كه‌ناڵى (السنة النبویة)ڕاسته‌خۆ

سه‌له‌فییه‌ت ئیسلامى پێشینه‌

به‌رائه‌تى ئیسلام له‌ ته‌قینه‌وه‌

به‌وێنه‌ى خۆتان فه‌رمانڕه‌واتان بۆهه‌یه‌

ماڵپه‌رِى قورئان وه‌ن

شێخ صالح الفوزان كێیه‌؟؟

چاره‌سه‌ری.جن - سحر - وسوسه‌

هه‌ندێك كه‌س ئه‌ڵێن سه‌له‌فیه‌كان بوونه‌ته‌ چه‌ند پرچه‌یه‌ك یان به‌زمانى ئێستا بوونه‌ته‌ چه‌ند باڵێك وه‌ك {باڵى م.عبدالكریم ، وه‌ باڵى م.عبدالطیف ، باڵى م.رِه‌مه‌زان ...هتد } وه‌شوێن كه‌وتوانیان !!! ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ ؟

پرسیارەکە وەک خۆی: 

هه‌ندێك كه‌س ئه‌ڵێن سه‌له‌فیه‌كان بوونه‌ته‌ چه‌ند پرچه‌یه‌ك یان به‌زمانى ئێستا بوونه‌ته‌ چه‌ند باڵێك وه‌ك {باڵى م.عبدالكریم ، وه‌ باڵى م.عبدالطیف ، باڵى م.رِه‌مه‌زان ...هتد } وه‌شوێن كه‌وتوانیان !!! ئایا ئه‌مه‌ تاچه‌ند رِاسته‌ ؟ وه‌لامێكى شیكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رِێزتان داوا ئه‌كه‌م.

وەڵام: 

