه‌وه‌ ئایا هیچ فه‌رمووده‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌ باره‌ی ئه‌م دوعایه‌وه‌؟

وەڵام: 

ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ صه‌حیح نییه‌ ولاوازه‌ (الفضل بن غانم)له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدایه‌ كه‌ ابن معین ده‌رباره‌ى ده‌فه‌رموێت (لیس بشیء) وه‌ (ابن عبد البر)له‌ (التمهید : 6/54) ده‌فه‌رموێت : (هژا حدیث غریب من حدیث مالك لا یصح عنه).وه‌ شیخ البانیش به‌زه‌عیفى داناوه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

مامۆستا گیان له‌باره‌ى قیست تاچه‌ند رِێگه‌ پێدراوه‌ بۆنمونه‌ ئامێرێكى كاره‌با به‌ ١٩٠$ به‌ نه‌قد به‌ڵام به‌ قیست به‌ ٢٥٠$ئایا ئه‌مه‌دروسته‌؟؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان له‌باره‌ى قیست تاچه‌ند رِێگه‌ پێدراوه‌ بۆنمونه‌ ئامێرێكى
كاره‌با به‌ ١٩٠$ به‌ نه‌قد به‌ڵام به‌ قیست به‌ ٢٥٠$ئایا ئه‌مه‌دروسته‌؟؟

وەڵام: 

زانایان بۆچونیان جیاوازه‌له‌سه‌ر كرِینى شتومه‌ك به‌ قیست كه‌ نرخى زیاتر بێت له‌كرین به‌پاره‌ى حازر هه‌یانه‌ رِێگه‌ى پێناداتو به‌حه‌رام ورِیباى ده‌زانێت وه‌كو شێخ البانى، وه‌زۆربه‌یان له‌كۆن وتازه‌ به‌دروستى ده‌زانن وه‌كوزانایانى حیجاز به‌چه‌ند مه‌رجێك : له‌وانه‌ نرخه‌كه‌و قیسته‌كه‌ دیارى كراوبێت ، كاته‌كه‌ دیارى كراوبێت وئه‌گه‌ر دواكه‌وت زیاده‌ نه‌خاته‌ سه‌رى ، وه‌ لایه‌نى سێ یه‌م نه‌یاته‌ نێوانیانه‌وه‌وه‌كو هه‌ندێ كۆمپانیا كه‌ سه‌یاره‌ ده‌فرۆشن ده‌بێت برِۆیت له‌بانك پاره‌ بده‌یت ئه‌مه‌ رِیبایه‌ودروست نییه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لامى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

مامۆستای بەرێز من ڕیشم بەرداوەتەوە واتە نایتاشم ، بەڵام سەر رومەتم چاک ئەکەم نەک قەڵەم کاری بەڵکوو تەنها لابردنی مووی سەر روومەت چونکە زۆرە ، ئایا من وەک ئەوە وایە کە ریشم دانەنابێت ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستای بەرێز من ڕیشم بەرداوەتەوە واتە نایتاشم ، بەڵام سەر رومەتم چاک ئەکەم نەک قەڵەم کاری بەڵکوو تەنها لابردنی مووی سەر روومەت چونکە زۆرە ، ئایا من وەک ئەوە وایە کە ریشم دانەنابێت ؟ چوونکە زۆرێک لە زانایان پێیان وایە کە بەشێکە لەڕیش وە بەشێکی تر دەڵێن ڕیش نییە ؟ وە پێغەمبەر ( صلی الله علیه وسلم ) شوێنی ڕیشی بۆ دیاری نەکردووین ، زانایانی زمانەوانی دیاریان کردووه ، کەواتە مەجالی اختلاف و رای جیایی تێدایە ، بۆیە من وەک خوێندکارێک پێم وایە کە ڕیش نییه ، بەڵگەش ٪۸۰ ی پیاوان مووی سەر روومەتیان نییه بەڵکو بەشیکی زۆر کەم هەیانە کەچی ٪ ۹۵ ی پیاوان ڕیشیان هەیە جا ئەوانەی دەیتاشن وە ئەوانەشی کە نایتاشن وە سنوورەکەی لە بنی هەردوو گوێچکەوەیە بۆ سەر چەناگه کەواتە ئەگەر سەر روومەت ڕیش بوایە ئەوا دەبوو هەموو پیاوێک هەی بوایه !؟وە هۆکەشی بریتیە لە زۆری هۆرمۆن کە واتە کەسی ئاسایی نییەتی ! بەڵکو بەشێکی کەم هەیانە بۆیە من وەک خوێندکارێک پێم وایە بەشێک نییه لەریش و لابردنی ئاساییه ( وەلانەبردنی چاک ترە ) ئایا هەڵەم ؟؟ وە ئەگەر هەڵەم و بەردەوام بووم لەسەر چاک کردنی ئایا من وەک ئەوه وایە فەریزەی دانانی ریشم بەجێ نەگەیاندبێ ؟

وەڵام: 

شێخ ابن عثیمین رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت رِیشه‌و نابێت ده‌ستكارى بكه‌یت ، به‌لاَم كه‌ تۆ رِیشت به‌رداوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئه‌و موانه‌ى سه‌ر رِوومه‌تت ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌نیت كه‌ رِیش ده‌تاشێت یان كورت ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو جیاوازیت به‌لاَم هه‌وڵبده‌ ده‌ستكارى نه‌كه‌یت وه‌ چه‌ندێك ده‌ستكارى بكه‌یت زیاتر ده‌بێت به‌لاَم وازى لێ بهێنیت زیاد ناكات.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

مامۆستا گیان هەموو مۆزەفێک لە کوردستان مانگانە بەشێکی کەم لە مووچەکەی دەبرن و پاشان کە تقاعد کرا برێک پارەی زۆری دەدەنێ و پێی دەوترێ ( اکرامیة ) وەک رێزێک بۆ .............

پرسیارەکە وەک خۆی: 

مامۆستا گیان هەموو مۆزەفێک لە کوردستان مانگانە بەشێکی کەم لە مووچەکەی دەبرن و پاشان کە تقاعد کرا برێک پارەی زۆری دەدەنێ و پێی دەوترێ ( اکرامیة ) وەک رێزێک بۆ خزمەتەکەی وە ئەو پارەیەی ساڵانە لێی براوە
ئایا :-
۱/ ئەم پارەیە حەڵاڵە وەریگریت ؟
۲/ ئایا پارەی تقاعدی حەڵاڵە ؟

وەڵام: 

به‌ڵێ ئه‌و پاره‌یه‌ حه‌لاَڵه‌ وه‌ریبگریت دیارى وپاداشتێكى كه‌مى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی خزمه‌ت كردنێتى له‌و بواره‌دا ، هه‌روه‌ها پاره‌ى خانه‌نشینى حه‌لاَڵه‌و هیچ گومانێكى تێدا نییه‌.
به‌رِێز / م.صلاح الدین عبدالكریم وه‌لاَمى داوه‌ته‌وه‌ ژ.م 07701207979_07501852026

ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

ده‌ته‌وێت په‌یامى خوا بخوێنیته‌وه‌؟

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٣٥
١٤٤٣
٤٤٣٥٠٠