براى خۆم وانییه‌ كه‌سانى سه‌له‌فى هه‌موویان كۆو یه‌كده‌نگن له‌ بیروباوه‌رِو مه‌نهه‌ج بۆچوون و فه‌تواو عیباده‌تیاندا ، (مه‌گه‌ر جیاوازى وردو كه‌م نه‌بێت له‌هه‌ندێ بابه‌تى فیقهیدا) چونكه‌ ئه‌وان شوێنى قورئان وسوننه‌ت و سه‌له‌فى صاڵحى ئوممه‌ت كه‌وتونه‌، هه‌ركه‌سێكیش شوێنى قورئان وسوونه‌ت وسه‌له‌ف بكه‌وێت هه‌رگیز گومرِاو سه‌رلێشێواو نابێت ، قورئان وسوونه‌ت دڵه‌كان و رِێزه‌كان وبۆچوونه‌كان وهه‌وڵه‌كان وئامانجه‌كان ومه‌به‌سته‌كان ونییه‌ته‌كان یه‌ك ده‌خات نه‌ك له‌ت بكات ، برایه‌تى پته‌وده‌كات نه‌ك بێ هێزى بكات ، سه‌له‌فییه‌ت حزبێكى سیاسى سه‌رده‌میانه‌ نییه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك دایانمه‌زراندبێت و په‌ێرِه‌و وبه‌رنامه‌یان بۆدانابێت وهه‌وادارو خه‌ڵكیان له‌ده‌رو كۆكردبێته‌وه‌ ، به‌ڵكو سه‌له‌فییه‌ت دین ورێبازو رِاسته‌ رِێى ئیسلام وموسڵمانه‌ خواناس ورِاستگۆو ده‌م پاك وداوێن پاك وده‌ست پاكه‌كانه‌ ، دین ورِێبازى پیاوچاكان ودڵسۆزان وخه‌مخۆران وبانگخوازانى به‌ئه‌مه‌ك وزانا به‌رِێزو خاوه‌ن سه‌نگ وبوێره‌كانه‌ ، باشترین كه‌سى سه‌ر رِێگاورِیبازى سه‌له‌فى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ ته‌قواو عیباده‌ت وشوێنكه‌وتنیان بۆسوونه‌ت له‌هه‌موان زیاترو باشتره‌، له‌ناو سه‌له‌فییه‌تدا وكوتله‌بازى وباڵ بالين بوونى نییه‌ و شتێكى بێزراوه‌ ورِه‌تكراوه‌یه‌وه‌، سه‌رجه‌م سه‌له‌فییه‌كان له‌سه‌ركاركردن به‌ته‌واوى بنه‌ماوحوكمه‌كانى نێو قورئان وشوێنكه‌وتنى بست به‌بستى سوونه‌ت به‌فه‌هم وتێگه‌شتنى صه‌حابه‌ وتابعین وتابعى تابعین یه‌كده‌نگ وكۆ وته‌بان وجه‌معیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مبده‌ئه‌ پیرۆزه‌ ئیتر با له‌ شوێنێكى دیاى كراو وحزبێكى دیارى كراو پێگه‌یه‌گى دیارى كراویشدادیارنه‌بن ، ئه‌وانه‌ى كه‌ خاوه‌ن عیلم و زانستى شه‌رعین وه‌ كرده‌وه‌ش به‌و عیلمه‌یان ده‌كه‌ن وخه‌ڵكیشى بۆسه‌ربانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن وئارامیش ده‌گرن له‌سه‌رئه‌و نارِه‌حه‌تیانه‌ى كه‌ به‌هۆى بانگه‌وازه‌وه‌ توشیان ده‌بێت به‌رِێزترین ورِێزلێگیراوترین كه‌سى نێو سه‌له‌فییه‌كانه‌ ، به‌درێژاى مێژووى ئیسلامى هه‌میشه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌ مامۆستاو پێشه‌واو رِه‌هبه‌ر بانگكراون وبه‌ئه‌ندازه‌ى پێویستیش خه‌مخۆر ودڵسۆزو دۆست وته‌له‌به‌یان هه‌بووه‌ و سودیان پێیان گه‌یاندوون لێیانیش سودوه‌رگیراوه‌ .. له‌كوردستانى خۆشماندا سو‌پاس وستایش بۆخواى گه‌وره‌ رِۆژبه‌رۆژو سات به‌سات شوێنكه‌وتوان وپه‌یرِه‌ودارانى مه‌نهه‌جى پاكى سه‌له‌فییه‌ت زۆرتر ده‌بن وگه‌شه‌ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆفه‌زڵى خواى گه‌وره‌ وپاشان هه‌وڵ و ده‌عوه‌ى به‌رده‌وامى ئه‌و مامۆستا به‌رِێزانه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كه‌ شه‌و ورِۆژیان خستۆته‌ سه‌ریه‌ك بۆبانگه‌شه‌كردنى تێكرِاى موسڵمانان بۆگه‌رِانه‌وه‌ بۆپه‌یرِه‌ودارى رِاسته‌قینه‌ له‌قورئان وسوونه‌ت ووازهێنان ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ر حزب ورِێكخراو رِێگه‌و رِێبازێك كه‌ خه‌ڵك له‌رشاسته‌ شه‌قامى ئیسلام دوورده‌خه‌نه‌وه‌ ، له‌ چه‌شنى ئه‌و مامۆستابه‌رِێزانه‌ى كه‌ پشكى شێریان به‌ركه‌وتووه‌ له‌و كاره‌ پیرۆزو موباره‌كه‌دا هه‌رسێ مامۆستاى به‌رِێز (م.عبداللطیف )و(م.عبدالكریم)و(م.رِه‌مه‌زان)ه‌ خواى گه‌وره‌ له‌نازونیعمه‌تى خۆیدا به‌رده‌وامى وئیستقامه‌یان پێ ببخه‌شێت وبیانپارێزێت له‌هه‌موو ناخۆشیى ونارِه‌حه‌تییه‌ك ، كه‌ ده‌ورێكى باڵا و كاریگه‌رییه‌كى زۆریان هه‌یه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ى موسڵمانان وبه‌ ووتارو موحازه‌ره‌و نوسراوه‌ جوانه‌كانیان زۆرێك له‌ دڵسۆزان ورِاستگۆیان وهه‌واداریان له‌ده‌ورى مه‌نهجى پاكى سه‌له‌فییه‌ت كۆكردۆته‌وه‌و له‌خزمه‌ت ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ پاكه‌دا ووزه‌كانیان به‌گه‌رِخستوون ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سێ مامۆستا به‌رێزه‌ وه‌كو هه‌موو مامۆستا به‌رێزه‌كانى ترى سه‌له‌فى به‌ده‌رنه‌بوونه‌ له‌و لێشاوه‌ له‌درۆ وبوهتان وقسه‌و نارِاستانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام بۆیان ده‌كرێت ودووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، به‌لاَم سوپاس بۆخوا ئه‌و لێشاوه‌ به‌رنامه‌ بۆدارِێژراوه‌ زۆر ناخایه‌نێت وپوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌، كه‌سانى حه‌ق ویست ودادپه‌روه‌ر هه‌رزوو تێده‌گه‌ن كه‌ مه‌وداى درۆ وبوهتان كورته‌و زۆر ناخه‌یه‌نێت كه‌ تیشكى رِاستى و حه‌قیه‌قه‌ت رِایده‌ماڵیت وله‌ نێو ده‌بات .. ئێمه‌ لێره‌وه‌ هه‌موو خوشك وبرایانى به‌رِێزمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ئێستادا خۆشه‌ویستى ورِێزو حورمه‌تى ویه‌كگرتوویى ویه‌كده‌نگى سه‌له‌فییه‌كان له‌و په‌رِى لوتكه‌ وگه‌شه‌ى به‌رده‌وامدایه‌ وهیچ ناكۆكیى وجیاوازییه‌ك له‌نێوان خوشك وبرایانى سه‌له‌فیدا نییه‌ وهه‌مووپێكه‌وه‌ بانگه‌واز بۆدینى پاك ورِاست ده‌كه‌ن وئومێدى زۆریان به‌ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌یه‌ له‌داهاتوودا به‌ویستى وفه‌زڵى خواى گه‌وره‌..

به‌ریِز/ سه‌رپه‌رشتیارى ماڵپه‌رِ وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه‌

كه‌ناڵى (القران الكریم) ڕاسته‌وخۆ.

په‌خشى رِاسته‌وخۆى ئامۆژگارى

به‌رائه‌تى سه‌له‌فییه‌ت

لێره‌ قورئان بخوێنه‌

جنۆكه‌ ده‌چێته‌ له‌شى مرۆڤه‌وه‌؟

ئاماری ماڵپەر

٢٥٥
٨١٧
٤٧٢٣١٢